![]()
|
له چله‌ی تيرؤركردنى شه‌هید سۆارندا , رایده‌گه‌یه‌نین هه‌وڵی داخستنی دۆسیه‌که‌ی ده‌درێت .
40 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستێکی تیرۆریستی کوردی , ڕۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نوسینگه‌ی که‌رکووکی ناوه‌ندی چاک ( سۆران مامه حه‌مه) يان له شاری که‌رکووک و له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی تیرۆر کرد. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌مه‌جۆر له‌لایه‌ن و ڕۆژنامه‌نووس و ئازادیخوازانی کورد له ناوه وه ى نیشتمان و هه‌نده‌ران دروست بکات ، هاوکات چه‌ندین ناوه‌ند و ڕێکخراوی سیاسی و مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئیدانه‌ی ئه‌م کاره تیرۆریستیه‌یان کرد .
په‌یامی تیرۆیستان له تیرۆرکردنی کاکه سۆران چاوترسێنكردنی ڕۆژنامه‌نووسه بوێره‌کان بوو ، تا به پێنوسه‌کانیان زیاتر دژایه‌تی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی و لوتکه‌ی ناداپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و تێكشکانی هه‌یبه‌تی پۆلێ به‌رپرسی پله یه‌کی کوردی نه‌که‌ن. به‌ڵام به‌پێجه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یامه ، له کاتێکا یادی 40 ه ى شه‌هید سۆران ده‌که‌ینه‌وه ، ڕۆژنامه نووسه بوێره‌کان وشه و بابه‌ته‌کانیان زیاتر چۆته ناو قوڵایی دیارده‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، له ته‌ک ئه‌مه‌شدا تیرۆریسته کورد زمانه‌کان به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاند که ده‌سه‌لاتی کوردی به‌زمانی گوله‌و زه‌بروزه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌له‌مه بوێره‌کان ململانێ ده‌کات ، نیشاندانی ئه‌م وێنه‌یه قێزه‌وه‌نه‌ش ، وای کرد که خودی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، کێشه‌ی کورد سه‌ر له نوێ له ناوه‌نده سیاسی و مرۆڤ دۆستييه کان شه رمه زار بکات .
هه‌رلێره‌دا ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که دوای تێپه‌ڕینی 40 ڕۆژ به‌سه‌ر تیرۆری ئه‌م ئه‌ندامه‌مان ، تائێستا هیچ لێکۆڵینه‌وه‌کی جدی له‌سه‌ر ئه‌م تیرۆرکردنه نه‌کراوه ، وه به‌پێجه‌وانه‌ی په‌یمانی سه‌رۆکی هه‌رێم ( مه‌سعود بارزانی) ئیدانه‌کردنه‌که‌ی جێگره‌که‌ی ( (کۆسره‌ت ڕه‌سول ) که له کۆتایی مانگی 7 ی ئه‌م ساڵ له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسانی که‌رکووک دایان ، که سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ( ده‌بێت که‌لتوری تیرۆر له‌ناو ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌مێنیت ، وه به وته‌ی خۆی داوای له ده‌زگا به‌رپرسه‌کان کردووه که لیكۆلینه‌وه يه‌کی جدی له‌م باره‌يه وه بکه‌ن) . که‌چی به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه ، پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌لسوکه‌وت کراوه ، فشارێکی زۆر خراوه‌ته سه‌ر پۆلیسی شاری که‌رکووک که په‌روه‌نده‌که دابخرێت ، به‌لام خۆشبه‌ختانه تاكو ئێستاش ئه‌م داخوازیيه‌ی ده‌سته ڕه‌شه کوردیيه ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی پۆلیسی که‌رکووک جێبه‌جی نه‌کراوه .
بۆیه ئێمه لێره داوا ده‌که‌ین که چیتر ده‌سه‌ڵاتی کوردی داڵده‌ی بکوژانی شه‌هید سۆران نه‌کات ، وه به‌په‌له لیژنه‌یه‌کی لێکۆلینه‌وه له ناوه‌نده بێلایه‌ن و مرۆڤ دۆسته جیهانیيه‌کان پێک بهێنرێت وه وته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌یانامه‌که‌یان ، بخه‌نه بواری پڕاکتیکیه‌وه .
هاوکات داوا له‌به‌رێوبه‌رانی پۆلیسی شاری که‌رکووک ده‌که‌ین , ناوى تاوانباران ئاشکرا بکه‌ن و نه‌چنه پای داخوازی ئه‌و ده‌سته تیرۆریستیه کوردیيه‌ی که فشار ده‌خاته سه‌ريان تا دۆسیه‌که دابخه‌ن ،ئه‌وا به‌رپرسیاره‌تيیه‌کی میژووییه ،ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش به‌شدار پێبکه‌ن له‌و تاوانه‌ی که لای ئازادیخوازان قه ت له‌یاد ناکرێت
ناوه‌ندی چاک 20080831
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌واز بۆ ته‌واوی کوردستانیان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چالاکیه‌کانی حککچع له خۆپێشاندانه‌که‌ی ئۆتاوا.
له سه‌ر بانگه‌وازی رێکخراوی "خاوه‌ران " که رێکخروێکی جه‌ماوه‌ری ئێرانیه له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ دیفاع له ئازادی زیندانیانی سیاسی و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئیعدام و ئازادی بێ قیدو شه‌رتی سیاسی له ئێران و به داداگایی کێشانی سه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی و رووخانی ئه‌م حکومه‌ته‌و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم دامه‌زراوه .رێکخستنی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق (حککچع)هه‌لسوراونه به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندان وناره‌زیه‌تیه‌ی کرد که‌له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران ده‌ستی پێ کرد‌و پاشان به ناو شاری ئۆتاوای پایته‌ختی که‌نه‌دا به‌رێ که‌وتن به‌ره‌و بینای په‌رله‌مانی ئه‌م ووڵاته .
خۆپیشانده‌ران بۆماوه‌ی دوو سه‌عات له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیران‌دا کۆبونه‌وه جگه له شیعاردانی وه‌ک (زیندانیانی سیاسی ده‌بی ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێن )و (سه‌فاره‌تی تیرۆریستی ئیسلامی ده‌بێ دابخرێ ) و(سزای ئیعدام ده‌بێ هه‌لوه‌شێته‌وه )و (مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی بژی سۆسیالیسم)...هتد،نوێنه‌ری چه‌ندین سه‌ندیکای کرێکاری و ریکخراوه‌ی ژنان و گروپ وئه‌حزابی سیاسی ووته‌ی خۆیاندا له‌وانه ؛ سه‌ندیکای سه‌راسه‌ری کریکارانی پۆستی که‌ندا و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق(حککچع) .( سه‌ردار عه‌بوللا حه‌مه ) په‌یامی پشتیوانی و ووته‌ی (حککچع) پێشکه‌ش کرد له یه‌کێ له وته‌کانیدا ووتی : (ئێمه تا سه‌ر خۆمان به هاوخه‌بات وپشتیوانی خه‌لکی ئازادی خوازی ئێران ده‌زانین بۆ رووخانی جمهوری ئیسلامی ئێران ) وه ووتی : (جمهوری ئیسلامی هه‌ر به‌وه تاوانبار نیه که خه‌لکی ئێران قه‌تل و عام ده‌کا یا ئیعدام و زیندانی وئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌کا به‌لکو ئه‌م رژیمه بکوژی خه‌لکی عێراقیشه به کۆمه‌ک کردنی گروپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌کان هه‌ر بۆیه ئه‌م رژیمه تاوانبا‌ره له به‌رانبه‌ر هه‌موو خه‌لکی ناوچه‌که‌دا ده‌بێ ئه‌م به‌ربه‌ریانه‌ی ئیسلامی سیاسی نه‌مێنن سه‌فاره‌تیشیان دابخرێ).
