٢٨\١١\٢٠١٠
به‌دران حه‌بیب:
که هه‌ولێر ته‌عریبکرا که‌رکویش دەگه‌رێته‌وە سه‌ر
کوردستان.

ئاسۆ بیارەیی
به‌دران حه‌بیب له دوا وتاریدا به ناوی که‌رکوک بۆ کوردستان (بروانه
کوردستاننێت، لینکی هاوپێچ) چه‌ند گریمانه‌یه‌کی بێ بنه‌ما و کاڵ
دەخاته به‌ردەم خوێنه‌ر و هاوڵاتی کورد له باشووری کوردستان، : له‌وانه
ئه‌گه‌ر هه‌ولێر چه‌ند ژاوەی بێت له عه‌رەب، هێندە‌ی تر باشه بۆ
داهاتووی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان و چه‌سپاندنی ئاشتی، یان دیموکراتی
له عێراقی عه‌رەبی گه‌شه‌تر دەبێت.
به‌دران له ووتارەکه‌یدا نه یتوانیوە باسی ئه‌وە بسه‌لمێنێت که بۆچی
هاتنی عه‌رەب بۆ کوردستان به قازانج دەگه‌رێته‌وە بۆ گه‌لی کوردستان.
ته‌نانه‌ت نووسه‌ر وای بۆ دەچێت که کۆچکردنی عه‌رەب هیچ کێشه‌یه‌کی
خانوبه‌رەش له‌وبه‌شه‌ی نیشتمان دروست ناکات و بگرە دەبێته هۆکاری گه‌شه‌کردنی
وڵات.
بۆ ئه‌نجامه ترسناکه‌کانی وتارەکه‌ی حه‌بیب په‌نا
دەبه‌مه به‌ر ئه‌وەی که پێش چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به‌دواچونێکی کۆمه‌ڵناسیانه‌م
دەربارەی( مه‌ترسی به‌عه‌ره‌ب کردنه‌وه‌ی باشووری کوردستان) کرد و گه‌یشتمه
ئه‌م دەرهاوێشتانه‌ی خوارەوە:
• عه‌ره‌ب هێشتا خۆی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌رده‌ست ده‌زانێت و هه‌میشه نه‌ته‌وه‌کانی تر به نزم سه‌یر ده‌کات.
• عه‌ره‌ب زۆربه‌ی نه‌ته‌وه ئیسلامیه‌کان
به به‌شێک له ئومه‌ی گه‌وره‌ی ئیسلام ده‌زانێت و لێره‌وه زمان و داب و
نه‌ریتی دواکه‌وتوی خۆی، به زۆریش بێت ده‌سه‌پێنیت.
• عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له عێراق لاوازه و به‌بیانوی
نه‌بوونی ئاسایش و کار، به‌وپه‌ڕی زیره‌کیه‌وه ده‌خوازێت نه‌ک که‌رکوک
و ناوچه‌کانی تر نه‌چنه‌وه سه‌ر باشووری کوردستان، به‌ڵکو شاره‌کانی
تریش وه‌کو سلێمانی ، هه‌ولێر و دهۆک ته‌عریب بکاته‌وه.
• سه‌پاندی زمانی عه‌ره‌بی به سه‌ر زمانی
دانیشتوانی کورد دا له‌و شوێنانه‌ی که کارده‌که‌ن.
کورد خاوەن زمانی یه‌کگرتووش نیه ئه‌مه‌ش دیسان کارەساتێکی ترە.
• دروستکردنی کێشه‌گه‌لی ئابوری له شاره‌کاندا
وه‌کو کێشه‌ی خان‌و، ئاو، کاره‌با، خوێندنگه، قه‌ره‌باڵغی، و ته‌ندروستی..هتد
• گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی، له ئاژاوه‌نانه‌وه،
له‌ش فرۆشتن . چونکه پێوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زۆر له
هی نه‌ته‌وه‌ی کورد جیاوازتره.
• کێشه‌کانی کار و هه‌ڕه‌شه‌کردن له سه‌ر
کرێکارانی کورد و بێ‌کاری کردنیان و دابه‌زینی ئاستی بژێویان.
