به‌لگه‌نامه‌کان سه‌رنج بۆ ئه‌وه
ده‌ده‌ن
که ده‌زگاکانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکی
ئه‌و زانیارانه‌ی که ده‌بووه هۆی ئاشکراکردنی
هێرشکه‌ره‌کان،
نه‌یانگه‌یاندووته شوێنی مه‌به‌ست.

مه‌هدی کاوانی
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه،
سه‌ردێری بابه‌تێکی ساڵ
پاری
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاته/ عوسمان تزغارت/پاریس/11/09/2007
بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ئه‌و په‌ڕه‌گرافانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌ناو
بابه‌ته‌که‌یدا ده‌بینرێ:
ئێستاکه‌شه‌ش
ساڵ به‌سه‌ر 11ی سه‌پتێمبه‌ر تێ ده‌په‌ڕێ ... له‌که‌مته‌رخه‌میه،
به‌ئه‌نقه‌سته‌یان پیلانه،هۆکاره‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرا نه‌بووه!
! !
قسه‌کردن له‌سه‌ر 11ی سه‌پتێمبه‌ر زۆره‌هه‌تا لایه‌نی خوڕافاتیشی
پێوه‌نراوه.
نوسه‌رێکی
فه‌ڕه‌نسی له ساڵی 2002 په‌رتوکێکی ده‌رکرد له‌ژێرناونیشانی (هیچ
فڕۆکه‌یه‌ک خۆی له‌بینایه‌ی پنتاگۆن نه‌داوه‌به‌لکو ساڕووخی پێ
که‌وتووه) توانی کڕیارێکی یه‌کجار زۆر بۆ په‌رتووکه‌که‌ی له‌هه‌موو
جیهان په‌یدا بکات . قسه‌و باسی له‌و بابه‌تانه‌ش هه‌یه‌که19
که‌سه‌که‌پاش ڕووداوه‌که‌په‌یوه‌ندیان به‌که‌س وکاریانه‌وه‌کردووه.
هه‌نه‌ده‌ڵێن ئیسڕایلیه‌کان ده‌ستیان یان زانیاریان له‌و
ڕووداوه‌هه‌بووه‌و به‌دواچوونیان تیا کردووه‌و به‌یه‌هودیه‌کانیان
گوتیه‌که‌که‌بینایه‌که‌به‌جێ بێڵن .
ئه‌گه‌رچی
قسه‌وباسێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌وا شه‌ش
ساڵه به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌تێپه‌ڕ ده‌کات، به‌لگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا
به‌ده‌سته‌وه
نیه
که
ڕاستی یه‌کێ له‌و باس و لێدوانانه‌بسه‌لمێنێ . به‌ڵام ئه‌وه‌ڕێگای
ئه‌وه‌مان پێ ناگرێ که‌گومانمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که‌نه‌بێت و
به‌پیلان نه‌زانرێ ،چونکه‌هه‌ولگری ئه‌مه‌ریکی پێش ئه‌و کاتی
زانیاریه‌کی زۆریان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو له‌مه‌ڕ ڕوودانی ڕووداوێکی له‌و
بابه‌ته و جوله‌یه‌کی ئه‌وتۆیان پیشان نه‌ده‌دا بۆ ڕیگرتن له‌ڕوودانی
. هه‌نه‌ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و زانیاریانه‌ی خۆیان جا نازانین
له‌بێباکیان یان به‌ئه‌نقه‌سته‌وه یان ده‌ستێك له‌پشتیه‌وه‌بێت ،
پێشکه‌ش به‌شوێنی خۆیان کردبا ،نه‌ده‌هێشترا ڕووداوه‌که‌سه‌ربگرێ .
