٧\٧\٢٠١٠
به یادی
تۆوه، کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی.
فه‌هد گرده‌وانی
ئێمه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی قوتابیانی گشتی عێراق چاڵاکیمان له کوردستان فراوان بوو ، له هه‌مانکاتیشدا له‌لایه‌ن کۆنه پارتی یه‌کان که نه‌چوونه شاخ ، یا ئه‌وانه‌ی گه‌رانه‌وه باوه‌شی به‌عس ، یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان سه‌ر به به‌عسی عاره‌بی یان ڕاگه‌یاند و وورده وورده له دژی ئێمه ، قوتابی کوردیان بۆ به‌عسی بوون کۆده‌کرده‌وه. هه‌ندێک له کادیر و کۆنه پێشمه‌رگه‌کانی پارتی و ئه‌ندامانی یه‌کێتی قوتابیان بوونه پیاوی ڕژێمی به‌عسی وه‌ل بوو و هه‌ندیکیان فه‌وجی جاشیان دروست کرد له دژی کورد . ئێمه له زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان به ئاشکرا به‌یانی یه‌کێتی قوتابیانمان خوێنده‌وه و شۆڕشی چه‌کداریمان به کارێکی خۆکوژی بۆ میلله‌تی کورد له قه‌ڵه‌م دا. له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی سه‌یداوه به‌یانی یه‌کێتی گشتی قوتابیانم خوێنده‌وه . یه‌کێتی قوتابیانی گشتی سه‌ر به حزبی شیوعی عێراق بوو ، چاڵاکی یه‌کانی گه‌لێک فراوان بوو به تایبه‌ت له دانشگا و ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی یه‌کان . هه‌ر بۆیه زوو حزبی به‌عس بڕیاری دا هه‌موو یه‌کێتی یه‌کان [کرێکاران و جوتیاران و لاوان و ئافره‌تان و مامۆستایان و پارێزه‌ران وقه‌ده‌غه‌کردنی کاری حزبی له‌ناو سه‌ربازان و...هتد ]هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه و تاقه یه‌کێتی یه‌کان سه‌ر به حزبی به‌عس ریگای پێدرا کاربکه‌ن .ئه‌وه خاڵێکی ڕێکه‌وتنی دۆڕای به‌ره‌ی نیشتمانی بوو که حزبی شیوعی و به‌عس ئیمزایان له‌سه‌ر کردبوو .
ئێمه فێڵه‌کی ترمان دۆزیه‌وه و به‌ناوی یه‌کێتی قوتابیان یه‌کسه‌ره قوتابیمان بۆ حزبی شیوعی ڕاده‌کێشا و پاش مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ هه‌تا نۆمانگ بڕینی پله‌ی دۆستایه‌تی و پاڵێوڕاوی یه‌کسه‌ره کارتی ئه‌ندام بوونمان پێ ده‌به‌خشین . نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکرێت که ئه‌ندامانی یه‌کێتی قوتابیانی گشتی له شاری هه‌ولێر له دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی قوتابیان بوون {له کۆبونه‌وه‌کی فره‌وان دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی قوتابیانی گشتی به‌ستراو هه‌ندێک ماستاوچی له‌گه‌ڵ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوون و زۆرینه‌ی به‌شداربووان دژی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوون} به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی حزب گوێ پێ نه‌داین و ناچاریان کردین ملکه‌چی ئه‌و بڕیاڕه خۆکوژی یه‌ی حزب بین که به‌داخه‌وه له ئه‌نجامدا زیانه‌کی گه‌وره‌ی له حزب دا و [به‌ره‌ی] حزبی شیوعی و حزبی به‌عس گه‌وره‌ترین سیاسه‌تی فه‌شه‌ل و خۆکوژی بوو که سه‌رکردایه‌تی حزب له‌وکاته‌دا بڕیاری دا و بووه دارده‌ستی حزبی به‌عس و له‌پێناوی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی که‌م حزبی شیوعی دووچاری شکستیه‌کی گه‌وره کرد ، ئه‌و کاته حزبی شیوعی وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن کاری له دژی سیاسه‌تی چه‌وتی به‌عس بکردبایه ره‌نگه به‌شی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی و عێراق به گشتی ده‌بوونه لایه‌نگری حزب و له ده‌نگدان دا یا ره‌نگه له ئینقلاب دا زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵکی بۆخۆی ده‌هێنا.
ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوتریت حزبی شیوعی جاشایه‌تی بۆ به‌عس نه‌کرد به‌ڵکو چه‌کی هه‌ڵگرت له‌دژی بزوتنه‌وه‌ی بارزانی بۆ پارێزگاری خۆی ، زۆر جاران به‌عس وای ده‌کرد حزبی شیوعی خۆی تیکه‌ڵاوی ئه‌و شه‌ڕه بکات و ببێته چاوساغی له‌شکری فاشی به‌عس به‌ڵام زۆرجاران حزبی شیوعی خۆی ده‌پاراست و ئه‌گه‌رچی هه‌ر چه‌ک هه‌ڵگرتن کارێکی خراب بوو بۆ حزبی شیوعی و گه‌لێک گرانیش که‌وت له سیاسه‌تی حزب . له کۆنگره‌ی چواره‌می حزبدا [10 هه‌تا 15 تشرینی دووه‌م 1985 ] که له کوردستان به‌سترا ، به تێروته‌سه‌لی باسی ئه‌و شکستیانه کرا و ره‌خنه له‌و سیاسه‌ته گیراو سه‌رکردایه‌تی تازه‌ش هه‌ڵبژێردران و ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی به‌ره‌ی نیشتمانی بوون ده‌نگیان له کۆنگره کز بوو . ئه‌و کاته‌ی من له‌به‌ر چاڵاکی و زیره‌کی و هینانه ریزی قوتابی یه‌کی زۆر بۆ ریزی یه‌کێتی قوتابیان و حیزب و له‌سه‌ر شانۆش بۆیه‌که‌م جار و دواجار وه‌کو ئه‌کته‌رێکی گه‌نج ڕۆڵم بینیبوو ، جار جاره‌ش شیعرم ده‌خوێنده‌وه ، له‌لایه‌ن حزبی شیوعی عێراق رێکخراوی هه‌ولێر خه‌ڵات کرام به دوو کتاب و مه‌دالیایه‌کی لینین له‌لایه‌ن هاوڕێ ی سه‌رپه‌رشتیکارمان عه‌بدولوه‌هاب ئه‌و دیاریانه‌م پێشه‌که‌ش کرا ، هاوڕێ عه‌بدولوه‌هاب ئه‌و کاته ، قوتابی ئامۆژگای مامۆستایان بوو . ئه‌و دوو نامیلکه‌یه یه‌کیان مانڤیستی کۆمۆنیستی وه‌رگێری [م.آ.ڕه‌وه‌ند] واته کاک [حه‌مه‌ده‌مین سیراجی] و ئه‌وه‌ی تریان قۆناغه‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵ وه‌رگێری [جه‌لال ده‌باغ] بوو .
پاش ئه‌وه‌ی خولی په‌روه‌رده کردنی کادیرانی قوتابیان له هه‌ولێر کرایه‌وه و منیش یه‌کێک له‌و قوتابیانه بووم که به‌شداریم ده‌کرد ئا له‌وێ زانیم که م.ا.ره‌وه‌ند تێکۆشه‌ر حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی [حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران]ه و له به‌غدا کاری حزبی ده‌کات . هه‌ر ئه‌وکاته بۆیان روونکردمه‌وه که تێکۆشه‌ران غه‌نی بلووریان و حه‌سه‌نی قزلجی و که‌ریمی حیسامی و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و سه‌عید کوێستانی و مه‌لامحه‌مه‌دی خدری و جه‌لیل گادانی و حه‌سه‌نی راستگار و هێمن مه‌هابادی و هه‌نده‌کی تر ئه‌وانه هێڵی چه‌پن یا [مارکسی لینین]ین له‌ناو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و په‌یوه‌ندی یان به حزبمانه‌وه گه‌لێک به‌هێزه . له ئه‌ده‌بیاتی حزبدا باسی ئازادکردنی غه‌نی بلوریان و عه‌زیز یوسف مان ده‌کرد . تێکۆشه‌ر کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی که له ئێران له‌ده‌ست ڕژێمی شای گۆڕبه‌گۆڕ ڕایکردووه و هاتۆته کوردستانی عێراق ، حزبی شیوعی عێراق یارمه‌تی داوه و ده‌فته‌رنفوسی بۆ ده‌رکردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی هاتوچۆبکات و له‌شاری سلێمانی هاوڕێ یانی حزبی شیوعی عێراق یارمه‌تیان داوه و ماڵی حزبیان بۆ ده‌ستنیشان کردووه . کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ری یه‌کانی بنووسیبایه‌وه‌و له چاپی بدابایه ره‌نگه باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که حزبی شیوعی بووه هۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ روناک خان دایکی مژده‌وگۆران . دیسان که له هه‌شتاکان جاره‌کی تر ڕژێمی خومه‌ینی کۆنه‌په‌رست کاک حه‌مه‌ده‌مین و هاوڕێ یه‌کانی ڕاو ناوه ، حزبی شیوعی باره‌گای هه‌بوو ، له ناوچه‌ی {{نۆکان و توژه‌ڵه و زه‌ڵێ(*)}}که له سنوور نزیک بوون ، یارمه‌تیان داوه و هه‌تا گه‌یاندیانه سوریا و پاشان پراگ و پاشان سوید . له سوریا له‌گه‌ڵ هاوڕێ یان جه‌لال ده‌باغ و مامۆستا دڵزار و ره‌فیق سابیر و په‌خشان زه‌نگه‌نه و محمود خدر[مامۆستاگۆران] و ئه‌ستێره و مامۆستا رزگار [گۆڤاری ئاشتی و سوسیالیزم] یان ده‌رکردوه و پاشان له پراگ بووه به نوێنه‌ری حزبی توده له [گۆڤاری ئاشتی وسوسیالیزم] .
