به‌هۆی به‌ڵێنه‌کانی گول و ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، باره‌گاکانی مه‌هه‌په له شاری دیاربه‌کر داخران.
هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
له‌لایه‌کی تره‌وه عبدالله ئه‌رزاقچی که‌ماوه‌ی 4 ساڵه سه‌رپه‌رشتی ڕێکخستنه‌کانی مه‌هه‌په ی ده‌کرد گوتی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌وه نه‌مان توانی ته‌لاری ڕێکخراوه‌یی پارته‌که پێکبهێنینیه‌وه، سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌ش له‌و باره‌یه‌وه هیچی نه‌کردووه.
چاودێرانیش پێانوایه داخستنی باره‌گانی مه‌هه‌په په‌یوه‌ندی به‌نزیک بوونه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌ردۆگانه‌وه هه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و ده‌وله‌ت باهچه‌لیش هه‌ڵوێستی دژی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ته بۆ هه‌ر نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له کێشه‌ی کورد و به‌تایبه‌تی دژی بوونی ده‌ته‌په له ناو په‌ڕله‌مانی گه‌وره‌ی تورکیادا وبه‌له‌که‌یه‌کی ڕه‌شی ده‌زانێ به‌سه‌رشانی میلله‌تی تورکه‌وه.
جگه له‌وه بریاره گوته فه‌لسه‌فیه‌که‌ی ئه‌تاتورک( Ne *mutlu turkim diyene) ( چه‌ند به‌خته‌وه‌رم که تورکم) له‌سه‌ر گردو ته‌پۆلکه‌و چیاکان بسررێنه‌وه، چونکه وه‌کو زانراوه دار‌و ده‌ردی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستی سوپای تورکی گه‌یشتۆتێ ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر نوسیوه یا هه‌ڵیانکۆڵیوه که‌واتایه‌کی شۆڤێنیانه‌و بێزارکه‌ره بۆ نه‌ته‌وه ناتورکه‌کان و بۆته دروشمی ئه‌م پارته‌ش.
* ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژووی کۆماری تورکیا که بازاڕی ئه‌م پارته ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی خۆشکردووه، ته‌نها مه‌سه‌له‌ی دوژمنایه‌تیکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه، واتا ئه‌م پارتی مه‌هه‌په‌یه ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕو ناکۆکی نیوان نه‌ته‌وه‌کانه و به‌ده‌رکه‌وتنی تروسکه‌یه‌ک ڕووناکی به‌ره‌و ئاشتی ئه‌مان به‌ره‌و کزبوون و کوژانه‌وه ده‌چن. داخستنی باره‌گاکانیشیان له‌و ڕاستیه‌به‌ده‌رنیه.
|