په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٧\٢٠١٤

بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە غەفلەتدا!


سامان کەریم        


بورژوایی دەسەڵاتداری کورد، لەپڕ و لە غەفڵەتێکدا کە هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق و ناوچەکە حەپەسێنراو و گێژکراون بەرانبەر بە رووداوەکانی ناوچەکە و پەڕەگرتنی تیرۆر و هیزە تیرۆریستیەکانی بەعس" نەقشبەندی و ئەنساری ئیسلام و ئەنساری سوننە، شۆڕشی ٢٠...." و داعش، لەم کاتەدا کە خوێنی "چەکدارەکانی" خۆیان دەرژێت لەسەر دەستی تیرۆریستان کە هەموو کوڕو نەوەی خەڵکی زەحمەتکێش و کرێکاری کوردستانن، لە کاتێکدا کە خەلکی کوردستانیان چەپاندو گێلاند لە ڕێگای ئەفیونی میدیاوە بە درۆدەلەسە و زەبەلاحکردنی ڕوداوەکان و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان... لەم کاتەدا نزخی بەنزین فڕێنراو گەیەنرایە کەشکەلانی فەڵک بە بڕیاری حکومەت و بە فێل و دزییەکی ئاشکرای حکومەتی سەرمایەدارانی کوردستان. نرخی بەنزین کە بە ٥٠٠ دینار بوو گەیەنرایە ١٢٥٠ دینار واتە ٤٠ سەنتی دۆلارەوە گەیشتە یەک دۆلار بۆ هەر لیترێک. کە ئەمە دەبێتە قورساییەکی هێجگار گەورە بەسەر خەلکی کەم دەرامەتەوە بەتایبەت کە بەرزبونەوەی نزخی بەنزین کاریگەری دەبیت بۆسەر برزبونەوەی نرخی گشت کالا و پیداویسدتەکانی ژیان، لە لایەک و هاتن و نەهاتنی مووچەش لە لایەکی دیکەوە.


بەڵآم نیفاقی حکومەتی سەرمایەداران و کۆمپانیاکانی کوردستان لە گەڵ خەڵکی کوردستان هەر وا سادە نەبوو.. بەڵکو لە ڕێگای پەسەندکردنی بریارێکەوە بوو بە دانانی نزخی بەنزینی تجاری کە لە ١٢٥٠ دینار زیاتر نەبێت و هێشتنەوەی نزخی بەنزینی دەوڵەتی بە نزخی خۆی واتە ٥٠٠ دینار.... ئەم بڕیارە کە بەسادەیی سەیر بکرێت کوسسپێکی نییە و وا دەردەکەوێت کە دوو جۆر بەنزین هەیە. یەکێکیان تجارییە و ئەوی تریان دەولەتییە و خەڵک ئازادە کامەیان دەکرێت. ئەمە لە لایەک لە لایەکی دیکەوە لە کاتێکدا ئەم بڕیارەیان دەرکرد کە سەرەی وەستانی بەنزین دەگەیشتە چەند کاتژمێریک و کا رگەیشتە ئەوەی کە بە پێێ تاک و جووت بەنزین بدەن، واتە هەلومەرجەکەیان وا لیکرد کە بەنزین نییە حکومەتیش ڕیگا چارە دەدۆزێتەوە لە رێگای دوبارە بە پریڤاتکردنی ‌ هێنانی بەنزین و بەرزکردنەوەی نزخەکەیەوە. بەلام هەردوو کیان وا نییە!


بورژوایی دەسەڵاتداری کورد فێرە کە بەشێک لە بەشی خەڵک لە بودجە لە بەنزین لە سوتەمەنی لادەدات بۆ خۆی واتە بۆ دەسەلاتدارانی پایەبەرزی حیزبی، ئەمە عادەتێکی دیارە... ئەمرۆ بە هۆی جەنگ و پەلاماری تیرۆریستییەوە هەرەشە لەسەر پالاوگە نەوتییەکان هەیەو هاتنی بەنزین بۆ کوردستان کەمبۆتەوە.. بەلام دێت... لەو بەشەی کە دیت بەشێکی بۆ بەرپرسەکانە کە خۆشیان خاوەنی کۆمپانیاکانی بەنزین و سوتەمەنین بۆ ئەوەی لە بازاڕی ڕەشدا بیفرۆشنەوە، بەشیکی زۆری بۆ بەرەکانی جەنگە بەقەولی خۆیان بۆ " پێشمەرگەیە" لەمەش بەشێکی لوش دەدریت... بۆ یە بەشیکی کەم دەمینێتەوەو بەشی پێداویستی خەلكی کوردستان ناکات. لەم کاتەدا بورژوایی مونافقانەو و درۆزننە کاری خۆی دەکات ... کاتیک " خوێن دەرژێت باشترین کاتە بۆ وەبەرهێنان " ئەمە ڕوانگەی نیولیبرالەکانی ئەمەریکایەو کە عیراقیان داگیرکرد وایان کرد کە زڕیانی کاترینا لە ئەمەریکا لە شاری نیوئۆرلیانزدا ڕووی دا لەسالی ٢٠٠٦ حکومەتی بۆش بەسەر تەرمی خنکاوەکاندا خەریکی پریڤاتکردنی کەرتی خوێندن و خانوبەرەکانی شارەوانی بوو، هەر زوو ئەو قوتابخانانەی کە لەلایەن حکومەتەوە دەعم دەکران نەمان و فەوتان... وە ناوچەکانی سەوز دروستکران لەسەر ناوی ناوچەی سەوزی بەغدا وە دواتر لە کوردستان بوو باو شارەکانی ئەلمانی و ئیتالی و زەکریاو پاشا و... بەهەر حال... حکومەتی هەرێم وسەرانی ئەم حکومەتە بێچووی ئەم شیوازەن لە بەڕێوەبردنی سەرمایە... باشترین نوێنەری وەبەرهێنانی سەرمایەن لە کاتی ئاشوب و فەوزادا... ئەم بڕیارەشیان درکی بوژوای کوردە بۆ هەڵوشینی قازانج لەکاتێکدا کە هێشتا "خوێن لەسەر زەوەییە" وهەرای تیرۆرو تیرۆریزم دەگاتە کەشکەلانی فەلەک... لەو لاشەوە نەوەی کڕیکاران و شوفێران و خەلکی زەحمەتکێش بە وەهمی نەتەوەو نەتەوەپەرستی بەکوشت دەدەن و خۆشیان لە بەهەشتی سەرزەمیندا وەک چینی بورژوایی ژیانی خۆیان دەکەن.