له پراگ یه‌که‌م جار به هه‌ردوو تێکۆشه‌ران مامه‌غه‌نی بلوریان و کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئاشنابووم .ئه‌و کاته کاک حه‌مه‌ده‌مین و مامه‌غه‌نی له پراگ یه‌که‌م جار میوانی حزب بوون له میوانخانه‌ی حزب و پاش گیرانی سه‌رکردایه‌تی توده له تاران ، تێکۆشه‌ر عه‌لی خاوه‌ری بووه سکرتێری حزب مامه غه‌نی بووه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجیش بووه ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی حزبی توده‌ی ئێران ، به‌ناوی [مه‌حموود ئازاد] ده‌بێته نوێنه‌ری حیزبی توده‌ی ئێران له گۆڤاری مه‌سه‌له‌کانی ئاشتی و سوسیالیزم له پراگ . هه‌ر له پراگ له‌به‌ر زیره‌کی کاک حه‌مه‌ده‌مین هاوکاری هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وڕوپا مه‌رکه‌زی پراگ ده‌کات . حزبی شیوعی عێراق که بڕیاڕی دا شه‌ڕی چه‌کداری له‌دژی حزبی به‌عسی وه‌ل بوو بکات ، ساڵی 1979 هاوڕێ یان بنکه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیان کرده‌وه که‌سانێکی وه‌کو مه‌لامحه‌مه‌دی جوانڕۆ و حوسێن مه‌رجان چوونه ڕیزی حزبی دیموکرات و شانبه‌شانی حزبی دیموکرات له‌دژی ڕژێمی خومێنی شه‌ڕی چه‌کداریان کرد و هه‌ردوو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ش بریندار بوون و هه‌تا ئه‌مڕۆکه به‌و برینانه ده‌ژین . په‌یوه‌ندی یه‌کانی هه‌ردوو حیزب له چیاش هه‌ر به‌رده‌وام بوو ، گه‌لێک جار هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی پێکه‌وه هاوکاری یه‌کتریان ده‌کرد . کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوڕێ یانی ده‌ست له حزبی دیموکراتی قاسملۆ و مه‌لا عه‌وڵای حه‌یاکی ده‌کێشیته‌وه و لایه‌نگه‌رانی کۆنگره‌ی چواره‌می حزبی دیموکراتی کوردستان راده‌گه‌ینن و پاشان ده‌چنه ریزی حزبی توده‌ی ئێران و ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی .
هه‌ر به‌ناوی م.ا.ره‌وه‌ند هه‌ندێک بابه‌تی وه‌رگێراوه و له گۆڤاری ئاشتی و سۆسیالیزم بڵاوکردۆته‌وه . به‌ڵام به‌داخه‌وه یاداشته‌کانی تۆمارنه‌کردوو بڵاوی نه‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی کورد پێی ئاشنا بێت و گه‌لێک نهێنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و توده‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده ژێر گڵ . له‌وکاته‌ی ماڵئاوایی کرد توانیم بۆدواجار نێوچه‌وانی ماچ بکه‌م و ئه‌و ئاخ وئۆفه‌ش هه‌ڵکێشم که به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو نهێنی و زانیاری یانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده جیهانێکی تر و خه‌ڵکی کوردستانی بێبه‌ش کرد ده‌رباره‌ی خه‌باتی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی توده‌ی ئێران . تاقه وه‌ڵامم بۆ ئه‌وه‌ی که بۆچی کاک حه‌مه‌ده‌مین بیره‌وه‌ری یه‌کانی هه‌تا مابوو بڵاونه‌کرده‌وه ئه‌وه‌یه که کاک حه‌مه‌ده‌مین له‌وباوه‌ڕه نه‌بووه که‌وا زوو ماڵئاوایی له‌گه‌لی کورد ده‌کات بۆیه بیره‌وه‌ری یه‌کانی بڵاونه‌کرده‌وه ، ئه‌گه‌رنا کاک حه‌مه‌ده‌مین خوێنده‌وارێکی چاک و نووسه‌رێکی به ئه‌زموون بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام بدات و سویدیش بۆ ئه‌و شوێنێکی هێمن و حه‌سانه‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسوده‌یی بینووسیبایه‌وه و بڵاوی بکردبایه‌وه هه‌روه‌کو چۆن هه‌ندێک له تێکۆشه‌رانی کوردی ئێران ، له سوێد فێره نووسین بوون و بیره‌وه‌ری و شتی سیاسی ده‌نووسنه‌وه و بڵاوده‌که‌نه‌وه که پێشوو هیچ ئه‌زموونی نووسین یان