٦\١٠\٢٠١٠
به ناوی خوازراو
دەنووسن تاکو پاراستن و پارتی ڕەخنه‌یان نه‌ێته سه‌ر!!!

ئاسۆ بیارەیی
ڕەخنه
هه‌ندێ له ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی و که‌سانی تریش فێربوون له سایته‌کاندا،
کۆمێنتار و ته‌شه‌ر به ناوی خوازراوەوە دەنووسن، به تایبه‌تی دژی ئه‌و
پێنوسانه‌ی که رەخنه‌ی زانستی و رەوان دژی پارتی و لایه‌نه‌کانی دی
دەگرن. له‌شکری ئه‌و ناوە خوازراوانه ئه‌گه‌ر به‌فە‌رمانی یان بێ
ئاگایی پارتی و پاراستن بێت، گه‌ورەترین زیان ، یه‌که‌م له پارتی وەک
پارت دەدەن و دووەم لێدانێکی کوشندە‌یه له پرۆسه‌ی دیالۆگ و میدیای
کوردی.
ئه‌گه‌ر به ئاگایی پارتی و دەزگای پاراستن خاوەنی ئه‌و که‌سه
خوازراوانه بێت، که‌واته هه‌مان شێوازە ڕێچکه‌ی مافیا و به‌عسسیه‌کانه
بۆ ناو زراندنی که‌سان و نه‌یارانیان. زۆر جار ئه‌و که‌سه خوازراوانه
که وەڵامێکی دروستیان پێ نابێت په‌نا دەبه‌نه به‌ر هێرش کردنه سه‌ر که‌سێتی
تایبه‌تی نووسه‌رە‌که و سووکایه‌تی به خێزان و که‌سوکاری ئه‌و که‌سه‌ش
دەکه‌ن، به هه‌موو جۆریک هه‌وڵ دەدەن له نێو خه‌ڵکدا بیشکێنن، تاکو
نووسه‌ر ناچار بکه‌ن واز له ڕەخنه بهێنێت و بێ دەنگ بێت.
له نووسینی هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌شدا دیارە که ئاستی هوشیارییان نزمه‌و
جنێوی بازاری دەنووسن و سووکایه‌تی به مرۆڤ دەکه‌ن، نه‌ک زمانێکی جوان
و ڕەخنه له ئامێز.
له گریمانه‌ی دووەمدا ئه‌گه‌ر پارتی و پاراستن و میدیای ئه‌و پارته بێ
گوناح بن و ئه‌و که‌سه ناوخوازراونه (بێ ناوانه) پێوەندییان به
پارتییه‌وە نه بێت و له‌لایه‌ن دەزگاکانی ئه‌و پارتییه‌وە هه‌ق دەست
وەرنه‌گرن، یان خواوەکیلی بۆ ئاژاوە نانه‌وە بنووسن، ئه‌وا دیسان
میدیای پارتی به‌تایبه‌تی و دەزگای لایه‌نه‌کانی دی ئه‌رکی به‌رپرسیاریه‌تی
خۆیان پیشه‌ییانه(پرۆفیشنالانه) به‌جێ ناگه‌ێنن. وەبه‌رهێنانی له‌شکرێک
له پێنوسبه‌دەست و ئۆرگانیزەکردنیان له پێناوی سه‌رخستنی ئه‌و پارتییه‌دا
و به کارهێنانی هه‌موو جۆرە میتودێکی نا دیموکراتی، دیسان پارتی و لایه‌نه‌کانی
دی دەخاته به‌ردەم گه‌ورەترین به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی له ئه‌رکی ڕاگه‌یاندندا.
ڕکه‌به‌رایه‌تیێکی ناکۆک له نێۆ میدیاگه‌لی کوردی‌دا دروست دەکات.
