به‌بێ جێگیربوونی نرخی که‌لوپه‌ل و ڕاده‌دانان بۆ نه‌هێشتنی بێکاریی، هه‌ر گه‌شه‌کردنێکی ئابووری ناگاته مه‌به‌ستی چاوه‌ڕوانکراو .
مه‌هدی کاوانی
جێگیری نرخی که‌لوپه‌ل و زاڵبوون به‌سه‌ر دیارده‌ی بێ‌کاری به موقه‌نه‌عه‌که‌شیه‌وه،بناغه‌یه بۆ پێوانه‌ی ڕاده‌ی گه‌شه‌کردنی وڵات . مه‌به‌ست له جێگیری نرخی که‌ل و په‌له‌کان مانای نه‌گۆڕی نرخه‌کان ناگه‌یه‌نی به هه‌ردوو دیوی واته به‌رزبوونه‌وه ونزم بوونه‌وه . به‌لکو مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌بێ هاوکێشه‌یه‌ک هه‌بێ له نێوان نرخی که‌ل و په‌له‌کان و داهاتی ساڵانه‌ی هاولاتیان . واته ده‌بێ داهاتی هاولاتیان به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌هه‌بێت که بتوانن به‌و داهاته ساڵانه‌یان زروریاتی به‌ڕێوه چوونی ساڵانه‌یان پێ دابین بکه‌ن . له حاله‌تێکا ئه‌گه‌ر داهاتی ساڵانه نه‌گۆڕ بوو و نرخی که‌ل و په‌له‌کانیش به تایبه‌تی ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ی که بۆ ژیان زۆر پێویستن به‌رزبوونه‌وه ،ئه‌وه مانای هاتنه خواره‌وه‌ی داهاتی خه‌لک ده‌گه‌یه‌نێ . به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر داهاتی ساڵانه‌ی خه‌لک زیادی کرد‌و نرخه‌کان نه‌گۆڕ بوون ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که داهاتی ساڵانه‌ی خه‌لک زیاد ده‌کا. هه‌ر زیادبوونێکی داهاتی خه‌لکیش مانای زیادبوونی ساڵانه‌ی داهاتی نیشتمانیه له لایه‌ک وه‌له لایه‌کی تریش زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هاولاتیان ده‌ڕه‌خسێ که له توانایان دابێت جگه له که‌ل و په‌له زروریه‌کان که‌مالیه‌کانیش بکڕن و له ڕیگه‌یه‌وه هه‌م دیسان بازاڕ بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆوه ده‌گرێ و داوا زیاد ده‌کاو به هۆیه‌وه وا له به‌هه‌مهێنه‌ران ده‌کا که بواری تری وه‌به‌رهه‌مهێنان بخولقێنن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیاده داوایه‌و به به‌رده‌وام بوونی قه‌واره‌ی به‌رهه‌مهێنان وگه‌شه‌کردنی ساڵانه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.دیاره به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی که‌ل و په‌لیه‌کان و خزمه‌تگوزاریه‌کان ته‌نیا له‌و حاله‌ته نێگه‌تیڤ ناگه‌یه‌نێ که کرێی کار‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌مان زیاد بووی پێوه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخ به‌رز بێته‌وه له ڕیگه‌ی گه‌شه‌کردنی وه‌به‌رهه‌مهێنانی نیشتمانی به تایبه‌تی له بواری کشت و کاڵ و پیشه‌سازی و ده‌رهێنانه‌وه . قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه که هه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌کردنی به‌رچاوی به‌خۆوه نه‌گرتبێ به تایبه‌تی له بواری بیناسازی و ڕێگاو بان وچه‌نده‌ها بواری تر . دیسان قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه که له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان ده‌یان کۆمپانیای فره ڕه‌گه‌ز به تایبه‌تی تورکیایه‌کان ڕوویان له کوردستان نه‌کردبێ .