نه‌بووه . ئه‌و زانیارانه‌ش به‌که‌لک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی سیاسی کورد له‌وبه‌شه‌ی کوردستان بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بێت . نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری مرۆڤی سیاسی هه‌رده‌بیت خودی مرۆڤه‌که دایبڕیژی و بینووسێته‌وه یه‌کێکی تر یا هاوڕێ یه‌کی تر له‌جیاتی ئه‌و یا به زمانی ئه‌و حیکایه‌تان بگێریته‌وه ئه‌و راستی یه و تامه‌ی نامینێت که خودی که‌سه‌که پیی هه‌ڵده‌ستێت . هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کاک حه‌مه‌ده‌مین له مه‌راسیمی پرسه‌که‌ی خۆی دابنیشتبایه ، یه‌کسه‌ره ئه‌وه‌ی به مێشکی خه‌ڵکی داده‌دا که‌چه‌ند حزبی شیوعی لا به نرخه و چه‌ندیش هاوکاری کردووه و یارمه‌تی پێدراوه ، که به‌داخه‌وه له‌وێ نازانم بۆ ئه‌و لایه‌نه فه‌رامۆش کرابوو .
که‌ریمی حیسامی و حه‌سه‌نی قزڵجی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و غه‌نی بلوریان شانازی به‌و دۆستایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراق ده‌که‌ن و به‌تایبه‌تیش دۆستایه‌تی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک عه‌زیز محمه‌مه‌د سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق که بۆخۆم گه‌لێک له نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌و دۆستایه‌تیم و له‌گه‌لێک دانیشتنی هاوبه‌شی ئه‌و به‌رێزانه‌ش به‌شداریم کردووه. ره‌نگه ئه‌و تێکۆشه‌رانه بۆیه زیاتر دژی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ش بوون که حزبی دیموکرات و حزبی به‌عسی سه‌دام هه‌یان بووه ئه‌وانه به‌ئاشکرا دژی سه‌رکردایه‌تی قاسملۆ و مه‌لاعه‌ولای حه‌یاکی راوه‌ستان و پاش کۆنگره‌ی چوار ده‌ستیان کێشاوه و به‌ناوی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار ده‌ستیان به کار کرد و پاشان چوونه ریزی حزبی توده و پاشانیش که زانیان سیاسه‌تی حزبی توده برینی کورد ساڕ‌ێژ ناکات به‌ده‌سته‌یه‌کی کۆمه‌ڵی ده‌ستیان کشانده‌وه و وازیان له حزبی توده هێنا. کاک که‌ریمی حسامی رۆژنامه‌ی سه‌رده‌می نوێ ده‌رکرد و یازده به‌رگی بیره‌وه‌ری یه‌کانی بڵاوکرده‌وه که زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی مێژووی حزبی دیموکرات و بزووتنه‌وه‌کانی کوردستانی ئێرانی تێدایه و گه‌لێگ نامه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌شی بڵاوکردۆته‌وه . په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار راگه‌یاندنیکیان بڵاوکرده‌وه . سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه 28 لاپه‌ڕه‌یه که رۆژی 25 جۆزه‌ردانی 1359 [1980] له‌لایه‌ن فه‌وزیه قازی و هێمنی شاعیر و غه‌نی بلووریان و ره‌حیمی قازی و فاروقی که‌یخوسره‌وی و نه‌ویدی موعینی و ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی ئیمزاکراوه و بڵاوکرایه‌وه . هه‌ردوو به‌رێزان کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و فاروقی که‌یخوسره‌وی ده‌ورێکی سه‌ره‌کیان بینیووه بۆ هێنانی مامه‌غه‌نی بۆ ریزی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م . کۆنگره‌ی چواره‌می حیزبی دیموکرات رۆژی 30/11/1558 [19/2/1980] سه‌عاتی 3ی دوای نیوه‌ڕۆ کرایه‌وه و 310 که‌س به‌شداربوون وه‌ک نوێنه‌ر و خاوه‌ن ده‌نگ . له‌و کۆنگره‌یه قسه‌که‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین ناوبانگی ده‌رکرد که خوزیا له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی حیزب 300 کادیری تێگه‌یشتوو و لێهاتووی هه‌بوایه .
