|
روونکردنەوەیەک لە
بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان.
لەدیوانى
وەزارەتى هەرێم بۆ کاروبارى ناوخۆ.
پاش ئەوەى لە رێکەوتى (23/9/2008) کاتژمێر
(10)ى سەر لە بەیانى کچێکى تەمەن (17)ساڵان بەناوى (ل، م،ر،) لەناو
ماڵەکەى خۆیدا لەگوندى (سۆفى برایم)ى سەربە ناحیەى قوشتەپە کوژراو
خوشکێکى تریشى لەهەمان کات و رێکەوتدا بەناوى (ک،م،ر)ى تەمەن(16)ساڵان
دواى زامداربوونى و لەبەر سەختى برینەکەى نەتوانرا وتەى ناوبراو
وەربگیرێ ، بەداخەوە لە رێکەوتى (11/10/2008)لە نەخۆشخانە گیانى
لەدەستدا ، دواى لێکۆڵینەوەى ورد لە سەر شوێنى رووداوەکەو کۆکردنەوەى
زانیارى لەسەر ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە دەرکەوت کە بەپاساوى بێ بنەما
ئەم دووتاوانە گەورەیە لەلایەن کەسانى ناو خودى خێزانى ناوبراوان
ئەنجامدراوە، لەبەرئەوە (دادوەرى لێکۆڵینەوە) بڕیارى دا بە فەرمانى
دەستگیرکردنى تۆمەتباران هەریەک لە (باوک و دوبراى کوژراوان و کەسێکى
تر‌ى دەرەوەى خێزانى کوژراوان) ، دواى بەدواداچوونى پۆلیس و
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە رێکەوتى (19/10/2008) دا تۆمەتبار (ب،م،ر) لە
دایک بووى (1984) دەستگیرکرا بە پێى ماددەى (406/47/48/49/) ، دواتر
دادوەرى لێکۆلینەوەى بریارى دا بەبەندکردنى تۆمەتبار (ب، م، ر) بەپێى
ماددەى (406 لەیاساى سزادانى عێڕاقى).
هەروەها دواتر وتەى برایەکى تر‌ى کوژراوان بە ناوى (ش، م، ر) وەرگیرا و
دانى بەوەدانا باوکیان هانى یەکێک لە کوڕەکانى خۆى داوە بە ناوى (ت،م،
ر) تاکو ئەم دوو تاوانە گەورەیە ئەنجام بدەن ،هەروەها وتەى دایکى
کوژراوان بە ناوى (خ، ا ، م) وەگیرا ، هەروەها پاش گەڕان و هەولێکى زۆر
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و بنکەى پۆلیسى قوشتەپە، توانرا تۆمەتبار (م، ر،
ق)ى تەمەن (46) ساڵ کە دەکاتە باوکى هەردوو ئافرەتى کوژراو(ک، م، ر) و(
ل، م، ر) ، (دادوەرى لێکۆڵینەوە) بڕیارى دا بە بەندکردنى تۆمەتبار (م
ر، ق)و(ب، م، ق) بى پێى ماددەى (406 لەیاساى سزادانى عێڕاقى ) .
جارێکى تر هاووڵاتیانى کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لەداهاتوودا
دەرئەنجامى دادگایى کردنیان بە راگەیەندراوێکى تر بڵاودەکەینەوەو
دڵنیایى دەدەینە هاووڵاتیانى کوردستان کە تاوانباران بەسزاى یاسایى
دەگەیەنین.
بەپێویستى دەزانین جارێکى تر هاووڵاتیانى
کوردستان لەم بانگەوازەى خوارەوە ئاگادار بکەینەوە:
بەمەبەستى کەم کردنەوەى توندوتیژى و بە هاناوەچوونى ئەو ئافرەتانەى
کەروبەڕووى هەر جۆرە توندوتیژى و فشارێکى دەروونى و جەستەى دەبنەوە
لەلایەن هەرکەسێک و لە هەر ناوچەیەکى کوردستان و بە هەر بیانوویەکەوەبێ
، داوادەکەین لەرێگەى پەیوەندى کردن بەم ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە
ئاگادارمان بکەنەوە، تاکو لەڕێگەى هێزەکانى پۆلیسى فریاکەوتن و (پۆلیسى
بەدواداچونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان)ەوە بەپێ ى یاسا مامەڵە لەگەڵ
رووداوەکان بکەین .