• کێشه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یان له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره
کورده‌کان، چونکه ئه‌وان بۆ بژێوی خۆیان ئاماده‌ن به‌کرێیه‌کی که‌م
کاربکه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی دژایه‌تی له
گه‌ڵ کرێکاره کورده‌کاندا.
کۆچکردنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان ، ئه‌نجامگه‌لێکی نه‌گه‌تیڤ له
سه‌ر کورد وه‌کو نه‌ته‌وه به‌جێ دێڵێت:
له ڕووی ئاینیه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب هه‌ردووکیان دوو نه‌ته‌وه‌ی
موسڵمانن، ئاسانه بۆ تاکێکی عه‌ره‌ب کاربکاته سه‌ر تاکێکی کورد، له
هاوسه‌رگرتن و ڕه‌فتاری مڕۆییدا، ساڵانێکی دێرینه که دراوسێشن. پردی
ئاین نێوان عه‌ره‌ب و کورد، به‌هێزترین که‌ناڵی گیانی به‌ستنه‌وه‌یه که
عه‌ره‌ب زیره‌کانه چه‌نده‌ها ساڵه کوردی به خۆیه‌وه گرێداوه و به‌ڵکو
کوردستان له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیدا بوونی نیه. بوونی عه‌ره‌ب له
باشووری کوردستان ده‌بێته به‌هێزکردنی ئیسلامی سیاسی و له ئاکامدا نه‌مان
و له‌قکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، واتای به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری کورده
به عه‌ره‌به‌وه و بچڕاندنی چرۆی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری کوردستانه، دژایه‌تی
ڕاسته‌و‌خۆی چینی کرێکاری کورده و لاوازکردنیان. مانای زاڵبوونی سه‌رمایه‌ی
عه‌ره‌به‌کانه له کوردستان.
هاتنی عه‌ره‌ب بۆ باشووری کوردستان، دژایه‌تی کردنی زمان و ڕۆشنیری
کوردیه‌وه، میدیای کوردی زۆر لاوازه و توانای به‌رگری نییه. منداڵان و
لاوانی کوردیش یه‌که‌م توێژن که دووچاری زیانی مێژوویی ده‌بن و که‌سایه‌تیان
ده‌که‌وێته هه‌ڵدێره‌وه. ئه‌و لاوازیشه به ئاسانی له ماسمێدیا و زمانی
ئه‌م نه‌وە نوێیه‌دا به داخه‌وە دیارە له به‌کار‌هێنانی لێشاوی ووشه‌ی
عه‌رەبی.
ژنان و کچان به هه‌مان شێوه، بگره گه‌وره‌ترین زیانیان له ڕووی ماف‌دا
لێده‌که‌وێت، چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی کورد بۆچوونێکی لیبراڵ و ئازادتری هه‌یه
به‌راورد له گه‌ڵ عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها بوونی ئافره‌تی عه‌ره‌ب له
کوردستان ده‌بێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی هاوسه‌ریگرتن(ژن هێنان و
شووکردن) و بڵاوبوونه‌وه‌ی کاری نابه‌جێ و پساندنی نۆرمه پیرۆزه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان و لاوازی خێزان و په‌ڕته‌وازه‌ی تاکی کورد و
بچڕاندی شیرازه‌که‌ی، نه‌مانی سۆز و زاڵبوونی گیانی پیاو سالاری...
نیشته‌جێ بوونی عه‌ره‌ب له باشووری کوردستان، ده‌بێته هۆی لاوازکردنی
ناسنامه‌ی کوردی که هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، چونکه له بری بایه‌خدان
به‌زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی، زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێته به‌شێک له ژیانی
ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی شاره‌کانی کوردستان.
کوردستان له قۆناغی ده‌سپێکی پرۆسه‌ی دیموکراتیدایه(هه‌رچه‌ندە زۆرجار
ته‌نها ڕەنگه)، هاتنی عه‌ره‌ب ده‌بێته هۆی شێواندن یان لاوازکردنی
گیانی دیموکراتی له ناو تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا، عه‌ره‌ب پێوه‌ری خۆیان هه‌یه
له مه‌ڕ ئازادیه‌کان و گیانی ئاین و تایفه‌گه‌ری زاڵه به‌سه‌ریاندا.