کاک سه‌عیدکاوه کوێستانی(#) له بیره‌وه‌ری یه‌کانی باسی کردووه که {{کۆنگره‌ی چوار بیری چه‌پ به‌ته‌واوی خۆی ده‌نواند و بۆیه که دکتور شه‌ته‌وی خوارزای قاسملۆ دژی سۆڤیه‌ت قسه‌ی کرد لێیان له هه‌ڵادا}} . له 30/3/1990 غه‌نی بلووریان و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و راده‌گه‌ینن که ئیتر په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ حیزبی توده‌ی ئێران نی یه . کۆمه‌ڵێک له کورده‌کانی هاوڕێ یان به ده‌سته گشتی په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ حزبی توده‌ی پچراند. ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له 28/3/1359 ده‌رباره‌ی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م بڵاوکراوه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تێدا له کۆتایی نووسیوویانه {بێگومان پاک بوونه‌وه‌ی حیزب له‌و خائینانه ده‌بێته هۆی به هێزی و پته‌وبوونی ریزه‌کانی حیزب . هه‌روه‌ها ده‌ربرینی ئه‌م نوکته‌یه‌ش به پێویست ده‌زانین که ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه به ره‌سمی بچنه‌وه نێو حیزبی خۆیان ، واته حیزبی توده‌ی ئێران و له نێو ئه‌و حیزبه‌دا تێکۆشانی سیاسی خۆیان درێژه پێبده‌ن ، له روانگه‌ی حیزبی ئێمه‌وه ،هیچ گیر‌و گرفتێکی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخوازن له ناوی خۆشه‌ویستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌لکی خه‌راپ وه‌رگرن ، حیزبی ئێمه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ، له‌م خه‌یانه‌ته خۆش نابن و خه‌یانه‌تکاران به توندی سزاده‌ده‌ین ...لاپه‌ره‌ی 173 گه‌شتێک به نێو بیره‌وه‌رییه‌کاندا که‌ریمی حیسامی 1997 ستۆکهۆڵم}. ئاخۆ هه‌نووکه به‌رێزان مسته‌فای هیجری و عه‌بدوڵڵا حه‌یاکی که ئه‌و کاته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه دیموکراتی یه بوون که ئه‌و بڵاوکراوه‌یان ده‌رکرد و ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان به خائین له قه‌ڵه‌م داوه چونکه که‌لکیان له‌ناوی خۆشه‌ویستی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌رگرتووه، کامیان خائینن و کامیان که‌لکیان له‌ناوی حیزب وه‌رده‌گرن خۆ هه‌ردووکیان ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان له‌خۆیان ناوه و ئه‌وه چه‌نده‌مین جاریشه پێکه‌وه له‌و حزبه ناگونجین و هه‌ندیکیان لێک دابڕاون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه . ئایا ئه‌وه هه‌ر له‌به‌ر په‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌تی حزبی توده بوو که ئه‌وکاته دژی په‌یوه‌ندی گرتن بوو له‌گه‌ڵ رژیمی به‌عسی فاشی یا خۆشه‌ویستی بۆ ناوی حزبه‌که بوو ، ئه‌ی باشه بۆ ئه‌وانه خۆیان ساغ ناکه‌نه‌وه کامیان ئه‌و حزبه‌ن که ڕێبازی ته‌واوی حزبی دیموکرات پیاده ده‌کات خۆ ناکریت هه‌ردووکیان راست بن و هه‌ردووکیان میراتگه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستان بن . ئه‌ی ئه‌و [تێکۆشه‌ره خائینانه] بۆ ده‌ست پێناکه‌ن ڕاپۆرتێکی ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بڵاوبکه‌نه‌وه که بزانن کوڕی کوردی بۆ له‌ت ده‌که‌ن و له کۆیه چۆن بۆایان ده‌کرێت تاران بروخێنن ، دیاره نابیت هه‌نووکه ووشه‌ی خائین له ئه‌ده‌بیاتی حیزب بمینیته‌وه و ئیتر مۆر به خه‌ڵکی دابده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ر بیروباوه‌ڕی ئه‌و دوو سه‌رکرادیه‌تی یه نه‌گونجا .