هه‌روه‌ها ناشکرێت ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی ئه‌و هه‌ستانه‌وه ئابووریه بۆ دوا ڕۆژی کوردستان له به‌ر چاو نه‌گرین ،به‌ڵام ده‌ست نیشان کردنی سیاسه‌تێکی ئابووری ته‌ندروست و لایه‌نه ناڕێکه‌کانی گه‌شه‌کردنی ئابووری له کوردستان و تیشک خستنه سه‌ری له به‌رژه‌وه‌نی هه‌موو لایه‌ک دایه به حکومه‌ت و خه‌لکه‌وه. من له به‌ریتانیامه و نرخی که‌ل و په‌له‌کانی ئێره به تایبه‌تی زروریه‌کان باش ده‌زانم و ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستاش له کوردستان بووم هه‌م دیسان شاره‌زاییم له نرخی که‌ل و په‌له‌کانی وێش هه‌یه و له ڕێگای بلاو کردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی نرخی که‌ل و په‌له‌کانیش له ڕۆژنامه فه‌رمیه‌کانی کوردستان هه‌م دیسان زانیاری ترمان له سه‌ر نرخی که‌ل و په‌له‌کان له کوردسستان پێیه . که ده‌ڵێین که‌ل و په‌له زروریه‌کان مه‌به‌ستمان له کرێی خانوو، گۆشت ،مێوه . سه‌وزه، جل‌و به‌رگ،ئاو ،کاره‌با ،نان ،دانه‌وێڵه ....هتد. کرێی خانووی له به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌کی گشتی 25-35%ی به‌رزتره له کوردستان به تایبه‌تی له هه‌ولێرو سلێمانی .نرخی گۆشت و موعه‌له‌بات و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌وزه‌و مێوه‌و جل و به‌رگ به هه‌مان ڕاده‌و به زیاد تریشه‌وه‌یه . ئه‌وه له کاتێکدایه که داهاتی ساڵانه‌ی به‌ریتانیا 10- 15 جار له سه‌رووی داهاتی کوردستانه . پێش ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ئابووریانه‌ی کوردستان واته پێش هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌و وه‌ڕه‌قه دۆلاره‌ی له فیئه‌ی 100دۆلاری له کوردستان شتی پێ ده‌کڕا به تایبه‌تی له بواری کرێی خان‌و و پێداویستیه زروریه‌کانی تر 3-4 هه‌مان وه‌ڕه‌قه‌ی دۆلاری ئێستا هه‌مان پێداویستی خه‌لکی پێ دابین ناکرێ . ئه‌گه‌ر چێ دۆلاری ئه‌و کاتی و دۆلاری ئێستا هه‌مان به‌هایه به جیاوازێکی که‌مه‌وه له هاتنه خواره‌وه‌ی نرخه‌که‌ی .ئه‌وه بۆ وایه، لێکدانه‌وه زۆره به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی خۆم به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی کشت وکاڵه . به‌ڕاستی کشت و کاڵ له‌وه‌تی ئه‌و پێشڤه‌چوونه ئابووریانه له کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر به ته‌واوه‌تی پشت گوێ خراوه . ئێستاکه هه‌رێمی کوردستان 60-80%ی پێداویستیه‌کانی خۆی له ده‌ره‌وه بۆ دابین ده‌کرێ و له ڕیگه‌یه‌وه هه‌م نرخی که‌ل و په‌له‌کان که به بازاڕی جیهانی وه‌به‌ستراوه‌ته‌وه گران ده‌که‌وێ، بێ وه‌زعی کوردستانیش له سووته‌مه‌نی و به‌نزین و کاره‌با چه‌ندی تر نرخی که‌ل و په‌له‌کانی گران کردووه . دیسان له ڕێگای ئه‌و گرانیه‌ی که‌ل و په‌له‌کان ته‌زه‌خومی مالیش دروست بووه .ڕاسته له ڕێگای سیسته‌می بازاڕی ئازاد که حکومه‌تی هه‌رێم پشتی پێ ده‌به‌ستێ وا له دامه‌زراوه ئابووریه که‌سیه‌کان ده‌کا که له که‌رتی کشت و کاڵ و ئاژه‌لدارێتی و به پیشه‌سازکردنی دوور که‌ونه‌وه ،چونکه له به‌ر لاوازی ژێر خانی ئابووری له کوردستان و که‌می قازانجی ئه‌و که‌رته. وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان تا ڕاده‌یه‌ک لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه . به‌ڵام ده‌بێ سیاسه‌تی ئابووڕی ده‌وله‌ت گشت گیر بێت ، ده‌بێت ته‌کان بداته به‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ئه‌و که‌رته‌و ده‌یان دامه‌زراوی ئابووری تر که که‌رتی تایبه‌تی یان له توانای دانیه ئه‌و ئه‌رکه ئه‌نجام بدا یان له به‌ر هۆکاری قازانج و زیان لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه . چونکه