١١\١٠\٢٠١٠
به‌سوێترین
ئازار ئه‌وه‌یه، که نه‌زانی خه‌ڵکی کام ولاتی؟!

نه‌وزاد شێردڵ
- بەشی
یه‌که‌م -
له‌م بابه‌ته درێژ خایهنهشدا، دیسان سه‌ره‌تا دێڕی ، واده‌ی ماڵ
خه‌وتنانم ، به دووا فارگۆنی سوبحده‌مه‌وه گرێ داوه ، ئه‌گه‌ر ئۆقره
، ده‌رهه‌ق به‌م زۆر ووتنانه شک نه‌برێ ، ماف سرووشتیه و ، نه‌بادا
ئۆباڵی ، ئه‌زیه‌تی هه‌ستی جوانی که‌سم ، بکه‌وێته گه‌ردن ، گوونجاوه
ئه‌م بابه‌ته لوول بدرێ و ، تووڕ بدرێته ناو نزیک ترین ، ته‌نه‌که
خۆڵی سه‌ره ڕێگاوه ،
( هێنده‌ی ئه‌و تراژیدیا خوێناویانه‌ی ، که له ماوه‌ی 3000 ساڵی
ڕابووردودا ، به ده‌ستی خیانه‌تکاریی خۆمان و ، شه‌ڕی پاره و کورسی و
ده‌سه‌ڵاتی ، نێوان ئیماره‌ت و هۆز وعهشرهتهکانمان ، به خوودی
خۆمانمان کردووه ، - که دوواتر دێینه سه‌ر باسیان - خۆ ئه‌گه‌ر
دووژمنان به بێ ، ڕوودانی ئه‌و خیانه‌تانه‌ی خوودی کورد ، 3000 جار
له‌وه زیاتریشیان پێ بکردینایه ، که ته‌نها خۆیان پێیان کردین ،
هێشتا به‌ر له سه‌دان ساڵ ، خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ،
کوردوستانی خۆمان بووین ، ).
سێ هه‌زار ساڵ ، چاوێکمان چوار چاو ، بێ‌دار بێ ووچان ، بێ پشت و په‌نا،
له چاوه‌ڕوانی غافڵه هێرشی ، ده‌ست نهپارێزانهی ده‌ر و دراوسێ ،
سێ هه‌زار ساڵ ، هه‌وڵی خووڵقاندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ، سنعه‌ت دۆست و ، به
ته‌ندرووست و ، ئاشتی وویست و ، تۆکمه و به‌رهه‌مدار ، دوور له
کلتووری ئابروو تکاوی ، کاری جاسووسی = خهفهچێتی و ، چاوساغی کردن
بۆ مشتێ دراو ، یا زڕه ناوبانگی ، گه‌له کۆمه‌کێی عه‌شره‌ت بازیی و ،
ڕه‌فتاری دژ به وویژدان و ، کووشتنی خه‌ونی هاوزمان ، سێ هه‌زار ساڵ ،
گاهێ قووتار بوون له لێواری قڕ بوون و ، سه‌ر له نوێ خۆ بوونیاد
نانه‌وه ، گاهێ خۆ ڕاگریی و ، دیسان له چاوه‌ڕوانی هێرشه نوێکاندا
، هه‌ڵمه‌تی مردوو ناشتن و ، قه‌ڵا دامه‌زراندن و ، خۆ ته‌یار کردنه‌وه
، چه‌ند فرسه‌خێک ئابلووقه‌ی کووشنده ، ده‌یان غافڵه شه‌و کووتی ،
وورد و درشتی ، سوپای بێگانە ، چه‌ند قۆناغێکیش شین و فیغانی ، سه‌ر سه‌دان
گووێسوانه و ، ناو حه‌وشه و لا کۆڵان ، زه‌مه‌نێک سه‌رلێو له په‌تای
تاعوون ، ڕشانه‌وه و ده‌رده کۆپان و هتد .. ، سه‌رده‌مێکیش
پرۆتۆکۆلی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ئاشتی و ، دیسان هەڵواسینی ، جه‌سته‌ی
ئاشتی خوازەکان ، هه‌موو ئه‌مانه هاوشان ، به ده‌یان نیشانه‌ی
پرسیار و ، تووێژینه‌وه و ڕامان ، بریتین له مێژووی ، ئاڵۆز و چه‌واشه
کراوی ، نه‌ته‌وه‌ی خۆشباوه‌ڕ و ، هه‌میشه به قووربان کراووی ئێمه‌ی
کورد ، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ته‌نها باسی 3000 ساڵی ، ئه‌و ڕووداوانه
شیته‌ڵ ده‌که‌ین ، تێکه‌ڵ به‌و خۆ قڕ کردنانه‌ش ، که به ده‌ستی خیانه‌تکاریی
، شوێن مه‌یلی پاره و ده‌سه‌ڵات ، سازمان داوون ، تاکوو گشتگیرانه ،
له گه‌شتێکی تووڕه‌ی سه‌ر پێیدا ، پێکه‌وه به لێواری ئه‌و ڕۆژگاره
، زۆرینه تۆمار نهکراوانهدا شۆڕ ببینه‌وه ، سه‌ره‌تای باسمان به
چه‌ند دێڕێک ، وه‌ک هێما بۆ مێژوویه‌کی دوور و ، وجوودی خۆ قڕ کردنی
نیمچه زگماکیمان ، بۆ یه‌که‌مجار لێره‌دا ناوی جه‌نگێک ده‌به‌ین ،
داستانێک که باوکی مێژوو نووسانی جیهان ، - بلوتاخ - ی ئه‌غریقی ،
2750 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، به داستانی ده‌شتی ئاولێرا = هه‌ولێری پایته‌خی
ئه‌مڕۆ ، ناوی ده‌بات و ، له کووشتارێکی بیست ڕۆژه‌ی بێ ووچان ، له
نێوان کورد و ، سوپای هه‌ره دڕنده و ، چل هه‌زار سوواره‌ی ، - ئه‌یک
مینگالی = یه‌ک مه‌نگۆل ، که ئه‌وده‌م سێ به‌شی ئاسیایان ، داگیر
کردبوو ، به سه‌رکه‌وتنێکی ده‌گمه‌نی ، 12 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری کورد وه‌سفی
ده‌کات ، که هه‌ر بلووتاخ ده‌ڵێت :- ته‌نها دووای دوو ساڵ ، به سه‌ر
ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ، موعجیزه = پهڕهجوو ئاسایه‌ی کارداکان = کورده‌کان
، ئیتر 12 هه‌زار جه‌نگاوه‌ره‌که ، به هۆی خیانه‌تکاریی ناو خۆیانه‌وه
، ده‌بنه شه‌ش هۆزی ، دژ به یه‌ک و ، هه‌ر له ماوه‌ی بیست ڕۆژیشدا ،
یه‌کتر قڕ ده‌که‌ن ، که دوواتر مه‌نگۆله‌کان ، زۆر به ئاسانیی و ، به
چه‌ند سه‌د سووارێکهوه ، هه‌موو ده‌شتی ئاولێرا ، ده‌گرن و قه‌سابخانه‌یه‌کی
ئێجگار خوێناوی ، بۆ خه‌ڵکه‌که و سێ به‌شی ، جاسووسه کورده‌کانیش ده‌خووڵقێنن
، ئه‌مه شهشههمین قۆناغی ، درووست بوونی هۆز و عه‌شره‌ت و ، چواره‌مین
خیانه‌تکاریی ، ئاوا گه‌وره و پڕ تراژیدیای ، مێژووی کورده ، که
هاو شێوه‌ی ئه‌نفاله‌کانی دوێنێی به‌عس ، ئێجگار کاریگه‌ر و به ئازار
بوون ، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌ودای 1500 ساڵی باسمان ، به‌ر له ده‌سه‌ڵاتی
ئیمپڕاتۆریه‌تی سابووریی و ، 1500 ساڵه‌که‌ی تریشمان ، دوای هه‌مان
ئیمپراتۆریه‌تی کورد زاده ده‌بێت ، که درێژایی مه‌سافه‌ی زه‌مه‌نه‌که
ده‌گاته‌وه به ، چه‌ند ساڵێکی که‌می به‌ر له ئێستا ، ئێستایه‌کی
هێشتا نیمچه ژێر ده‌سته‌یی و ، سه‌ر لێو له کێشه‌ی سیاسیی ،
سیسیۆلۆژیی = کۆمه‌ڵایه‌تیی ، فیودالی = عهشرهتبازیی ، سیسیوکراتی =
مه‌زهه‌بی و تائیفیی و ، کلتووری نیپۆتیزمیی = خزم خزمێنه و ، ترسی
دیسان ناو نووسینه‌وه‌ی ، نێو فه‌رهه‌نگی خیانه‌تکاریی و ، نیشتیمان
فرۆشیی ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ند و ، نێوه‌نده ئه‌قلیمی
و جیهانیهکان ، هتد.
