به‌شێک له یاداشته‌کانم. - رێککه‌وتنی حیزبی شوعی و حیزبی به‌عس -
حه‌مه‌ده‌مین گاوان
له‌ساڵی ١٩٧٣ رێككه‌وتن له‌نێوان حیزبی شوعی و حیزبی به‌عس كرا، له‌ئه‌نجامدا به‌ره‌یه‌ك له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی حیزبی شوعی و حیزبی به‌عس به‌ناوی به‌ره‌ی نیشتمانی دامه‌زرا، به‌ڵام كاتێك بڵاوكراوه‌ی ئه‌م رێككهوتنهبهسهر رێكخراوه‌كانی حیزبی شوعی عێراق دابه‌ش كرا، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كان به‌م رێككهوتنهرازی نه‌بوون، هه‌ندێك له‌رێكخراوه‌كانی حیزبی شوعی زۆر به‌توندی به‌رهه‌ڵستیان له‌م رێككهوتنهدهكرد، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی حیزبی شوعی هیچ رێزیان لهرهئی ئه‌و هاوڕێیانهنهگرت كه‌به‌م بهرهیهرازی نه‌بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زۆر له‌و هاوڕێیانهتهجمید كران و ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌رگرتنه‌وه، یه‌ك لهوانهمنیان راگرت ( ته‌جمید كرام ) و له‌لێژنه‌ی قه‌زا دوورخرامه‌وه‌و داوام لێكرا په‌یوه‌ندیم ته‌نها به‌هاوڕێ جه‌لیل مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌بێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و بهرهیهبووم كه‌حیزب له‌گه‌ڵ به‌عسی كردبوو، هاوڕێ جه‌لیل كاتێك ئه‌هات به‌یانه‌كانی حیزبی بۆ ئه‌هێنام و ئابونه‌ی لێوهرئهگرتم زۆر شه‌رمی لێئهكردم و رێزێكی زۆری ئه‌گرتم و باوڕی بهمن هه‌بوو، چونكهبهتهمهن له‌من كچكهتر بوو، هه‌روه‌ها له‌ساڵی ١٩٥٨ من هاوڕێ جه‌لیلم هێنابووهرێزی حیزب. له‌هه‌مان لاتدا ئه‌مری گرتنم له‌لایه‌ن بهعسیهكانهوهههبوو تاكو ساڵی ١٩٧٤ و هێڕشه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر هاوڕێیان، بۆیه‌ئه‌و ماوهیهبهیانیان زوو ئه‌چووم بۆ ئیش و ئێواران دره‌نگ یان تا شه‌و نهئهگهڕامهوهماڵهوه، شه‌وێكیان بۆ ماڵهوهئهگهڕامهوه، له‌رێگادا تووشی هاوڕێ جه‌لیل بووم، ئه‌ویش چه‌ند كه‌سێكی دی له‌گه‌ڵ بوو، یه‌كێك لهوانهكهمن ناسیم ره‌شید مسته‌فا حاجی ره‌شید بوو (زاوای جه‌لیل)، زۆر به‌خێرایی ئه‌ڕۆیشتن، منیش به‌هاوڕێ جه‌لیلم گوت بۆ ئه‌وها به‌خێرایی ئه‌ڕۆن؟ خۆ هیج رووی نه‌داوه؟ به‌شێوه‌یه‌كی وا وڵامی نهدامهوهكهگوێم لێی بێت و هیچ له‌قسه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتم. ئه‌وان رۆیشتن، منیش پێش ئه‌وه‌ی بچمهوهبۆ ماڵ لامدا چایخانه‌ی جه‌میل حه‌سۆ، كهچوومهژوورێ سالحهبۆر و خه‌لیل مسته‌فا و یونسی حه‌مه‌دی مه‌لا یونسی كۆنكانیان ئه‌كرد، و جه‌میل قادر حه‌سه‌ن به‌گ كه‌پێیان ئه‌گوت جه‌مۆ ئه‌ویش له‌وێ بوو و هه‌رمێیه‌كی گه‌وره‌ی وێ بوو، لهجایخانهدهنگ و باسێكی وا نه‌بوو، جه‌مۆ ههرمیهكهی دا من و منیش به‌ره‌و ماڵ چوومه‌وه، دوای هه‌رمی خواردنهكهنووستم، خه‌ریك بوو خه‌وم لێبكه‌وێت له‌ده‌رگا درا، كهبانگم كرد كێیه؟ گوتی مامۆ زریانم، ده‌رگام لێبكه‌وه، كهدهرگام كردهوهزریان یه‌كسه‌ر گوتی مام حه‌مه‌د و سلیوهگیران، بیكۆ كوژرا، به‌دوای بابم و چه‌ك ماڵی ئێمهگهڕان، بابم خۆی شاردبووه‌وه‌و چه‌كیشمان نه‌بوو، منیش یه‌كسه‌ر چووم بۆ ماڵی عه‌بدی ( باوكی زریان ). كه‌چووم عه‌بدی له‌پشت ده‌رگا راوه‌ستابوو، گوتم عه‌بدی چی رویداوه؟ گوتی بۆ تۆ ئاگادار نیت؟ گوتم ئاگاداری چی بم ؟ گوتی حه‌مه‌دی برا و عه‌بد كاكۆ و سلیوهی شه‌مامێ گیران و بیكۆش كوژرا و ماڵیشیان سووتاند، گوتم ئه‌دی ئه‌وانی دی؟ گوتی نازانم، به‌ڵام وا باشه‌من و تۆ ئه‌م شه‌و بچینهماڵی سه‌بری برام ( سه‌بری كاكۆ )، ماڵی سه‌بری كاكۆ نزیك بوو، كه‌چووین له‌سه‌ره‌تا سه‌بری كاكۆ بهخێرهاتنهكی گه‌رمی كردین، دوایی كه‌زانی باسهكهچیهبانگی عه‌بدی كرد، عه‌بدی هاتهوهگوتی هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین سه‌بری ئه‌ڵێت ئه‌ترسم بێن ماڵێ من به‌دوای ئێوهبگهڕێن، ئه‌و كات منیش تووش ئه‌بم، ئه‌گه‌ر چه‌كتان پێویستهتفهنگهكهی من ببه، گوتم وه‌ره‌بابڕۆین، چووینهناو باخچان بۆ ماڵی عوبێدی برام، كه‌ده‌رگای لێكردینهوهلهرهنگ و روومان دیار بوو بۆیهیهكسهر پرسی چیتان به‌سه‌رهاتووه؟ ئێمه‌ش قسه‌مان بۆ كرد، گوتی وهرنهژوورێ ئه‌توانن لێره‌بن، عوبێدی برام ته‌نها یه‌ك ژووری هه‌بوو بۆ هه‌موو خێزانه‌كه‌ی، جێگای ئێمه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌ئه‌بووه‌وه، بۆیهپێم گوت دوو سێ به‌تانی ( په‌توو ) مان بۆ بێنه، ئێمهئهچینهكۆریتی ماڵی مام مه‌لا حوتان، له‌ناو باخچان ماڵی مام مه‌لا ژوورێكیان دروست كردبوو و كه‌سی تێدا نه‌ئه‌ژیا بۆیهپێمان ئه‌گوت كۆریت، تا به‌یانی له‌وێ ماینه‌وه، به‌یانیه‌كه‌ی چووینهماڵی مسته‌فای وسو ره‌حمانی ( مستێ زه‌خۆك )، مسته‌فا و عومه‌ری برای و توما شابا له‌وێ بوون، ئه‌وانیش سه‌ریان لێ‌شێوا بوو نه‌یان ئه‌زانی چی بكه‌ن، ووتم من یه‌كسه‌ر ئه‌چم بۆ هه‌ولێر، هاوڕێیانی هه‌ولێر ئاگادار ئه‌كه‌مه‌وه. به‌پێ چووم بۆ سه‌رمه‌یدان و له‌وێ بهلۆریهك چوومهههولێر، بۆ باره‌گای حیزب، هاوڕێ عادل سه‌لیم یه‌كسه‌ر بانگی ژووره‌كه‌ی خۆی كردم و له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌ی شهقڵاوهپرسیاری لێكردم، منیش هه‌موویم زۆر به‌جوانی بۆ باس كرد، دیار بوو پێش من هاوڕێ حوسین و هاوڕێ عه‌بدولكه‌ریم گهیشتبوونهههولێر، هاوڕێ عادل سه‌لیمیان ئاگادار كردبووه‌وه، به‌ڵام نه‌یان زانی بوو كههاوڕێ بیكۆ شه‌هید كراوه، بۆیهبهسهرسوڕمانهگوتی، به‌منیان گوتوهكههاوڕێ بیكۆ دوای به‌رگریه‌كی زۆر ده‌سگیركراوه! گوتی ئه‌گه‌ر ته‌واو دڵنیایت هاوڕێ بیكۆ شه‌هید كراوهههر ئێستا بڕۆ لای واحید ئه‌حمه‌د ئاقوبانی، سه‌لامی منی پێبگهینهو ئاگاداری بكهوهكههاوڕێ بیكۆ شه‌هید كراوه، ( هاوڕێ عادل سه‌لیم ئه‌یزانی كه‌من په‌یوه‌ندی خێزانیم له‌گه‌ڵ واحید ئه‌حمه‌د هه‌یه) بۆیه‌ئه‌و داوایه‌ی له‌من كرد. كه‌چووم بۆ ماڵیان واحید ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر خانی بوو، كه‌چاوی بهمن كه‌وت هاته‌خوارێ، پێی گوتم ده‌ربازم كردی، نه‌مهێشت بێنهماڵی ئێوه، پێم گوت هاوڕێ عادل سه‌لیم سه‌لامت لێئاكات، بۆ ئه‌وه‌ی نا‌ردوم كهلهشههیدكردنی هاوڕێ بیكۆ ئاگادارت بكه‌مه‌وه، واحید ره‌نگی ته‌واو سپی هه‌ڵگه‌ڕا گوتی چۆن بیكۆ شه‌هید كراوه؟ چۆن شه‌هیدی ئه‌كه‌ن؟ چونكهئێمهلهسهر شه‌ره‌فی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ته‌سلیمان كردوه، گوتی تۆ دڵنیایت بیكۆ شه‌هید كراوه؟ گوتم به‌ڵێ ته‌واو دڵنیام، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌دوای جێبیان خستووهتا گه‌رۆته‌ی، واحید به‌م ههواڵهزۆر تێكچوو، منیش گهڕامهوهبارهگای حیزب و هاوڕێ عادلم ئاگادار كرده‌وه‌و پێم گوت واحید ئه‌ڵێت چۆن شتی وا ئه‌بێت، ئێمهبیكۆمان له‌سه‌ر شه‌ره‌فی بارزان هێنا ده‌ره‌وه‌و ته‌سلیمان كرد چۆن ئه‌بێت بیكوژن!! ( له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رگریه‌ی كههاوڕێ بیكۆ كردبووی یه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی پارتی كوشت بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر شه‌ره‌فی مه‌لا مسته‌فا بارزانی په‌یمان بهبیكۆ درابوو كه‌ئه‌گه‌ر خۆی ته‌سلیم بكات نه‌یكوژن، كه‌چی بهداخهوهدوای ئه‌وه‌ی كه‌خۆی ته‌سلیم ئه‌كات ئهدرێتهدهست لێپرسراوێكی عه‌سكه‌ری له‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی عه‌ریف ده‌روێش، ئه‌ویش له‌دوای كوشتنی بیكۆ ته‌رمه‌كه‌ی به‌دوای جێبێك دێخێت تا گوندی گه‌رۆته) هاوڕێیان عادل سه‌لیم و مه‌حه‌مه‌د شێروانی پێیان گوتم تۆ بگهڕێوهبۆ شه‌قڵاوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كهبهرچاون ئاگاداری خۆتان بن، منیش گهڕامهوهبۆ شه‌قڵاوه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیان حه‌مه‌د قادر شامی و ره‌شید خهجهگۆچ و سالح مسته‌فا ئاشه‌وان و عه‌بدی وسو ره‌حمان شهوانهبهیهكهوهئهبووین و به‌رۆژیش هه‌ر كهسهئهچوو بۆ ئیشی خۆی تا حیزب باره‌گای خۆی لهشهقڵاوهكردهوه. ئه‌و رۆژه‌ی باره‌گه‌ی حیزب به‌سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ نه‌جمه‌دین مامۆكرایهوه، زۆربه‌ی هاوڕێیان هاتبوونهوهبۆ شه‌قڵاوه، شوێنی بارهگهلهخانوهكانی ئاوقافی بوو لهزهویلۆكان، كهئهكاتهخوار باره‌گه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێستا، ئێمهژمارهیهكی زۆری هاوڕێیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ژووره‌كانی بارهگهبووین، له‌پڕ دوو سه‌یاره‌ی گه‌وره‌ی پڕ له‌سه‌رباز له‌پێش بارهگهوهستان و سه‌ربازه‌كان خۆیان فڕێ دایهخوارهوهو هاواریان كرد كهكهسمان له‌جێگای خۆی نهچوڵێت، من ده‌سته‌كانم بڵند كردن و چوومهپێش، پێم گوتن ئێمههاوڕێیانی حیزبی شوعی عێراقین، دوو نه‌قیبی عه‌سكه‌ریان له‌گه‌ڵ بوو، یه‌كه‌كیان گوتی وهرهپێش، منیش چوومهپێش، پرسی بۆ هاتوونهتهئێره؟ گوتم ئێمهبارهگهی حیزب لێرهدائهنێین، هه‌ر ئێستا لێپرسراوه‌كه‌مان ئاگادار ئهكهمهوهبۆ ئه‌وه‌ی خۆی قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكات، گوتیان با بێت، منیش بانگی هاوڕێ نه‌جمه‌دینم كرد، كههاوڕێ نه‌جمه‌دین هات خۆی و منی پێناساندن، ئه‌وانیش هه‌ر ده‌سبه‌جێ خه‌تێكی ته‌له‌فۆنیان بۆ داناین تا بتوانین له‌كاتی پێویست راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌وان رۆیشتن و ئێمه‌ش به‌رده‌وام بوین لهپاككردنهوه. هه‌ر ئه‌و رۆژهكارهكانمان دابه‌ش كرد، من كرام به‌رابه‌ری سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سوپا و ئاسایش له‌شه‌قڵاوه، هاوڕێ تۆفیق حه‌ریری بوو به‌لێپرسراوی پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له‌شه‌قڵاوه، ئه‌و كات هاوڕێیان تۆفیق حه‌ریری و ئه‌حه‌مه‌د شامی شهوانهپارێزگاری شه‌قڵاوه‌یان ئه‌كرد بهپێشمهرگهكانی حیزب. به‌یانیه‌كیان بابهكهحهنا برای یوسف قه‌شه( ئه‌بو حیكمه‌ت ) هاتهبارهگه، داوای دیتنی هاوڕێ تۆفیقی كرد، ههرچهندهتوفیق تازههاتبووهوهو كه‌مێك بوو نووست بوو به‌ڵام من هه‌ڵمستاند و پێم گوت بابهكههاتووهداوای تۆ ده‌كات، هاوڕێ تۆفیق هه‌ڵستا و لهدهرهوهلهپێش ده‌رگای باره‌گه‌یه‌ك دوو جار بهیهكهوههاتن و چوون، له‌پڕ هاوڕێ تۆفیق به‌هاوار قسه‌ی كرد و لهبابهكهتوڕهبوو و لهبارهگهدهری كرد، منیش گوتم چیههاوڕێ چی بووه؟ گوتی هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین تۆ وازبێنهئهوهپهیوهندی به‌تۆ نییهپهیوهندی بهئێمهوهههیهلهدوایی هه‌موو شتێك ئه‌زانی، دوای ئهوهزانیمان كهبابهكهو په‌تروس تۆما له‌سوپای سه‌رمه‌یدان گیراون، له‌و كاته‌دا مسته‌فای حه‌مه‌دی باوه‌كری هاتهبارهگه، پێش ئه‌وه‌ی من قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م هاوڕێ ئه‌حمه‌د شامی زۆر قسه‌ی گرانی به‌مسته‌فا گوت، پێی گوت مه‌ڵێ كوڕی پلكم به‌رپرسه( مسته‌فا كوڕی پوری من بوو )، هاوڕێ ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی پێ گوت، ئێمهشوعیهكان یارمه‌تی مرۆڤی تاوانبار ناده‌ین، هێشتا من نازانم چی بووه، بۆیهبانگی مسته‌فام كرد و پێم گوت چی بووه؟ مسته‌فا گوتی، دوێنێ شه‌و سلیوكهی شه‌مامێ ( سلیوكهی شه‌مامێ ئه‌كات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كاری ئه‌كرد ) بریندار كراوه، بابهكهو په‌تروس هاتن گوتیان ده‌بێ به‌سواری كه‌ر ده‌ربازی بكه‌ی، منیش گوتم ئه‌و كارهبهمن ناكرێت، په‌تروس یه‌كسه‌ر دهبانجهكهی سوار كرد و گوتی ده‌ربازی ئه‌كه‌ی یان بتكوژم؟ منیش له‌ترسان سواری كه‌رێم كرد تا بانهنۆكم برد له‌وێ من گه‌ڕامه‌وه، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی بردیان. هه‌ر ئه‌و رۆژههاوڕێ عادل ته‌له‌فۆنی كرد، گوتی ئهوهمام و خاڵی حیكمه‌ت (حیكمه‌ت كوڕی یوسف قه‌شه‌یه) بۆ گیراون؟ منیش بۆم باس كرد، گوتی ده‌بێ به‌زووترین كات به‌ریان بده‌یت، گوتم ئهوهپهیوهندی بهمن نییهپهیوهندی به‌هاوڕێ تۆفیق هه‌یه، گوتی كهواتهههر ئێستا هاوڕێ تۆفیق بۆ هه‌ولێر ئه‌نێریت، منیش به‌هاوڕێ تۆفیقم گوت، هاوڕێ عادل داوات ئه‌كات كه‌هه‌ر ئێستا بچیت بۆ هه‌ولێر، توفیق چوو بۆ هه‌ولێر، رۆژی دوایی گهڕایهوهبۆ شه‌قڵاوه، بابهكهو په‌تروس ئازاد كران، هه‌مان رۆژ مسته‌فا گیرا، پاش دوو رۆژ بابهكهو په‌تروس جارێكیدی گیران، دوایی هه‌رسێكیان بهیهكهوهرهوانهی هه‌ولێر كران، پاش چه‌ند رۆژێك بابهكهبهربوو، پاش چه‌ند مانگێك پرتڕوسیش به‌ربوو، هه‌رچی مستهفایهحهوت ساڵ زیندانی كرا و ناردیان بۆ به‌ندیخانه‌ی موسڵ، له‌و ماوهیهداوا له‌ئێمه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ی حیزب كرا بچین بۆ هه‌ولێر، ئه‌و كات لێژنه‌ی قه‌زا له‌م ئهندامانهپێكهاتبوو، من و تۆفیق حه‌ریری و حوسێن زه‌خۆك و خه‌لیل مسته‌فا وهسمانهرهش و محه‌مه‌د عه‌زیز پۆلیس و جه‌لیل مه‌لا حوسێن. هه‌موومان چووین بۆ هه‌ولێر، هاوڕێ عادل پێی گوتم، تۆ رێكخراوه‌كان ته‌سلیمی محه‌مه‌د عزیز ئه‌كه‌یت، پهیوهندیهكهشت له‌گه‌ڵ سوپا و ئاسایش ته‌سلیم به‌هاوڕێ حوسێن ئه‌كه‌یت، منیش قسه‌كانم جێ به‌جێ كرد، ( من ئه‌مزانی كهمهبهستیانهههر به‌ته‌واوه‌تی له‌حیزب دوورم بخهنهوهلهسهر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌مبوون، منیش بۆ ئه‌وه‌ی دوور نهخرێمهوهبهتهواوهتی ، به‌بێ ده‌نگی به‌رپرسیاره‌تیه‌كانی جۆم ته‌سلیم به‌و دوو كهسهكرد ) به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بووم و په‌یوه‌ندیم بهخهلك به‌هێزتر كرد، به‌هه‌موو توانایهكمهوهیارمهتیم ئه‌دان، تا بۆم كرابهكێشهكانم بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌كردن، به‌شداریم ئه‌كرد له‌خۆشی و ناخۆشیه‌كانیان، بهوهجێگای خۆم له‌ناو خه‌لكدا كرده‌وه‌و خه‌لك زۆر رێزی ئه‌گرتم، هه‌ر بهلێپرسراویان ئه‌زانیم. ( ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌هه‌ولێر بۆ لێپرسراوی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ی حیزبی شوعی عێراق ئهناردران له‌ساڵی ١٩٦٧ تا ساڵی ١٩٧٩ ئه‌مانه‌بوون، محه‌مه‌د خه‌لیل، محه‌مه‌د شێروانی، كه‌ریم عه‌زیز، مه‌مۆ، مه‌لا خدر، عه‌لی حاج، ئه‌حمه‌د عه‌وێنه. لهوانهتهنها مه‌مۆ و ئه‌حمه‌د عهوێنهماڵی خۆیان هێنا بۆ شهقڵاوهئهوانیدی ته‌نها بۆ كۆبوونه‌وه‌كان و كاری پێویستی حیزب ده‌هاتن بۆ شه‌قڵاوه، محه‌مه‌د شێروانی ماوه‌ی په‌رپرسیاریه‌تی له‌قه‌زای شهقڵاوهلهههموویان زۆرتر بوو). ( ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌بۆ سه‌رپه‌رشتی كردن له‌و ماوه‌یه‌دا دههاتنهشهقڵاوهئهمانهبوون، هاوڕێیان نوری ئه‌بو تارا، عومه‌ر عه‌لی شێخ، شه‌هید شێخ عه‌لی به‌رزنجی، حاجی سلێمان ئه‌بو سیروان، دڵزار، نه‌جمه‌دین مامۆ. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره). له‌ساڵی ١٩٧٩ پێش ئه‌وه‌ی بچینهشاخ و چه‌ك هه‌ڵگرین و ببین به‌پێشمه‌رگه، یوسف قهشههات پێی گوتم، هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین خۆت ئامادهبكهلهگهڵ چه‌ند هاوڕێیهكیدی تا بهیهكهوهبچینهسهردانی رێكخراوی حیزبی به‌عس له‌شه‌قڵاوه، منیش ئه‌وه‌م به‌هاوڕێیان گوت، هاوڕێیان گوتیان ئێمهنایێین، هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین تۆ خۆت دوێنێ شه‌و به‌یانی حیزبت بۆ خوێندینهوهكهتیایدا ئه‌ڵێت به‌عسیه‌كان لهزیندانهكانیاندا هاوڕێیانمان له‌سه‌ر بوتڵ دائه‌نێن و بزمار له‌بنی پێیانیان ئه‌چه‌قێنن، له‌پاش رۆیشتنی هاوڕێ یوسف له‌شه‌قڵاوه ئهگهربمانگرن هه‌مان شت به‌ئێمه‌ش ئه‌كه‌ن، منیش گهڕامهوهلای هاوڕێ یوسف و ئه‌م قسانه‌م پێڕاگه‌یاند، گوتی، وه‌ره‌با من و تۆ بچین، ئینجا من و هاوڕێ یوسف بهیهكهوهبهرهو باره‌گه‌ی حیزبی به‌عس كه‌وتینه‌رێ. له‌رێگادا باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه‌ئه‌و كاته‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گهڕاوهتهوهدیارییهكی به‌نرخی بۆ مدیر ئه‌منی هه‌ولێر هێناوهبۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست كهئیشمان پێی بوو یارمه‌تیمان بدات، ( ئه‌و كات رێكخراوی حیزبی به‌عس لهخانووێكی عوسمان میران بوو له‌به‌رانبه‌ر قوتابخانه‌ی كاوێس، به‌رپرسی یه‌كه‌میان ناوی مه‌جید علێوی بوو )، كهگهیشتین دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرهاتنیان كردین مه‌جید علێوی رووی له‌من كرد و گوتی، كاكهحهمهدهمین دیار نیت؟ منیش گوتم ئه‌ی ئهوهنیهلهگهڵ هاوڕێ یوسف هاتووم، گوتی من ده‌مه‌وێت به‌ته‌نها بتبینم، منیش گوتم ئه‌گه‌ر ئیشمان هه‌بوو دێمه‌لاتان، له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا هاوڕێ یوسف لێی پرسیم له‌مه‌به‌ستی مه‌جید علێوی تێگه‌یشتی؟ منیش گوتم ده‌یه‌وێت بمكڕی، گوتی راست ئه‌كه‌یت. پاش چه‌ند رۆژ هاوڕێ ئه‌حمه‌د عهوێنهگهڕاوهبۆ شه‌قڵاوه، ئه‌و كات لێپرسراوی یه‌كه‌م بوو له‌شه‌قڵاوه، ماڵ و خێزانی خۆی بردبووهوهبۆ هه‌ولێر، هات پێی گوتم هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین حیزب بڕیاری داوهبچینهشاخ و ببین به‌پێشمه‌رگه، بۆیه‌هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو هاوڕێیان ئاگادار بكهوهبۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن، هه‌ر ئه‌م شه‌و ده‌رئه‌چین، پێی گوتم ئه‌چین بۆ ره‌زگه‌ی دیوینێ به‌ڵام تۆ ئهوهبههاوڕێیان مه‌ڵێ، ته‌نها پێیان بڵێ شهقڵاوهبهجێدههێڵین و ئه‌بین به‌پێشمه‌رگه، منیش هه‌موو هاوڕێیانم ئاگادار كرده‌وه، شه‌وه‌كه‌ی ئه‌م كهسانهبهیهكهوهرۆیشتین، ئه‌حمه‌د شامی، یوسف مه‌ڕبێن، عه‌بد كاكۆ، سولاقهمهتێ، یوسف مه‌نسور، عه‌بدولا مه‌لا كه‌ریم، شێخه( خه‌لكی رهزگهبوو )، لهحهریریش تۆفیق حه‌ریری و محه‌مه‌د سه‌عید شێخه، هه‌موومان له‌گوندی رهزگهكۆبووینهوه، چاوه‌ڕوانمان ئه‌كرد هاوڕێیانی هه‌ولێر بێن به‌تایبه‌ت نه‌جمه‌دین مامۆ، ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی لهرهزگهماینهوهخهلكی ئه‌م گوندهزیاد له‌پێویست رێزیان لێگرتین، هه‌ر رۆژه‌و ماڵێك خواردنی تایبه‌تی بۆ ئامادهئهكردین، ئه‌و كات سلێمان بیرێژی و ره‌سوڵی كوڕی خوشكی كۆمه‌ڵێك چه‌كداریان له‌گه‌ڵ بوون دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بوون، ناو به‌ناو ده‌هاتن بۆ ره‌زگه، شه‌و نه‌ئه‌مانه‌وه، نانیان ئه‌خوارد و ئه‌ڕۆیشتن، هه‌رچی ئێمه‌بووین به‌رۆژ و شه‌و هه‌ر له‌ناو گوند بووین. رۆژێكیان هاوڕێیان گوتیان ئێمهئهچینهسهر روبار، من و ئه‌حمه‌د عهوێنهو ئه‌حمه‌د شامی و یوسف مه‌نسور نه‌چووین له‌ناو گوندی ماینه‌وه، له‌ناكاو چه‌كدارێكی زۆر به‌ره‌و گوندی رهزگههاتن، ئێمه‌وامان زانی چه‌كدارانی سلێمان بیرێژین، كهنزیك بوونه‌وه‌و هه‌ر چوار ده‌وری رهزگهیان گرت ئینجا زانیمان كهئهوانهجاشن، ئێمهفریای ئهوهكهوتین كه‌خۆمان بشارینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هاوڕێیانه‌ی چووبوونهسهر روبار هه‌موویان گیران و له‌گه‌ڵ خۆیانیان بردن بۆ هه‌ولێر، دوایی له‌رێگای ئه‌و هاوڕێیانه‌ی لهشهقڵاوهمابوونهوهبۆ كاری رێكخستنی حیزب به‌نێهێنی، هه‌واڵی ئازاد بوونی ئه‌م هاوڕێ گیراوانهمان زانی، (له‌و هاوڕێیانه‌ی له‌سه‌ر داواكاری حیزب بۆ كاری رێكخستن لهشهقڵاوهمابوونهوهئهمانهبوون، حوسێن زه‌خۆك، مه‌حمود وه‌سمان ( غه‌ریب )، عه‌زیز مسته‌فا)، به‌ڵام حیزبی به‌عس پاكانه‌ی به‌و هاوڕێ گیراوانهكردبوو دوای ئه‌وه‌به‌ری دابوون. كهئهوهشمان زانی ئه‌و جاشانه‌ی بۆ سه‌ر ئێمه‌هاتن و كۆمه‌ڵێك هاوڕێیان لێ ده‌سگیر كردین جاشه‌كانی عهبدولرهمان بیشه‌ی بوون، هاوڕێ ئه‌حمه‌د شامی گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌مزانی ئهوهمهفرهزهی عهبدولرهحمانهبهدڵنیایی ئهچوومهلای و هاوڕێیانم ئه‌گێڕایه‌وه، چونكهعهبدولرهحمان زۆر براده‌رمه، ( دوای شه‌هید بوونی هاوڕێ ئه‌حمه‌د وام بیست كه‌به‌ده‌ستی جاشه‌كانی عه‌بدولره‌حمان بیشه‌ی لهرهزگهی دیوینێ شه‌هید كرا )، دوای گیرانی ئه‌م هاوڕێیانهئێمهبهشهو ئهچووینهئهشكهوتێكی نزیك ره‌زگه، به‌رۆژیش له‌یه‌كێك لهدۆڵهكانی نزیك گوندی رهزگهئهبووین، هه‌رچی خواردنهلهرهزگهبۆمان ده‌هات. رۆژێكیان من به‌كاری حیزبی چووبوومهشهقڵاوه، له‌و رۆژههاوڕێیان ئه‌حمه‌د عهوێنهو ئه‌حمه‌د شامی و تۆفیق حه‌ریری و یوسف مه‌نسور بهپیاسهبهرهو گوندی سه‌ركه‌ند ئه‌چن، له‌رێگادا دوو چكداری سلێمان بیرێژی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌م هاوڕێیانهئهكهن، هاوڕێیانیش پێیان ئه‌ڵێن بۆ ته‌قه‌مان لێ ئه‌كه‌ن ئێوهئێمهئهناسن كه‌پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شوعین، ئێمه‌ش ئێوهئهناسین، كاتێك كهچهكدارهكان ئه‌زانن ناسران، تهقهرائهگرن و ئه‌چن بۆ لایان، هاوڕێیان هه‌ردوو چهكدارهكهباش ئه‌ناسن یه‌كه‌كیان ناوی حارس بووه كوڕی حاجی حه‌سه‌ن خه‌لكی گوندی زێبارۆكهی بووهئهوهیدی ناوی چه‌تۆ بووهخهلكی گوندی شیناوهی بووه، هه‌ردووكیان داوای لێبوردنیان له‌هاوڕێیان كردبوو، ئه‌وانیش پێیان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر راستیمان پێ بڵێن ئه‌وا ئه‌تان بوورین، ئه‌گینا له‌م كاره‌تان بێ ده‌نگ نابین، چوكدارهكان دان بهوهدائهنێن كهسلێمان بیرێژی ئه‌و داوایه‌ی لێكردوون و هه‌ڕه‌شی چه‌ككردنی لێكردوون ئه‌گه‌ر ئه‌و كارهنهكهن، حارس ئه‌ڵێت من له‌ده‌سه‌ڵات رامكردووهحوكمی بیست ساڵ گرتنم لهسهرهبۆیهترسام و ئه‌و فه‌رمانه‌ی سلێمانم جێ به‌جێ كرد، به‌ڵام باوڕتان هه‌بێت مه‌به‌ستمان كوشتنتان نه‌بوو، داواتان لێئه‌كه‌م باجارێ ئهمهبهسلێمان نه‌گاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێكیش زانیتان كهئێمهدرۆ ئه‌كه‌ین و مه‌به‌ستی ترمان بووهئهوا ئه‌و كات هه‌ر چیێكمان لێئه‌كه‌ن بیكه‌ن، بڕوا بكه‌ن به‌ناچاری ته‌قه‌م لهئێوهكردووه. ئێمه‌ش دوایی كهلێكۆڵینهوهمان ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی حارس كرد، بێگومان قسه‌كانی راست ده‌رچوون، ئه‌و تهقهكردنهبهفهرمانی سلێمان بیرێژی بووه، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك چه‌كداره‌كانی ببن به‌پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شوعی، چونكهحارس خۆی لهئێمهنزیك ئه‌كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ سلێمان بیرێژیش كۆك نه‌بوو، ئه‌وكات ئێمهچهكمان نه‌بوو له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی هاوڕێیانی هه‌ولێر بووین، تا رۆژێكیان هاوڕێ نه‌جمه‌دین مامۆ هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بۆ ناردین كهگهیشتۆتهگوندی شهوزار، ئێمه‌ش هاوڕێ ئه‌حمه‌د شامی و دۆستێكی خهیلانیمان به‌ناوی ره‌شۆ به‌دوادا ناردن، ئه‌وه‌بوو هاوڕێیان نه‌جمه‌دین و خدر حوسێن ره‌واندزی هاتن، ئه‌و رۆژهنانی نیوه‌ڕۆمان له‌ماڵی عومه‌ری مام مسته‌فا خوارد له‌گوندی ره‌زگه، شه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و گوندی ره‌شان به‌ڕێ كه‌وتین و له‌وێ چووینهماڵێ سه‌یده‌و حه‌مه‌ده‌مین كه‌دوو برا بوون و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاوڕێ نه‌جمه‌دین زۆر باش بوو، ئه‌وانیش خه‌یلانی بوون، تا بڵێی رێزیان گرتین، به‌ڵام داوایان لێكردین كهئهبێ هه‌ر هه‌موومان نوێژ بكه‌ین، ئێمه‌ش هه‌مومان نوێژمان كرد به‌یوسف مهنسوریشهوهكهمهسیحی بوو، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان ئه‌زانی. بۆ به‌یانیه‌كه‌ی رۆیشتین چووینهگوندی كانی غه‌زال