به‌داخ
و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌وڕۆ ده‌مژمێری دوازده‌ی نێوه‌ڕۆ
هۆنه‌ر و نووسه‌ری به توانا و ماندوونه‌ناس (حه‌سه‌ن سه‌لاح
سۆران) له ماڵی خۆی له شاری که‌ره‌ج کۆچی دوایی کرد.
به‌و
بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشیی خۆمان به بنه‌ماڵه‌که‌یان و خوینه‌ران
و ته‌واوی گه‌لی کورد راده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین نه‌وه‌کانی
ئێستا و داهاتوو درێژه به رێچکه‌ی ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه
بده‌ن و ئامانجه‌کانی بهێننه دی که سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی
مه‌زن و ژیانێکی ئازاد و یه‌کسان بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و
ته‌واوی کۆمه‌ڵی مرۆڤ .
بۆ
دیتنی چمکێکی گچکه له به‌رهه‌مه به‌پێزه‌کانی مامۆستا سۆران
له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن که
لاپه‌ره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ :
http://www.emrro.com/lapereysoran.htm
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌مڕۆ
١٦⁄٩⁄٢٠٠٩
- له‌نده‌ن