١٦\٥\٢٠١٠
(به‌رد)ێکی لایه‌نگرانی
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان (ئازادی) لێنه‌تروکا!
لاوان و ئازادیخوازان، ده‌بێ وریا بن به‌ردێکیتر نه‌خرێته جێگه‌ی!
ئامانج پیرۆت
ئێمه به‌دیار به‌ردێکه‌وه دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی
هه‌ڵهێنانیشین، وه‌لێ خه‌ریکه عومری نه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێده‌که‌ین جورئه‌تی
ئه‌وه ناکه‌ین، که ده‌ست بۆ ئه‌م توحفه‌یه ببه‌ین تا بزانین ئایا
به‌رده یان هێلکه، چونکه پێمان وایه، که زۆرناسکه و له‌وانه‌یه
بشکێت. به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ک حه‌زده‌کات ماهییه‌تی ئه‌م توحفه‌یه که‌شف
بکات که میلله‌تێکیان پێوه سه‌رقاڵکردووه.
سه‌رده‌شت عوسمان
به‌ڵێ! ئێستا له‌هه‌ر کاتێکی تر زیاتر، نه‌وه‌یه‌ک له‌وه گه‌یشتن که
نه‌ک هه‌ر ئازادی له‌و به‌رده ناتروکێت که به ناوی (کوردایه‌تی و
ئازادی گه‌ل و نیشتمان) ه‌وه، خه‌ڵکی پێده‌خه‌ڵه‌تێنرا، بگره ئێستا
ئه‌م به‌رده له‌هه‌ر کاتێکی تر زیاتر، بۆ که‌رامه‌ت شکاندن و چاوشکێن
کردن و کوشتنی خه‌ڵکی هه‌ژار و لاوانی ئازادیخواز به‌کار ده‌هێنرێت! ئه‌م
به‌رده ئێستا بووه به چه‌کێک به‌ده‌ست سه‌رۆکه‌کان و سه‌رمایه‌داران
و مشه‌خۆرانه‌وه و هه‌موو ساتێک و له هه‌موو شوێنێک ده‌یکێشن به‌سه‌ر
کرێکاران و توێژه به‌شخوراوه‌کان و لاوانی ئازادیخوازدا!
ئێستا لاوان له‌هه‌ر کاتێکی تر زیاتر ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن که ده‌ور و
ئازاری ئه‌م به‌رده هیچ جیاوازی یه‌کی نی یه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رده‌دا
که نه‌وه‌کانی سایه‌ی ڕژێمی به‌عس باسی ده‌که‌ن و بۆ لابردنی هه‌زارانیان
لێکوژراو ده‌یان هه‌زاریان له زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه و ئازار دران،
که‌چی ئه‌م به‌رده‌ی ئێستا جێگه‌ی گرته‌وه!
ئێستا لاوان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که ده‌بێت ئه‌مانیش ڕێگه به
ده‌ور و ئازاره‌کانی ئه‌م به‌رده بگرن و تا ده‌ستیان ده‌گاتێ تووڕی هه‌ڵده‌ن
و (شت) ێکی تر بخه‌نه جێگای!
ئه‌مه گۆڕانێکی گرنگه له وشیاری و جورئه‌تی لاوان‌دا و هیچ شتێک به‌بێ
ئه‌مه نایه‌ته دی، به‌ڵام له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌مجاره‌ش به‌ردێکی
تر جێگه‌ی نه‌گرێته‌وه و لاوان ناچار نه‌بن چه‌ند ساڵێکی تر چاوه‌ڕێی
ئه‌وه بن که (ئازادی) لێ بتروکێت!
چونکه چی زۆره به‌رد زۆره!