کورد ته‌نها له‌و 3000 ساڵه‌دا تاکوو ئه‌مڕۆ ، هه‌ژده ئه‌زموونی سه‌ربه‌خۆیی
، به هه‌ژده قۆناخی جیا جیا و ، له نۆ ناوچه‌دا ، که ئه‌مڕۆ پێی
ده‌ڵێین ، کوردوستانی مه‌زن ، تێ په‌ڕاندووه ، هه‌ژده قۆناخی پڕ ته‌فرو
توونا کردنمان و ، دیسان هه‌ستانه‌وه سه‌ر پێمان ، مێژوو ده‌ڵێت ، ته‌نها
حه‌وت له‌و ئه‌زموونانه ، به بێ ده‌ستی خیانه‌تکاریی کورد خۆی ، له
ناو چوون و بوونیاد نراونه‌ته‌وه ، به واتا هه‌ر حه‌وتیان ، له
نێوان به‌رداشی چه‌ند زه‌مه‌نێکی جیاوازدا و ، له دوای ئاشووبی
پێکدادانی ، ڕه‌شه له‌شکری ئه‌و بێگانه نزیک و دوورانه ، که خاکی
کورد که‌وتبووه نێوان سنووری پێکدا ههڵپژانیان ، ئیتر ئاگری شه‌ڕیان
، ته‌شه‌نه‌ی کردۆته ناو جیوگرافیای مه‌مله‌که‌تی کورد‌و ، ئێمه‌ش به
بێ وویستی ئیماره‌ته‌کانی خۆمان ، له‌و شه‌ڕه دوو جهمسهریانه تێوه
گلاووین ، هه‌موو جاریش لایه‌نه سه‌ر که‌وتووه‌کان ، به‌ر له چۆڵ
کردنی مه‌یدانی جه‌نگ ، ئه‌وه‌نده‌ی هێزیان تێدا مابوو ، کووشتاری خه‌ڵکه
سیڤڵهکهیان ده‌کرد و ، ئه‌وه‌نده‌شی ده‌ستیان پێدا ڕا بگه‌یشتایه ،
ماڵ و سامانی کورده‌که‌یان ، به ده‌سته که‌نیشکێکی گه‌نجه‌وه به
تاڵان ده‌برد ، هه‌رچی سه‌باره‌ت به یانزه ئه‌زموونه‌که‌ی تریشه ،
که له دوای هه‌ره‌س هێنانی ، ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌کانه‌وه ڕێچکه ده‌گرن
، سه‌رجه‌میان تا ده‌گاته شۆڕشه‌کانی چه‌رخی بیستیش ، سه‌ر له به‌ری
هه‌ر یانزهکهیان ، به شه‌رمهێنه‌ر ترین ئاوێزانی باڵای خیانه‌تکارییه‌وه
، به وجوودی پانتایی ترین فه‌زاحه‌تی جاسووسی = خه‌فه چێتیی و ، به
ئه‌داو مه‌زاجی ڕاسته‌و خۆی ، ده‌ستی بێگانه‌و ، پیلانی ژه‌هراویی هه‌مه
چه‌شنه‌ی ، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که و ، ئه‌قلیمه‌که و
جیهان ، ئاڕاسته کراوین ، له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و گه‌مه نێو دهوڵهتیانهشدا،
ڕۆڵی ته‌ڵخ و پراگتیزمیانهی ، هه‌ندێک له زڕه سیاسیی و ، ڕۆشنبیرانی
دهرباریشمان ، که نیوه‌یان - به ته‌عبیری ئه‌و زه‌مه‌نانه -
خڵته‌یه‌ک بوون ، له خورده مالیکی بۆرژوای وورد و ، به گووفتاریش
تاکوو بن مه‌ڵاشوویان ، سیخناخ بووه به درووشمی پڕۆلیتاریانه و ،
زیقه زیقی یه‌کسانیی ئینسانهای دوو باره و ، لاسایی بازیی مل شکێنانه
، له‌سه‌ر حیسابی ، خوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ، که‌م خوێنده‌وار و خۆشباوه‌ڕ
و سه‌ر لێ شێوێندراو ، که خاک و ژانی ، هه‌رزان به‌های کوردی دڵساف ،
به‌رده‌وام تێیدا ، وه‌ک بانکێکی بێ په‌رژینی ده‌یان ساڵه ، ئێستاشی
له پاڵدا بێت ، هه‌ر سیاسیه‌کی فیکر ئیزدیواژ و ، هه‌ر ڕۆشنبیرێکی قه‌ڵه‌م
سوغرهچی ، فرسه‌تیان بۆ لووابێت ، ئیتر له په‌ناوه و ، پڕ به چنگی
شه‌رمه‌زاری و ، خۆ په‌رستی و خیانه‌تکاری خۆیان ، لێیان خواردووه ،
مێجه‌رسۆن له گۆشه په‌راوێزی ڕاپۆرتێکیدا ، بۆ له‌نده‌ن ده‌نووسێت
:- ( ئازا ترین و چاو قاییم ترین ، نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ، که چ
به چاوی خۆم ، یاخوود به چاوی مێژوویه‌کی به ئینساف دیبێتم ، نه‌ته‌وه‌ی
کورد بووه ، مرۆڤگه‌لێک که تاکوو ئاستی ته‌قدیسی زگماکیی ، خاک و مه‌نزڵی
خۆیان ، زیاد له ده‌ر و دراوسێکانیان ، خۆش تر وویستبێت و ، خۆ فیدا
کردنیان له پێناویدا ، به فه‌رزێکی ئێجگار جدیی زانیبێت ، ته‌نها
کۆمه‌ڵگای کورد بووه ، وه‌لێ هاوکات و بۆ هه‌میشه‌ش ، چاو چنۆک ترین
تووێژی ڕاهاتوو ، له‌سه‌ر عیشقی کورسیه ته‌قدیس کراوه‌کان ، یاخوود
موفته‌لای گورز وه‌شاندن ، له قووله و قه‌ڵای هاوزمانانی خۆیان و ،
جێ به جێ کردنی پلان و به‌رنامه‌ی ، دووژمنی هاوبه‌ش و ده‌ره‌کیی
خۆشیان ، هه‌ر له خوودی کورده‌که ، خۆیان بوون و به‌س ) ، ئه‌مه
دیدی نێو هزرگای ، زۆرێک له مێجهرسۆنهکان و ، پێناسه‌ی چه‌ندانی به‌ر
له ئه‌ویشن بۆ کورد ، بۆیه هه‌ر لێره‌دا ، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی
زاکیره‌مان ، به سه‌ر پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ، ئه‌و هه‌قیقه‌ته تاڵانه‌دا
بشکێت ، چوون گه‌ریده‌یه‌کی بێ لایه‌ن ، بڕێک له‌و گه‌وه ڕێ ، پڕ
تراژیدیانه‌ی مێژوومان ، به دیوه واقیعیه‌که‌یدا تهی ده‌که‌ین ، بۆ
نموونه ئیمپڕاتۆریه‌تی میدیه‌کان 665 - 633 پ . م ، نه‌وه‌ی هه‌زاران
ساڵه‌ی ، چیاکانی زاگرۆس ، به ڕابه‌ریی ئیمپراتۆر - دیاکۆ = کۆ دییه
- ، که شاری موسڵ = نای نه‌وا ، ی سێ به‌ش کورد نه‌ژادی ، داگیر کراو
و ، پایته‌ختی هه‌ره پته‌وی ئاشووریه‌کان ، که پێشتر نزیکی ، پێنج
ئیمپراتۆریه‌تی دوور‌و نزیک ، له ماوه‌ی 250 ساڵدا ، توانای گرتنیان نه‌بوو
، به‌ڵام دیاکۆ له ماوه‌ی مانگێکدا ده‌یگرێته‌وه ، دیاکۆیهک و
ئیمپڕاتۆریه‌ته‌که‌ی ، که له هه‌موو ئاسیای بچووک و ، گه‌وره‌ی ئه‌و
کاته‌دا ، به گورزی پۆڵایین ناوی براوه ، که‌چی دواجار له ڕێی ، هه‌شتا
پریاسکه ئاڵتوونی ساغ و ، ڕیزێک پله و نیشان به‌خشینی ، کۆڕشی مه‌لیکی
فارس ، به سه‌رۆک هۆزێکی کورد ، به ناوی - هێمباس ی پڵنگ - و ،
پیاوانی تری هۆزه هاوپه‌یمانه‌کانی ژێر فرمانی ئه‌و هێمباسه ، ئه‌وه
بوو کۆڕش له 553 ی پ . م ، هه‌ر به خوودی هێزه‌که‌ی هێمباس ، سنووری
ئیمپڕاتۆریه‌تی گورز پۆڵاین ده‌به‌زێنێت و ، خۆیشی به هێزێکی پانزه
هه‌زار سواره‌وه ، ته‌خت و تاراجی میدیه‌کان تێک ده‌شکێنێت ، کۆڕش له
مه‌یدانی ، ئۆلۆمپیکای ئه‌سینادا ، که دوواجار له ڕێگای کوردوستانه‌وه
، ئه‌وێشی گرت ، به ستایشه‌وه ووتویه‌تی :- ئه‌گه‌ر هاریکاریی ، هێزه‌کانی
هێمباسی کورد نه‌بووایه ، ئه‌وا به پانزه هه‌زار ، ساڵی تریش نه‌مانده‌توانی