زۆر بوونی که‌سانێک که به ناوی خوزراوە له ڕاگه‌یاندنه‌کان، ئه‌گه‌ر
پارتی و پاراستن کاریان پێڕاسپێرێت، به تایبه‌تی له سایته‌کان، دیسان
ئه‌وە دەخاته ڕو که ئه‌و پارته چه‌ند له رەخنه تۆقیوە و هه‌ڵه‌ی چه‌ندە
و چه‌ند هه‌وڵ دەدات ئه‌و که‌سانه وەک داشی دامه بکاته سووته‌مه‌نی
خۆێی و ڕێگه قیزەونه‌کانی. نیشانه‌ی ئه‌وەیه که پرۆسه‌ی ئازادی نووسین
له باشووری کوردستان و نووسه‌رە هه‌قبێژەکان و دڵسۆزەکان تا چه‌ند
گیانیان له‌مه‌ترسیدایه. هه‌رچه‌ندە ئه‌وە ئه‌رکی حکومه‌ته که مافی
هاوڵاتی بوونی نووسه‌ران له‌و دامه‌زراوە پارتییانه (له دەزگای سیخوڕی
حزبی تۆقێنه‌ری سه‌ردەمی شه‌ڕی کوردکوژی خۆماڵی) بپارێزیایه.
له‌م رۆژانه‌دا باسێکم له‌سه‌ر وەزیری ڕۆشنبیری نووسی و ڕەخنه‌ش بوو له
پارتی،( بڕوانه لینکی هاوپێچ)، به‌ڵام که‌سێکی ڕەنگ پارتی، به ناوی (شه‌پۆڵ
ده‌ریاێی گوایا له که‌رکوک هه‌رچه‌ندە به دوری نازانم که له سوێدە)،
له باتی وەڵامدانه‌وەیه‌کی دروست هێرشێکی ناڕەوای له سه‌ر که‌سوکارم و
ته‌نانه‌ت له ووشه‌کانیدا زمانی هه‌ڕەشه‌ی پێوە دیارە که ئه‌گه‌ر بێ
دەنگ نه‌بم دەڵێت: ئه‌نساری ئیسلام وەک سه‌ردەشت عوسمان تیرۆرت دەکات
یان به دەردەکه‌ی (سه‌ردەشت)م دەبه‌ن( بڕوانه لینکی هاوبه‌ش. ئه‌مه
جاری دووەمه بۆ بێ دەنگ کردنم په‌نا دەبرێته به‌ر باسی ژیانی تایبه‌تیم
و که‌سوکارم، که هێچ پیوەندییان به‌و نووسینانه‌ی منه‌وە نیه. هه‌ندێ
جار کێشه‌ی هه‌ندێ ئه‌و ناوە خوازراوە زەردانه ئه‌وەیه که‌پێیان وایه،
ئه‌گه‌ر یه‌کێکی خزمه‌کانی پارتی بوون، دەبێ ئیدی ئه‌و نووسه‌رش له
ڕیزەکانی پارتی دەرنه‌چێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕەخنه له پارتی و
بارزانی نه‌گرێت، ئه‌وە بۆچونێکی خێڵه‌کی پاشکه‌وتوەو هی پێوەندی خێل و
هوزە له ڕێگه‌ی خزمایه‌تی و خوێنه‌وە، سه‌ردەمی ئه‌وە به‌سه‌رچوە. به‌داخه‌وە
ئه‌و که‌سه به لێکدانه‌وەی پارتییانه‌وە هه‌ڵسه‌نگاندنی له لایه‌ن ئه‌و
که‌سه زەردە شاراوانه بۆ بۆچونه‌کانی دەکرێت. له هه‌ندێ که‌ڕەتی دیکه‌دا،
په‌نا دەبرێته بۆ پێشینه‌ی ئایدیلۆژی سیاسی ئه‌و نووسه‌رە، بۆ نموونه
ئه‌و شه‌پۆل ناوە بۆ منی نوسیوە کۆنه شیوعی و هه‌ندێ جاری دیش به‌پێی
ناوەڕۆکی وتارە‌که مرۆڤ تاوانبار دەبێت. دەمێک دەکرێت به گۆڕان، جارێک
به یه‌کێتی، دەمێکی تریش جاش و ئه‌نساری ئیسلام و.. هتد.