ژمارەى تەلەفۆنەکانى بەڕێوەبەرایەتى و
نوسینگەکانمان لە شار‌و شارۆچکەکانى کوردستان:
یەکەم / بەرێوەبەرایەتى بەدواداچوونى
توندوتیژى دژبە ئافرەتان:
لە پارێزگاى هەولێر
( 07507598172 - 0662568172 )
دووەم / بەرێوەبەرایەتى بەدواداچوونى
توندوتیژى دژبە ئافرەتان:
لە پارێزگاى دهۆک
(07507851881 _ 7229181 062 _ 7614544 062 _ 5099181 0760 )
سێیەم / نوسینگەى بەدواداچوونى توندوتیژى
دژبە ئافرەتان:
لە قەزاى سۆران
07504464860-07507330104-3221010)
چوارەم / نوسینگەى بەدواداچوونى
توندوتیژى دژبە ئافرەتان:
لە قەزاى ئاکرێ
(0627801977)
پێنجەم /
سەرجەم بنکەکانى پۆلیسى فریاکەوتن لە پارێزگاى هەولێر:
دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندى بە بنکەکانى پۆلیسى فریاکەوتن بکەن ، یاخود
لەرێگەى پەیوەندى کردن بەژمارە تەلەفۆنەکانى (104_144_124) یاخود
پەیوەندى بکەن بە ژمارە مۆبایلى (07504460104) .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌یاننامه‌ی
گۆڤاری (لڤین)
سه‌باره‌ت
به هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د میره.
دوابه‌دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی باندێكی تیرۆریستی
له‌ڵایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه، كه پیڵانی تیرۆری سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری
لڤین (ئه‌حمه‌د میره)یان به‌ده‌سته‌وه بووه. به پێویستی
ده‌زانین
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه ئاڕاسته‌ی رای گشتیی كوردستان‌و
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی
هه‌رێم‌و
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆییه‌كان بكه‌ین.
گۆڤاری
(لڤین) هه‌موو ڵایه‌ك ئاگادارده‌كاته‌وه له ئاشكرابوونی
پیڵانێكی پڕ مه‌ترسی بۆ تیرۆركردنی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی، له‌ڵایه‌ن
باندێكی
تیرۆریستییه‌وه، كه خۆشبه‌ختانه له‌ڵایه‌ن ئاسایشی
سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ر له‌وه‌ی پیڵانه چه‌په‌ڵه‌كه‌یان
جێبه‌جێبكه‌ن. دیاره سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌م
بانده
بۆ
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات له‌به‌ر
سه‌ڵامه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌و له‌به‌ر چاوه‌ڕوانیمان بۆ ده‌ستكه‌وتنی
زانیاریی ته‌واو، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌مان راگرت.
هه‌وڵی
تیرۆری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (لڤین) دوای تیرۆری سۆران
مامه‌حه‌مه به‌رپرسی نووسینگه‌ی گۆڤاره‌كه‌مان دێت له كه‌ركوك، كه
شه‌وی
(21)ی ته‌مموز له كه‌ركوك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا تیرۆركرا‌و
تا
ئێستاش بكوژه‌كانی نه‌گیراون‌و نه‌شدراونه‌ته دادگا.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه به‌رامبه‌ر گۆڤاری (لڤین)، وه‌كو
یه‌كێك
له دیارترین میدیای ئازاد له كوردستاندا، ئاماژه‌ی بوونی
پیڵانی
ره‌شه دژ به‌م گۆڤاره وه‌ك یه‌كێك له سیمبوله دیاره‌كانی
میدیای
ئازاد له كوردستاندا، كه به هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنه‌وه
نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو شێوازی ته‌سفیه‌ی جه‌سته‌ییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئێمه
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی توندمان به‌رامبه‌ر خه‌مساردیی حكومه‌ت له
دۆسیه‌ی
شه‌هید سۆران مامه‌حه‌مه كه وایكرد رووداوی تیرۆریستیی
دیكه‌ی
به‌دوادا بێت، نیگه‌رانیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له بوونی
پیڵانی
تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به خۆمان‌و رۆژنامه‌نووسانی دیكه‌ی
ئازاد
له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه
نامانه‌وێت پێش پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌وین له دیاریكردنی
ناسنامه‌ی تاوانباره‌كاندا، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌و راستییه به
هه‌موو
ڵایه‌ك
بڵێین كه سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌م رووداوه، ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م
ئه‌و
گومانه‌ی كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه له
كوردستان، به‌شێك بێت له تیرۆری ده‌سه‌ڵات. بۆیه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورسدایه، كه ئه‌ویش
ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی كه‌سی‌و سیاسیی ئه‌و بانده‌و
دادگاییكردنیانه
له
دادگاییه‌كی روون‌و ئاشكرادا به به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
چونكه
ئێمه ئه‌م گروپه به به‌رپرسیار له خوێنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
سۆران
مامه‌حه‌مه ده‌زانین‌و گومانی ئه‌وه ده‌كه‌ین، تۆڕێكی
تیرۆریستی له‌پشت ئه‌م كاره‌وه بێت، كه بێده‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی
كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم لێی، مانای ترسناك ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه تیرۆر ناتوانێت ئازادی له‌م
وڵاته
بكوژێت‌و ده‌نگی ئازاد كپبكاته‌وه، به‌ڵام ده‌توانێت ناوبانگی
كورد له
دونیادا بزڕێنێت، هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
گروپی
تیرۆریستیی دیكه بۆ كوردستان‌و گۆڕینی گۆڕه‌پانی كوردستان بۆ
مه‌یدانی ته‌راتێنی تیرۆریسته‌كان.
له
كۆتاییدا وێڕای ده‌ستخۆشیمان له ئاسایشی سلێمانی بۆ
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیڵانه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده
تیرۆریستییه، داواده‌كه‌ین كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان‌و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م دۆسیه‌یه
به‌جدی
وه‌ربگرن‌و وه‌ڵامێكی روون‌و ئاشكرای رۆژنامه‌نووسان‌و خه‌ڵكی
كوردستان
بده‌نه‌وه، كه هه‌موو ڵایه‌ك به‌په‌رۆشه‌وه چاودێریی
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵویسته‌كانتان ده‌كه‌ن.
1/11/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لایه‌نگرانی چه‌ند ژنه،
به‌رپرسن له‌ئۆقیانووسێک تاوان دژ به‌ژنان.
27/10/2008 په‌رله‌مانی ناسیونالیزمى کورد له‌چوارچێوه‌ی هه‌موارکردنی
یاساکانی باری که‌سێتی به‌عسدا، یاسای فره‌ژنی رژێمی به‌عسی په‌سه‌ندکرده‌وه.
په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ناسیونالیزمى
کورده‌وه، به‌ڵگه‌یه‌کى‌ئاشکراى دژایه‌تى توندى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و
ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى کوردستانه‌له‌گه‌ڵ ماف و ئازادى و حورمه‌تى ئینسانى
ژناندا. به‌ڵگه‌ى دژایه‌تیانه‌له‌گه‌ڵ یه‌کسانیخواز‌ی و مافه فه‌ردی
و مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵک و ڕه‌وتی ئازادیخوازی و پێشکه‌وتنخوازی له‌کۆمه‌ڵگادا.