پڕۆسیسی ئابووری ته‌ندروست پڕۆسیسێکی گشت گیره . له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاواش له دێر زه‌مانه‌وه ئێستاشی له گه‌ڵ دابێ ئه‌وها هه‌ڵکه‌وتووه که زۆرترین دامه‌زراوه ئابووریه قازانجداره‌کان به‌ر که‌رتی تایبه‌تی که‌وتووه‌و ئه‌وانی تریش بۆ ته‌کاموولی ئابووری حکومه‌ت شانی خۆی داوه‌تێ قازانجدار بێت یان نا له ڕێگای ئه‌و باجانه‌ی له سه‌ر قازانج و کرێ و که‌لوپه‌له‌کان چنگی ده‌که‌وێ . ئێستاش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ڕێگه ئابووریه‌کی ته‌ندروست پیاده بکات ده‌بێ به‌شی شێری ته‌خسیساتی میزانیه‌ی هه‌رێمی له قازانجی بووژانه‌وه‌ی ئابووری بێت و ده‌بێ له‌و پاره‌یه‌ش هه‌مدیسان به‌شی شێر به‌ر که‌رتی کشت وکاڵ و به هێز کردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان بکه‌وێ . ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه کشت وکاڵی کوردستان و که‌رسته‌کانی بیناسازی و ئاوه‌دان کردنه‌وه له کوردستان وه‌به‌ربهێنین و بکه‌ینه به‌دیلی ئه‌و که‌رستانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه ده‌یکڕین قازانجی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له دابه‌زینی نرخی که‌ل و په‌له‌کان و مژینی بێ‌کاری له کوردستان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و به دواشیه‌وه ئابووری کوردستان له سایه‌ی گرتنه به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تر پێش ده‌که‌وێ و هۆکارێکی گرنگیش ده‌بیت له که‌م کردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به داهاتی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه . حکومه‌تی هه‌رێمیش به دوای خۆیه وه له ڕێگای باج سه‌ندن له دامه‌زراوه ئابووریه‌کان و ئه‌و خه‌لکانه‌ی که داهاتی به‌رزیان چه‌نگ ده‌که‌وێ پێیه‌وه سود مه‌ند ده‌بێ و ده‌توانێ کاره‌کانی به دواوه‌ی له مه‌ر خێراکردنی گه‌شه‌کردنی ئابووری له کوردسان زیاتر به‌ره‌و پێش ببات .دیسان پلانی حکومه‌تی هه‌رێم له ڕووی کردنه‌وه‌ی کوردستان به‌روه‌ڕووی کۆمپانیه بیانیه‌کان ئه‌وه‌ی له ڕووی ئه‌و واقیعه‌ی که له هه‌لس و که‌وتی کۆمپانیا بیانیه‌کان ده‌بیندرێ به ده‌گمه‌ن تیایان دایه ده‌ستی کاری کوردی و پسپۆری کوردی یان مه‌شقپێکردنیان به‌ر‌وه‌ڕویان بکرێته‌وه . کۆمپانیا تورکه‌کان به گوێره‌ی ئه‌و هه‌ژماره‌ی که‌تۆته ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه 40%ی چالاکی سه‌رجه‌م کۆمپانیا بیانیه‌کان پێک ده‌هێنن . که‌چی وه‌ک ژوورێکی داخراویان له خۆیان کردووه‌و نایه‌ڵن ده‌ستی کاری کوردی و پسسپۆرو شاره‌زایانی کوردیان بگاتێ . به‌ڕاستی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه مه‌رجی خۆی به یاسا به سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه نه‌سه‌پێنی که له مه‌ڕ کارکردنیان له کوردستان ده‌بێ ده‌ستی کاری کوردی و شاره‌زایانیان و مه‌شقثێکردنیان به‌رجه‌سته بکه‌ن . ئه‌گینا چالاکی کۆمپانیا بیانیه‌کان ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان نابێت له مه‌ڕ که‌مکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری له کوردستان .دیسان مه‌رجی کارکردنی کۆمپانیا بیانیه‌کان له‌و بوارانه‌ی که ته‌واوکه‌ری سیسته‌می وه‌به‌رهه‌مهێنانه له کوردستان پێویسته .
به‌ریتانیا/19/07/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|