به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی که‌رکوک له گه‌ڵ جیابوونه‌وه وپێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نا‌قه‌ومیه له کوردستان!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
زۆر پرۆژه‌و ته‌رحی جیاوازی وه‌ک مادده‌ی 140 و ماده‌ی 24 و پێشنیار وپرۆژه‌کانی دیمۆسترا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و کورد وتورکمان و هه‌ندێ لایه‌ن و گروپی چه‌پیش نه‌ک هه‌ر ڕێگا چاره‌ی دروستیان پێ نیه ،به‌ڵکو به‌و ته‌رح پرۆژانه پشێوی و نائارامی و شه‌رو کوشتاری قه‌ومی وتایفی زیاتر ده‌کا و ناتوانێ کێشه‌که به قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکا و کۆتایی به کێشه‌ی که‌رکوک بهێنێ . هێشتا کێشه‌ی که‌رکوک و هه‌ندێ شار وناوچه‌ی تر بووه‌ته یه‌کێ له گرێ نه‌کراوه‌کانی کۆمه‌لگای عێراق و سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزی و شه‌ری ناسیونالیستی عه‌ره‌ب وکورد و تورکمان حیزبه‌کانیانه وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌کراوه . ئه‌م ناوچانه سه‌ر به کام لا بن کوردستان یا عێراق ؟ کام کوردستان و کام عێراق ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌یه که ده‌بێ وه‌ڵام بدرێنه‌وه . بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه نه فاکته‌ری مێژووی یا جیوگرافیایی یا بیبلوگرافیای یا پێکهاته‌ی قه‌ومی و دینی وتایفی هێچیان پێویست نین .
ته‌رح وپرۆژه جیاوازه‌کانی پێشوو له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و فاکته‌رانه خراونه‌ته روو . یه‌کێ له‌وانه مادده‌ی 140 به پێ ی ئه‌م مادده‌یه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له بنه‌ره‌تی مێژوودا له که‌رکوک نه‌بوون و هێنراونه‌ته ئه‌م شاره به هۆی سیاسه‌ته بۆگه‌نه‌که‌ی ته‌عریبی حیزبی به‌عسه‌وه بووبێ یا خۆی کۆچی کردبێ ده‌بێ ئه‌و شاره جێ بهێڵێ ده‌رکرێ ئه‌نجا راپرسی بکرێ وخه‌لکه‌که ره‌ئی بدا .ناوه‌رۆکی ئه‌م مادده‌یه ته‌واو کۆنه‌په‌رستانه‌یه و نائینسانیه من چه‌ند جاری تر له‌سه‌ر ئه‌مه‌م نووسیه‌وه باسی ئه‌وه‌م کردوه ئینسان ده‌بێ ئازاد بێ کوێ ی پێ خۆشه له‌وێ نیشته‌جی بێ ژیان بکا، مه‌سه‌له‌ی ده‌رکردنی ئینسانه‌کان له جێگای ژیان و مه‌سکه‌نیان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیبه‌کانی ئینسانی سه‌رده‌مه که‌سانێک به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیسه‌وه هاتوون له‌وانه‌یه له ژێر هه‌لومه‌رجێکی خراپی ئابوری‌دا ئه‌م کۆچه‌یان قه‌بول کردبێ یا به‌عسی بووبن به هه‌ر ده‌لیلی بووبێ ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابن (چونکه زۆری ئه‌و که‌سانه له‌وانه‌یه له ژیاندا نه‌مابن ) ده‌یانه‌وێ له‌و شاره‌دا بژین هه‌ر وه‌ک چۆن ئێستا خه‌لکی سپی پێست له ئه‌فه‌ریقای باشووری و زیمبابۆی یاوه‌ک چۆن ئه‌وروپی و ئاسیایه‌کان ئێستا له ئۆسترالیا وئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌دا ده‌ژین هێج پرۆژه و یاسا ومادده‌یه‌ک نیه بڵێ ده‌بێ ئه‌م خه‌لکانه ده‌ر کرێن له رووی مێژووی و بیبلۆگرافیایه‌وه دانیشتووی ئه‌م خاک و وولاتانه نین هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵکانه به هۆی سیاسه‌تی ئیستعمار و داگیرکردنه‌وه هاتوون که‌چی ئێستا له گه‌ل دانیشتوانه ئه‌سلیه‌کان پێکه‌وه بێ کێشه ژیانی خۆیان ده‌که‌ن. ده‌کرێ دانیشتوانی ئێستای که‌رکوک