، له سنووری ئه‌و ئیمپڕاتۆریه‌ته عیملاقه‌ی ، میدیه‌کان نزیک ببینه‌وه
، یاخوود با بڕوانینه چاره‌نووسی ، ده‌وڵه‌تی کاردۆخ ، یا - کاردۆ
- ی مه‌زنی کورد ، که سێ به‌شی ده‌سه‌ڵاتی میسوپۆتامیای ، به ئامه‌د
و ههکاریشهوه ده‌برد به‌ڕێوه ، به‌ڵام ئه‌میش دواجار ، - هۆریان
ناسپێر - ناوێکی خیانه‌تکار و ، گه‌وره ئه‌ندازیاری کوردی ، نه‌خشه
پارێز و هاوڕێکانی ، پشت به‌ست به هێزی ، شه‌ش عه‌شره‌تی خۆ فرۆشی تری
کورد و ، دژه ده‌وڵه‌تی کاردۆخی خۆیان ، له به‌رامبه‌ر 300 قاڵبه
زێڕی په‌ستراو و ، جبه‌خانه‌یه‌ک چه‌کدا ، ته‌واوی نه‌خشه‌ی کۆشک و ،
کلیلی قه‌ڵاکان ، ده‌فرۆشن به - بۆمبیاس - ی ئیمپڕاتۆری ڕۆم و ، ئه‌ویش
له 106 ی پ . م دا ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کاردۆخ داگیر ده‌کات ، ئه‌رده‌ڵانیه‌کان
1169 - 1867 م ، که پایته‌ختیان سنه و ، دوا سنووری ده‌سه‌ڵاتیشیان
، چیای حه‌مرێنی ئه‌مڕۆ بوو ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ناوچه‌کانی ڕاست و چه‌پیان
، به کۆی شاره‌زوور و خانه‌قی ، مه‌نه‌لی ، سه‌نته‌ری لوڕستانی بچووک
= شاری ته‌عریب کراوی دیاله‌ی ئه‌مڕۆ ، سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ر ، قه‌سری
شیرین و سنووره‌کان ، خوار ماکۆ و قه‌توور و شاپوور ، هه‌ردوو جوانڕۆ و
هه‌ردوو هه‌ورامان ، ویلایه‌ته‌کانی کرمان ، به‌شێ له خۆراسان ، ده‌ریاچه‌ی
ئورمیه و که‌ناره‌کانی ، تا ده‌گاته‌وه بیجار و سه‌قز و ، مه‌ریوان و
بۆکان و هتد .. ئینجا ڕووه‌و نزیک ، شاری نای نه‌وا = موسڵی ئه‌مڕۆ
، که دیسان ده‌رئه‌نجامی چاره‌نووسی ئه‌رده‌ڵانیش ، وه‌ک کرداری سه‌له‌ف
، هه‌ر به چوغزی ، خیانه‌ت و له ڕێی پیلانی ، گه‌وره پیاوی ، نهێنی
پارێزی ستراتیژیه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه ، که پله‌ی وه‌زیفه‌که‌ی ، به‌رانبه‌ره
به مه‌نسه‌بی ، وه‌زیر = شالیاری ئاسایشی گشتی ئه‌مڕۆ ، - شه‌ره‌فه‌دین
ئاقه - ، ئه‌میش هاو شێوه‌ی باسه‌کانی سه‌ره‌وه‌مان ، که له هیچ په‌ڕه‌یه‌کی
، مێژووی چه‌واشه کراوماندا ، وه‌ک ناو نه‌مان ناسیوه و ، به یه‌ک
دێڕیش باسی نه‌کراوه ، خۆی و هێزه‌کانی ژێر ڕکێفی خۆی ، له پای
پاداشتی چوار باووڵه بووراق لیره‌ی ڕهشادیی دا ، ئیتر نه‌ک هه‌ر ته‌نیا
، ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌رده‌ڵانیه ، هاوزمانه‌کانی خۆی به
ڕووخاندن دا ، به‌ڵکوو له نامرۆڤانه ترین ڕاوێژیدا و ، له ترسی تۆڵه‌ی
خیانه‌ته‌که‌ی ، وای له - ناسره‌دین شا - کرد ، که زۆرینه‌ی ئه‌رده‌ڵانیه‌کان
جێنۆساید بکات ، پێودانگی پڕ سته‌م و وهحشهتگهرایی ، جێنۆساید کردنی
ئه‌رده‌ڵانیه‌کان ، چه‌ند دیمه‌نێکی هێنده خوێناویی و پڕ ژان بوو ،
چیتر بێ گوێ دانه سزای سه‌ڵته‌نه‌ت ، زۆرینه‌ی ئیمام تابووره توورکه‌کانیش
، به ئاشکرا له خوتبه‌کانیاندا ، - شه‌ره‌فه‌دین ئاقه - ی کوردیان ،
به شه‌ره‌ف سز و ، دین سز ناو ده‌برد ، شه‌ره‌فه‌دین ئاقه له ماوه‌ی
یه‌ک ساڵدا ، هه‌شت جار وه‌ک تۆڵه ، هه‌وڵی کووشتنی درا ، تا دوواجار
له‌سه‌ر ده‌ستی ، کچه ئه‌رمه‌نیه‌کی حه‌ڤده ساڵان ، به ناوی ئاڵهمبێرا
و ، کوڕه دڵداره کورده ئهردهڵانیهکهی ، به ناوی میرۆ زاگرێسه
، له ناو کاروان سه‌رایه‌کی ، سه‌رلێو له گاردی سه‌ربازی توورکدا ،
که‌لله سه‌ری ئاقهیان له لاشه‌ی کرده‌وه و ، خۆشیان پاش شه‌ڕێکی
جوامێرانه و ، کوشتنی شه‌ش ئه‌فسه‌ر و گاردی تر ، به ده‌ستی سه‌ربازه‌کان
شه‌هید کران ، هه‌ر هاوباسمان ، له دیرۆکی ئه‌به‌د نه‌بڕاوه‌ی
خیانه‌ت کاریمان ، ئه‌وه‌ش شۆڕشی ئه‌میر خانی برادۆست ، 1017 ی کۆچی ،
ئه‌و خانۆ له‌پ زێڕینه ، له خوا ترس و ، لێبرالیزم فیکره‌ی ناو قه‌ڵای
دمدم و ، چۆنێتیی خیانه‌تکاریی مادیی و مه‌عنه‌ویی ، هه‌ندێک له
ئیماره‌ت و ، عه‌شره‌ته کورده‌کانی دراوسێی دمدم ، تێبینی :- جگه له
داستانی قه‌ڵای دمدم ی - ئاره‌بی شه‌مۆ - ، که زیاتر مه‌لحه‌مه‌یه‌کی
میلودراماتیکی لۆکاڵیه ، بڕوانه ئارشیفی دارولمهعاریفی ،
جیوپۆڵیتیکی به‌ریتانی ، - که‌یسی ده‌سه‌ڵات و ئیماره‌ته‌کانی کورد -
، ئه‌وسا لووتکه‌ی تراژیدیای خیانه‌تکاریی ، ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قهڵایهت
، له لایه‌ن هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتداره ، هاوزمان و ته‌ماشا چیه
دوور و نزیکه‌کان ، زیاتر بۆ ساغ ده‌بێته‌وه ، که به چ ده‌م چه‌ور
کردنێکی بێ به‌هایانه و ، گفتی کورسی ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر ، هه‌ر یه‌ک
به جیا‌و به نهێنی ، له ئاست ڕه‌شه کوژیی هاوزمانه‌کانیان ، بێ ده‌نگ
کراوون ، شۆڕشی - ئاگری - چیاکانی ئاراراتیش 1896 - 1976 ی ئیحسان نوری
پاشاش ، به هه‌مان شێوه و ، زیاتر له گه‌له کۆمه‌کێی ، هێرشێکی چوار
قۆڵیی ، خوودی چوار عه‌شره‌تی کورد خۆیدا ، زۆرینه‌ی سه‌رکرده‌کانی
شۆڕشه‌که ، به باڵ به‌ستراویی و ، هه‌ر یه‌که‌یان به نرخێکی جیاواز
، ده‌درێنه ده‌ست دووژمن ، من به پێی ئه‌و سه‌رچاوه و ، دۆکیومێنته
متمانه پێکراوه ، نوێیانه‌ی که له‌سه‌ر ، شۆڕشی ئاگری و ، زۆری تری
دوێنێش نووسراون ده‌ڵێم ، هۆکاری له ناو چوونه‌کانیان ، به‌و شێوه
ڕیڤیژێنیست = ته‌حریف تیا کراوه مه‌زاجیی و ، نۆستالیژیا = عاتیفیانه
نه‌بوون ، که ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان ، بڕێک قه‌ڵه‌می ، نیگا خوار و خێچ ،
چ له به‌رامبه‌ر پاره‌دا ، یا بۆ خاتری دڵ ڕاگرتنی ، نه‌وه‌ی ئه‌و عه‌شره‌ت
و ، هۆز و ده‌ره‌به‌گ و که‌سایه‌تیه ، خاک و خۆ فرۆشانه‌دا ، به دێڕی
دۆن کیشۆتانه و ، به‌رژه‌وه‌ند بازانه نووسراونه‌ته‌وه ، که‌واته
پێویسته زۆرێک له‌و مێژووانه ، پشت به‌ست به زانیاریه ، هه‌نووکه‌ییه