لەم کاتەدا کە خوێن دەرژیت حکومەتی هەڕیم دەرگای کردەوە بۆ سەرمایەداران و کۆمپانیاکان کە قازنجی زیاتر هەڵوشن. بەلام لەبەرانبەردا خەڵکی کوردستان و ڕۆشنتر شۆفێرەکانی تەکسی و بارهەڵگرەکان و وردە فەرمانبەران... دەستیانکرد بە نارەزایەتی لە هەولێرو سلیمانی... بەلام ئەم نارەزایەتیانە لە نێو وەهمی نەتەوەو پارێزگاری لە خاکی نیشتمان و جەنگ لە دژی داعش، داعشیک کە خۆیان هێناویانە... کاڵبۆتەوەو تاڕادەیەکی زۆر ونبوەو غەرقی چوارچێوەی فکرو ئاسۆی سیاسی نەتەوەیە کە ڕۆژانە دەمەزەرد دەکڕیتەوە. خەڵکی نارازی کوردستان پیویستیان بەوەیە کە زیاتر ئاگاداربن کە زیاتر هوشیار بن ، ئەگەر نا لە پڕ ولە ناکاو هیچ قوتابخانیەکی حکومی نامێنێت و هەمووی دەبیت بە تایبەت، ئەگەر نا و ئەگەر وەهمی نەتەوەیی وئایینی بەرنەدەن لە ناکاو هەلدەستن و زانکۆکان هەر هەموویان بون بە تایبەت و پە پارە وەکو ئەمەریکا خوێندکار دەتوانیت بخوینیت... بورژوایی هەم بە کوشتت دەدات هەم پارەت لیدەکێشێتەوە ، هەم بەڕیت دەکات بۆ بەرەکانی شەر لە ژیر ناوی نەتەوەو پاریزگاری لە خاک، هەم بژیوی لەسەر خێزانەکەت گرانتر دەکات، وە درۆت لەگەل دەکات و هەلتدەخەلەتێنیت... کۆمۆنیزم رێگا چارەیەکی گونجاوە. بەلام پیویستە بە پیی هەلومەرجی ئێستا هەم بتوانێت بەشی پێشرەو چالاک بیت لەم نارەزایەتیانە و هوشیار کردەنەوەی خەلک وە هەم هیزی پێشەنگ و ڕابەر بیت لە کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە ریگای جیاکردنەوەی کوردستانەوە هەر ئێستا (ئەم سیاسەتە لە ئیستادا سیاسەتی بارزانی نییە و راگەیاندنەکانی تەنها پڕوپاگەندەیە لە ئێستادا) بەهۆی ریفراندۆمیکی گشتی و ئازادەوە... ئەمە رێگایەکە بۆ رزگاربون یان لایەنی کەم دورکەوتنەوە لە تیرۆرو تیرۆریزم، لەشەری دەبەکانی بەنزین و هۆکارەکانی نەبونی بەنزین. بەڵام جیابونەوەی کوردستان ئەگەر لەسەر دەستی هێزێکی کریکاری لە روانگەیەکی چینایەتی کرێکارەوە نەکریت واتە سەکۆیەک نەبێت بۆ شوڕشی کرێکاری، ئەوە تا چەند سالێک وەهمی نەتەوەپەرستی سایەیەکی قورس دەکات بەسەر هزر و خەباتی چینایەتی و تەواوی نارەزایەتییەکان لە کوردستان.

 

٥\٧\٢٠١٤

ماڵپه‌ڕی سامان کەریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک