بەستەڵەکی رۆح
.
خولیا حسێن
چاوچنۆکی شەو/
موتوربەی دەمارە مارمێلکەیەکانی توورەیم
دەکا
کە ئەستێرەیەکم پێ نابەخشێ
دایبگرمە نێوباوەشی تەنیایم .
ئاسمان بەو بەرینیەی خۆیەوە
/تیلمەیەک لە کراسە شینە ساتانیەکەیم
پێ نادا
تا برینە رووت رووتەکانی رۆحمی پێداپۆشم .
گۆرانیەکیش دەستم ناگرێ /لە سەر باڵی خۆشەویستی
تا بەیانی سەمام پێ بکا و بمهەژێنێ
کە ناخم پڕ بوو لە عەشق / لە سەر باڵی نۆتەکانی تا هەتایە بمخەوێنێ.
لە کۆڵانی پڕ لە ماچ و لە کەنارە بێ چەترەکانی تێکئاڵان
هیندە لێوی شەرمم گەزی /
تا وەرزی ماچ ڕووت بۆوە لە گەڵای حەزو لێوەکانیشم هەڵوەرین .
لە نێو شاری بووکە بەفرینەی غوربەتا
بی َ ئاسمان و بێ ئەستێرە/
بی َ گۆرانی و بێ زەنگیانەی نۆتەکانی گەردنی ملی مۆسیقا
بێ ڕەشبەڵەکی توورەیی و دوور لە سەما
لە نێو چاوی خامۆشیدا /دڵی ئارەزووەکانی لێو دەرەنجێنم .
گەر نەچمەوە بەر ئاگردانی پر پشکۆی بیرەوەریەکانی دوێنێ و
باڵی عەشقی فڕینێکی تر نەڕوێنم/
چۆن دەتوانم بەستەڵەکی دەریا ڕۆحم بشکێنم ؟
21/11/2007
کەنەدا
khulia3_1@yahoo.com
|