که‌سانێکی شاره‌زای ئه‌و سه‌رده‌مه به ئینساف و به زانستیانه په‌یوه‌ندی یه‌کانی حزبی دیموکرات و قاسملۆ و حیزبی توده‌ی شێ نه‌کردۆته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نووسرابیت هه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌ری یانه بوون که هه‌تا چه‌ند که‌سه‌که باوه‌ری به سیاسه‌تی حیزبی دیموکرات و حیزبی توده هه‌بووه و به‌س ، یا باسی ئه‌و ریبازه ناکات که ئه‌وکاته سیاسه‌تی حیزبه سۆسیال دیموکراته‌کان به سیاسه‌تی ملکه‌چی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و رۆژئاوا له‌دژی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی سوسیالیستی ده‌ناسرا که دکتۆر قاسملۆی شه‌هید خۆی خسته باوه‌شیان و به شانازی به‌شداری چالاکیه‌کانی ده‌کرد و له ئه‌ده‌بیاتی حزبیشی دا باسی لیوه‌ده‌کرا ، پاشان هه‌ردژی ئه‌و سیاسه‌ته نامیلکه‌ی کورته باسی هێنایه ناو حزبی دیموکرات . ئه‌و سیاسه‌ته له‌لایه‌ن هه‌موو حزبه کۆمونیستی یه‌کانی جیهان مه‌رفوز بوو. ئه‌وه‌ی خۆی له‌وبه‌ره‌یه دابنابایه به پیاوی [سی . ئای . ئه‌ی] و رۆژئاوا له قه‌ڵه‌م ده‌درا . ئه‌و ئه‌وکاته بوو که ئه‌و کوردانه‌ی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م به پێشکه‌وتووخوازی ناو حیزبی دیموکرات ده‌ناسران و ئه‌وانه‌ی تر به کۆنه‌په‌رست و سه‌ر به رژێمی فاشی به‌غدا . هه‌ر بۆ نموونه شیخ عزالدین حوسینی له‌به‌ر هاتووچۆکردنی بۆ به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو له دژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه یه‌ک ووشه بدرکێنی و سکوتی هه‌ڵبژارد ، بۆ خه‌ڵکانی هه‌ڵه‌بجه و کورده‌کانی تر ده‌بیت ناوی چی له‌و پیاوه ئاینی یه بنریت . له کاتێکدا له دنیادا دژی بۆردمانی هه‌ڵه‌بجه و کوشتاری به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌هاتنه سه‌رشه‌قام . به‌هه‌مان شێوه‌ش جه‌لال تاڵه‌بانی ریسواکرا کاتێک تێڕۆڕکردنی قاسملۆی خسته سه‌ر رژێمی عێراق و ئاوێکی پاکی به ئیران داکرد . ئه‌وه‌ش بۆ کورده‌کان بووه قوبووڵ نه‌کردن و هه‌تا ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی هه‌بوو شه‌رم دایده‌گرت له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سکرتێره‌که‌ی . به‌عسی خوێری چه‌کی ده‌دا به کۆمه‌ڵه و حزبی دیموکرات بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه له ئیران دروست بکه‌ن به‌و چه‌کانه‌ی به‌عس ئه‌وانیش یه‌کتریان قڕ ده‌کرد . ئاخۆ ئه‌ندامانی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار و حیزبی توده چه‌ندیان له ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتی کوردستان قڕ کرد . ئه‌ی کوا ئه‌و نووسینانه‌ی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی لێک ترازان و ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆ گرتنانه‌ی که حزبی دیموکراتی به‌و ده‌رده بردووه . کوا ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی داربوون له‌گه‌ڵ رژێم بۆ نایه‌نه وه‌ڵام که چه‌ندیان یارمه‌تی بۆ حیزب په‌یداکردووه و رۆڵی به‌عس له‌و په‌یوه‌ندی یه چه‌ند بوو .
ئه‌وانه‌ی چه‌کیان له به‌عس وه‌رده‌گرت و کوردی یان پێ ده‌کوشت به دڵسۆز و تێکۆشه‌ری کورد خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌دا له وکه‌سانه شه‌ریفتربوون که بیروباوه‌ری توده‌یی و په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌میان هه‌بوو ، ئه‌وه‌ش ده‌بیت بکرێته بابه‌تێکی زانستی و به ئینسافانه باسی لێوه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی لاوی کورد به شیعاراتی وه‌همی فریونه‌درێت . هه‌ردوو تێکۆشه‌ران کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و دکتۆر ره‌حیمی قازی هه‌شت ماده‌ی یان برده لای هاشمی ره‌فسنجانی که ئه‌وکاته سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئیران