بەسەدان هەزار کچى
منداڵ لە ئێران بەشوودراون.
ئا: کەژاڵ عەلا
بەپێى ڕێکەوتنامەى جیهانى مافى مرۆڤ ، کەوڵاتى ئێران لەساڵى 1993 دا
بوەبە ئەندام تێیدا، کەسانى خوار تەمەنى 18 ساڵى بەمنداڵ دانراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژەرێکى ئێرانى چالاک لەبوارى منداڵاندا کە ئامارێکى
وردى ئەنجامداوە دەڵێت: تائێستا لەئێران نزیکەى 7% ى منداڵانى تەمەن 10
تا 18 ساڵ لەم وڵاتەدا هاوسەرگیریان کردوە، کە تێکڕا ژمارەیان دەگاتە
848 هەزار منداڵى کچ و کوڕ.
بەپێى لێکۆڵینەوەکە کەلەسەر بنچینەى ساڵنامەی ئامارى ئێران سەبارەت
بەسەرژمێرى ساڵى 1385 (2006) کەلەم دوایەدا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند
ژمارەى ئەو منداڵانەى کە هاوسەرگیریان کردوە لەنێوان تەمەنى 10 تا 18
ساڵ ژمارەیان(848) هەزار منداڵە و لەنێوان ئەم ژمارە زۆرەشدا (750)
هەزاریان کچ و ئەوانى تریش کوڕن
ئەم توێژەرە ئەوەشى ڕاگەیاند: تاکو ئێستا (25) هەزار لەم منداڵانە
تەڵاقیان وەرگرتوە کە لەنێوانیاندا (15600) نەفەریان نێرینەن و ئەوانى
تریشى مێینەن. جگەلەوەش (11800 ) کەس لەم منداڵانە بەهۆى مردنەوە
هاوسەرەکانیان لەدەستداوە. هەروەها ئاماژەى بەوەش داوە کە لەنێو ئەم
ژمارەیەدا ئەوانەى کەلەشارەکاندا نیشتە جێن (490) هەزاریان منداڵەو
ئەوانەى لە گوندەکانیشدا نیشتەجێن نزیکەى ( 355) هەزار منداڵە.
بەپێى ئەم بڵاوکراوەیە (430) هەزار منداڵ لە ژمارەى شارنشینەکان کە
هاوسەرگیریان کردوە مێینەن و ئەوانى تریش نێرینەن. لەنێو ژمارەى
گوندنیشینەکانیشیدا ئەو منداڵانەى کە هاوسەرگیریان کردوە (312)
هەزاریان مێینەن و ئەوانى تریش نێرینەن. بەم پێیە نزیکەى 8% منداڵانى
گوندنیشین و 6% منداڵانى شارنشین هاوسەرگیریان کردوە. جگەلەوەش ئیشارەى
بەوەشداوە کە لەنێو ژمارەى گوندنشینەکاندا کە(355 )هەزارە (312)
هەزاریان مێینە و ئەوانى تریش نێرینەن.
هەروەها لەنێو ئەوژمارەیەدا ( 848) هەزار منداڵ کە هاوسەرگیریان کردوە،
(62) هەزاریان لە خوار تەمەنى 14 ساڵەوە بوون. جگەلەوەش ئاماژەى
بەوەشداوە کە لەنێو ئەم ژمارەیەدا نزیکەى(10) هەزار منداڵیان تەڵاقیان
وەرگرتوە و 1% شیان مردون. هەروەها ئەو منداڵانەى تەڵاقیان وەرگرتوە
لەنێو گوندنیشینەکاندا ژمارەیان (15) هەزار منداَڵ و لەنێو
شارنشینەکانیشدا ژمارەیان دەگاتە نزیکەى( 10 ) هەزار منداڵ.
ئەم توێژەرەوەیە ئاماژەى بە خاڵێکى گرنگ کردوە و دەڵێت: لەنێو ژمارەى
تەڵاقدراوەکانى گوندنشینەکاندا (14300) منداڵ تەمەنیان لە10 ساڵ بۆ 14
ساڵە. لەگەڵ ئەوەشدا لەنێوان ژمارەى (848 ) هەزار مناڵەکەشدا(62)
هەزاریان تەمەنیان لەخوار 14 ساڵەوەیە و کە (43) هەزاریان مێینە و
ئەوانى تریش نێرینەن. لەمبارەیەوە ئەم توێژەرە وتى: هۆکارى ئەم
دیاردەیەدەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى پاراستنى مافى منداڵان لەئێران و
لەبەرچاونەگرتنى تەندروستیان لەنەخۆشى و بایەخپێنەدانیان و
ڕووبەڕوبونەوەیان بەئازار و ئەشکەنجە لەلایەن خێزانەکانیانەوە.
لەلایەکى تریش ئەم منداڵانە بەهۆى ناباڵغى هۆشى و جەستەیى و بێتواناى
لە پەیوەندى کردن لەگەڵ هاوسەربووندا زانى. جگەلەوەش ئەو ئاماژەى
بەوەشداوە : ژمارەى ئەومنداڵانە کە هاوسەرەکانیان لەدەست داوە نزیکەى
(4400 ) منداڵیان گوندنیشینن و(7000) هەزاریش شارنیشینن. لەنێو ژمارەى
مردوەکانى گوندنشینەکاندا (2300) منداڵیان مێینە و (2100) کەسشیان
نێرینەن.
ئەم توێژەرە لەدواى بڵاوکردنەوەى ئەم ئامارەدا وتى: هاوسەرگیرى منداڵان
کاریگەرى زۆر خراپ بەجێدێڵێت لەسەرئاستى کۆمەڵایەتى و تاکەکەسى و
کۆمەڵگادا. ئەوەشى ڕوونکردەوە کە تەڵاقدانى ئەم منداڵانە دەبێتە هۆى
دروستبوونى هەڵئاوسان و هەژاربوونى ژنان، چونکە هاوسەرگیری خۆى دەبێتە
هۆى هەژارى و تەڵاقیش ئەوەندەى تر هەژارى زیاددەکات. هەروەها ئەو
بۆنەهێشتنى ئەم دیاردەیە (هاوسەرگیرى منداڵان) وتى: پێویستە خێزانەکان
هوشیاربکرێنەوە و شارەزابکرێن لە چۆنیەتى ژیان و بەرامبەر بە
هەژاربوونى فەرهەنگى و پاراستنى ئابوورى لەخێزانە هەژارەکاندا
دەستنیشان بکرێن.
سەرچاوە:
ماڵپهڕی (ئێران پرێس نیوز).
|