٢۴\٥\٢٠١٠
به‌رده‌وامیی
تیرۆر له کوردستان.

ئازاد حه‌مه‌ڕه‌شید
ئه‌مرۆ بۆجارێکی تر ده‌ستی تیرۆر و فڕاندن یه‌خه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی
گرته‌وه،ئه‌مجاره‌یان که‌سێک له‌سه‌ر ئازادی نوسین وه بیرکردنه‌وه‌کانی
ده‌فڕێندرێت و به‌تیرۆرکراوی لاشه‌که‌ی ده‌بینینه‌وه،زه‌رده‌شت عوسمان
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ی له‌سه‌ر نوسین و کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌رده‌م
باڵاخانه‌ی زانکۆکه‌ی فڕێندرا و دوای دوو ڕۆژ له 6/5/2010 دا به‌تیرۆرکراوی له‌سه‌ر یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کانی شاری موسڵ فڕێدرا .، ئه‌مه ئه‌و
سیگناڵه مه‌ترسیداره‌یه که ئیدی ئازادی سیاسی و ئازادی گوتن له‌کوردستان
که‌وتۆته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی قه‌لاچۆکردن و سنوردانان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی فه‌رمانڕه‌واوه .له‌خاڵی ده‌ستپێکردنی دانانی بازنه‌ی حه‌رام
و تابۆکردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی جیاوز و موخالیفی ده‌سته‌ڵات بیرده‌که‌نه‌وه
،تر س ودڵه ڕاوکێیه‌کی هه‌میشه‌یی یه له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
له‌کوردستان. ئه‌مش ڕاشکاوانه ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات که فه‌زای
نائارامی و داگیرکردنی سیاسه‌ت بۆ کۆمه‌ڵێک و که‌س وکاراکته‌ری
دیاریکراو په‌ره‌ده‌سێنێ و ئازادی سیاسه‌ت وهه‌ڵسوڕانی سیاسی قۆرخ ده‌کات
تیرۆری سه‌رده‌شت خاڵێکی ئه‌رێنی و وه‌رچه‌رخانه له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستاندا، ئه‌گه‌ر دوێنێ ده‌سه‌ڵاتداران توانیان خۆڵ بکه‌نه چاوی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک وخۆیان له تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه و عه‌بدلستار شه‌ریف له
شاری که‌رکوک بێبه‌ری بکه‌ن ، ئه‌وا ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
له ناو شاری هه‌ولێردا ئیتر گومانێکی له‌لای خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێشته‌وه
که ده‌سه‌ڵاتداران له‌پشت ئه‌م تاوانانه‌وه نه‌بن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵی کوردستان که له سایه‌ی داهاتی
خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییدا دیوارێکی هه‌ره‌به‌رز و به‌رفراوانیان
له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا دروستکردووه ، ئه‌یانه‌وێت به تۆقاندن
و فڕاندنی ڕه‌خنه‌گران و نه‌یارانیان درێژه به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی
خۆیان بده‌ن و بۆهه‌میشه کوردستان به‌هه‌لومه‌رجی ناسه‌قامگیری سیاسی
بهێڵنه‌وه. به‌ڵام له‌ئایندی نزیکدا سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان و ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێت که‌باوه‌ڕی قوڵی به‌هیزی گه‌ل و بنه‌ماکانی
ژیانی دیموکراسی هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌م کارانه‌یان ته‌مه‌نی
سیاسی خۆیان و ڕۆژی مه‌رگی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان نزیک ده‌که‌نه‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌بێت درێژه‌ی هه‌بێت، تا فشاری واقیعی
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان داده‌نێت،به‌ئاراسته‌ی بڕاوبوون به‌هێزی
گه‌ل وبزووتنه‌وه جه‌ماورییه‌کانی شه‌قامی کوردی. گرتنه‌به‌ری ڕێگای
ڕزگاربوون له تیرۆر وکوشتنی هزره جیاوازه‌کان ،تا گه‌یشتنمان به دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له کوردستان له ڕێگه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌وه که
ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاو وه‌لابنێت و ژیانێکی ئارام و ئازاد و یه‌کسان بۆ
کۆمه‌ڵگه دابین بکات تابنه‌ماکانی دیموکراسی و به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی
له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ته ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی ژیان بۆهه‌موان.
ماوه‌یه‌کی زۆر خوێن له شاده‌ماره‌کانی ژیانی خه‌ڵک وهاوڵاتیانی عێراق
ده‌چۆڕێت و ژیانی ئینسانه‌کان ئاسایی بوونی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و بوه‌ته
مه‌یدانێکی گه‌وره بۆململانێکانی جیهانی و ئیقلیمی، سیاسه‌تی مه‌رگ
چاندن یه‌خه‌ی به‌م کۆمه‌ڵگایه گرتووه.کوردستانیش به‌شێک بووه له‌م
مه‌رگه‌ساته سیاسییه،که‌هه‌میشه هاوڵاتیان و خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی و
ڕۆشنبیران باجه‌که‌یان داوه،ده‌کرێت ئیدی سه‌ره‌تای ژیانێکی نوێ و ده‌سه‌ڵاتێکی
جه‌ماوه‌ری شه‌یسته به‌ئینسانه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و عێراق ته‌مه‌نایی
مرۆڤایه‌تی بێت و نه‌فره‌ت له‌هزرو ده‌سته‌کانی تیرۆر و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی
سیاسی بێت که‌ئه‌وها له‌پشت تیرۆری ڕۆشنبیران هه‌ڵسوڕاونی سیاسیدان .
29\5\2010
azad-mh@hotmail.com
|