بێ پێچ و په‌ناکان ، سه‌ر له نوێ و به قه‌ڵه‌می ، پسپۆڕانی شاره‌زا
دابڕژێنرێنهوه ، له‌وانه‌ش هه‌ر له دوای ئیماره‌تی به‌دلیسییه‌وه
1182 - 1847 م ، وه گرنگیی دان ، به یه‌که‌م شه‌ڕی ، فه‌رامۆش کراو و
سه‌رکه‌وتوویان ، به سه‌ر جۆرجیادا و ، به دیل گرتنی خوودی مه‌لیکی
جۆرجیا ، - داڤید کۆزو بالاس - ، که دیسان ئازاری ، هه‌ره قوورسی بێ
ده‌وڵه‌تیمان و ، نه‌بوونی ئۆفیسێکی کاڵچله‌ریی ، نێو باڵیۆزخانه = سه‌فاره‌تێکی
کوردی ، له ئه‌مێریکا و ووڵاتانی جیهاندا ، هۆکاری سه‌ره‌کی بوون ، له
وێنه نه‌گرتنی ، ئه‌م ڕووداوه واقیعیه و ده‌یانی تر ، که ئستۆدیۆی
ژماره شانزه‌ی ، هۆڵیوود له‌م دوواییه‌دا، جوانترین سیناریۆ و ،
ناسراو ترین ئاکته‌ری ، بۆ داستانی جه‌نگی جۆرجیا ئاماده کردبوو ،
یاخوود پێداچوونه‌وه‌ی زانستیانه تر ، له ئیماره‌تی به‌هدینان ی
1376 - 1843 - ی میر به‌هائه‌دینی شه‌مزینی ، که هاو ده‌مه ، به عه‌سری
زێڕینی چه‌ندانی ، وه‌ک شاعیر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد ، ئه‌حمه‌دی
خانی 1651 - 1707 م ، وه نووسینه‌وه‌ی زۆر چه‌مکی گرنگ و ، پشت گوێ
خراوی ، سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ، فه‌رهه‌نگیی و هتد .. ی ، ئه‌کادیمیانه
و به‌ڵگه‌دار تری ، ئه‌و عه‌سره ئاڵتوونینه ، هه‌ر له ئامێدی پایته‌خته‌وه
، بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی ، ژێر ده‌ستی ئه‌م ئیماره‌ته‌ی به‌هدینان ، له
ئاکرێ وه بۆ زاخۆ و ، زێبار و ، - عه‌ین سهفن - و هتد .. ، که زیاتر
له نۆ شه‌ڕی ، دلێرانه‌یان دژی ، عوسمانلی و سه‌فه‌وی کردووه و ،
دیسان ئه‌فسووس ، ئه‌گه‌رچی هیچ کام له‌م مێژووانه ، باس نه‌کراوون ،
ئه‌مانیش به هۆی کۆمه‌ڵێک غافڵه خه‌نجه‌ری پشتاو پشت ، له لایه‌ن
هاوزمانانی ئیماره‌تی سۆرانه‌وه ، له 1834 م کۆتایی به ئیماره‌تی ،
به‌هدینان هێنراوه و ، له هه‌مووشی ئه‌فسووس تر ، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه
، وه‌ک هێلکه‌یه‌کی پاک کراوی حازر به ده‌ست ، که‌وتۆته به‌رده‌ست
عوسمانلییه‌کان و ، له 1843 دا ته‌خت و تاراجی ، ده‌سه‌ڵاتی سۆرانیش ،
نووقمی خوێن ده‌کرێت ، به‌ڵێ بۆ تێگڕای ئه‌م داستانه ، پڕ خیانه‌تکاریه
خۆماڵیانه ، که تا دووا هه‌ناسه ، ته‌نها و ته‌نها له پێناوی پاره
و ، کورسی ده‌سه‌ڵاتدا ، یه‌کترمان له‌ت و په‌ت کردووه و ، له
ئاکامیشدا دووژمنانی ته‌ماشاچیش ، دوای سه‌برێکی ژیرانه !! ، زۆر به
هێمنیی و ، که‌ماڵی نه‌فه‌س درێژییان ، که له سیاسه‌تی ماتماتیکیانه
و ، کلتووری - په‌رت که و زاڵ به - ی ئینگلیزه‌وه ، فێری بوو بوون ،
ده‌یان هێرشیان کردۆته سه‌ر ، ئێمه‌ی نووزه تێدا نه‌ماو و ، چۆنیان
وویستبێت ئاوا کۆیله‌یان کردووین ، دیسان وه‌ک ووتمان ، پێویسته بۆ له‌مه‌و
دووا ، به پڕۆسیسێکی پڕ ئیراده‌ی مێژووییه‌وه ، چاو نه‌ترسانه‌و
له پێناوی ، وانه و عیبره‌ت لێوه‌رگرتن ، نه‌ک خه‌ست کردنه‌وه‌ی
ناکۆکیه‌کان ، وه له هه‌وڵی ساغ کردنه‌وه‌ی ، ده‌یان و سه‌دان ، هه‌ڵه‌ی
زه‌قی تۆمار کراو و ، تووڕ دانی مێژووه ساخته و ، ده‌ست کرده‌کان ،
هه‌موومان ئاماده‌ی ، پیا چوونه‌وه‌ی لۆژیکیانه بین ، به کۆ باسی پڕ
هه‌قیقه‌تی ، شۆڕشه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا ، چ به‌وانه‌دا که باس کران
، تا ده‌گاته جوانیی ، یاخوود عه‌یب = خه‌وشه‌کانی ئیماره‌تی سۆران ،
یاخوود بابان 1649 - 1851 ، که ئه‌می دووه‌میان ، ئیماره‌تی بابان ی ،
خوڵقاو له‌سه‌ر ده‌ستی ، میر ئه‌حمه‌د فه‌قێی ، یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌م
هۆزه و ، دوواتر چۆنێتی به‌خشینی ، نازناوی به‌به ، بابان ، له لایه‌ن
سه‌رۆک سوپای توورکه‌وه ، به ئیبراهیم پاشای ، فریاد ڕه‌سی سوپای
شکاوی ، عوسمانلی به‌رده‌م هێزی ڕۆم ، وه تیووبه = عه‌ینه شیکاری ،
ماجه‌ڕای گفتوو گۆی ، دوو ڕۆژ خایه‌نی نێوانیان ، که چه‌شنی ده‌یان
باسی ، سه‌رنج و گرنگی پێ نه‌دراوی ، تری مێژووییمان ، تا ئێستا ته‌نها
نزیکی ، پێنج خوله‌ک که‌متر ، له‌و گفتوو گۆیهمان ، ده‌ماو ده‌م به‌رگوێ
که‌وتووه ، ئاخر هه‌ر هاوشان به‌و ، چه‌مکه مێژوویانه ، - که
هیوادارم له به‌شه‌کانی تردا ، تیشکی ڕوون تری متمانه‌دار و ،
زانستییانه‌ی به‌ڵگه‌دار تریان ، بخه‌مه سه‌ر - ، تاکوو ئه‌م سه‌عاته‌ی
تێیدا ده‌نووسین ، پسپۆڕێکی مێژوومان ، به چوار ووشهش بێت ، به
دووادا چوونی سه‌ریایی ، له‌و دووا بینینه ، حه‌وت شه‌و و ڕۆژییه‌ی ،
نێوان هه‌ردوو حه‌زره‌تی نالی و ، جه‌لی زاده‌ی ، ڕێی فه‌ریزه‌ی حه‌جی
بۆ نه‌کردووین ، تاکوو له ده‌لاقه‌ی ، ئه‌و هه‌موو گفتوو گۆیانهیانهوه
، وه‌ک سه‌ره داوێک ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی وونی نالی ، به کاریان
بهێنین ، یاخوود تووێژینه‌وه‌ی ، وورد تری جیۆلۆژیانه و ،
جیوپۆڵیتیکیانهی به‌رفراوان تر ، له چۆنێتی درووست کردنی ، شاری
سلێمانی 1781 و ، وورده‌کاریی هۆکاره زۆر و ، باس نه‌کراوه‌کانی ،
چۆنێتیی له ناو چوونیان ، نه‌ک به هۆی هێرشی ، سوپای گوایا پته‌وی
عوسمانلی له 1851 دا ، که جێی داخه ، باسی ئه‌م هێرشه‌ش ، زیاتر
چوون چیرۆکی ، گوێ ئاگردان ، بۆته ووێردێکی گشتگیرانه و عه‌فه‌وییانه
، له کاتێکدا هۆکاری مێژوویی ، زانستیانه و به‌ڵگه هاوچه‌رخه‌کان ،
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن ، که دیسان ناکۆکیه ناوخۆییه‌کان ، هاوشان
به ده‌ستی ته‌ماع ، له پشت دانی ده‌ره‌کیی ، والی باغی داد = به‌غداد
، بۆ برایه‌کیان له لایه‌ک و ، پشتگیریی بابولعالی ئه‌ستانه‌ش ، بۆ
براکه‌ی تر له لایه‌کی تره‌وه ، بۆ هه‌مان مه‌یلی ، چوونه سه‌ر
