بەڕێز کاک ئارام
سدیق، رەخنەکانتم خوێندەوە.

سەلام عەبدوڵا
لە رۆژنامەی ئاسۆ، 11/11/2007کاک ئارام تێبینی و رەخنەی هەبووە لە
وتارەکەم لەبارەی کتێبەکەی د. محەمەد کەمال. بۆ ئەوەی زەحمەتەکەی
بەفێڕو نەڕوات و دیالۆک بەهێزبکەین، بە ئەرکم زانی ئەم تێبینییانە
لەبارەیەوە بنووسم:
1- بۆچوونەکەی لۆکاش لە کتێبێکی وەرگێڕاو بۆ کوردی وەرمگرتووە و
ئاماژەشم پێداوەو فەرموو دووبارە سەرچاوەکەت بۆ دەنووسم:(فەلسەفە
و میتۆد، لاپەڕەی 112، وەرگێڕ هادی محەمەدی،2006، چاپخانەی بینایی)و
بەڕێزتان مافی خۆتانە، ئەو بۆچوونە بە سادە ناونووس بکەن.
2- کتێبەکەی هیتلەر لە خودی ئەڵمانیا کە خاوەن نزیکەی 50 ساڵی
دیموکراسیە، قەدەغەیە، بەڵام "رۆشنبیری"کوردیش ئازادە لە خوێندن،
وەرگێران و پەسەندکردنی بۆچوونەکانی هیتلەر. بەڵام منیش مافی خۆمە،
بڵاوکردنی ئەو جۆرە بەرهەمانە بە تاوان بزانم!
3- پرسیاری گرنگ ئەمەیە: فەیلەسوف یان هەر هاوڵاتییەک لە کام بەرەی
ململانییەکانی ژیان راوەستاون، بۆیە دەبێ پرسیار بکەین: فەلسەفەی
هەردوو فەیلەسوف(نیتشەو هایدەگەر)خزمەت بە چ بەرەیەک دەکەن؟ مرۆڤایەتی
بەرەو کوێ دەبەن؟. ئەو دو فەیلەسوفە سەرسەختانە دژ بە کۆمونیزمن و
لەگەل لەناوبردنیانن، ئەگەر ئێوە ئەمە بە"مۆدێرن" و جوان دەزانن،
بپیارێزن لەگەلیاندا بڕۆن.
4- لە نووسینەکەم پشتم بە توێژەرێکی زۆری سەر بە رەوتی جیاجیا بەستووەو
لە دەقەکە هاتوونەتە گۆ، نەک تەنها بیروبۆچوونی خۆم.
5- هەر نووسەرێک لایەنگیری لە بیروبۆچوونێک دەکات، منیش بە هەمان شێوە
لایەنگیری لە دیدێک دەکهم، ئەی مەبەستی
ئێوە لە نوسەری مۆدێڕن چییە؟
6- مەبەستی ئێوە(نیتشەیە)، چونکە یەکێک بەناوی(نیچە) بوونی نییەو منیش
نەمووتووە(نیتشە)لە حزبی نازییە، چونکە ناوبراو لەو سەردەمە نەژیاوە،
بەڵام سەرتاپای بۆچوونەکانی ناوبراو(کۆمەڵگەی نوخبە، جەنگپهرستن،
دژایەتی کۆمونیزم و سۆسیالیزم، دادوەری، دژایەتی مافی ژنان، سووکایەتی
بە خەڵک...هتد)لەگەل نازییەت جووتە، بۆیە بە فەیلەسوفی خۆیان دەزانن.
ئەمە بۆ نموونە بۆچوونی چەندین فەیلەسوف و رۆشنبیری ئەڵمانەو و لە
نووسینەکەم و نووسینێکی تر لەم بارەیەوە، ئاماژەم پێکردوون.
7- ئەگەر بۆچوونی ئەو هەموو رۆشنبیرو فەیلەسوفە ئەڵمانانە کە هایدیگەر
بە نازی دەزانن، چونکە تا مردنی لە هەڵویستەکانی پاشگەزنەبووەو،
نەتوانن بڕوا بە تۆ بهێنن، ئەوا منیش هیچی تر ناڵێم.
8- ئەوانەی پێیان وایە، (مارکسیزم خەیاڵە و لە ساڵانی هەشتاکانەوە،
ئاوابووە و ئێستا زەمەنی نەماوە)،
جێگای
بەزەیین و با لەو خەیاڵە بژێن، چونکە مارکسیزم بەرهەمی ناکۆکی
چینایەتییەو"شوکور" ئێستا پاش نەمانی ئەزموونی سۆسیالیستی(بەهەموو
کەموکوڕییەکانییەوە)، جیهان بەرەو وەحشیگەرێتییەکی بەرفراوان هەنگاوی
ناوەو، ئێمە(تا ئەم چرکەساتە)، سەرەڕای هەڵەو نوشوستییەکەمان، هێشتا
دەنگی راستەقینەی بەرگری و خەباتین دژ بە فەلسەفە و حکومڕانی کۆمەڵگای
کاڵاو بازاڕە ئازادەکەی و وەهمەکانین!
dwaroj@yahoo.de
|