خۆپیشانده‌ران به شه‌قامی سه‌ره‌کی ناو شاری ئۆتاوا به‌ره‌و په‌رله‌مانی که‌نه‌دا به‌رێ که‌وتن به‌هه‌لکردنی ده‌یان لافیته‌ی سوور و پلاکاردی حیزبه‌کان یه‌کێ له‌و لافیتانه لافیته‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق (حککچع )بوو. له به‌رده‌م په‌رله‌مانیشدا خه‌لکه‌که بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک مانه‌وه زۆر به‌و ناوه‌دا ئیحساسی پشتیوانیان نیشاندا پاشان بریار نامه‌ی رێكخراوه‌ی "خاوه‌ران" به زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن جه‌مشیده‌وه خوێنرایه‌وه که داواکاریه‌کان خستبوه روو . به سروودی ئنته‌رناسینال کۆتایی به خۆپیشاندانه‌که هات .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌بۆنه‌ی 29 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی قاڕنێ له هوله‌ند.
کاتژمێر 13:00 رۆژی هه‌ینی 29 ئاگۆستی 2008، له یادی 29 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژیی قاڕنێ دا، له شاری لاهای وڵاتی هوله‌ند، به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م دادگای تاوانبارانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاته، به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که، خوازیاری دادگایی کردنی تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کی قاڕنێ بوون. هه‌روه‌ها به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی زیندانیانی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورد که ئێستا له زیندانه‌کانی رێژیمدان، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی له سێداره‌دانیان کرد و یاداشتنامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی دادگای تاوانبارانی نێوده‌وڵه‌تی کرد که تێیدا باس له کۆمه‌ڵکوژیی قاڕنێ و حوکمی له سێداره‌دانی چالاکوانانی کورد کرابوو. دادگای ناوبراویش داوای کۆکردنه‌وه‌ی دۆکۆمێنتی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆسییه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئێران بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، کۆمیته‌ی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان و ئه‌ندامانی رێکخراوی لاوانی پارتی ئازادیی کوردستان، چالاکانه به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرد.
ناوی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی به‌شدار له کۆبوونه‌وه، بریتییه له: ناوه‌ندی چاك حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی كوردستانی ئێران یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان تۆڕی مافی مرۆڤی كورد یه‌کێتی لاوانی دیمۆكراتی كوردستان رێکخراوی لاوانی پارتی ئازادیی کودرستان پارتی ئازادیی كوردستان PAK پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 11/ خه‌رمانانی/8270 31/ ئاگۆستی/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له یادی قاڕنێ‌دا. هه نگاوێک بۆ ده‌ستکۆتاکردنی پێشهێلکارییه‌کانی مافی گه لی کورد.