کورسی ده‌سه‌ڵات ، ده‌بنه ئاگری ژێر کای ، زیاتر جۆش دان به
دووژمنایه‌تی ، له نێوان دوو برا پادشای ناو براو و ، دژ به یه‌که‌که‌ی
ناو خوودی بابان و ، چیتر هه‌ر له‌گه‌ڵ ، پیاده بوونی هاریکاریی ،
والی ناو براودا ، ئه‌و ده‌م سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌ستانه ، ده‌ستی دووا
غافڵه هێرشی خۆی ، هاوشان به ڕۆڵی ، نامرۆڤانه و پڕ خیانه‌تکاریی ،
سووپا زۆرینه کورده‌که‌ی ، سوارانی حه‌میدیه ، له بابان ده‌وه‌شێنێت
، هه‌ڵبه‌ته ده‌رهه‌ق به‌م یانزه ئه‌زموونه و ، تا ده‌گاته ئه‌زموونی
دامه‌زراندنی ، حکومه‌ت و پاڕله‌مانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم ، گه‌لێک باس و
خواسی ، گرنگ و پێشتر باس نه‌کراوی ، مێژوویی هه‌ن ، له به‌ر ئه‌زمه‌ی
= بوحرانی کات ، یاخوود له به‌ر خاتری ، دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان ،
به جێ‌مان هێشتوون بۆ ، زنجیره چڕ و پڕه‌کانی داهاتوو ، له‌و باسانه‌ش
، بابه‌تی بۆ یه‌که‌مجار هاتنی ، یه‌که‌م هۆزی ، په‌ناهنده‌ی عاره‌ب ،
بۆ سه‌ر سنووری خاکمان و ، بۆ یه‌که‌مجاریش چۆنێتی ناسینی عاره‌ب ، له
500 ی دوای میلادی ، عه‌سری ئیمپڕاتۆریه‌تی ئه‌رده‌شێری دوو ، که
بریتی بوون ، له 365 تاک و خێزانی ، هۆزی مونزیریهکانی ، نزیک
بیابانه‌کانی یه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ و ، وه‌رگرتنیان وه‌ک په‌ناهنده‌ی ،
سیاسیی دووژمندار و ، دامه‌زراندنی پیاوه‌کانیان ، وه‌ک جاش پاسه‌وانی
سنوور ، له لایه‌ن سه‌رهه‌نگ خۆشناڤ = خۆشناوی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرک
، له شاری به‌سره‌ی ئه‌و کاته ، که دوای ڕه‌گه‌زنامه پێدانیان و ،
300 ساڵ خزمه‌ت کردنیان ، چۆن دواجار ئه‌م عاره‌به ، لێ قه‌وماوه یه‌مه‌نیانه
، قۆناغ به قۆناغی ، پیلانی ژه‌هراویی هه‌مه چه‌شن ، له میوانه‌وه
ده‌بنه ، خاوه‌ن ماڵی سێ به‌شی ، عێراقی ئه‌مڕۆ ، ت :- قه‌زای
مونزیریه ، ئێستا نزیکی بیست/ کم ، له به‌سره‌وه دووره و ، له 500
ی دوای میلاددا ، دوای چه‌ند غافڵه هێرشێکی ، هۆزه یه‌مه‌نی و ،
دووژمنه کۆنه‌کانیان بۆ سه‌ریان ، به تایبه‌ت هۆزی ، غهساسینهی
ئامۆزایان ، که ئه‌وانیش له هه‌ره ، باشووری سوریای ئه‌مڕۆدا ، جاش
سنووری ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمه‌کان بوون ، ئیتر ناچار ، سه‌رهه‌نگ خۆشناوی
، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ ، هێنانینه ناو سنوور و ، ئه‌م قه‌زای مونزیریه‌ی
ئه‌مڕۆی ، وه‌ک ئۆردووگایه‌کی کراوه و ، بوونیاد نراو به ، فه‌رمانگا
پێویستییه‌کان ، هاوشان به دوو مامۆستای ، ته‌رجه‌مانی زه‌رده‌شتیی و
مه‌سیحی و ، حاکمێکی یه‌هوودی ، ئه‌ندازیاری بیناسازیی و ، لیژنه‌یه‌کی
شاره‌وانیی ، ئۆردووگاکه‌ی به‌خشیی به ، - مونزیر بن ما‌ء السما‌ء - ی
سه‌رۆکی هۆزه‌که ، هه‌ر له‌و باسه کۆکتێلانه ، که له نووسینه‌کانی
داهاتوودا ، ده‌یان هه‌ڵه ڕاستکردنه‌وه‌یان پێویست بێت ، باسی عه‌سری
سۆمه‌ریه‌کان و ، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ، - کورا گوتیوم = نیشتیمانی کاردا
ی کورده ، که ساڵانی پێشتر ، پشت به ده‌ست نووسه ، تازه دۆزراوه‌که‌ی
، فرانسوا بیسکۆ ئاسکافا:- ( شۆڕشی کاردای کورد ، ئیمپڕاتۆریه‌تێکی ئه‌به‌دیی
جیهانگر ) پاریس - 1903 م ، به نیوه چڵ له‌سه‌رم نووسیوه ، وه
هۆکاری ئاشکرای ، دیسان خیانه‌تکاریی و ، به‌رجه‌سته‌ی فیکریی ، بۆ
دیمه‌نی هه‌ره سامناکی ، چۆنێتی به کۆنتراکت = قۆنته‌رات گرتنی ،
پڕۆژه‌ی گڕ تێبه‌ردان و خاپوور کردنی ، مرۆڤ وئاژه‌ڵ و ، زه‌وی و
ڕووبار و ، دارستانه‌کانی ، ئه‌و نیشتیمانه هه‌میشه یاخیی و ، دڵگیره‌ی
کورد ، به ڕابه‌ری 7000 جه‌نگاوه‌ری ، هه‌ڵبژارده و به کرێگیراوی
، نێوان عه‌شره‌ته کورده‌کان ، که تێیدا نه‌خشه‌ی - سه‌ر بۆ ئێوه و
ماڵ بۆ ئێمه - ، هاو شێوه‌ی ئه‌نفاله‌کانی دوێنێی به‌عس ، په‌یڕه و
کراوه ، یاخوود ئیزافه = زێده سه‌ربار ، به‌و یانزه خیانهتکاریهی
، کاری کرده‌ی ده‌ستی خوودی کورد ، ئه‌وه شه‌ڕی بازیان ی ، شۆڕشی مه‌لیک
مه‌حمودی نه‌مر 1919 ، به‌ڵام به خیانه‌تێکی تری ، تا ئه‌مڕۆش
شاردراوه‌ی ، پلانی فیرقه‌ی هه‌ژده‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ فرێزه‌ر و ، هێزی لیفی
به‌شێک له ئاشووریه‌کان ، مه‌به‌ست له واده‌ی بریندار بوونی مه‌لیکه
، له پاڵ به‌رده قاره‌ماندا ، که مه‌رجه بێ خاتر وخۆتر گرتنی بنه‌ماڵه‌یی
و ، عهشراتگهرایی ، باس له هه‌ڵوێستی خۆ فرۆشیی ، ئه‌و کورده
ناسراوه بکرێت ، که له دوور خستنه‌وه‌ی ، ئه‌سپه فریاد ڕه‌سه‌که‌ی
مه‌لیک به‌ر پرسیاره ، چوونکه ئاکامی ئه‌م خیانه‌ته ، به به‌دیل
گرتنی شێخ و ، فه‌وتانی زۆرێک له هاوڕێکانی و ، شۆڕشه‌که کۆتایی هات
، ژه‌نه‌ڕاڵ فرێزه‌ر له یاده‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسێت :- پایه‌داریی
ئه‌و مه‌لیکه له‌وه‌دا بوو ، که به پێچه‌وانه‌ی زۆرێک ، له سه‌رکرده
یاخییه جیهانییه‌کان ، بۆ هه‌میشه خۆی له هه‌ره پێشی ، چه‌کداره‌کانیه‌وه
هه‌ڵمه‌تی ده‌هێنا ، به ڕاستی هاوکاری هه‌ره گرنگمان ، له لایه‌ن ئه‌و
- ..... ! - کورد ناوه بوو - مه‌به‌ستی له خائینی ناوبراوه - ، که
پێشتر ڕامان سپاردبوو ، له ئه‌گه‌ری گلانی ، مه‌لیک له‌سه‌ر زین دا ،
خێرا ئه‌سپی خۆ قووتار کردنه‌که‌ی ، لێ دوور بخاته‌وه ، ئه‌و کورده
دڵسۆزه‌ی ، ئالی ڕۆیاڵ و ، تاجی موعهزهممان ، خه‌ڵاتی مادیی خۆی پێ
به‌خشرا ، داخه‌که‌م دواجار بیستمه‌وه ، که ناوبراوی دڵسۆزمان ، له
لایه‌ن هه‌وادارانی ، مه‌لیکی مه‌نفا کراوی ، هیندستانه‌وه له
سلێمانی ، به تاوانی جاسووسی کردن ، بۆ ئێمه‌ی ئینگلیز ، له سێداره
درابوو.