هۆکاره‌کانی هاتنی عه‌رەب.
دوورنیه هێزێکی شاراوه هه‌بێت هانی عه‌ره‌ب بدات به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک
و ئاشتیانه، دژی سه‌ربه‌خۆیی کورد بێت و نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی هه‌بێت بۆ
لێدانی کورد و شێواندنی ئاسایش. ئه‌گینا عه‌ره‌ب خاوه‌نی 22 وڵاتن بۆ
ناچن له‌وێ کاربکه‌ن. یان خۆ شاره‌کانی باشووری عێراق شه‌ڕیان تیانیه.
له بیریش نه‌چێت که عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ خاوه‌نی هێزی شه‌ڕ نییه.
لاوازی یان نه‌بوونی هوشیاری سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه کورد، که کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌کتیڤی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه کردوه‌ته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
پاسیڤ و به‌رهه‌مخۆر و ته‌مه‌ڵ، هه‌رچاوه‌ڕێی موچه‌بێت. یان دووبه‌ره‌کی
ساردی نێوان دوو پارتییه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌که..
ڕێگه چاره.
باشترین چاره‌سه‌ر چالاکردنه‌وه‌ی چینی کرێکاری و هێزه‌کانی تری ناو
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه، له توێژێکی خاوه‌ن مووچه‌ی بێ به‌رابه‌ر، بۆ
توێژێکی ئه‌کتیڤ که بوونی خۆی تێدا هه‌بێت و خۆی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌م
هێناندا سه‌روه‌ر بێت.
خستنه گه‌ڕی هه‌موو تواناکان بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی له ڕێگه‌ی میدیاکان و یانه ڕۆشنبیریه‌کان، له مه‌ترسی هاتنی عه‌ره‌ب
و پرۆسه‌ی به عه‌ره‌ب کردنی نوێ و پوچه‌ڵکردنی پیلانی ئه‌و هێزانه‌ی
که به‌نهێنی هاندانی کۆچکردنی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن بۆ کوردستانی باشوور. ده‌توانرێت
سوود له کرێکاری به‌شه‌کانی تری کوردستان وه‌ربگیرێت، که سه‌ره‌ڕای گه‌شه‌ی
ئابوری و نه‌ته‌وایه‌تی، له‌وێش.
داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ک بۆ به‌ر‌زکردنه‌وه‌ی ئاستی کارامه‌یی کارکردنی
کرێکارانی باشووری کوردستان که پێویسته کرێکارانی بێگانه که‌م بکاته‌وه
له ڕێگه‌ی دانانی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ناردنی کرێکاران بۆ کۆرسی
فێربوونی پیشه هاوچه‌رخه‌کان.
دانانی یاسای کار که جیاوازی نێوان کرێکاری بێگانه و کورد نه‌هێڵێت و
به‌یه‌ک چاو سه‌یری کرێکاران بکرێت، نه‌ک سوکایه‌تیکردن.
ناچارکردنی سه‌رمایه‌داره کورده‌کان که یاسا گشتیه‌کانی کار به شێوه‌یه‌کی
ڕێک و پێک په‌یڕه‌و بکه‌ن، له ڕێگه‌ی کۆنتراکتی کار و گرێبه‌ستی سه‌ندیکاکانه‌وه
که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له باشووری کوردستان.
جیاوازی کردن له نێوان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که به‌ڕاستی به هۆی هۆکاری
ئاسایش و بژێوی ژیان ڕوو ده‌که‌نه کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌به
شۆڤینستانه‌ی که بۆ کاری تێکدان و ئاژاوه‌گه‌ری خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ده‌زگاکانی حکومه‌تی باشووری کوردستانه که به‌شێوه‌یه‌کی
دینامیکی و به‌رده‌وام کاری بۆ بکات.
به‌ستنه‌وه‌ی ئامانجی پرۆگرامی خوێندنگاکانی باشووری کوردستان، به بنه‌مای
ژێرخانه‌وه که ببێته ته‌واوکه‌ر و پاڵپشتی دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ
بناغه‌ی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ.
له سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بابه‌تییه، ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌تی
باشووری کوردستان و سه‌رمایه‌داره کورده‌کانه، که به گیانێکی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه
بڕواننه قه‌یرانی کۆچکردنی کرێکاری عه‌ره‌ب بۆ کوردستان. که کار بۆ
کرێکاری کورد و کارمه‌ندی خانه خۆیی په‌یدابکه‌ن، نه‌ک کرێکاری بێگانه
که گیروگرفتی هه‌نووکه‌یی و مێژوویی به‌دواوه‌یه. چونکه به‌هێزبوونی
ئابوری له کوردستان ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نه‌کانی تری ژیانی
کورد وه‌کو نه‌ته‌وه.
که‌واته به پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌که‌ی (به‌دران) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای
عێراقی داگیرکه‌رەوە وێلن، مانه‌وەی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان
وەک عێراقی گه‌ورەترین زیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێ دەگه‌ێنێت. به‌دران
خوێندنه‌وەیه‌کی زانستی نیه بۆ داهاتووی کورد له باشووری کوردستان. له
زۆر شرۆڤه‌کان دەربارەی کۆمه‌ڵگه‌ی فرەنه‌ته‌وە و تێکه‌ل، ئه‌وە سه‌لمێنراوە
که گه‌ورەتین کێشه‌ی فه‌رهه‌نگی لێ دەکه‌وێته‌وە، بۆ نموونه نه‌ته‌وەکانی
ناو شارەکانی شیکاگۆ له ئه‌مریکا، فه‌رەنسا ساڵی ٢٠٠٦ که دووچاری گه‌ورەترین
ئاژاوە بووەوە، ئاژاوەکانی ئه‌مساڵی سوێد، که له هه‌ندێ گه‌ڕەکدا پۆلیس
دەسه‌لاتی له دەسه‌تداوە.
ڕونتر، که‌رکوک به‌هاتنی عه‌رەب نه‌ک ته‌نها دەبێته عه‌رەبی، به‌ڵکو هه‌ولێر
و سلێمانیش وا برون، له بۆچونی تاکی کوردی‌دا مۆرکی نه‌ته‌وییان نامێنێت
و ناسنامه‌ی عێراقی عه‌رەبی جێگه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وەیی دەگرێته‌وە.
واته هاتنه‌دی ئامانجه‌کانی عه‌رەب له ته‌عریبکردنی باشووری کوردستان.
لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م دواییانه لاوانی کورد، که جێگه‌ی
گازندەی دەسه‌لاتی کوردیه، هۆکارەکه‌ی دەگه‌رێته‌وە بۆ خودی پارتی و
یه‌کێتی(دەسه‌لاتی کوردی عێراقخواز) که شانیان داوەته به‌ر دروستکردنه‌وەی
ماڵی داگیرکه‌ران. که‌واته ئه‌وە سه‌رکردەکانی ئێسته‌ی کوردن و
پێنوسبه‌دەسته‌کانیان که بانگه‌شه‌ی عێراقی عه‌رەبی دەکه‌ن. پێم وایه
ئه‌م جۆرە بانگه‌شانه‌ی هاوبیرانی به‌دران ته‌نها هه‌وڵێکه بۆ خۆدزینه‌وە
له لایه‌ن دەسه‌لاته‌وە بۆ شاردنه‌وەی له دەستدانی که‌رکوک و ناوچه
داگیرکراوەکانی دی و باس نه‌کردنیان، بۆ له بیربردنه‌وەیان له هزری گه‌لی
کورد. ئه‌وە گه‌ورەترین هه‌ڵه‌ی مێژووییه که
پارتی و یه‌کێتی(بارزانی دووەم و تاڵه‌بانی)
دەیکه‌ن
_____________________________________________
سه‌رچاوە:
http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=16253:-3
تێبینی/ له‌م
سه‌رچاوه زانستیانه‌ی خواره‌وه سوودم وه‌رگرتووه
Giddens- Sociology
Anderson & Kasperson :Klassik och modern Samhälles
Björn
Nilsson& Anna-Karin Waldemarson :Kommunikation & Samspel mellan människor
٢٥\١١\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|