ئه‌گه‌ر پارتی و پاراستن خۆیان به دیموکراتی دەزانن و به‌رگری له
ئازادی ڕادەربڕین دەکه‌ن، پێویسته میتودی خۆیان بگۆڕن یان که‌سانێک
ڕانه سپێرن که به‌ناوی خوازراوەو به‌عس و مافیا ئاسا، په‌لاماری نوسه‌ر
و هاونیشتمانیانی کورد چ له کوردستان یان تاراوگه بدەن، به داخه‌وە
دورنیه هه‌ر ئه‌و که‌سانه پێشتر به‌عسی بووبن و کاری سیخورییان بۆ
ڕژێمی داگیرکه‌ری عێراق نه‌کردبێت، پارتی و پاراستن پتر متمانه و بڕوای
خۆیان له دەستن دەدەن و دەبنه دزگایه‌کی تۆقێنه‌ر. هه‌موو ناوەڕۆکێکی
دیموکراتخواز و نه‌ته‌وەیی له دەست دەدەن ئه‌گه‌ر فریای خۆیان نه‌که‌ون.
چونکه پرۆسه‌ی ڕەخنه‌گرتن به هه‌موو جۆرەکانیه‌وە به‌ردەوام دەبێت و ئه‌گه‌ر
دەهای وەک منیش بێ دەنگ بن، دەهای تر به‌ردەوام دەنووسن.
ئه‌و گریمانانه‌ی که له کاری قێزەونی هه‌ندێ له‌و ناوە خوازراوانه‌ی
ناو سایته‌کان دەسته‌به‌ر دەکرێن، ئه‌گه‌ر پارتی و پاراستن هانیان بدات،
ئه‌مانه‌ی خوارەوەن:
0. ئایا به راستی پارتی، پارتییه‌کی دیموکرات و ئازادیخوازە؟
1. ئایا پارتی بڕوا به رای جیاواز و پێشخستنی پرۆسه دیموکراتی هه‌یه؟
2. ئایا پارتی هه‌مان شیوازی به‌عس و سالانی شه‌ڕە براکوژی به
کاردەهێنێت به‌ڵام به ستایلێکی نوێ له ڕێگه‌ی هه‌ندێ به‌عسی دیرینه‌وە،
یان له ڕێگه‌ی ناوی خوازراوەوە؟
3. ئایا پارتی چه‌ند خه‌مخۆری ڕاگه‌یاندنێکی دیموکراتی وپێشکه‌وتنخوازە؟
4. ئایا ئه‌م جۆرە میتودە ( به ناوی خوازراو نووسینی درۆ و په‌لاماری
نارەوای که‌سو کاری نووسه‌ران) ناڕژێته ناو دەریای ئه‌و سایت و
میدیایانه‌ی که پارتی و پاراستن به سه‌رچاوەی جنێوفرۆشتن و بوختانکه‌ر
ناویان دەبات؟ ئایا پارتی نا بێته به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆرە نووسین و
شێوازە؟
5. ئایا پارتی بۆ له رەخنه‌ی دوژمنانی کورد بێ دەنگه که ڕۆژانه سوکایه‌تیش
به کورد دەکه‌ن؟ یان ته‌نێ بۆ هاوڵاتیان کورد دلێرە بێ دەنگیان بکات؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و شیوازە(گه‌ڕەلاوژێی ناوی خوازراو) نه‌ێته گۆڕاندن و پارتی
و سه‌رجه‌می ڕاگه‌یاندنی پارتیه‌کان و میدیا تایبه‌تیه‌کان ڕادەیه‌کی
بۆ دانه‌نێن، میدیاگه‌لی نه‌ته‌وەیی کوردی هێندەی تر په‌ڕوازە دەبێت و
سه‌رچاوەی داهێنان ووشکتر دەبێت. نووسین و رەخنه و هوشیاری هیچ کاریگه‌رییه‌کی
نامێنێت.
____________________________________________
لینکی هاوپێچ:
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=22287
٣\١٠\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|