١٤\١٢\٢٠١٠
باشووری
سودان ..باکووری عێراق.
نووسینی :سه‌میر عه‌ته‌ڵڵا
وه‌رگێرانی :سه‌عید عارف باپیر
له‌ده‌می پێگه‌یشتنمه‌وه ، هیچ بوارێکم نه‌بو ، له‌کامڵیش دا هیچ ته‌مایه‌کی
نوێ ترم نه‌بوو . عه‌ره‌بچێتی هه‌ڵبژاردنێکم بوو ،چونکه چاره‌نوس و
خاک و مێژوو یه‌کم پیوه به‌ند بوو .چونکه من به‌هه‌موو کوێ یه‌کی تر
نامۆ بوم . عه‌ره‌بچێتیم به‌ئه‌رکێک نه‌ده‌ژمارد ، به‌ڵکو ئه‌ڤینێک بوو
. له پێگه‌یشتنمه‌وه ، باوه‌ڕم وابوو ، مه‌زنی عه‌ره‌بچێتی له‌توانای
دا یه هه‌رکه‌سێک له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی له‌دایک ده‌بێت ،هه‌موو ئه‌وانه‌شی
له سه‌ره‌تاو دوایی یه‌کانی ساڵانی ئیمپراتۆریه‌وه هاتون خاکه‌که‌ی
وه‌خۆی ده‌یگرێت .
تیزو سوکایه‌تیم به چه‌مکی ( که‌مینه‌کان) ده‌هات ، چونکه یاسای
سروشت دان به‌هه‌ڵبواردن دانانێت . سه‌د مه‌تری پارچه زه‌ویه‌ک بگره
گه‌نم و ترێ و سێ‌و گوڵ و چه‌مه‌نێکی ڕه‌نگاو ره‌نگت ده‌داتێ . دانم به‌وه‌دا
نه‌ده‌نا عه‌ره‌ب دژی ئاپارتایدی باشوری ئه‌فریقا و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مرێکا بێت و ، به‌ناوی عه‌ره‌بچێتی یه‌وه ، چه‌پڵه‌م لێ ده‌دا بۆ
بۆردومان کردنی کورده‌کانی عێراق . فه‌راهه‌م نه‌ده‌بو مامه‌ڵه‌ی به‌رهه‌ڵستی
کۆڵۆنیالیستیانه‌ی ئیسرائیل نه‌که‌ین به‌سه‌ر فه‌له‌ستینی یه‌کانه‌وه
، هاو کات رازیش بین ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان ڕۆڵه‌کانی خۆیان ، به‌بێ
ماف و، بی هیواو ، بی پاشه‌ڕۆژ ، بێ که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی زۆربه‌یه‌کیاندا
بمێننه‌وه .
بێ گومان ، له‌ڕابوردو دا دژی جیابونه‌وه‌ی کورده‌کان بوم . دژی دابه‌شکارانی
لوبنان بوم . له‌گه‌ڵ (ناوندێتی) خرتوم دژی باشوری سۆدان بوم . به‌ڵام
ئاخۆ کاتی نه‌هاتووه ویژدانی عه‌ره‌بی پرسیار بکات : خرتوم چی تری کرد
بۆ باشور جگه له جه‌نگ؟ ئاخۆ چی سه‌رزه‌نشتێکی کورده‌کان بکه‌ین که
جیابونه‌وه‌ی خۆیان له ئارامیه‌ک دا ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن ، به‌بێ ڕاگه‌یاندن؟
ئاخۆ ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری جه‌نگی به‌غداد بون دژی باکور ، له‌وانه‌خاوه‌نی
ئه‌م پێنوسه‌ش ، هه‌ست به شه‌رم و داوای به‌خشین ناکه‌ن؟ ئایا توانستی
عه‌ره‌بچێتی وافراوان نه‌بووه تا هه‌رچی له توخم و ڕه‌سه‌نی تر هه‌یه
له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی له خۆی بگرێت ، یان عه‌ره‌بچێتی هه‌ر بمێنێته‌وه
له چاخی جاهیلی یه‌که‌ی دا ،سه‌د ساڵ له پێناوی ماینێک و سه‌د ساڵی
تر له پێناوی ئه‌سپێک دا بجه‌نگێت ؟
به‌هه‌م و هه‌ستمه‌وه خه‌مبارم بۆ پایه‌دار بونی کیانێکی کوردی و
جیابونه‌وه‌ی له عێراق .به هه‌موو ترسێکمه‌وه له په‌ژاره‌دام بۆ
جیابونه‌وه‌ی باشوری سۆدان و یان هه‌ر ویلایه‌تێکی له‌دواتریش دا . به
هه‌موو هه‌ستێک وهاوڕێ یه‌تیه‌ک و یاداوه‌ریه‌کانمه‌وه له‌یه‌مه‌نیش
ده‌ترسم . به‌هه‌مو ئاوزانێکی سیاسی و بیکردنه‌وه رۆشنبیریمه‌وه ،
ده‌زانم هه‌موو جیاخوازیه‌کان پڕ به ئاره‌زوی ئیسرائیل و هیوای
ئیسرائیل و هه‌وڵی ئیسرائیلین . به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا ،
ئایا بۆم ده‌گونجێت بانگه‌وازی باشوری سۆدان بکه‌م بۆ مانه‌وه‌ی له‌سایه‌ی
ناوندێتی ده‌سه‌ڵات دا؟ ئایا ئیتر کاتی به ئاگا هاتنه‌وه‌م نیه که
بزانم چاره‌سه‌ری تر هه‌یه له جیاتی لێدان و بوردومانکردنی باشوری
سۆدان و باکوری عێراق به فڕۆکه‌ی سۆخۆی ؟ ئاخۆ چکێک به دره‌نگ نه‌که‌وتوین؟
ئاخۆ نه‌مان ده‌زانی بوردومان کردنی کورده‌کان و بوردومان کردنی
باشوریه‌کانی سۆدان به‌و شێوازه دڕنده‌یی یه له هاونێشتمانیه‌وه ده‌یانگۆڕێت
بۆ جیاخواز ؟
____________________________
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی ( الشرق الاوسط)
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=11702&article=599139
12\12\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|