ناوه ندی چاک ئه ڵمانیا، پاشنیوه ڕۆی ڕۆژی 28.08.2008 سه ردانی ڕێخراوی لێبوردنی نێوده وڵه تی ( ئه منستی ئینته رناشناڵ) ی هانۆڤه ری کرد‌و بۆ زیاتر له نیو کاتژمێر به چڕی کاره کۆمه ڵکوژی یه که ی گوندی بێتاوانی (قاڕنێ) ی له گه ڵدا باسکردن ومه رامی ئه وڕژێمه ی له سه ره تای هاتنه سه رحوکمیه وه به پلانێکی تۆکمه و داڕێژراو بۆ له ناوبردن و سڕینه وه ی ناسنامه ی کورد تا به ئه مڕۆد گات بۆ ڕوونکردنه وه، له پێودانگی ئه و کاره ساته وه و به مه به ستی به رگرتن به و جۆره هێرشه وه حشیانه یه له لایه ن دوژمنانی کورده وه ، نامه یه کی به هه ردو زاراوه ی ئینگلیسی و ئه ڵمانی ئاماده کربوو، خسته به ر دیده یان که له دووتوێیدا ڕیزبه ندێک له ناوی چالاکوانی کوردزمانی دانیشتوی شوێنه جیاجیاکانی ئێرانی تیا پۆلین کرابوو له سزای له سێداره دانه وه تا ده گه یشت به زیندانی یه کانی تا ئێستا بێ دادگایی‌کردن، شه وڕۆژ ده که نه وه . وێڕای په نجه دانان له سه ر ئه و ناعه داله تیانه ی له مڕۆکه دا ئه و ڕژێمه و ڕژێمه تاوانکاره کانی دیكه ، وه ک په یمانێکیان له نێوانی یه کدیدا به ستبێ و به ئه رکی سه رشانی خۆیان بزانن، وه بۆ گه یشتنیان به و ئاکامه ی نه خشه یان بۆ کێشاوه بۆ سڕینه وه و له ناوبردنی یه کجاره کی گه لی کورد، کوشتن و زیندانیکردن و هه ڕه شه درێژه ی هه یه ، ئه گه ر په له نه کرێ و، ئه مانه له به رچاوی هه موو کۆ مه ڵی مرۆڤایه تی ڕیسوا نه کرێن، به دوای یه کدا ده یان کاره ساتی وه ک قاڕنێ و هه ڵه بجه و ئه نفالبه به‌رپا ده‌که‌ن.
به مه به ستی به ر گرتن به و کاره دژه مرۆیی یانه و ده ستکۆتا کردنی ڕژێمی کۆنه په رستی جمهوری ئیسلامی و هاوشێوه کانی له ناوچه که و جیهاندا ، به له به رچاوگرتنی هه وڵ و چالاکی ڕێخراوی ئه منستی له و مه یدانه دا ، وه ک پێویستی یه کی ئێستایی، ناوه نده که مان له ده رگای دان و، جێگه ی خۆشحاڵیشمانبوو که ئه وان به و په ڕی ئاماده باشی یه وه و ، وه ک ئه رکێکی سه رشانیان له پێناو خزمه تی مرۆڤایه تیدا، له کاره که ی ئێمه یان ڕوانی ، وێڕای به شکردنی ئه و خه مه گه وره یه له گه ڵماندا، به ڵێنیشیان پێداین که هه ر ئه مڕۆ(واته ڕۆژی 28.08.2008) کاری جددی له سه ر بکه ن و له کورتترین ماوه دا ئاڕاسته ی سه ره وه ی خۆیانی بکه ن ، واته بۆ شاری (بۆن) ی بنێرن و له کورتترین ماوه شدا وه ڵامی فه رمیمان بده نه وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتیوانی له خه‌باتی به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له سویسرا.
به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان، له بنه‌ڕه‌تدا سیاساتیک پێشنیار ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر سیاساتی ڕاست و بیگانه دوژمنی وه‌زاره‌تی کۆچ وعه‌دل. ئالته‌رناتیفیکی عه‌مه‌لی ده‌خاته‌ڕوو که ده‌روازه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به واقعی کێشه‌ی تیکه‌لاوبوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سویسرا له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه ببێته بابه‌تیکی ڕۆژانه‌یان .
ئه‌م به‌ره‌یه نزیکه‌ی 9 مانگه دروست بووه‌و جگه له‌وه‌ی له‌ئاستی کانتۆنه‌کاندا ، به‌ش و هه‌ڵسوڕاوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لام له‌ئاستی سه‌راسه‌ریشدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی بووه. ئه‌م به‌ره‌یه پێکهاتووه له چه‌ندین لایه‌ن وحزب و کۆڕ وکۆمه‌ڵی جۆراوچۆری سویسری و بیانی که ئامانجه گشتیه‌کانیان له به‌ێاننامه‌ی دامه‌زرانی ڕاگه‌یه‌نراوه. بڵاوکراوه و سایت، دوو بنکه‌ی تایبه‌ت به هاوکاری و کۆمه‌ک به‌په‌نابه‌رانیان هه‌یه.