بۆ ماڵێ حوسێن حهمزهكهخهزوری هاوڕێ نه‌جمه‌دین بوو، وه‌كو ماڵی خۆمان وابوو، له‌هه‌ڵ ئه‌وه‌ش شه‌وان ئه‌چووین له‌ئه‌شكه‌وتێكی نزیك گوندهكهئهنووستین، به‌رۆژیش هه‌ر له‌چیا ئه‌ماینه‌وه، رۆژێكیان هاوڕێ نه‌جمه‌دین داوای لێكردم كهبچمهشهقڵاوهبۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك له‌دۆست و براده‌رانی حیزب وه‌رگرم، منیش چووم شه‌وی یه‌كه‌م له‌ماڵی هاوڕێ عه‌زیز مسته‌فا مامه‌وه، شه‌وی دووه‌م چووم بۆ لای هاوڕێ یوسف مه‌ڕبێن، داوای چه‌كم لێی كرد، ئه‌ویش گوتی به‌چاوان، دهبانجهیهكی ئیسڕای بچوكی هه‌بوو، بۆی هێنام، هه‌ر ئه‌و شهوهچوومهماڵی عه‌مه‌ری قادری عه‌مه‌ر به‌گی، ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك یوسف دهبانجهیهكی بۆ هێنام، هاوڕێ عه‌زیزیش دهبانجهیهكی وه‌كو ئه‌وانی هه‌بوو بۆی هێنام، به‌خۆشم دهبانجهیهكی زۆر باش وجوانم هه‌بوو كاتی خۆی به‌هه‌شتا دینارم كڕیبوو، هاوڕێ نه‌جمه‌دین گوتی هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین دهبانجهكهی تۆ بهبڕنۆیهك ئهگۆڕمهوهو له‌جیاتی ئه‌وه‌ش دهبانجهیهكی چواردهخۆرت ئه‌ده‌مێ، منیش گوتم هاوڕێ من به‌خۆم مولكی حیزبم، دهبانجههیچ قیمه‌تێكی نییه، ( دهبانجهچواردهخۆرهكهههر به‌ناو دهبانجهبوو، چونكهلهژێر زه‌وی شاردرابووه‌وه، خۆركی لێدابوو، كه‌س ئه‌و كات دینارێكی پێ نه‌ئه‌دا، به‌ڵام من بردم چه‌ند شه‌و و رۆژێك له‌ناو گازئۆیلم دانا، دوایی زۆر به‌باشی پاكم كرده‌وه، چه‌ند جار ته‌قه‌م پێی كرد، زۆر باشم چاككرده‌وه، قایش و تاقمهیهكی زۆر جوانم بۆ په‌یدا كرد ). هاوڕێیان نه‌جمه‌دین مامۆ و خدر حوسێن ره‌واندوزی به‌ره‌و ئێران رۆیشتن، به‌ڵام ئێمه‌هه‌ر له‌گونده‌كانی قوبه‌و كبۆر و خه‌تیبیان ماینه‌وه، له‌ناو هۆزی خهیلانیهكان، رۆژێكیان هاوڕێ ئه‌حمه‌د عهوێنهداوای لێكردم بچمهشهقڵاوهو هاوڕێ حوسێن زه‌خۆك له‌گه‌ڵ خۆم بێنم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، هاوڕێیانیش عه‌زیز مسته‌فا و مه‌حمود وه‌سمان ئاگادار بكهمهوهكهبۆ كاری رێكخستنی نێهێنی حیزب لهشهقڵاوهبمێنهوه، كه‌چووم بۆ شه‌قڵاوه‌و به‌م شێوهیهئاگادارم كردنهوهكههاوڕێ ئه‌حمه‌د داوای كردبوو، به‌ڵام مه‌حمود گوتی من لهشهقڵاوهنامێنمهوه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوهدێم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌وتم ئهوهبڕیاری حیزبه، مه‌حمود هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر هاتنه‌كه‌ی، بۆیه‌منیش له‌گه‌ڵ حوسێن بردم، هه‌رسێكمان بهیهكهوهچووینهگوندی كورگێسك، له‌وێ چاوه‌ڕوانمان كرد تا ئه‌حمه‌د عهوێنهو هاوڕێیان هاتن، هه‌ر ئه‌و شهوهرۆیشتین تا گهیشتینهگهرهوان، له‌گه‌ره‌وان نهچووینهناو گوندی، چووینهچهند ماڵهرهشماڵێكی نزیك ئه‌وێ، نانی ئێواره‌مان له‌لای ماڵهرهشماڵهكان خوارد، هه‌ندێك نان و په‌نیرمان لێوه‌رگرتن و به‌ره‌و چیای گه‌ره‌وان رۆیشتین، رۆژه‌كه‌ی له‌چیا ماینه‌وه، بۆ ئێواره‌كه‌ی چووینهگوندی ئه‌سپینداره، شه‌و له‌وێ ماینه‌وه، به‌یانیه‌كه‌ی به‌ره‌و گوندی فریز به‌ڕێ كه‌وتین، له‌وێش به‌ره‌و كاموسه‌ك، هه‌ر ئه‌و شه‌و بۆ به‌ری نازه‌نین په‌ڕینه‌وه، رۆژه‌كه‌ی له‌نێوان نازه‌نین و جه‌لی ماینه‌وه، ئێواره‌كه‌ی به‌ره‌و گوندی جه‌لی هاتینهخوارێ. من به‌ته‌نیا چوومه‌ناو گوندی، چوار كیلۆ په‌نیرم كڕی و هه‌ندێك نانم هێنا، دوایی له‌روباری جه‌لی په‌ڕینه‌وه‌و به‌ره‌و گركی سماقولی ئه‌چووین، من لهكورگێسك هه‌تا له‌روباری جه‌لی پهڕینهوهزۆر شاره‌زا بووم، به‌ڵام دیوه‌كه‌ی ترم نه‌دیتبوو، باش بوو تۆفیق حه‌ریر و ئه‌حمه‌د عهوێنهههندێك شاره‌زاییان هه‌بوو تا گهیشتینهداربهسهر، كهگهیشتین ئه‌م هاوڕێیانهلهوێ بوون ( هیمداد و دوو برای به‌ناوی خدر و خه‌لیل، مام بایز و كوڕی، ئه‌حمه‌د دیلان، عه‌باسی خوارزای عه‌لی مه‌ولود، عه‌وڵا حاجی برای مه‌لا نهفته، سه‌مه‌د حاجی مامه‌ند، ئه‌نوه‌ر ناسراو بوو بهرۆستهم )، ژماره‌مان بوو به٢٥ هاوڕێ، ١٥ رۆژ له‌ناوچه‌ی داربه‌سه‌ر ماینه‌وه، دوایی به‌ره‌و ئێران كه‌وتینه‌رێ، سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر چیاكانی كۆسره‌ت و ئاسۆس، چووینهگوندهكانی سه‌ر به‌حرێ، وه‌ك باسه‌ران و كه‌لكان وچناران، ئه‌وانی دیم به‌بیر نه‌ماون، لهباسهران چووینهماڵی حه‌مه‌سالح ( برای مام جه‌لال )، مامه‌كه‌ی ناوی نه‌سڕه‌دین بوو، به‌رۆژ له‌ناو گه‌نمه‌كان خۆمان ئه‌شارده‌وه‌و به‌شه‌ویش بۆ نووستن ئههاتینهوهناو گونده‌كان، ئێواره‌یه‌كیان داوای یارمه‌تیمان لهحهمهسالح كرد، گوتی من ئاماده‌م هه‌موو جۆرهیارمهتیهكتان بده‌م، گوتمان ئهمانههوێت بمانپهڕێنیتهوه، ئیتر له‌گه‌ڵمان هات و چه‌ند كاتژمێرێك بهرێگاوهبووین، كهههموومانی پهڕاندهوهئیجا گه‌ڕایه‌وه، پاش چه‌ند شه‌و و رۆژ گهیشتینهناو خاكی ئێران. كهگهیشتینهشارۆچكهی بێوران له‌وێ ئازاد بووین ترسی گرتنمان نه‌ما، به‌ئاره‌زووی خۆامن به‌ره‌و ناوزه‌نگ و توژهڵهكهوتینهرێ، باره‌گه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزب له‌وێ بوو، باره‌گه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانیش له‌وێ بوو، له‌ناوزه‌نگ چاوم به‌دكتۆر كه‌مال خۆشناو كه‌وت، چاك و چۆنیهكی گه‌رمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد، ( دكتۆر كه‌مال خۆشناو شه‌قڵاوه‌یی بوو و كاتی خۆی شوعی بوو و له‌یه‌ك شانه‌ی حیزبی له‌گه‌ڵ من و فه‌ڕه‌نسۆ حه‌ریری كاری ئه‌كرد، چونكهفهڕهنسۆش له‌سه‌ره‌تادا شوعی بوو )، دوایی د. كه‌مال وتی ئه‌بێت سبه‌ی شه‌و لای من میوان بیت و هه‌موو هاوڕێیانی شه‌قڵاوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆت بێنیت بۆ نان خواردن، منیش رازی بووم، بۆ سبه‌ی ئێواره‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌هاوڕێیانی شه‌قڵاوه‌م له‌گه‌ڵ خۆم برد، د. كه‌مال چادرێكی له‌سه‌ر گردێك هه‌ڵدابوو، كه‌چووین دوو پێشمه‌رگه‌ی خه‌لكی شه‌قڵاوه‌ی له‌گه‌ڵ بوو، یه‌كه‌كیان ناوی نه‌بی بوو كوڕی مام ته‌ها ( خارۆ )، ئه‌وه‌یتریان ناوی كاكهبوو، كوڕی ئیبراهیم حه‌مه‌ده‌مین قادر كچكه‌ی، د. كه‌مال خواردنێكی زۆری بۆ كردبووین، دوایی هێرۆ خانی ژنی مام جه‌لال هات، به‌خێرهاتنی كردین و نزیكه‌ی نیو سه‌عاتێك له‌گه‌ڵمان دانیشت، هێرۆ خان قاتێك جلی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ر بوو و دهبانجهیهكی له‌سه‌ر به‌ستبوو، ئێمه‌ش تا دوای ١٢ی شه‌و له‌لای دكتۆر ماینه‌وه‌و دوایی گهڕاینهوهبۆ باره‌گای حیزب له‌ناوزه‌نگ. ئه‌و كات رێگایان پێداین بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ بچینه‌ناو شاره‌كانی ئێران، من و ئه‌حمه‌د شامی و تۆفیق حه‌ریری و مه‌حمود وه‌سمان و حوسێن زه‌خۆك، بهیهكهوهچووین بۆ مه‌هاباد، حیزب له‌مه‌هاباد مه‌كته‌بێكی كردبوهوهبۆ كارئاسانی كردنی هاوڕێیان و په‌یوه‌ندی كردن به‌لایه‌نه‌كانی دی، ئه‌م مهكتهبهش له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌ركردایه‌تی حیزب بهڕێوهئهچوو، رۆژێكیان له‌مه‌هاباد له‌ناو باخچه‌ی گشتی دانیشت بووین، چه‌ند گه‌نجێكی خه‌لكی مه‌هاباد هاتنهلامان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردین، له‌ئه‌نجامی قسه‌كانمان ده‌ركه‌وت وه‌ك بیروباوڕ و تێگه‌یشتین زۆر له‌یه‌كتر نزیك بووین، بۆیهداوایان لێ كردین كه‌رۆژی دوایی بۆ نان خواردن بچین بۆ لای ئه‌وان، ئێمه‌ش رازی بووین، كه‌چووین زۆر به‌رێز پێشوازیان كردین و خواردنێكی زۆریان بۆ ئامادهكردبووین، رۆژی دوایی له‌ناو بازاڕی مه‌هاباد كه‌سێكم دیت به‌ناوی ( حه‌مید وه‌ستا قادر ) خه‌لكی شهقڵاوهبوو، كامیرایه‌كی وێنه‌گرتنی پێ‌بوو، كاك حه‌مید كاتی خۆی شوعی بوو، به‌ڵام ماڵهخهزورهكهی پارتی بوون، بۆیهلهساڵی ١٩٧٤ له‌گه‌ڵ ماڵهخهزورهكهی و پارتی دیموكراتی كوردستان ئهچێتهئێران، دوای چاك و چۆنی كردن پێی گوتم، كاك حه‌مه‌ده‌مین نهچوویتهسهردانی خێزانی ره‌شیدی كوڕی خاڵت؟ گوتم بۆ ماڵی ره‌شید لێره‌یه، گوتی ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی لێره‌ن، به‌ڵام كاك ره‌شید خۆی بزره، ئه‌ڵێن له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دی ته‌سلیم به‌عێراق كراونه‌ته‌وه، داوام له‌كاك حه‌مید كرد كهلهگهڵمان بێت، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌هاوڕێیانی شهقڵاوهلهگهل كاك حه‌مید چووین. كاتێك ژنه‌كه‌ی ره‌شیدی حه‌مه‌دی باوه‌كری چاوی بهمن كه‌وت یه‌كسه‌ر گریا و به‌هه‌نسكی پڕ له‌سۆز گوتی، ره‌شیدیان لێ بزر كردم، قوڕم به‌سه‌ر كراوهنازانم چی بكه‌م، گوتم، ئه‌وه‌چۆن بوو؟ گوتی ماڵمان لهیهزد بوو تا بڵێی كارمان باش بوو خانوی خۆمان هه‌بوو پێشه‌نگای ئۆتۆمبێل فرۆشتنمان هه‌بوو پاره‌مان زۆر بوو، ئێواره‌یه‌كیان ره‌شید چاوه‌ڕوانی مه‌لا بانگدانی ئه‌كرد، به‌ڕۆژی بوو، پیاوێك هات به‌ناوی عه‌لی برای ئه‌حمه‌د هه‌ركی گوتی، كاك ره‌شید وهرهكاك ئیدریس ئیشی پێته! ره‌شید پێی گوت، باشهئهتۆ بڕۆ منیش رۆژی خۆم ئه‌شكێنم و دێم، عه‌لی گوتی، ئێستاكهئهگهڕێیتهوهههر یه‌ك قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كات، هه‌ر ئه‌و چوون بوو ئهوهنۆ مانگهبزره. ئه‌و رۆژهنانی نیوه‌ڕۆمان له‌لای خێزانه‌كه‌ی ره‌شید خوارد و دوایی گهڕاینهوهبۆ مه‌كته‌بی حیزب، له‌مه‌كته‌ب ئه‌و روداوه‌م به‌ته‌واوه‌تی بۆ هاوڕێ یوسف قهشهگێڕایهوه، یوسف قهشهگوتی با بۆ خۆی مێرد بكاتهوهوا دیارهمێردهكهی نه‌ماوه، منیش به‌و قسه‌یه‌ی یوسف زۆر دڵته‌نگ بووم، گوتم ئه‌گه‌ر حیزب رێگام بدات ئه‌چم بۆ شاری شنۆ له‌وێ له‌لای پارتی سۆراغی ئه‌كه‌م، گوتی باشهبڕۆ سۆراغی بكه‌و نامه‌یه‌كی حیزبیش هه‌یه‌بۆ براده‌رانی پارتی ببه. ماوه‌ی مانه‌وه‌م له‌ناو شاره‌كانی ئێران بۆ درێژكرایهوهله١٥ رۆژ بۆ مانگێك و نامه‌یه‌كی پێچراوهیان دادهستم و به‌ره‌و شاری شنۆ به‌ڕێ كه‌وتم، له‌شنۆ چوومهبارهگهی قیاده‌ی موهقهتهكهئهو كات كاك سامی عهبدولرهمان و ملازم حه‌سه‌ن له‌وێ بوون، خۆم پێناساندن كه‌من ئه‌ندامێكی حیزبی شوعیم و نامهپێچراوهكهم دانێ، زۆر رێزیان گرتم و خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه‌حیزبی شوعی حكومه‌تی عێراقی به‌جێ هێشتوه، كاك سامی گوتی ئهوهحیزبی شوعیهبهزووترین كات حكومه‌تی عێراق ئهروخێنێ، دوای ئهوهگوتم كاك سامی من كوڕهخاڵێكم هه‌یه‌به‌ناوی ره‌شید حه‌مه‌د باوه‌كر ئهوهنۆ مانگهبزره، گوایهكاك ئیدریس به‌دوایدا ناردوه، به‌لكو سۆراغێكم بۆ بكه‌ن، با ژنه‌كه‌ی بزانێت چی به‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی هاتوه، گوتیان دڵنیابهبۆت ئه‌پرسین، به‌ڵام باوڕت بێت ئه‌و كهسهلهلای ئێمه‌نیه، كاك ئیدریسیش به‌دوای نه‌ناردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێستا كاك مه‌سعود دێتهئێره، لێره‌ش یه‌كسه‌ر بۆ نان خواردن ئه‌چێته‌ماڵی عسمه‌ت خان، تۆش له‌گه‌ڵ ئێمهوهره، خۆت راسته‌وخۆ به‌كاك مه‌سعود بڵێ، كه‌چووین كاك مه‌سعود پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، هه‌ر هه‌موویان نانیان له‌ماڵی عیسمه‌ت خان خوارد، دوای نان خواردن كاك ملازم حه‌سه‌ن به‌كاك مه‌سعودی گوت، ئهوهكاك حهمهدهمینهئهندامێكی حیزبی شوعی عێراقهنامهیهكی له‌حیزبی شوعی بۆ هێناوین، خۆشی كارێكی تایبه‌تی خۆی به‌جه‌نابت هه‌یه. كاك مه‌سعود ده‌ستی خسته‌سه‌ر شانم و گوتی فه‌رموو كاك حه‌مه‌ده‌مین، گوتم، كاك مه‌سعود كوڕهخاڵێكم هه‌یه‌به‌ناوی ره‌شید حه‌مه‌د باوهكرد نۆ ماگ پێش ئێستا كاك ئیدریس كه‌سێكی به‌ناوی عه‌لی به‌دوادا ناردوه، له‌و كاتهوهبێ سه‌ر و شوێنه،كاك مه‌سعود گوتی، بڕوا بكهكاك حه‌مه‌ده‌مین ئیدریس ئاگای له‌و