به ره‌وتی نازدارحه‌یرانێ .
دارا ئه‌حمه‌د تنۆکه کیژه‌ک له چاوی کوڕێنیی به‌دوور شه‌قاوی براچه‌دار له چاوی شه‌قام نه‌مامی جه‌سته.. له‌سه‌ر دیده‌ی چاو.. کیژانه راده‌بم؛ سه‌رمه‌ستانه سه‌رگۆی مه‌مکانم له هه‌وران ده‌خشێن، ئه‌وڕۆش هه‌ر بارانه و هه‌ر بێ‌چه‌تریشین.. وه‌یش له شه‌ونمی شه‌وه‌کی پڕ خامۆشتر و بارانی شه‌وه‌کی پڕ بارانتر، له‌پشت په‌رده‌ی پرچ و برۆت به رووتوقووتیی و پێپه‌تیی له‌سه‌ر قه‌فی سمێره‌کی چڕ و درێژ سه‌مای دوا کۆچت دابه‌ستا.. کوڕانه راوی په‌پوولان ده‌نێم مێبازانه به بۆنی جێپه‌نجه‌ی نازدارحه‌یرانێ سه‌رمه‌سته‌بم.. ئه‌وڕۆش هه‌ر بارانه و هه‌ر بێ‌به‌رگیشین.. وه‌یش له شه‌ونمی شه‌وه‌کی پڕ خامۆشتر و ئه‌و کیژ دابارین و ئه‌و کوڕ داڕژانه له په‌نجه‌ره‌ڕا له باران راده‌مینی یان له قولینچکه گوشاده‌کانی چاوتڕا ده‌میێخیه دوڕ بازنه‌ی به‌ژنت لۆ منی دوور له دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌سته‌کانم هه‌ر یه‌ک تشته، چما هێشتا ئه‌تو له ده‌نگی سرووتی سه‌رگه‌رمییم و هه‌ستانه‌سه‌رپه‌نجه‌ی گیانم ناگه‌ی!؟ ده‌نه ئه‌من هه‌ر به‌و ئاگربارانه پڕ تاوه به رووتوقووتیی و پێپه‌تیی عاسمان ده‌ینم و له‌به‌رپێی زه‌وی سه‌ریده‌بڕم.. وه‌یش له شه‌ونمی شه‌وه‌کی پڕ خامۆشتر و رۆشنایی شه‌وه‌کی پڕ رامووسانتر.. دیسان ئه‌وڕۆش هه‌ر بارانه و تنۆکه کیژه‌کیش پڕژایته ناو چاوی کوڕێنییم. وه‌یش له بێ شه‌ونمترین و بێ رۆشناییترین و بێ بارانترینی دوا ده‌ستبازییمان.
شوباتی ١٩٩٨ هه‌ولێر |