- هیجره‌ت و پرسی ده‌وڵه‌ت و ، گریانی شاعیرێک - شاعیری فه‌ره‌نسی -
ڕامبۆ - ده‌ڵێت :- بۆ یه‌که‌مجار له ژیانمدا ، که زۆر به خه‌ستی ،
له ناخه‌وه گریابم ، ئه‌و کاته بوو ، پیره‌مێردێکی ڕووخسار نوورانیی
، له سه‌ر سنووری ووڵاتی جه‌زائیر ، به‌و زمانی ئارهبیهی که‌مێک
تێیدا به‌ڵه‌دم ، لێی پرسیم :- کوڕم خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تیت ؟ ، ئه‌وه
یه‌که‌مجارم بوو ، پیاوێک به ووشه‌ی - کوڕم - با‌نگم بکات ، چونکه به‌ده‌ر
له درۆکانی دایکم ، چیتر نازانم داخۆ ، باوکی ههقیقیم کێیه ؟! ، من
وه‌ک کائینێکی ، بێ که‌س و گومڕا ، هه‌ر خانه‌یه‌کی شێواوی زیهن و ،
کرووسی شپرزه‌ی فیکرم ، له شوێنێکی نا سه‌قامگیری ، ئه‌م که‌ونه‌دا
بوو ، وه‌ک فه‌ره‌نسیه‌ک ، تاقه یه‌ک که‌سی ، دڵسۆزم شک نه‌ده‌برد ،
که هاو فیکر و هاو ئازارم بێت ، بۆیه ناچار و ، بێ وه‌ڵام ، ده‌ستم
دایه ئه‌و گریانه به کوڵه ، پیره‌مێردی نوورانیی ، تا واده‌ی دووا
هه‌نسکم ، بێ ده‌نگ سه‌ری کاسمی ، خستبووه سه‌ر سنگی و ، له‌گه‌ڵ
نزایه‌کی هێمندا ، ده‌ستی ده‌هێنا به سه‌رمدا ، من له ناو ئه‌و
جیهانه ، سه‌بووریی به‌خشه‌دا ، بیرم چوو به‌لای ، که‌سانێکی بێ ده‌وڵه‌تدا
، له خۆمم ده‌پرسی :- چ ژانێکی بێ سنووره ، که مرۆڤ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ر
به‌خۆ شک نه‌بات ، تا له واده‌ی هه‌ست کردن ، به‌م غوربه‌ته ، پڕ له
شپرزه‌ییه‌دا ، تێر له‌سه‌ر سنگی بگری ؟!
ئه‌نشتاین ی په‌نابه‌ر ده‌یگووت :- ئه‌و درۆ سپیه‌ی هه‌میشه وه‌ک دڵنه‌وایی
، خۆمی پێ دهخڵهتێنم ، ئه‌وه‌یه گوایا بنه‌ڕه‌تی ، نه‌ژاد زادهییم
ئاڵمانیه ، له کاتێکدا من له‌و ووڵاته‌دا ، له قه‌ره‌جێک زیاتر ،
هیچی تر نه‌بووم ، لێره‌ش له ئه‌مێریکای داڵده دهرمدا ، له نێوان
ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێره و ، مه‌یلی پێناسه یههوودیهکهمدا ، به جۆرێک
بووم به دوو له‌ته‌وه ، ئیتر ئه‌و ئه‌ژدیهایه‌ی ، به‌م زووانه سه‌رم
ده‌خوات ، هه‌ر ئه‌م غوربه‌ته دڕنده‌یه‌یه ، که به هه‌موو زانسته‌که‌م
، ناتوانم به‌ره‌نگاری ، قه‌پاڵی یه‌ک که‌ڵبه‌ی تیژی ببمه‌وه ، جا ئه‌گه‌ر
ئه‌مه پێناسه‌ی ، ئهنشتاینێک بوو بێت بۆ غوربه‌ت ، که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی
سێ ووڵات و ، خاوه‌ن باڵا تریین زانستی سه‌رده‌م و ، هه‌میشه چوار لا
، پڕ هاوڕێ و ، لووتکه‌ی ڕێز بوو بێت ، ئه‌ی داخۆ خۆ پێناسه کردنی ، چه‌ند
ملیۆنێک ڕه‌وه‌ندی کورد ، کوردی بێ ده‌وڵه‌ت ، بێ ئاڵای به‌رده‌م ی‌و .
ئێن ، جیوگرافیا پێنج له‌ت ، فیکر ده‌یان پارچه و ، قۆچی قووربانیی
گۆڕانکارییه ، ئێجگار خێراکان و ، خۆ گوونجاندنێکی زۆره ملێ ، ده‌بێ
چۆن بێت ؟! ، ئای چه‌نده به‌خته‌وه‌ره ، ئه‌و مرۆڤه نه‌خوێنده‌واره‌ی
، که زاده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌که ، به زۆره ملێ ، به - نامی - ناو ده‌برێت
، به‌ڵام نامی یه‌کی ده‌وڵه‌ت دار ، چه‌نده کزۆڵه و ، بێ ناز و ، ناخ
به ئازاریشه ، ئه‌و مرۆڤه‌ی ، که به باڵا ترین دیپلۆمهوه ، له
ئاست پرسیاری - خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تیت ؟! - ، نه‌زانێت په‌نجه بۆ کوێی
نه‌خشه‌کان درێژ بکات ؟ ، هه‌موو ئه‌م قڵیشه زامانه‌ی ، مێژووی تاکی
کورد و ، پێناسه‌ش هه‌توانێکی ، خوێ ئاسا به سوێ ی ، ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دیی
، سه‌ر بوورده‌ی 3000 ساڵ نه‌زیفی مێژووم ، تابووره شه‌به‌حێکی مڵۆزمی
ڕۆژ و ، پرسیار گه‌لێکی ، یه‌خه گیری شه‌وانی شووم ، ساڵه‌هایه ئه‌م
قه‌ده‌ره ، له دووڕیانی هه‌موو کورته داڵغهیهکدا ، حزوورێکی ده‌موده‌ست
و ، ته‌نگه نه‌فه‌س سازیان ، له سینه‌مدا هه‌یه ، - خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تیت
؟! - ، دوو به‌رداشی سه‌ر لێو ، له خه‌وی ترسناک و ، داچڵه‌کینی ڕه‌نگ
هه‌ڵبزرکاو ، هه‌ردووکیان له پانتایی ، فه‌زایه‌کی چه‌په‌کی ، پڕ له
ئینتیما جوانه‌کان ، به‌ڵام ئینتیمایه‌کی خووساوه‌ی ، به‌ر لێزمه‌ی
دۆلاری بانکه‌کان ، هه‌مان قه‌ڵاندۆشکانی مه‌ته‌ڵ ئاسا و ، هه‌مان گه‌مه‌ی
، گه‌ییشتین ؟! نه‌گه‌ییشتنی ، سه‌ر قاڵدرمه چهوورهکانی مێژوو ،
مرۆڤی بێ ده‌وڵه‌ت ، واتا جیهانێکی نیمچه به‌تاڵ ، لێوێکی داشۆراو ،
له زۆرینه‌ی بزه سرووشتیه‌کان ، ئاخر ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌یه‌کی لۆژیکیانه
، بۆ په‌یڕه‌وی ، ڕێکخراوی - ی‌و . ئێن - بکرێت ، واتا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
، نه‌ک ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ، که‌واته مافی ئاڵای منیشه ، تا
له ڕیز به‌ندی ، هه‌موو ئه‌وانی تردا بشه‌کێته‌وه ، دیاره - سیمۆن
دی ڤوار - جوانی ووتوه :- ( ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت ، له ڕێگای درۆی ،
مرۆڤه زیره‌که‌کانه‌وه ڕاستیی ده‌ڵێن ) ، چ نوخبه‌یه‌کی سیاسیی ،
ڕاستگۆ و درۆ زانن ، ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی ، ڕێگا به هه‌ڵکردنی ئاڵاشم
بده‌ن ، که‌چی له خه‌یمه و سه‌موون و ، بایبڵ به‌خشینه‌وه‌ی ، سه‌ر
سنووری کۆڕه‌وه‌کان ، بێ به‌شم ناکه‌ن ، ئافره‌تێکی هه‌ژده ، نۆزده
ساڵانی ڕاواندایی ، به ئه‌فسه‌رێکی زل و ، تێکسمڕاوی ده‌گووت :- پێم
سه‌یره ، به‌م شێوازه دڕنده‌یه ، ئازارم ده‌ده‌ن ، له کاتێکدائهم
منداڵه‌ی سکم و ، ئه‌وه‌ی به‌ر مه‌مکیشم ، به‌رهه‌می پڕ سۆز و باوکانه‌ی
، زیاد له 100 بۆ 150 سه‌ربازی ، قاره‌مانی ووڵاته‌که‌مه ، که ئێوه‌ن
؟!