چیڕۆکی ئه‌و به‌لگه‌نامانه‌له‌کوێوه‌هاتووه ؟ کێنه‌ئه‌وانه‌ی
قسه‌یان له‌سه‌ر پێشینه‌ی11ی سه‌پتێمبه‌رو نهێنیه‌کانی کردووه ؟
دۆکمه‌نیوتی یه‌که‌م : موزه‌که‌ره‌یه‌کی نهێنیه‌له‌لایه‌ن
ده‌زگاکانی هه‌واڵ گری ئه‌مه‌ریکی بۆ جۆرج ده‌بلیوو بۆش به‌رز
کراوه‌ته‌وه، له‌به‌رواری 06/08/2001 واته35 ڕۆژ به‌ر
له‌ڕووداوه‌که.له‌ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌وه‌نوسرابوو که‌ئوسامه‌خۆی بۆ
لێدانی ولاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کردووه‌و ده‌یه‌وێ
شه‌ڕ بخاته‌ناو خاکی ئه‌مه‌ریکی .
دیسان له‌دۆکمه‌نیوته‌که‌ئه‌وه‌هاتووه‌که‌سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی
له‌ئیماڕات لێدوانێکی ته‌له‌فۆنی بۆ کراوه‌که‌قاعیده‌خۆی
گه‌یاندوته‌ئه‌مه‌رکاو به‌نیازی کارێکی تیڕۆڕستین .
له‌په‌ڕه‌گرافی تر هاتووه‌که‌نوسینه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی
باس له70 لێکۆڵینه‌وه‌ده‌کات که‌په‌یوه‌ندی به‌ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی
بن لادن و ڕفاندنی فڕۆکه‌وه‌هه‌یه.
دۆکمه‌نیوتی دووه‌م : باس له‌و نامانه‌ی که‌زه‌که‌ریا موسه‌وی
له‌به‌ندیخانه‌نوسیویه‌تی و باس له‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌ویان له‌به‌ر
ئه‌وه‌زیندانی کردووه‌که‌یه‌کێک بیت له‌و 20 که‌سه‌ی که‌پێش ڕوودانی
11ی سه‌پتێمبه‌ر ده‌ستیان له‌و کاره‌هه‌بێت . موسه‌وی له‌نامه‌کانیدا
باس له‌وه‌ده‌کات ئه‌گه‌ر کاره‌که‌وه‌ها بێت ئه‌دی بۆچ (هانی حنجوریان
به‌ند نه‌کردووه‌که‌ئه‌ویش ناوی له‌گه‌ڵ 19 که‌سه‌که‌یه‌و وه‌ک منیش
پێشتر له‌خوێندنگای فڕۆکه‌وانی بووه. نامه‌که‌باس له‌وه‌ده‌کات
که‌حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی و گه‌وره‌ئه‌فسه‌رانی نوسینگه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌به‌ئه‌نقه‌سته‌وه‌ڕێگه‌یان داوه‌که11ی سه‌پتێمبه‌ر کاری
خۆی بکات تاوه‌کو به‌دوایه‌وه‌بیانۆی وێرانکردنی ئه‌فگانستانیان بۆ
دروست ببێ .
نامه‌که‌ی موسه‌وی باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌لێکۆله‌ره‌وه‌ژنێکی
(ئێف.بی.ئای) ناوی (کۆلین ڕووئی) بوو، و له‌نوسینگه‌ی مینیا بۆلیس،
زیندانیان کرد‌و دواتر ده‌ست له‌کار کیشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش کردبوو .
ئه‌و وای باس ده‌کرد که‌شاردنه‌وه‌ی زانیاری به‌ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن
ئێف.بی.ئای به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو له‌سه‌ر ئه‌و
جموجۆله‌تیڕۆڕستیانه‌ی که‌بۆ 11ی سه‌پتێمبه‌ر ئاماده‌ده‌کرا .
دۆکمه‌نیوتی سێیه‌م : ڕاپۆرتێکه‌له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌شاری فینکس،له‌به‌رواری 10/07/2001،ڕێک دوو مانگ
پێش ڕووداوی 11ی سه‌پتێمبه‌ر ئاماده‌کراوه. باس له‌وه‌ده‌کات
که‌که‌سانێکی زۆر له‌ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی بن لادن له‌خوێندنگای
فڕۆکه‌وانی له‌وڵایه‌تی ئه‌ریزۆنا مه‌شقیان ده‌کرد .