بوو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد بدۆزنه‌وه ، ئا ئه‌و کاته‌ش ئه‌و به‌رێزانه باوه‌ریان به کوشتن نه‌بووه که میلله‌تی کورد له پێناوی خو‌دموختاری بکرێته قوربانی و شاروگوندی کوردستان وێران ببێت . ئه‌وانه ده‌یانزانی شۆڕشی بارزانی به‌وهه‌موو هێزه‌ی نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عسی خوێڕی به شه‌ڕ ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌ده‌ست بهینیت بۆیه تا دوا نه‌فه‌سی رژێم هه‌وڵیان دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت مفاوه‌زات و دانووساندن بکه‌ن ، حزبی دیموکرات به سه‌رکردایه‌تی قاسملۆ و عه‌بدوڵلای حه‌یاکی مۆری خائین و جاشی به‌و تێکۆشه‌رانه‌وه نا ، ئه‌ی شه‌هید قاسملۆ له‌کاتی گفتوگۆ شه‌هید نه‌کرا ئه‌ی له ڤیه‌نا له گه‌ڵ نوینه‌ری [پله‌سفری] حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیران کۆنه‌بۆوه ئه‌وه‌یان ناوی چی لێ‌نرا. قاسملۆی شه‌هید ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه بووه خۆراکی سیاسه‌تێکی فاشیل و تاکڕه‌وی ، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوڕێ یه‌کان و دانووساندن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ به هێزکردنی حزبی دیموکرات و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له‌گه‌ڵ رژێمی کۆنه‌په‌رست و مرۆڤ کوژی ئێران دانیشت . ده‌بیت ئه‌و ئه‌ده‌بیاته له فه‌رهه‌نگی کوردی بسرێته‌وه و که‌س بۆی نه‌بیت ببیته ده‌مراستی ئه‌و میلله‌ته به‌سته‌زمانه و به هه‌وای خۆی مۆر له خه‌ڵکی بدات و که‌سانی کورد سه‌ر به دوژمن تاوانباربکات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌که‌ی ناگونجێ .خه‌ڵکانێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی حزبی دیموکرات دانیشتوون و له‌به‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ی ناو به‌ده‌نه‌ی حزب وازیان هێناوه و به‌شداری ئه‌و خه‌باته ناکه‌ن که ئه‌و سه‌رکردایه‌تی یه پیاده‌ی ده‌کات. کزبوونی حزبی دیموکرات خۆ نابیت هه‌نووکه‌ش بخریته ئه‌ستۆی حزبی توده ، که جاران به‌و ئه‌ده‌بیاته خه‌ڵکی کوردیان فریووده‌دا .
پێوه‌ری نیشتمان په‌روه‌ری و بوونی رێبازی سه‌ربه‌خۆیی خوازی ده‌بیت لای هه‌موو کوردێک وه‌کو یه‌کتر سه‌یربکریت جا ئه‌و که‌سه بایی چه‌ند له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشتووه یا په‌یره‌وی ده‌کات ئه‌وه ئازاده له فیکری خۆیدا .کاک حه‌مه‌ده‌مین و مامه‌غه‌نی هه‌رده‌م باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که به‌هۆی یارمه‌تی حزبی شیوعی عێراق ده‌توانن کاربکه‌نه سه‌ر سیاسه‌تی حزبی توده بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێکی تر ئاوڕ له‌مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای کورد و کوردستان بداته‌وه ، خه‌باتی ئه‌وان له‌ناو حزبی توده به‌رده‌وامی هه‌بوو و هه‌رده‌م ئه‌و ده‌وره‌یان وازی ده‌کرد ،ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌وان بۆ خزمه‌ت کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ئاشکرا و دیار بوو ، کاتێک زانیان ئیتر ناتوانن ته‌ئسیرله‌سه‌ر ئه‌و حزبه دابنێن ده‌ستیان له‌کار کشانده‌وه و باوه‌ڕیشیان به‌وه نه‌بوو له ئه‌وڕوپاوه حزب ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه بۆیه هیچ حزبه‌کیان دروست نه‌کرد . ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت مێژوویه‌کی تریان بخاته پشت و خه‌ڵکی تریان لێ بکه‌نه پاڵه‌وان ئه‌وا تاقه مه‌رامی خودی خۆیانه و هیچ له‌و باسه ناگۆریت چونکه نزیک بوونی ئه‌مان له حزبی شیوعی عێراقی بۆ خه‌ڵکی کورد ئاشکرایه و گه‌لێک که‌س له ژیانداماوون که ئاگاداری ئه‌و کردارانه‌ن .