و خه‌لکه ئاواره‌که‌ی که‌رکوکیش بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌ر له‌و شاره‌دا پێکه‌وه بژین وه ئه‌وه‌نده ئیمکانتیان بخرێته به‌رده‌ست که وه‌ک ژیانی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه بژین . سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌لگا ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌گه‌ر له خزمه‌تی خه‌لکدا به‌کار بهێنرێ به‌شی هه‌موان ده‌کا به تێر وته‌سه‌لی . ئه‌وه‌شی له‌و سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیسه‌دا زیانی لێ که‌وتووه ، زیانه‌که‌ی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه خانه‌و لانه‌و کار وبیمه‌کانیان بۆ دابین بکرێ .بۆیه ده‌ڵێم مادده‌ی 140 دژی ئینسانیه چونکه دژی مافی ئازادی نیشته‌جێ بوونه . چاو بکه‌ن چه‌ند خه‌لک و گه‌نجه‌کانی کوردستان و عێراقیان جێ هێشتووه جا له به‌رخراپی باری ئابوری و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێ‌کاری و گرانی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌کان بوبێ یا له به‌ر تیرۆر و نه‌بوونی ئازادی سیاسی و بیر‌و را بێ روویان له ووڵاتانی ده‌ره‌وه کردوه ،و ئێستا حکومه‌ته بۆرژوایه‌کانی وه‌ک به‌ریتانیا و سوید و هۆله‌نده و ئه‌وانی تر به زۆره ملێ دیاننێرنه‌وه کوردستان ، ئه‌مه سیاسه‌تێکی نائینسانیه و دژ به‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌ی به‌شه‌ریه‌ته که به خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه ئه‌ویش( ئازادی شوینی ژیان نێشته‌جێ بوونه )، ته‌نانه‌ت دژی یه‌کێ له بڕگه گرنگه‌کانی جاردانی گه‌ردونی مافی مرۆڤیشه که ئازادی ژیان و مه‌سکه‌نی بۆ ئینسان دیاری کردووه تێیدا. ئه‌مه کاره‌ساته بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه که پێیان خۆشه له‌م وولاتانه‌دا بژین که‌چی به زۆره ملی دیاننێرنه‌وه بۆ جێگایه‌ک که پیان خۆش نیه ، هه‌ر ئاوا مادده‌ی 140یش کاره‌ساته بۆ ئه‌و خه‌لکانه‌ی له که‌رکوک ده‌ر ده‌کرێن . ئه‌م مادده‌یه‌له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیزمی کورده بۆیه پشتیوانی لێ ده‌کا . به‌ڵام ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و تورکمان نارازین له سه‌ر جێ به جێ کردنی ئه‌م مادده‌یه . یه‌کێ تر له‌و پرۆژانه مادده‌ی 24 که به پێ ی ئه‌م مادده‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌م شاری که‌رکوکدا دابه‌ش بکرێ له نێوان هه‌موو پیکهاته‌کاندا به پێی پێکهاته قه‌ومی وتایفیه‌کان وه به‌یه‌ک رێژه ،ده‌سه‌لاتی هه‌ریه‌که له‌ناسیۆنالیستی کورد وعه‌ره‌ب و تورکمان به رێژه‌ی له%32 بێ . ئه‌مه‌ش جێگای پشتیوانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و تورکه چونکه به‌شیان له ده‌سه‌ڵاتدا زۆرتر ده‌بێ . ناسیۆنالیزمی کوردیش نارازیه پێی . پرۆژه‌که‌ی دیموستراش زیاتر ده‌بێته هۆی دروست کردنی قه‌ڵشتی قه‌ومی و دینی هیچ کاتێ ناکرێ وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ئینسانی چاوی لێ بکرێ ئه‌مانه وهه‌ندێ پرۆژه‌ی تری وه‌ک پرۆژه‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا که هیچیان نه‌ک نه‌یانتوانیه‌وه ڕێگا چاره بن بۆ دانیشتوانی که‌رکوک به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که‌یان ئالۆزتر کردوه یا ده‌یکه‌ن .. ئه‌مانه سه‌رجه‌م پرۆژه‌و پێشنیاری باڵه جیاجیاکانی بۆرژوازیه .