له‌ڕاپۆرته‌که‌واهاتووه‌که‌کاره‌کان به‌ڕێکه‌وت هه‌لنه‌که‌وتووه‌به‌لکو
به‌رنامه‌ڕێژ کراوه‌له‌لایه‌ن بن لادن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
خه‌لکانه‌شاره‌زایه‌کی ته‌واویان هه‌بێت له‌کاری فڕۆکه‌وه‌وانی
مه‌ده‌نی بۆ خۆ ئاماده‌کردن له‌کاتی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و
کاره‌تیڕۆڕستیه‌ی که‌پێیان ده‌سپێردرێت .
دۆکمه‌نیوتی چواره‌م : باس له‌خوێندنی ستراتیژی ده‌کات
که‌له‌ئه‌یلولی 1999 له‌لایه‌ن( ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی) سه‌ر
به‌ده‌زگای هه‌واڵگی (إستخبارات) ئه‌مه‌ریکا که‌ده‌کاته‌ڕێک دوو ساڵ
به‌ر له‌ڕووداوه‌که. بریتیه‌له‌لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی چاودێری کردن
به‌مه‌به‌ستی ئاگا لێبوون له‌دیارده‌ی تیڕۆڕستی . ئه‌و
ده‌زگایه‌هه‌نده‌ک کاری ئاماده‌کاری سیناریۆی شێوه‌ی هێرشه‌تیڕۆڕستیه
نوێیه‌کانی که‌له‌دوایی ڕوو ده‌دات یان خولقاندنی له‌پاشه‌ڕۆژدا
،ئاماده‌ده‌کات . ڕاپۆرته‌که‌باس له‌وه‌ش ده‌کا که‌خۆته‌قێنه‌ره‌وه‌کان
له(فه‌یله‌قی شوهه‌دا) شێوه‌ی جۆراو جۆر له‌هێرشه‌تیڕۆڕستیه‌کان
به‌کاردێنن بۆ لێدانی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکی . وه‌ک ئه‌گه‌ری
به‌کارهێنانی خۆپێدادان به‌بنتاگۆن یان کۆشکی سپی یان بنکه‌ی هه‌ولگری
ئه‌مه‌ریکی . کۆشکی سپی له‌نیسانی2004 واته دوو ساڵ پاش ڕوداوه‌که‌پاش
ئه‌و هه‌موو نکۆڵی کردنانه‌یان ،دانی به‌وه‌نا که‌سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو
بۆش ئه‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌خوێندبۆوه‌که‌ده‌زگای( سی.ئای .ئه‌ی)
له‌به‌رواری 06/08/2001 پێشکه‌شی کردبوو کاتێ که‌ڕاپۆرته‌که‌ی
خوێندبۆوه،ڕۆژه‌ک به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌تێپه‌ڕی
بوو،که‌ده‌کاته12/09/2001 .
ڕه‌نگه‌ئه‌گه‌ر له‌کوشندیی و مه‌ترسی
ڕووداوه‌ه‌که‌بکۆڵینه‌وه‌زۆر زۆر له‌خوار کاره‌ساتی هیرۆشیماو ناکازاکی
و قه‌تلوعامی ئه‌رمه‌نیه‌کان و هۆلۆکۆستی یه‌هودیه‌کان وژه‌هری کیمیاو
ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵیه‌کانی کورده‌کانه‌وه‌بێت . به‌ڵام شوێنی
ڕووداوه‌که‌و سه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ی که‌کاره‌ساته‌که‌ی سه‌پتێمبه‌ر گرتیه‌وه‌زیاتر
ده‌که‌وێته‌ناو باس و خواسانه‌وه.