- کارولاس لینیوس - ی ، گه‌وره زانای سایکیی و ، پزیشکی تێ گه‌ییشتوو
له ، ئازاری په‌ناهنده و ، باکڕاوندی کلتوورییان و ، هۆکاری شه‌رم و
، ترس و مه‌یل و خه‌میان ، به ووته‌یه‌کی جوانتر ، ده‌ڵێت :- مرۆڤ خۆی
له ناو خۆیدا ، بوونه‌وه‌رێکی نامۆیه ، به خوودی خۆی ، جا نه‌خوازه‌ڵا
ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌که ، پهناهندهش بێت ، ئه‌وا ده‌یان جار ، نامۆ تر و
به ئازار تر ده‌ژی ، خۆ ئه‌گه‌ر په‌ناهنده‌یه‌کی ، بێ ده‌وڵه‌تیش بێت
، ئه‌وا مه‌گه‌ر بیست پزیشکی ، وه‌ک من بتوانن ، بیست ڕۆژ به‌خته‌وه‌ریی
بۆ فه‌راهه‌م بکه‌ن ، هه‌ر کارولاس ده‌ڵێت :- ئه‌م جۆره په‌ناهنده ،
بێ ده‌وڵه‌ته‌ی سێیه‌م ، ئه‌گه‌ر تاکوو سێ بۆ چوار ساڵ ، بتوانێت
پارچه په‌رش و ، بڵاوه‌کانی خۆی کۆ بکاته‌وه و ، تووشی وون بوونی ، یه‌کجاره‌کی
نه‌بێت ، ئه‌وا به ئیراده ترین ، مرۆڤی لێ ده‌رده‌چێت ، ڕه‌نگه له
زه‌مه‌نی کارولاس دا ، یه‌ک په‌ناهنده‌ی کورد ، له ئه‌وروپاش دا نه‌بووبێت
، که‌چی ده‌ڵێی ، لهمڕۆمان ده‌دوێت ، ڕه‌وه‌ندی کوردی ، بێ ده‌وڵه‌تی
هه‌نده‌ران ، چ به پێی به دوودا چوونی مه‌یدانیی خۆمان ، یاخوود له
ڕێگای ، هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆرێک له پسپۆڕانی ، سیاسیی و سیسیۆلۆژی و هتد.
، بێ که‌س ترین ، بێ پشت و په‌نا ترین ، په‌ڕته‌وازه ترین ، یه‌کنه‌گرتوو
ترین ، هاوکات شه‌رمن ، خۆشباوه‌ڕ ترین و دڵساف ترین ، ڕه‌وه‌ندی ناو
سه‌رجه‌می ، په‌نا به‌رانی جیهانه ، - پییه‌ر ترودۆ - ی پارێزه‌ر و ،
ئه‌دیب و سه‌رۆک وه‌زیرانی لێبرالیزمی کۆنی کانه‌دا ، که به خۆشه‌ویستی
هه‌مووان ده‌ناسرا ، ده‌ڵێت :- هه‌ر په‌ناهنده‌یه‌کی تاقه باڵ و ، بێ
که‌س و پشت و په‌نا ، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ شک
نه‌با ، توانیبێتی دیپلۆمێکی باڵا ، یا زانستێکی ته‌کنیکیی ، ته‌کنۆلۆژیی
، سیسیۆلۆژیی و مه‌عریفی ، یا مه‌نسه‌بێکی سیاسیی ، دیپلۆماسیی ،
کاڵچله‌ریی ، پیشه‌یی ، هتد ، له‌م چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی غوربه‌تدا ، چنگ
بخات ، ئه‌وا له چاوی مندا ، ئه‌و که‌سه بێ ده‌وڵه‌ته ، هێند گه‌وره
و سه‌روه‌ره ، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی ، پێشتر به‌ر له ، هۆڵه‌ند یا فه‌ره‌نسا
، به ده‌یان ساڵ ، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ، خۆی شک بردبێت ، منیش چه‌ند
دێڕێک ، زێده سه‌ر بار‌و ، هه‌مان گووزارشت :- ئای له بڵندیی ته‌وێڵ
و ، سه‌بووری به‌خشی ، دیداری کوردێک ، چاوی ئومێد‌و ، ووره زاده‌ی گه‌شیان
، چوون مه‌رهه‌می ، سه‌ر زامی بێ ده‌وڵه‌تییمان ، هێند حوکمی گلێنه‌کانی
، زه‌رقای یه‌مامه ، دوور بین و ، له به‌خشینه‌وه‌ی زانست و ، حیکمه‌تیش
، له‌فز و له‌پێکی ، هێند مته‌وازیع = خۆ ساکار پێناس ی ، شیرین و
زێڕین ، چوون خانۆی دمدم ، یا مه‌حوی لووتکه و ، قانیعی ئاشه‌وان ، چ
وه‌ک پیره‌مێرد ، بێرنارد شۆ که‌ی ، چوار ئێرله‌ند و ، مه‌ستووره خانمی
ئه‌رده‌ڵان ، وه‌کو نه‌هریی و ، زێڕینیای ئامێدیی و ، گشت کووچه‌کانی
مێژوو و ، وویژدانی جیوگرافیاکان به‌ڵه‌د ، پڕ میهر و داهێنان ،
جوامێری و ستاتیک ، سه‌رلێو له ئه‌دای وه‌رچه‌رخان و ، خاسییه‌ت به
ئیراده و ، دژه دۆگما بوون ، ئه‌و زیهن ڕۆشنانه‌ی ، له به‌ر قاپیی
هه‌ر ڕه‌فزێکی ، کڵۆم دراودا ، ده‌موده‌ست کلیلی ، ئاڵتهرناتیڤێکت پێ
ده‌ناسێنن ، ڕه‌فتار سه‌نگین و ، خوود و کۆمه‌ڵ ناس ، دوێنێ و سبه‌ی
بین ، چ له پاڵ دێڕ و ، له‌سه‌ر وهتهردا ، چ به سۆڵفێچ و ، فڵچه‌ی
نێو ڕه‌نگدا ، چ له بالێی ، چوون مه‌لێکی سه‌ر بڕاوی شانۆ و ، سه‌ما
درامای ، عه‌سرێکی تا بڵێی کۆمیدیی ، جووت پێڵوو ته‌ڕدا ، له دوای
چڕین و ، به‌رجه‌سته‌ی سروودی ، :- ( زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و ئابووریی
) ، که سروودێکی ، ناو په‌یڕه‌وی نوێ ی ، نه‌وه‌ی گه‌نجانه ، ئیتر
هه‌ر جاره و ، په‌یامی چیایه‌کی ، ڕووخسار نوورانیی ، سه‌ر سنوورێکمان
، ده‌هێننه‌وه بیر.
