( بەهاى ئازادى
ئافرەت لە کوێ حەشار دراوە ) ؟
ئافرەت چییە ؟

فەرهەنگ جلال
ئافرەت ئەو کائینەیە کە من هەمیشە وەک ئاوێنەیەک سەیرى دەکەم چونکە
سەرجەم زەردەخەنەو فرمێسکەکانم لە ڕووى ئەودا دەبینمەوەو هەستى پێدەکەم
، پیاو بە بێ ئافرەت وەک دارى بێ بەر وایە .
سەرەتاى بابەتەکەم پێم خۆشە بە پرسیارێک دەست پێبکەم ( بۆچى کچان
هەمیشە قوربانى دەستى داب و نەریت و کەللتورى ئەو ووڵاتەن کە تیایدا
دەژین ؟
چونکە لە زۆر جێگەى ئەم ووڵاتە تا ئێستاش ئافرەت وەک کۆیلەیەک سەیر
دەکرێت و هەندێک جار وەک ئامرازێک بەکار دێت بۆ غەریزە سێکسەکان ، خۆ
ئەگەر ئێمە بێین و ئەو ئافرەتانە بدوێنین زۆربەیان دەناڵێنن و خاوەن
ژیانێکى تاڵ و دژوارن ، کە ڕەنگە هەندێ جار کچان خۆزگەیان خواستبێ بە
ڕەگەزى بەرامبەر ( نێر ) .. چونکە هەست دەکەن ئەو ئازادییەى لەو
ڕەگەزەدا دەیبیننەوە هەرگیز لە خۆیاندا نایبیننەوە ، لەبەر ئەوەى سروشت
و کۆمەڵگە ئاستەنگن لە بەرامبەریاندا ئەمە جگە لە داب و نەریت و
دەسەڵاتى پیاو سالارى ، ڕەنگە پێکەنینێکى پڕ بە دڵ لەبەر دەم برا
یاخوود باوک زۆر بێ جێ بێت .
ئایا بۆچى دەبێت کچان هەتا لەسەر ماڵ بن خزمەتى براو باوکیان بکەن ، کە
چوونە ژیانى هاوسەریشەوە دەبێت هەمان کردار دووبارە ببێتەوە ؟؟!!
داخۆ کۆمەڵگاى ئێمە بەهاى ئازادى ئافرەتى لە کوێدا حەشار دابێت ؟
سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com
|