ئه‌ی پرۆژه‌و پێشنیاری چه‌پ چی یه؟ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌دا به‌رچاوم که‌وت پرۆژه وته‌رحی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بوو له سه‌ر زاری رێبوار ئه‌حمد سکرتێری ئه‌و حیزبه له بلاو کراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ری ژماره 14دا که له وووتوێژێکدا که له گه‌لیدا ئه‌نجام درابوو. وه‌ک رێبوار ئه‌ڵێت ئه‌وه ته‌رحی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقه بۆ کێشه‌ی که‌رکوک . ئه‌مان ده‌ڵین کێشه‌ی که‌رکوک گرێ دراوه به( کێشه‌ی کورده)وه داوای ریفراندۆمێک ده‌که‌ن بۆ کوردستان واته له پێشدا خه‌لک هه‌ر له‌و شار و ناوچانه‌ی ئێستا له ژێر ده‌سه‌لاتی ناسیونالیزمی کوردان ده‌نگ بدا به جیابوونه‌وه‌ی کوردستان یا پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش له چوار چێوه‌ی عێراقدا . پاش ئه‌مه له قۆناغێکی تردا ریفراندۆمێک بکرێ له که‌رکوک وئه‌و ناوچانه‌ی تر کێشه‌یان له سه‌ره وه ره‌ئی خه‌لکی وه‌ر بگیرێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ له گه‌ل کوردستان بن یا له گه‌ل حکومه‌تی عێراق ؟ . نادروستی ئه‌م ته‌رحه له چیدایه؟ ئایا پێشنیاری مه‌نسوری حیکمه‌ت وابوو؟ . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه هه‌ڵویستی ئه‌مرۆی ئه‌م حیزبه به ته‌واوی جیاوزاه له‌هه‌ڵوێستی پێشتریان. پێشوو تر نه‌یان ده‌ووت مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک گرێ دراوه به کێشه‌ی کورده‌وه ده‌یانووت که‌رکوک ده‌بێ پێناسه‌ی ئینسانی هه‌بێ . له‌وکاته‌وه له خه‌تی ئه‌سڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری لایان داوه به شیوه‌ی جۆراو جۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن نزیکی خۆیان بۆ ناسیونالیزمی کورد به ئاشکرا نیشان بده‌ن چ وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێبوار داوای راگرتنی شه‌ڕو وتوێژی کرد له‌گه‌ل سه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ئاڵای سپی بۆ هه‌ڵکردن یا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ڵێ ؛ ئه‌م کێشه‌یه(واته کێشه‌ی که‌رکوک) سه‌ر به(كێشه‌ی کورده )ته‌نانه‌ت به هه‌مان شێوازیش ئاسۆ که‌مال ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه کوردستانیه‌که‌شیان ده‌ڵی :( که‌رکوک کوردستانه) .
مه‌نسوری حیکمه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ ته‌رحی کوردستان هه‌رگیز ئه‌م جۆره مه‌فاهیمانه‌ی به کار نه‌هێناوه " که‌رکوک کێشه‌ی کورده " یا "که‌رکوك کوردستانه" ئه‌مانه ده‌سته‌واژه‌ی حیزبه‌که‌ی رێبواره له دوای گرتنه به‌ری رێگایه‌کی تر. ته‌رحی مه‌نسور حیکمه‌ت نه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانی پێوست بوو وه‌ک ئه‌مان ده‌ڵین حیزبیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پێک هێناوه له ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی ئه‌م حیزبه جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان وپێک هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، وه نه ئه‌وه‌ی مه‌نسور حیکمه‌ت هاتبێ ناوچه‌کانی ریفراندۆمی دیاری کردبێ نه ئه‌وه‌ی وتبێ ده‌بێ له پێشدا له کوردستاندا ریفراندۆم بکرێ ئه‌نجا له که‌رکوک و ناوچه‌کانی نیزاع له سه‌ری. چاو بکه‌ن له ته‌رحی مه‌نسور حیکمه‌ت له نوسراوه‌ی له پێناوی داکۆکی کردن له خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ده‌ڵێ : (هه‌ڵوێستی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وه‌ک حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری له‌به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورددا له سه‌ر دووکۆڵه‌که‌ی بنچینه وه‌ستاوه یه‌که‌م شۆڕش له سه‌رتاپای عێراقدا وبه‌دی هێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی غه‌یره قه‌ومی و لابردنی سته‌می میللی ، دووه‌م به ره‌سمیه‌ت ناسینی مافی خه‌لکی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه و پێ داگرتن له سه‌ر مه‌بده‌ئی ریفراندۆم ) . هه‌روه‌ها له برگه‌یه‌کی تردا ده‌ڵێ : ( ئێمه خوازیاری ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆین له کوردستانی عێراقدا ،ده‌وله‌تێکی غه‌یره قه‌ومی که خه‌لكی کوردستان بتوانن دوور له هه‌ر سته‌مێکی میللی بژین ئێمه پێمان وایه له باره‌ی چاره‌نوسی کوردستانه‌وه ده‌بێ ده‌نگی هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی به بێ له به‌رچاو گرتنی ئیتیمای قه‌ومیان وه‌ر بگیرێ (تاکیده‌کان هی منه ) به‌لام هه‌ر دوو حیزبه‌که‌ی ریبوار چ عێراقیه‌که‌ی یا کوردستانیه‌که‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه هاتوون حیزبی سه‌رتاسه‌ریان کرد به دوو به‌شه‌وه و وازیان له شۆرش هێنا له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا که بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد وچاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی وه‌ک کۆڵه‌که‌ی یه‌که‌مه ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ریفراندۆم کوردستانیان جیا کرده‌وه له که‌رکوک و ناوچه‌کانی نیزاع له کاتێکا مه‌نسور حیکمه‌ت ده‌ڵێ: له‌باره‌ی چاره‌نوسی کوردستانه‌وه ده‌بێ ده‌نگی هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی به بێ له به‌رچاو گرتنی ئیتیمای قه‌ومیان وه‌ر بگیرێ ، ئه‌مه یه‌ک ریفراندۆم ئه‌خوازێ نه‌ک دوو ریفراندۆم و له هه‌مان کاتدا له هه‌موو شاره‌کان ئه‌نجام بدرێ بۆ نموونه له شاره‌کانی دهۆک وهه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکوک شار‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان و ئه‌و شار و ناوچانه‌ی کێشه‌یه‌یان له سه‌ره به‌بێ ئینتیمای قه‌ومیان ره‌ئی بده‌ن به‌وه‌ی که جیا بنه‌وه یا له گه‌ل عێراقدا بمێننه‌وه به‌ڵام ده‌بێ کۆمۆنیسته‌کان هانی خه‌ڵکی ئه‌م شار و ناوچانه بده‌ن بۆ جیا بوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نا قه‌ومی له کوردستاندا. ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر له ژێر چاودێری رێکخراویکی سه‌ربه‌خۆی نێو ده‌وله‌تی جیهانیدا بێ باشتره .ئه‌مه ته‌نها رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی میللی کورد و دووه‌م بۆ چاره‌سه‌ی کێشه‌ی که‌رکوک و شاره‌کانی وه‌ک خانقین وتوزخوماتو و شه‌نگار هه‌ر شارێ تر نیزاعی له سه‌ره .ده‌بێ خه‌لک ره‌ئی بده‌ن به کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و غه‌یره قه‌ومی نه‌ک فیدراڵی . به ده‌یان ده‌لیل باشتره خه‌لکی ئه‌م ناوچانه ده‌نگ بده‌ن به جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراقێکی قه‌ومی عه‌ره‌بی و سه‌ر به نیشتمانی عه‌ره‌ب پێناسه کراو له لایه‌ن ده‌ستوره‌که‌یه‌وه .حکومه‌تی قه‌ومی ناکرێ و ناتوانێ ژیانێکی مه‌ده‌نی و دوور له شه‌ر و کێشه بۆ دانیشتوانه‌که‌ی دابین بکا به‌لام حکومه‌تی غه‌یره قه‌ومی ده‌توانێ ئه‌م کاره بکا له کوردستاندا، ئیمکانی ئه‌مه زیاتره بۆیه کوردستان و شار‌و ناوچه‌کانی جێگای نیزاع له به‌رژه‌وندیان نیه له گه‌ل حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقدا بن. به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی که‌رکوک له گه‌ڵ جیابوونه‌وه وپێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نا‌قه‌ومیه له کوردستان!
25/10/2008
|