له .2008 13.9 له شاری بیرن له کاتژمیر 13.30 خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری و به‌رز و هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌ڕێده‌خه‌ن به‌دژی سیاساتی ده‌وله‌ت و داوا ده‌که‌ن :
1/ مافی نیشته‌چیبوون بۆ هه‌موان به‌ڕه‌سمی بناسرێ. 2/ به‌قانوونی کردنه‌وه‌ی هه‌موان. 3/ لاچوونی به‌ندی حآله‌تی تایبه‌تی. 4/ مافی هینان و پیکه‌وه ژیانی خێزان.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ، پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م خه‌باته ده‌کات و هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه به‌زووترین کات بێته‌دی.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی په‌نابه‌ران ده‌کات که چالاکانه له‌م خۆپیشاندانه به‌شداری بکه‌ن و له دژی سیاسه‌تی په‌نابه‌ریی ده‌وله‌ت بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌نگه‌ریکی گرنگه بۆ هاتنه دی ئامانجه سه‌ره‌تایی و ئینسانیه‌کانمان.
بژی مافی نیشته‌جیبوون بۆ هه‌موان.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش پێکه‌وه، دژ به پێشێل‌کرانی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی.
زیاتر له 100 زیندایی سیاسیی کورد، له زیندانه‌کانی رێژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی، له پێناو به‌فه‌رمیی ناسینی که‌سایه‌تی سیاسیی و مه‌ده‌نیان و ره‌فتاری شایسته له‌گه‌ڵیان و هه‌ڵگرتنی حوکمی ئێعدام و راگرتنی ئێعدامی زیدانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆتایی هێنان به ئه‌شکه‌نجه و پێشێل‌کرانی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان، یه‌کگرتووانه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ستراوه‌یی سیاسیی و رێکخراوه‌ییان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری و بێ‌سنوور. تا نووسینی ئه‌م به‌یاننامه‌یه 4 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا تێده‌په‌ڕێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که، مانگرتن له خواردنی خوشک و برایانی به‌ندکراومان، مه‌ترسیی ده‌خاته سه‌ر سڵامه‌تییان، به‌ڵام ئامانج و ویستی زیندانیانی مانگرتوو ڕه‌وا و حه‌قخوازانه‌یه. هه‌ربۆیه، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کورده‌کانی خوراسان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له وڵاتی بریتانیا، پێکه‌وه به هاوبه‌شی پشتیوانیی له داخوازی خوشک و برایانی مانگرتووی به‌ندکراومان ده‌که‌ن و سڵاو بۆ خۆراگری و کۆڵنه‌دانیان، ده‌نێرن. ئێمه به یه‌کده‌نگی داوا له رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دیفاع له مافی مرۆڤ ده‌که‌ین، ئاوڕ له باروودۆخی ناله‌باری زیندانیانی سیاسیی کورد بده‌نه‌وه و به‌ده‌نگ ئه‌و داخوازیانه‌وه بچن که له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و باقی کۆنوانسیۆن و پرۆتۆکۆڵه‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه یه‌کده‌گرنه‌وه.
خه‌رمانانی 270810 ئاگۆستی 200830
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازێک بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانی خه‌باتی په‌نابه‌ری له سویسرا.