به‌هه‌ردیوێکه‌وه‌قسه‌ی به‌سه‌ردابکه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێ . جۆرج ده‌بلیوبۆش
به‌ناوی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ده‌ڵێ ئه‌وه‌هه‌شت ساڵه‌به‌سه‌ر
ئه‌و ڕووداوه‌تێپه‌ڕده‌بێ وبه‌دوایه‌وه هیچ ته‌قینه‌وه‌له‌سه‌ر خاکی
ئه‌مه‌ریکی ڕووی نه‌داوه‌و کارتێکردنه‌کانی قاعیده‌شمان له‌عیڕاق زۆر
که‌مکردۆته‌وه‌و له‌ئه‌فگانستانیش گورجی گه‌وره‌مان لیداون و که‌م یان
زۆر دانیش به‌وه‌دا ده‌نێ که‌له‌ئه‌فگانستان په‌ڕیونه‌ته‌وه‌پاکستان و
ده‌بێ هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتریان بۆ بنێرین . هه‌ریه‌ک له‌ئۆباماو
جۆنمه‌کییش به‌که‌ش و هه‌وای په‌یدا کردنی ده‌نگ بۆ خۆیان لێدوان له‌سه‌ری
ده‌ده‌ن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و قسه‌کانی بۆش،بینینه‌سه‌ر ئه‌رزی واقع
،زۆر ناڕاستی پێوه‌دیاره‌وشتی تری لێده‌که‌وێته‌وه. به‌قسه‌ی زۆرانێک
له‌سیاسه‌تمه‌داران و لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و هی تره‌وه‌شه‌ڕی
ئه‌فگانستان و عیڕاق به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌که‌ی دوای به‌کاره‌سات به‌سه‌ر
ئه‌مه‌ریکیه‌کان حیساب ده‌که‌ن و ده‌شڵێن هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی
ئه‌مه‌ریکی زۆریه‌که‌ی له‌ڕێگای ئه‌و دوو شه‌ڕه‌وه‌یه. ئۆباما‌و
دیموکراتیه‌کان به‌شی هه‌ره‌زۆری پڕۆپاگه‌نده‌ی پێشبرکێی ئێستایان بۆ
چوونه‌کۆشکی سپی له‌ڕێگای هه‌رچی زووی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی
له‌عیڕاقه. دیسان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بدوێین 11 سه‌پتێمبه‌ر
به‌قسه‌ی زۆرانێکیش له‌لیکۆله‌ره‌وه‌سیاسیه‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌سوودی
ئێران و فراوان بوونی قه‌له‌مڕه‌یان له‌ناوچه‌که‌که‌وتۆته‌وه. ئێستاش
ڕوسه‌کان هاوکیشه‌یه‌کی سیاسی تریان به‌قازانجی خۆیان وزیانی ئه‌مه‌ریکیه‌کان
له‌شه‌ڕی ئه‌و دوایه‌ی قۆقاز دروست کردووه.
پاکستان که‌به‌هێزترین بنکه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوو . له‌شه‌ڕی ساردیش
ڕۆژئاوا حیسابی تورکیا‌و ئێرانی سه‌رده‌می شایان بۆ ده‌کرد . ئه‌وان
وێڕای کوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر نه‌واز شه‌ریف و پێشتریش لادانی چه‌ند
جاری به‌نه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆکی پارتی گه‌لی پاکستان که‌پارتێکی مه‌ده‌نی
و عه‌لمانی بوون ، که‌چی ئێستاکه‌ئیستقاله‌به‌به‌روێز موشه‌ره‌ف کراو
به‌دانپانانی ئه‌مه‌ریکی ،شه‌ڕی قاعیده‌به‌فراوانی گواستراوه‌ته‌وه‌پاکستان
و ئه‌مه‌ریکاش خه‌ریکی ئه‌وه‌یه‌له‌و ژماره‌سه‌ربازانه‌ی که‌له‌سه‌روی
هه‌شت هه‌زارکه‌سیه‌که‌بڕیاری کشانه‌وه‌ی بۆ دراوه‌نیوه‌یان بۆ ئه‌فگانستان
بنێرن. دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا ئیسڕایل به‌و هه‌موو به‌هێزه‌ی خۆی له‌سه‌رده‌ستی
حیزب‌و لا شکستی هێنا یان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بێ نه‌ی توانی به‌سه‌ریان دا
زاڵ بێت ، ئه‌گه‌ر بنکه‌ی موشه‌کی ڕووسیش بگاته‌سوریا، ئه‌وا له‌ڕیگه‌یه‌وه‌دیسان
ته‌وازونێکی تری دژه‌ئه‌مه‌ریکی و ئیسرایلی له‌ناوچه‌که‌دروست ده‌بێ .