تاقه ڕێگای لاوان هه‌ر ئه‌وه نی یه که ته‌نیا به ته‌جروبه کردنی
چه‌ند ساڵه‌ی به‌رده‌کان، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ربکه‌وێت که هێلکه نی یه
، به‌ڵکو ده‌توانن به سود وه‌رگرتن له مێژوو و ته‌جروبه و هه‌ڵوێستی
لاوانی تری دنیا( وه‌ک چۆن سوود له کۆمپیوته‌ر و مۆبایل و پێشکه‌وتنه
ته‌کنه‌لۆژی یه‌کانیان وه‌رده‌گرن، ئاواش سوود له مێژوو و ته‌جروبه و
هه‌ڵوێسته‌کانیان وه‌ربگرن) و به‌ر له ته‌جروبه کردن ئه‌وه ده‌رک
بکه‌ن، که هه‌ر که‌س و لایه‌ن و بیروباوه‌ڕ و حزبێک بیه‌وێت نکولی له
هه‌بوونی دوو چینی جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا بکات، ئه‌وه بێ سێ و دوو به دوای ئه‌وه‌وه‌یه که نه‌ک
ته‌نیا (به‌رد) ێک، وه‌ک هێلکه به خه‌ڵک پیشان بدات و بیانخه‌ڵه‌تێنێت،
به‌ڵکو هه‌ر کاتێکیش به‌رژه‌وه‌ندی چینه زاڵه‌که و خۆی بخوازێت، ده‌یکێشێت
به سه‌ر ناڕازی یه‌کاندا! با سه‌یری ده‌وروبه‌ر بکه‌ین و بزانین
لاوانی ئێران له گۆڕینی (به‌رد) ی ناسیۆنالیستی به (به‌رد) ی دیندا
(ئازادی ) یان ده‌سکه‌وت؟ ئایا لاوانی (یۆنان) له هه‌بوونی سیسته‌می
په‌رله‌مانیدا، (به‌رد) ی سه‌رکوت و ده‌سته‌مۆکردنیان بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی
زیاتر و قه‌بووڵ کردنی برسێتی زیاتر ده‌بینن یان ئه‌و هێلکه‌ی که
ئازادی یان بۆ ده‌تروکێنێت؟ بۆ؟
چونکه هه‌ردوو کۆمه‌ڵگاکه ( ئێران و یۆنان) هێشتا له چه‌ند چین و
توێژێکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و دژ به‌یه‌ک پێکهاتوون! چینه ده‌وڵه‌مه‌ند
و سه‌رمایه‌داره‌که و پارێزه‌ره‌کانی پێویستیان به‌وه‌یه هه‌میشه خه‌ڵک
بخه‌ڵه‌تێنن و (به‌رد) یان وه‌ک هێلکه پێبناسێنن و پێیشی سه‌رکوتیان
بکه‌ن!
ئه‌گه‌ر لاوان به‌دوای ئازادی ڕاسته‌قینه‌وه‌ن، ئه‌وه ناتوانن له (به‌رد)
ی ئه‌و بیروباوه‌ڕ و حزب و لایه‌نانه‌وه به‌ده‌ستی بێنن که به‌رگری
له مانه‌وه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌بێت به‌دوای ئه‌و(هێلکه)
یه‌دا بگه‌ڕێن که سیسته‌می چینایه‌تی ناهێڵێت و له‌وێشه‌وه ئازادی وه‌ک
جوجکه‌یه‌کی خۆڕسک ده‌تروکێت، چونکه کاتێک سیسته‌می چینایه‌تی نه‌مێنێت،
که‌س پێویستی به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌رکوتکردنی که‌سی تر نامێنێت.
چی له‌وه ڕوونتره، که ئه‌م هه‌موو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌رکوت و نه‌بوونی
ئازادی یه، له کوردستانه‌وه بیگره تا ئه‌مریکا، هه‌ر هه‌مووی له‌وه‌دا
کۆ بوه‌ته‌وه که چینێک ده‌سبگرێت به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا
و ڕه‌نجی چینێکی تردا و به دڕندانه شێوه خۆیان و لاوه‌کانیان و
مناڵه‌کانیان بچه‌وسێنێته‌وه و بێمافیان بکا؟
16\5\2010
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|