به‌ڕێزان ... ئێوه هه‌مووتان ئاگاداری هه‌لومه‌رجی عیراق و کوردستانن، ئاگاداری ئه‌وه‌ن که سه‌رجه‌م میدیاکانی دونیا هه‌ر ڕۆژه‌و ژماره‌یه‌کی نوێ له پارچه پارچه بوونی ئیسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ڕاده‌گه‌یه‌نن، ده‌بینن که چۆن جه‌سته‌ی هه‌لاهه‌لا بووی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ بێتاوانی ئه‌و ووڵاته ڕووی میدیاکانی داپۆشیوه، که‌س نیه له‌وه تینه‌گا که ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێویستیان به فریادڕه‌سێکه ،ئه‌وان که هیچ ڕیگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستی مه‌رگ شکنابه‌ن، ئه‌وان که ئاینده‌یه‌کیان نیه‌و ئومێدێک له سبه‌ینێی خۆیاندا نابینن، ئه‌وان که به‌یانیان له ماڵه‌کانیان ده‌رده‌چن و به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێواران نین، ئه‌وان که دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی بێ ئاوی. بی نانی، بێ کاری ،نا ئامنی و ده‌یان ده‌ردو مه‌ینه‌تی تریان گوله باران ده‌کرین، ده‌کوژرێن ، ده‌خرێنه کونجی زیندانه تاریکه‌کانه‌وه، ئه‌وان که له دۆزه‌خێکدا هه‌ر ڕۆژه‌و هه‌ر له‌حزه وێران ده‌بن ، مه‌رگی ئازیزانی په‌نا ده‌ستیان ده‌بینن،ناچارن ، هه‌ڵدێن ، سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، ووڵات به جێ‌دێڵن، ڕوه‌و گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه بێ‌ئامانج ده‌ڕۆن، بێ‌ئامانج دێن، لێره‌ش له کانگای ئدیعاکانی مافی مرۆڤه‌وه، له کانگای ئیدیعاکانی ئارامی و خۆشبه‌ختی ئینسان و به به‌ر چاوی ئێمه‌وه ده‌مرن، خۆیان ده‌کوژن، ته‌نیا ده‌کرینه‌وه و له کۆمه‌ڵگایان داده‌بڕن، ده‌خرێنه که‌مپه سارده‌کانه‌وه، له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن، ده‌یاننێرنه‌وه‌و به زۆر ڕاپێچی قه‌سابخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مالکی و تاڵه‌بانیان ده‌که‌ن.
کوان؟ به‌رگریکاره‌کانی مافه‌کانی ئینسان له کوین؟ کوان؟ خه‌باتکارانی دژی ئه‌م جهه‌نمه له کوێن؟ ده‌کرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌مه‌دا بێده‌نگ بین؟ ده‌کرێ لێگه‌ڕێین ڕاسیزم، یاسا دژه مرۆیه‌کان له‌مه خراپتر به سه‌ر په‌نابه‌ردا بهێنن؟
به‌ڕێزان .. ئێمه ئه‌رکێکی سه‌خت و گرنگمان له ئه‌ستۆیه ، ئێمه له مه‌یدانی خه‌بات ودیفاع له په‌نابه‌ران ڕاوه‌ستاوین ، ئێمه باوه‌ڕی زۆرمان به‌وه هه‌یه که ته‌نیا ڕێگایه‌ک بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئاینده‌ی په‌نابه‌رانێک که له‌و ووڵاته‌وه دێن خه‌باته، به‌رگریکردنه له مافه‌کانیان ، پشتیوانی کردنیانه، بانگه‌وازی من بۆ ئه‌وه‌یه .. پێکه‌وه کاری گه‌وره‌مان پێئه‌کرێ،ئێمه ده‌توانین کاریگه‌ریمان له سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌م ووڵاته هه‌بی، ئێمه ده‌توانین گۆڕانکاری له ژیانی په‌نابه‌راندا بکه‌ین، وه‌رن با پێکه‌وه سه‌نگه‌ری دیفاع له په‌نابه‌ران به هێز که‌ین، له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیدا خۆمان و په‌نابه‌ران ڕێکخراو بکه‌ین، به‌ر به‌م کاره‌ساته بگرین که هه‌ر ئێستا سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ په‌نابه‌ران ده‌ستی پێکردوه.وه‌رن له کۆنفرانس‌دا به‌شداربن و پڕۆژه دابڕ‌ێژین. پێکه‌وه بڕۆینه شه‌ڕی یاسا دژه په‌نابه‌ریه‌کانه‌وه. ته‌قه‌لای داهاتویه‌کی ئارام بده‌ین بۆ په‌نابه‌ران.
ئه‌حمه‌د عه‌لی سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا ahmadali525@hotmail.com 0041 78 853 20 04
|