دوای چاره‌که چه‌رخێک سووراغ و ، مووتاڵای نێو کتێبه قه‌به‌کان ،
دیسان چیا که‌مخوێنده‌وار و ، پشت چه‌ماوه ، ڕه‌نگ بزڕکاوه‌که‌ی سه‌ر
سنوور ، هه‌مان پێناسه‌ی هۆکار و ، ووته ساکاره‌که‌ی جارانی دایه‌وه
به گوێم‌دا ، ڕۆڵه‌کانم :- من چاک ده‌زانم ، ئازاری هه‌ره به
سوێتان ئه‌وه‌یه ، که نازانن خه‌ڵکی کام ده‌وڵه‌تن ؟ ، که نازانن
زاده‌ی کام جیوگرافیای سه‌ر نه‌خشه‌کانن ؟ ، که نازانن خاوه‌نی کام ڕه‌گه‌زنامه‌ی
زگماکیی و ، به زمانی داییک نووسراون ؟! ، که‌واته له‌م بازاڕی مه‌زاده
دا ، ته‌نها و ته‌نها چوون جه‌سته‌یه‌کی شه‌که‌ت و ، ئێجگار نامۆ به
قۆزاخه‌ی سه‌رتان ، فریای حوونجهی ترووکانی ، ئه‌و په‌پووله باڵ پڕ
له ئینتیما ڕه‌نگینه بکه‌ونه‌وه ، که له زه‌مه‌نی فه‌زای خۆ
ناسینی دوێنێتان دا ، ناوتان لێ نابوو فڕین ، پیره چیای جه‌سته پڕ
برین ، چیای زیهن چوار له‌ت و ، سه‌ر لێ شێوێندراو ده‌یگووت :- به‌ڵێ
زۆر چاکیش ، له تووڕه‌ییه‌کانی ئێوه تێ ده‌گه‌م ، چوونکه ئه‌مڕۆ
زۆرینه‌ی ئینتیماکان ، له به‌ر باخه‌ڵی وویژدانه‌وه ، بازیان داوه و
، چوونه‌ته ناو ئه‌کاونتی بانکه‌کانه‌وه ، ده‌زانم له بری کێرڤه
فیکریه‌کان ، سه‌یری قوورسایی ، گیرفانه‌کان ده‌کرێت ، ته‌نانه‌ت ده‌شزانم
، که پیرۆز ترین ژووانگه ئه‌وه‌یه ، له به‌رده‌م جامخانه‌ی زهڕنگهرهکاندا
بڕه‌خسێت ، نا دڵنیا بن هه‌موو ئه‌و نهێنیه ئاشکرایانه به‌ڵه‌دم ، که
چۆن زۆر جار ، له مینبهریشهوه ، ڕێکلام بۆ حیزب ده‌کرێت ، چۆن له
بێشه‌ی شێره‌کاندا ، چه‌قه‌ڵ ده‌بێته ، ڕدێن سپی دارستان ، له پرسه‌ی
مه‌ڕدا ، قووڕی سه‌ری هه‌ندێک گورگ ، له هی سه‌ری بزنه‌کان خه‌ست تره
، یاخوود چۆن له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی ، هه‌ندێک ڕێکخراوی نوێ‌دا ، خاوه‌ن
موڵکی هۆڵه‌که ، ده‌بێته لێپرسراوی ڕێکخراوه‌که ، هه‌ر له‌م بناره‌ی
خۆمدا ، سه‌دان جار دیوومه ، جل کوردیه‌کان هه‌موویان پێشمه‌رگه و ،
چه‌ک له شانه‌کانیش هه‌ر هه‌موویان ، شۆڕشگێڕ نه‌بوون ، هه‌ر له ناو
ئه‌شکه‌وته‌کانی ، دامێنی خۆمدا ، زۆر ئایدیۆلۆژیا هه‌بوون ، دوای
نیمچه چه‌رخێک ، ده‌نگ دانه‌وه ، دواجار نیمچه ساڵێک ، ڕه‌نگ
دانه‌وه‌یان نه‌بوو ، ڕاسته کهمخوێندهوارم ، به‌ڵام هه‌ر له
شاڵاوه تۆفانه‌که‌ی ، عه‌سری نوحه‌وه ، تا دووا شاڵاوی ئه‌نفاله‌کان
، ناوی یه‌ک به یه‌کی ، عاشقان و ناحه‌زانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌م ده‌رخه
، نه‌وه‌ی نوێش ده‌بێت ، چاک له‌و واقیعه حاڵیی ببێت ، که بڵندیی من
چوون چیایه‌ک ، با لووتکهشم هه‌ور دڕ بێت ، هێشتا له هه‌زاردا یه‌ک ،
هێنده‌ی ئه‌و جیوگرافیایه‌ی ، له‌سه‌ری دانیشتووم ، جێی بایه‌خ نیه ،
به‌رزه فڕ ترین هه‌ڵۆی ، سه‌ر ئه‌م ئاسمانه شینه‌ی دوێنێشم ، که ئه‌مڕۆ
ڕه‌نگه قووڕ قووشمیهکهی ، چوون دیوارێکی کۆنکرێتی بانک و ، ئه‌ستێره‌کانیشی
له مشتێک دۆلاری ئاسن ده‌چن ، سه‌راپایان دوای هیلاکه‌تی فڕین ، نه‌خشه‌یه‌کی
به ئاڵا نیشان کراویان ، بۆ نیشتنه‌وه پێویسته ، ئێوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
، له سوراغی ئه‌و ئاڵا و نه‌خشه و ، جیوگرافیا وێڵ کراوه‌ی ، ته‌نها
بیست ساڵ لهمهوبهرتان بن .. ، ئه‌مانه ڕێنمایی ، پیره چیاکه‌ی سه‌ر
سنوور بوو ، چیایه‌کی ئاغر و مه‌لوول ، به ناوی حه‌مرێن ، چیایه‌ک
به زۆره ملێ ، هه‌وڵی زاکیره شێواندنی ده‌ده‌ن و ، بۆیان ناکرێت ،
چیایه‌کی قژ و ڕدێن ئاڵۆز و ژاکێنراو ، ساڵانێکی زۆره ، له چاوه‌ڕوانی
ته‌ووژمه ئاوێکی ، گۆدۆ ئاسای ، ژێر پرده‌که‌ی خاسه‌دا ، خاسه‌ی که‌رکوکێکی
، چوون مێزی ، پۆکه‌ر و ڕۆڵێت ، جه‌سته‌ی چه‌ور و ، سه‌ر و پۆته‌ڵاکی
، ته‌پ و تۆزاویی و ، پشتی ڕه‌ش داگیرساوی ، خۆی ده‌خورێنێت ، ئه‌و به
تی‌شێرتێکی ، دڕا‌و و پڕ پینه‌ی ، ژماره سه‌د و چل له‌سه‌ر نووسراو ، سه‌د
و چلێکی ، ڕه‌نگ کاڵ بووه‌وه‌ی ، شیتاڵ شیتاڵ ، چڵک خواردوو ، له هه‌ر
ده‌رفه‌تێکدا بۆی بلوێت ، ئه‌م په‌یامانه ده‌نێرێت.
دووا تێبینی :- له نێوان ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌ودا ، ده‌سته‌یه‌ک له
کوردانی ، ناسراو و دیپلۆماتی هه‌نده‌ران ، له ناو ئۆفیسی ی‌و . ئێن .
دا ، ته‌نها چه‌ند هه‌نگاوێکیان مابوو ، بۆ گه‌یشتنه ئه‌و ژووره‌ی ،
که ده‌بوو دووا بڕیار ، له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ، دام و ده‌زگای گومرگ و ،
فیزه و پاسپۆرت ، له ده‌روازه‌ی چیای حه‌مرێن و ، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردوستانی ، تێدا واژۆ = ئیمزا بکه‌ن ، هه‌ر ئه‌و کاته‌ی ،
که ته‌واوی فۆرمه‌کان ، ئاماده‌ی واژۆ کردن بوون ، بڕیاره‌که
ڕاگیرا و ، به‌و کورده دڵسۆزانه‌ی ، ناو حه‌ره‌می - ی‌و . ئێن - گووترا
، هه‌ر ئێستا تیڤی ، حکوومه‌تی به‌عسی به‌غداد ، ئه‌وه‌ی بڵاو کرده‌وه
، که کورد ڕێگای مفاوه‌زات و ، مانه‌وه‌یان له چوار چێوه‌ی عێراقدا
هه‌ڵبژاردووه ، هه‌قیقه‌تیش هه‌روا بوو.
ماڵپه‌ڕی نه‌وزاد شێردڵ
|