جۆرهكردهوانهنیه، به‌ڵام بۆ خاتری تۆ و حیزبه‌كه‌ت داوا له‌ئیدریس ئه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی لهبارهوهبكات، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیاریێكمان ده‌ست كه‌وت ئه‌وا له‌رێگای حیزب ئاگادارت ئه‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام دووبارهئهكهمهوهئهو ئیشانههیچ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌نیه، بۆ رۆژی دوایی كاك سامی نامه‌یه‌كی پێچراوی داپێم و منیش گهڕامهوهبۆ مه‌هاباد بۆ مه‌كته‌بی حیزب، دوای ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌م دایه‌ده‌ست هاوڕێیان چوومه‌لای خێزانی ره‌شید، گوتم كاك مه‌سعود ئه‌ڵێت ئێمهئاگامان له‌و كارهنیه، دیار بوو ژنه‌كه‌ی ره‌شید هه‌واڵی ئه‌وه‌بۆ هاتبوو كهگوایهرهشید له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دی دراوهتهدهست حكومه‌تی عێراق و له‌زیندانی ئه‌بو غرێبه، ژنه‌كه‌ی ره‌شید داوای لێ كردم كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و و دوو ژنیتر بچم بۆ یه‌زد، ئه‌و دوو ژنه‌ش بێ پیاو بوون، گوتی ئێمهههرسێكمان بێ پیاوین، یه‌زد زۆر دوورهوا باشهپیاوێكمان له‌گه‌ڵ بێت، گوتم باشه‌من له‌گه‌ڵتان دێم. له‌مه‌هاباد چووین بۆ تاران و لهوێوهبۆ یه‌زد، چووینهماڵی حه‌سه‌ن مو‌سا، خه‌لكی عێراق بوو ئامۆزای كه‌ریم عه‌بدولخالق بوو، زاوای مه‌لازاده‌ی شه‌قڵاوه‌ی، كهگهیشتینهماڵی كاك حه‌سه‌ن به‌منیان گوت به‌ته‌نها مهچووهدهرهوهچونكهفارسی نازانی، دوو رۆژ لهیهزد ماینه‌وه، نامه‌ی هه‌ر شه‌ش كهسهكهلهئهبو غرێب هاتبوو، بهوهدڵنیا بووین، كه‌گه‌ڕاینه‌وه،له‌تاران ئه‌وان چوون بۆ سه‌فاره‌ی عێراقی، له‌وێ خۆیان ناونوس كرد بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق، هه‌ر خێزانی ٣٠٠ دیناریان پێدان بوون، دوایی ئه‌وانم ره‌وانه‌ی مه‌هاباد كرد و خۆم له‌تاران له‌ماڵی جه‌لالی مام ته‌های گه‌ره‌وانی مامه‌وه، بۆ رۆژی دوایی چووم بۆ قه‌زوێن بۆ ماڵی كاك تاهیر حاجی حه‌سه‌ن، خه‌لكی شهقڵاوهبوو، دوو شه‌وان له‌ماڵی كاك تاهیر مامه‌وه، تا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك هات، هه‌واڵمان بۆی نارد بوو، ماڵی كاك ئه‌حمه‌د لهمازهندهران بوو، له‌ناوچه‌ی فه‌ره‌یدون كه‌نار، له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، له‌سنوری سۆڤیه‌تی ئه‌و كات، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژهتا كاك ئه‌حمه‌د هات چوومهسهردانی مه‌لا غه‌ریب، مه‌لا غه‌ریب كاتی خۆی لێپرسراوی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كه‌منی دیت زۆر دڵی خۆش بوو، بهخێرهاتنهكی گه‌رمی كردم و گوتی، خاك به‌سه‌ری حكومه‌تی عێراق تا ئێستا به‌واسته‌ی حیزبی شوعی مابوو، جا بزانهپاش ماوه‌یه‌كی كه‌م چۆن ئه‌روخێ! دوای ئهوهكهئهحمهد هات له‌گه‌ڵی چووم بۆ مازه‌نده‌ران، ٧ رۆژ لهمازهندهران له‌ماڵی كاك ئه‌حمه‌د كاك مه‌حه‌مه‌د عه‌لی ئۆمه‌ر بووم، هه‌ردوكیان بهیهكهوهپیكابێكیان هه‌بوو، زۆریان گه‌ڕاندم، دوایی گهڕامهوهبۆ مه‌هاباد، بۆ مه‌كته‌بی حیزب، هێشتا ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ناوزه‌نگ ته‌واو نه‌بوو بوو، چومهوهسهردانی خێزانی ره‌شیدی كوڕی خاڵم، گوتی لهكاتهكی باش هاتی، ئه‌و كابرایهناوی حه‌سه‌ن عه‌لی-ه( ئه‌و كابرایهكاتی خۆی عه‌ریفی شورتهبووهلهشاری كۆیسنجاق) دهبانجهیهكی لێ وهرگرتیمهههر چه‌ند ئه‌كه‌م نامداته‌وه، ( ئه‌مانه‌هه‌موویان لهخانوهچۆلكراوهكانی جوله‌كه‌كان كۆكرابوونه‌وه)، منیش چووم بۆ لای ئه‌م حه‌سه‌ن ناوهگوتم، من ئه‌و دهبانجهیهم له‌و ژنهبه٤٠٠ دینار كڕیوه، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێ ٤٠٠ دیناره‌كه‌ی من بده‌وه، گوتی نا من نامه‌وێ، دهبانجهكهت ئه‌ده‌مه‌وه، منیش دهبانجهكهم برد بۆ بۆكان له‌وێ به‌٤٠٠ دینار فڕۆشتم، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه‌بۆ ناوزه‌نگ چوومهوهلای خێزانی ره‌شید پێم گوت، باش گوێ بگره، من به‌یانی ئهگهڕێمهوهبۆ شاخ، دوای من بڵێ ئه‌و پیاوهبهناوی خزمایه‌تی هه‌رچی پاره‌و زێڕم هه‌بوو هه‌مووی برد و رۆیشت، بڵێ ئه‌ی هاوار ئێستا من چۆن ئه‌و حهمهدهمینهبدۆزمهوه؟؟!! به‌ڵام رۆژێك پێش سه‌فه‌ركردن و گه‌ڕانه‌وه‌ت بڕۆ بۆ بازاڕ پاره‌كه‌ت هه‌مووی به‌زێڕ و مافور بده، زێڕ و مافور له‌عێراق نرخیان به‌رزه، پارهلهگهڵ خۆت مه‌به‌وه، من گهڕامهوهبۆ چیا، دوایی زانیم كه‌ئه‌و ژنهبهقسهی كردبوو. كهگهڕامهوهبۆ شاخ هێشتا باره‌گه‌ی حیزب له‌ناوزه‌نگ بوو، ناكۆكیه‌كی زۆر له‌نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزب هه‌بوو، منیش به‌گشتی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی حیزب نه‌بووم، هه‌ستم نه‌ئه‌كرد كه‌بتوانین به‌شێوه‌یه‌ك خه‌بات بكه‌ین كه‌بنه‌مای هێزمان له‌خۆمان و لهخهلكهوهبێت، ئه‌وه‌ی من ئه‌مدی ئه‌وه‌بوو كه‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌و ئاڕاستهبیریان ئهكردهوهكهئهم جارهبچینهوهژێر ركێفی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی دی، له‌كاتێك كهئێمهتازهلهژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس دهرچوبووین، رۆژێكیان هاوڕێ نوری ئه‌بو تارا بانگی كردم، له‌ناو قسه‌كانیدا گوتی، به‌ڕاستی مام جه‌لال سهركردیه، مام جه‌لال تێكۆشه‌ره، تۆ سه‌یر بكهچۆن توانی شۆڕش ههڵگیرسێنێتهوهو زیندوی بكاته‌وه، به‌و قسانه‌ی ئه‌بو تارا هه‌ر به‌یه‌كجاری روخام و باوڕم به‌هیچ نه‌ما، به‌ئه‌بو تارام گوت، ئهوهچهند ساڵهسهدام حوسێنتان لێ كردین بهكاسترۆ، ئێستاش جه‌لال تالهبانیمان لێ بكه‌ن به‌گیڤارا!!!!! بهتوڕهیهوهگوتم، ئه‌ی ئێمه‌خۆمان چین؟ بۆ ئه‌بێت به‌رده‌وام پاشكۆی لایه‌نه‌كانی دی بین؟؟؟!!! ئێوههیچ باوڕتان به‌خۆتان نیه. دوای ئهوهچووم بۆ لای هاوڕێ ئه‌بو سیروان، گوتم، هاوڕێ نوری به‌و شێوهیهقسهئهكات!! ئه‌بو سیروان گوتی، ئه‌وه‌بۆچونی خۆیه‌تی، گوتم، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆچونی خۆیه‌تی، بۆی ههیهلهكۆبونهوهكان باسی لێوهبكات، نه‌وه‌ك له‌ملاو ئه‌ملا، تۆش باش ئه‌زانی تێگه‌یشتنی من سه‌باره‌ت به‌و لایهنانهچۆنه، من وا ئه‌بینم حیزب ئه‌یه‌وێت بچێته‌ژێر ركێفی لایهناكانی دی، ( هاوڕێ خدر روسی ئاگاداری بۆچون و تێگه‌یشتنه‌كانی من بوو، چونكهئهو كات به‌رپرسی من بوو )، هاوڕێ ئه‌بو سیروان زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دام بۆ ئه‌وه‌ی به‌نه‌رمتر ته‌ماشای ئه‌و بار و دۆخه‌ی حیزب بكه‌م، به‌ڵام من هیچ باوڕم به‌حیزبی شوعی نه‌مابوو، بۆیهبهئهبو سیروانم گوت، من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه، هاوڕێ به‌بو سیروان زۆر سه‌ری سهڕما له‌و بڕیاره‌ی من، گوتی هه‌رگیز شتی وا نابێت، گوتم، ته‌واو من باوڕم به‌حیزب نه‌ماوه، من پێم وایهحیزب كۆتایی هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر به‌داخه‌وه‌م، هاوڕێ ئه‌بو سیروان زۆر دڵته‌نگ بوو به‌و قسه‌و بڕیاره‌ی من، زانی كه‌من خۆم یه‌كلا كردۆتهوهبۆیهپێی گوتم، لایه‌نی حیزبیش لهولاوهدانێ، به‌ڵام من به‌جێ مه‌هێڵه، گوتم، ببورهناتوانم، ناتوانم له‌وه‌زیاتر له‌گه‌ڵ حیزبێك كار بكه‌م كه‌هه‌ر رۆژه‌و له‌ژێر ركێفی لایه‌نێك دابێت. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌كار هێنا و سودی نه‌بوو، ویستی بهوهبمترسێنێت كهژیانم ئهكهوێتهمهترسی، گوتی هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین دڵنیابهحكومهت ئه‌تكوژێ، تۆ ئهوهچاك ئه‌زانی، گوتم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌هه‌ناسه‌یه‌كی سارد گوتی مه‌حمود له‌گه‌ڵ خۆت ئه‌به‌یته‌وه؟ گوتم ته‌نها ئاگاداری ئهكهمهوهكهمن به‌یه‌كجاری ئهگهڕێمهوهئیتر مه‌حمود خۆی ئازاده، ئه‌و كات هاوڕێ مه‌حمود لهفڕنی نانی ئه‌كرد، چوومه‌لای و ئاگادارم كرده‌وه، گوتم، مه‌حمود من ئهگهڕێمهوهتۆش ئازادی، به‌ڵام تكات لێ ده‌كه‌م لای كه‌س باسی مه‌كه، گوتی، من جارێ نایه‌مه‌وه، هه‌وڵئه‌ده‌م بتوانم خۆم راگرم، ئه‌گه‌ر خۆم بۆ رانه‌گیرا ئهوهمنیش دێمه‌وه، دوای من مه‌حمود چوبووهلای هاوڕێ ئه‌بو سیروان و پێی گوتبوو، هاوڕێ، مام حه‌مه‌ده‌مین ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌بو سیروان گوتوبووی، ئه‌ی تۆ؟ مه‌حمود پێی گوتوبوو، من ناگه‌ڕێمه‌وه، جارێكی‌تر هاوڕێ ئه‌بو سیروان هاته‌وه‌لام گوتی، هاوڕێ حه‌مه‌ده‌مین مهگهڕێوهحوكمهت ئه‌تكوژێ، تكایههاوڕێ گیان به‌جێم مه‌هێڵه، من له‌و بڕیاره‌ی خۆم په‌شێمان نهبوومهوهو له‌٢٥ی ٨ی ١٩٧٩ به‌رێگای ......... هاتمهوهشاری قه‌ڵادزه، له‌وێ بۆخۆم چووم بۆ دائیره‌ی ئه‌من، گوتم، من پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شوعی بووم و وازم هێناوه‌و هاتومه‌ته‌وه، گوتیان، ناوت چیه‌و خه‌لكی كام شاری؟ گوتم، ناوم حه‌مه‌ده‌مین مه‌حمود ره‌سوڵه‌و خه‌لكی شهقڵاوم، گوتیان لهشهقڵاوهچویتهدهرێ و بووی به‌پێشمه‌رگه؟ گوتم به‌ڵێ، ئێستاش ماڵم لهشهقڵاوهیه، ئه‌وانیش ٥٠ دیناریان پێدام و گوتیان ئه‌توانی بچیتهوهشهقڵاوه، له‌وێش وا باشهبهزووترین كات بچیتهدائیرهی ئه‌منی شه‌قڵاوه، منیش له‌رێگای كۆیههاتمهوهههولێر و له‌وێش بۆ شه‌قڵاوه، تا گهیشتمهوهماڵیش كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم. له شه‌قڵاوه‌ش خۆم چووم بۆ دائیره‌ی ئه‌من، له‌وێ ده‌ستیان كرد بهلێكۆڵینهوهلهگهڵم، پرسیاریان لێكردم پایه‌ت چی بوو له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا؟ گوتم، ته‌نها پێشمه‌رگه‌بووم، هیچ پایهیێكم نه‌بوو، دوای چه‌ندین پرسیاری له‌م شێوهیهپرسیارێكیان لێكردم بوو به‌مایه‌ی سه‌رسوڕمانم، گوتیان، حیزب داوای لێكردی كهبێیتهشهقڵاوهو چاڵاكی ئه‌نجام بده‌ی! بۆ نه‌تكرد؟ گوتم، شتی وا نییه، ئه‌گه‌ر حیزب ئه‌و كات هه‌ر داوایه‌كی له‌من كردبایهجێ به‌جێم ئه‌كرد، ئه‌وان زۆر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیشتن، به‌ڵام من له‌ناوه‌وه‌ی خۆم زۆر پێی په‌ست بووم، چونكهراستیان ئه‌كرد، ئه‌و كاته‌ی كهلهچیای ره‌زگه‌ی دیوێن بووین هاوڕێیان نه‌جمه‌دین مامۆ و ئه‌حمه‌د عهوێنهو تۆفیق حه‌ریری داوایان لێكردم كهبچمهشهقڵاوهو تفه‌نگ له‌كه‌سێك بستێنم كه(جیش الشعبی) بوو، به‌ڵام من ئه‌و كاره‌م نه‌كرد، ئه‌وه‌شم زانی كههاوڕێ نه‌جمه‌دین بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبی نووسی بوو كه‌من فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان جێ به‌جێ ناكه‌م، من زۆرباوڕم به‌و هاوڕێیانهههبوو، هه‌رگیز گومانی ئه‌وه‌م لێ نه‌ئه‌كردن كههیج پهیوهندیێكیان به‌ئه‌من و موخابه‌رات هه‌بێت، بۆیهكهلهدائیرهی ئه‌منیش به‌ڕێیان كردم، ئه‌و پرسیارهسهری منی ته‌واو جه‌نجاڵ كردبوو، تا رۆژێكیان براده‌ر و هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویست و جێی باوڕ و متمانه‌م بینی به‌ناوی ( مامۆستا ئیسماعیل مه‌لا مه‌حه‌مه‌د، كهلهشهقڵاوهبهئیسماعیل مه‌لاژن ناسراوه)، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منم بۆ گێڕایه‌وه‌و پێم گوت، ئه‌و پرسیاره‌ش له‌هه‌مووی زیاتر سه‌ری سورماندووم، هه‌موو باسه‌كه‌م به‌وردی بۆ گێڕایه‌وه، مامۆستا ئیسماعیل گوتی، من له‌و باوڕه‌دام دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێ نه‌جمه‌دین له‌سه‌ری نووسیوی بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب، له‌وێ واتهلهسهركردایهتی حیزب كه‌سێك ههبووهكهئهم زانیاریه‌ی به‌ئه‌منی شهقڵاوهگهیاندوه، به‌و بۆچونه‌ی هاوڕێ ئیسماعیل باوڕم هات، چونكهئهم سێ هاوڕێیانه‌ی سهرهوهزۆر جێگای باوڕ بوون.
|