ده‌کرێت ئه‌ندامانی حزبی و کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له مه‌لا عه‌وڵا پرسیاربکه‌ن باسی هینانی ئه‌و حه‌وت ماده‌یی سه‌دام حسین بکات ، بوونی حه‌وت ماده‌یی سه‌دام حسین له‌ناو حزبی دیموکرات ده‌نگی هه‌بوو هه‌روه‌ها ئاشکراش بوو که مه‌لا عه‌وڵا له حاجی ئۆمه‌ران چۆن به هه‌لیکۆپته‌ر چووه که‌رکوک و ئه‌و په‌یامه‌ی به‌عسی بۆ کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی و ده‌فته‌ری سیاسی هینا بوو مه‌لا عه‌وڵا ده‌زانێ خه‌ڵکی لایان ئاشکرا بووه بۆیه ئه‌و به نهێنی و ئاشکرا خۆی له‌و باسه نادات . ده‌بوایه له داڕشتنی بیره‌وه‌ری یه‌کانی هه‌ندێک ئه‌و ڕاستی یانه تۆماربکات و ویژدانی خۆی پاک بکاته‌وه ، هه‌ربۆیه ئێستاکه‌ش یادی خومێنی خوێن‌ڕێژ له هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێر ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌وا سووک بکه‌ن مه‌لا عه‌وڵا نقه‌ی له‌به‌رنایه‌ته ده‌ر و دژی ئه‌و کرده‌وانه قسان ناکات به‌ڵام له کاتێکدا هێمنی مه‌زن و فاروقی که‌یخسروی و ئه‌حمه‌دی قازی هه‌زاران گه‌نجیان به‌هۆی ده‌رکردنی گۆڤاری سروه فێره کوردی نووسین و خوێنده‌نه‌وه کرد ئه‌و زمانی له‌دژی یان ده‌گه‌ڕا ، ده‌با مامۆستا باسی ئه‌وه‌ش بکات حه‌فت رۆژ لای به‌عس گیرساوه‌ته‌وه تاوه‌کو پێیان بڵێت قاسملۆ زۆرکاری هه‌یه و نه‌یتوانی بێته لاتان و ئه‌و حه‌فت ماده‌یه‌ش ده‌بیت جێ به‌جێ بکه‌ن . ئه‌و رێبازه ببووه کێشه‌ی سه‌ره‌کی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار یان نه‌هێشتنی قاسملۆ بوو له سکرتیری حیزب که گوایه توده ده‌یویست و مه‌لا عوڵا و قاسملۆ پروپاگه‌ندی یان بۆ ده‌کرد . ئه‌وه ده‌بیت بۆ لای خه‌ڵکانی کورد ئاشکرا بکریت و باسی لێوه بکرێت .
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌و شتانه وه‌ربگیریت . ده‌بیت ئه‌وانه‌ی رووداوه‌کان تۆمار ده‌که‌ن به راست و دروستی باسی بکه‌ن . کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی له گۆڤاری ئاشتی و سۆسیالیزم ژماره 1 ره‌زبه‌ر خه‌زه‌ل وه‌ری 1985 له لاپه‌ڕه 82 هه‌تا 123 [به‌رنامه‌ی لینینی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و شێوه‌ی به جێ گه‌یاندنی وه‌گیراوه و به‌ناوی م .آ. ره‌وه‌ند بڵاوکردۆته‌وه . هه‌روه‌ها له لاپه‌ره‌ی 25 هه‌تا 35 ی ژماره‌ی 2 خاکه لێوه‌ی 1986 ی هه‌مان گۆڤاردا به‌ناوی [مه‌حموود ئازاد نوێنه‌ری حیزبی توده‌ی ئێران راگه‌یاندنی بڵێسه‌ی شه‌ر دانامرکی ] بڵاوکردۆته‌وه .
هیوادارم حه‌سه‌نی ماوه‌رانی یا ره‌زای سیراجی یا مژده‌ی کچی کاک حه‌مه‌ده‌مین هه‌وڵ بده‌ن نووسینه‌کانی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و بابه‌ته وه‌ڕگێردراوه‌کانی و چاوپێکه‌وتنه‌کانی کۆبکه‌نه‌وه و له کتابه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆی چاپ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و تێکۆشه‌ره شۆڕشگێره هه‌ر به زیندیووی بمێنیته‌وه و خه‌ڵکی کورد ئاشنایی هه‌بیت له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانی ، ئه‌و کاته‌ش بۆ هه‌مووان ئاشکرا ده‌بیت که چه‌ند به توانا بوو له بواری نووسین دا.
___________________ * له زه‌ڵێ و توژه‌ڵه و نۆکان هاوڕێ یان ئه‌بوسه‌رباز ئه‌حمه‌د بانیخیلانی و ئه‌بو ئاسۆس فاتح ره‌سول و مه‌لاعه‌لی عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی لێپرسراوی ئه‌و باره‌گایانه بوون .
___________________________________________
به‌رێز کاک سه‌عید کوێستانی باسی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و کۆمیته‌ی ئینقلابی به‌و شێوه‌یه ده‌کات و منیش ده‌قی نووسینه‌که‌ی ئه‌وم گواسته‌وه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورد سوودی لێوه ببینی و هیوادارم کاک سه‌عیدیش لێم زوێر نه‌بیت که به‌بێ پرسی ئه‌و ئه‌و کاره‌م کردووه و هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستم روونکردنه‌وه‌ی راستی یه‌کان بووه و به‌س.
7\7\2010 - ستۆکهۆڵم
|