به‌حیساباتی ئێمه‌و زۆرێکی تری سیاسه‌ت مه‌داران وه‌ها مه‌زنده‌ده‌کرا
که‌له‌پاش عیراق ده‌بێ ئێران و سوریه‌ڕێزبه‌ندی بکه‌ن کاخوانه‌کینێ که‌نگی
ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌وانیش ده‌قه‌ومێنێ و ده‌یان ڕووخێنێ . هه‌نده‌ک جار
سعودیه‌و مسریش به‌ر لافاوی ئیحتمالی هێرش بردن بۆ سه‌رایان یان گۆڕینی
سیسته‌می سیاسی له‌ناویان خۆی گه‌یاندبووه‌ناو ڕاگه‌یاندنی زۆر شوێنه‌وه.که‌چی
ده‌بینین ئێران دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌قوه‌ت بووه‌و ئه‌ویشه‌ئێستا به‌رد
له‌ماڵی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌عیڕا ق و لوبنان و هه‌تا فه‌له‌ستین و
ئیسڕایلیش ده‌گرێ و سووریاش له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو داوایانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری
و نادیموکراتی ڕژێمیان و پێشێلکردنی یاسا‌و به‌یه‌کێکیش له‌مۆلگه‌کانی
تیڕۆڕستی حیساب ده‌کرا ، لوبنانیشیان پێ به‌چی هێشت که‌چی نه‌فه‌سی له‌ڕێگای
حیزب‌و لاو ڕێکخراوه‌تیڕۆڕیستیه‌کانی عیڕاق ڕۆژبه‌ڕۆژ درێژ تر ده‌بێ و
ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش له‌ڕێگای دبلۆماسیه‌تی سارکۆزی خه‌ریکی ئه‌وه‌ن
بیانهێننه‌وه‌ناو پڕۆسیسی سیاسی ناوچه‌که‌وه‌ک لایه‌نێکی به‌هێز بۆ
چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌به‌تایبه‌تی له‌لوبنان و عیڕاق. .
له‌ناو فه‌له‌ستینیه‌کانیش بینیمان که‌حه‌ماس هه‌لبژاردنی له‌فه‌تح
برده‌وه‌و پاشانیش له‌هه‌رێمی غه‌زه‌کوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر فه‌تح
کرد . ده‌بێ ئاگاشمان له‌ئیخوانی موسلمین هه‌بێت که‌له‌میسرو ئوردن له‌گه‌شه‌کردن
دانه. له‌میسر به‌گه‌مه‌ی هه‌لبژاردنی سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر زۆر چوونه‌پێشه‌وه.
ده‌نگ و باسه‌کانی ئێستاش له‌ئوردن ئه‌وه‌نیشان ده‌دا که‌مه‌ترسی گه‌شه‌کردنی
ئیخوان له‌و کات وساتانه‌دا مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌بۆ ده‌اسه‌ڵاتدارانی
ئوردن دروست ده‌که‌ن . ته‌قینه‌وه‌و کاری تیڕۆڕستی دینی له‌مه‌غریب و
جه‌زایر ده‌بینین ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌زیادبوون دایه. ئه‌گه‌ر له‌مه‌ڕ ته‌قینه‌وه‌خۆ
کاژیه‌کانیش ته‌ماشای به‌شه‌کانی تری جیهان بکه‌ین ده‌بینین له به‌ریتانیاو
فه‌ڕه‌ناساو ئه‌سپانیاو وڵاتی تری ئه‌وروپیش به‌شی دیاری کراوی خۆیان
به‌رکه‌وتووه. ئه‌نده‌نۆسیاو تورکیا‌و پاکستان و زۆر وڵاتانی تری
ئیسلامیش هه‌ر یه‌که‌یان به‌قه‌واره‌یه‌که‌وه‌به‌شی جموجۆلی کاری
تیڕۆڕستی و خۆ ته‌قاندنه‌وه‌یان به‌ر که‌وتووه. له‌ده‌ره‌وه‌ی
تیڕۆڕستی ئیسلامیش ،ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئاستی جیهان پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ر
هه‌نده‌ک پاشه‌کشه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه‌به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای
لاتینی . له‌بواری ئابووریش به‌س خه‌رجیاتی ئه‌مه‌ریکا له‌عیڕاق و ئه‌فگانستان
و زیانه‌کانیان خه‌ریکه‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌نزیکه‌ی ترلیۆن دۆلارێک . ئه‌وه‌جگه‌له‌زیانی
مرۆیی که‌له‌سه‌رووی پێنج هه‌زار کوژراویان له‌و دوو وڵاته‌هه‌یه. له‌بواری
ڕێژه‌ی گه‌شه‌کردنی ساڵانه‌شیان زۆر له‌خوار پێش 11ی سه‌پتێمبه‌ره‌و
دۆلاریش له‌سه‌ر ئاستی جیهانی 30-35%ی به‌هاکه‌ی هاتۆته‌خواره‌وه. که‌شتی
گه‌لی ئه‌مه‌ریکیش بۆ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی که‌نداوی
هرمز به‌ڕێوه‌یه‌و له‌ڕێگایه‌وه‌ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی هه‌ر شه‌ڕێکی سه‌ربازی
تر ببیته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئێران، یان ئیسڕایل له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان له‌ڕێگایانه‌وه‌خه‌رجیاتی
ئه‌مه‌ریکی جگه‌له‌زیانه‌کانی تر دوو ئه‌وه‌نده‌ی جاران زیاد ده‌کات ،هێشتا
قسه‌گه‌لی به‌ڕێکه‌تنی که‌شتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکی بۆ موحیتی هادی و ناوچه‌ی
قۆقاز که‌به‌ڕێوه‌یه‌قسه‌و باسی لێ نه‌کراوه‌جگه‌له‌خۆتوندکردنه‌وه‌ی
ناتۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ستانه‌وی ڕووسی. له‌ڕووی نه‌یاره‌به‌هێزه‌کانیشیه‌وه‌به‌تایبتی
ڕووسیاو چین هه‌ستانه‌وه‌پێیانه‌وه‌دیاره. ڕووسه‌کان توانیان قه‌رزه‌کانیان
بده‌نه‌وه‌و له‌بواری ئابووریش پێشکه‌وتنی به‌ر چاو له‌پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه‌به‌خۆوه‌ببینن
. ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، توانیان سیوله‌یه‌کی
نه‌قدی باشیان ده‌ست بکه‌وی و هه‌ندێ له‌برینه‌کانی داڕمانه‌که‌یان پێ
پڕکه‌نه‌وه‌ئه‌وه‌جگه‌له‌و چه‌ک فرۆشتنه‌جیهانیه‌فراوانیه‌ی ئه‌وان بۆ
ئێران و زۆر وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌جیهانی . چینێش له‌پێش هه‌موو جیهانه‌له‌گه‌شه‌ی
ساڵانه‌ی ئابووریان . ڕووداوه‌کانی ئه‌و دوایه‌ی قۆقازیش ،ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی
دوو قوتبی جارانی به‌ڕه‌نگی سه‌رده‌میش لێ نه‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام
ڕووسه‌کانیش له‌ڕێگای ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه‌نوێیانه‌یانه‌وه‌وا خه‌ریکه‌ده‌بن
به‌قوتبێکی ده‌ست ڕۆیشتوو. ده‌بێ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاش حیسابی تازه‌یان
بۆ بکه‌ن وه‌ک هه‌ر له‌ئێستاوه‌له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌سه‌ره‌داوی ئه‌و
حیساب بۆ کردنه‌خۆی به‌ده‌ر ده‌خا.
ئه‌وروپاش پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی
یۆڕۆ بکه‌ین له‌چاو دۆلار ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و هه‌قه‌یان پی بده‌ین که‌له‌ڕووی
ئابووری له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان زیاتر گه‌شه‌یان کردووه.
دیسان هه‌نگاوه‌کانی زیاد بوونی قه‌واره‌ی ئه‌وروپا که‌بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌وروپاش درێژ بووه‌ته‌وه‌هه‌ر هه‌مووی دوای 11ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه‌بوون
.
له‌ترسی دابه‌زینی به‌رده‌وامی دۆلار، زۆر وڵاتانی جیهان هه‌نه‌به‌تایبه‌تی
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی له‌سه‌ین و به‌ینی ئه‌وه‌دانه‌که‌یۆڕۆ
له‌جیاتی دۆلار له‌ده‌ست نیشان کردنی نرخه‌کان به‌کار بهێنن .
ئه‌و هه‌لگێڕو وه‌رگێڕه‌ی11 ی سه‌پتێمبه‌ر به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کانی
کرد ،ئۆ ئه‌وانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بنکه‌ئابووریه‌هه‌ره‌به‌هێزه‌یان
توانیویانه‌خۆی بۆ ڕاگرن ئه‌گه‌ر وڵاتی تر بوایه‌و وای به‌سه‌ر هاتبایه‌هه‌ره‌سی
به‌ر ده‌که‌وت ,ڕه‌نگه ئاماژه‌کان ڕه‌شبینی لێ بکه‌وێته‌وه‌و ، به‌ڵام
من به‌و مه‌به‌سته‌سه‌یری جیهان ده‌که‌م و ئه‌وه‌ده‌ڵێم ئه‌لقه‌ی یه‌که‌می
سیسته‌می نوێی جیهانی له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێ
کرد‌و و ئه‌لقه‌دووه‌مه‌که‌ی 11ی سه‌پتێمبه‌رو سێیه‌میش وا به‌سه‌ر
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌و شه‌ڕی به‌و دوایه‌ی قۆقازیش زنجیره‌یه‌کی
تری کرده‌وه‌و زنجیره‌کانی به‌ره‌و دوایه‌وه‌شی دیار نیه‌ڕوو له‌کوێ ده‌کات
. گرنگ ئه‌وه‌یه‌جیهان به‌تێکڕا له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو
پێگوازه‌ی خۆی کردووه‌و تا به‌ته‌واوه‌تیش نه‌مه‌یته‌وه،ڕاناوه‌ستێ .
که‌سیش تا ئێستا سه‌ره‌ده‌ری به‌ته‌واوه‌تی له‌و گۆڕانه‌خێرایانه‌نه‌کردووه‌کاخوانه‌کێ
کێ سوود مه‌ند ده‌بی کێ زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێ . کاتێ ئه‌مه‌ریکیه‌کان سه‌مایان
بۆ هه‌ره‌سی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرد کاره‌ساتی 11ی سه‌پتیمبه‌رو شه‌ڕی
عیڕاق و ئه‌فگانستانیان به‌سه‌ردا ڕوویدا . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای
دلخۆشیه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان وێڕای کاره‌ساتی هه‌موو شه‌ڕه‌کان و
دیارده‌ناله‌باره‌سروشتیه‌کان و نه‌خۆشیه‌ترسناکه‌کان و زۆر دیارده‌ی
ناله‌باری تر که‌چی ڕێچکه‌ی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی جیهانی
له‌ڕووه‌پۆزه‌تیڤه‌که‌ی له‌وانه‌له‌هه‌موویان سه‌نگین تر بووه. مرۆڤ
وێڕای کاره‌ساته‌کان ، له‌داهێنان و به‌ره‌و پێشچوون نه‌وه‌ستاوه.
بۆیه‌به‌قه‌ناعه‌تی خۆم ئه‌و پێگوازه‌نوێیه‌ی جیهانیش وێڕای کاره‌ساته‌مه‌ترسی
داره‌کانی به‌ڵام به‌دیه‌وه‌که‌ی تر هه‌م دیسان مرۆڤ به‌سه‌رکه‌وتوانه‌و
پێنانه‌قۆناغێکی مرۆڤایه‌تی له‌پێشتر ده‌چێته‌پێشه‌وه.
11/09/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk
|