په‌رله‌مان وناسیونالیزم ده‌یانه‌وێ به‌ته‌واوى به‌پێچه‌وانه‌ى ماف و
خواسته‌ڕه‌واکانی ژنان و به‌ره‌ى یه‌کسانیخوازیه‌وه‌ئاڵوگۆر له‌و
یاسایانه‌دا بکات. له‌جیاتى چه‌سپاندنى یه‌کسانى مافى ژن و پیاو و ره‌تکردنه‌وه‌ى
نه‌ریتى کۆنه‌په‌رستانه‌ى چه‌ند‌ژنه و ئاپارتایدى به‌عسى و ئیسلامى، که‌نزیکه‌ى
نیو سه‌ده‌یه‌یه‌کێکه له‌یاساکانى هارترین و درندانه‌ترین حکومه‌تى
ناسیونالیزمى عه‌ره‌ب، 5 ساڵ دواى روخانى ئه‌و رژیمه‌هاره، تازه‌ناسیونالیزمى
کورد ده‌ست به‌و نه‌ریته‌چه‌په‌ڵه‌وه‌ده‌گرێت. ئه‌مه‌به‌ڵگه‌ى ئاشکراى
ئه‌وه‌یه‌که‌ناسیونالیزمى کورد‌و په‌رله‌مانه‌که‌یان، چه‌نده‌له‌دواوه‌ى
مێژوون، هه‌تا به‌پێچه‌وانه‌ى پروپاگه‌نده‌کانیانه‌وه، به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ
ناسیونالیزم و بزوتنه‌وه‌کۆنه‌په‌رسته‌کانى تر‌ى ناوچه‌که‌شدا ناتوانن
یه‌ک هه‌نگاویش پێشکه‌وتوتربن. به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م په‌رله‌مانه‌به‌عه‌قلیه‌تی
پڕاوپری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌وه‌نوێنه‌رایه‌تی که‌لتوری دواکه‌وتوانه‌ى
پیاوسالاری کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر به‌که‌لتوری
ئینسانی و به‌رابه‌ریخوازانه‌ی ژنان و مافه‌فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کانیاندا.
په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی دوباره‌ی یاسای فره‌ژنی ده‌رهاویشته‌ی واقعی دیدگا‌و
مامه‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی و بزووتنه‌وه‌که‌یانه‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان و
مافه‌کانیان.
گومان له‌وه‌نییه‌که‌ئه‌و بریاره‌کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ى له‌هۆلى په‌رله‌ماندا
ده‌نگى بۆدراوه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ناوکۆمه‌ڵگادا،
ته‌نانه‌ت له‌دیهاته‌کاندا ده‌نگدانى بۆ بکرایه ڕه‌تده‌کرایه‌وه. به‌لام
نوینه‌رانى ئه‌م حزبه‌دژی ژنانه، چونکه‌زۆر له‌دواترن له‌خواست و
داواکاریه‌کانی ژنان و خه‌لکی کوردستان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانیش
نییه‌ئیراده‌و خواستی ژنان و بزوتنه‌وه‌که‌یان و مافه‌فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستانه، به‌پاساوی کۆنه‌په‌رستانه‌ی وه‌کو ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو
که‌لتوره‌که‌ی له‌دوایه، شه‌رع ڕێگا نادا، ولاتانی ناوچه‌که‌لێمان
قبوڵ ناکه‌ن.... وه‌کو نوێنه‌رانی که‌لتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوکۆمه‌ڵگا،
وه‌کو نوینه‌رانی عه‌شیره‌ت و شه‌رع و پیاوسالاری، وه‌کو نوینه‌رانی
ئاخونده‌کانی ئیران و هیزه‌ئیسلامیه‌به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوه‌کانی به‌غدا،
ده‌نگیاندا به‌فره‌ژنی. په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی فره‌ژنی، ئه‌وه‌ی نیشاندایه‌وه‌که‌ئه‌م
حزبانه‌هه‌مان مامه‌له‌ی به‌عس و ئیسلامیه‌کان له‌گه‌ڵ ژنان و مافه‌کانیان
و کۆمه‌ڵگای مۆدیرنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ده‌که‌ن. هاوکات پوچی روانین و
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خۆبه‌عه‌لمانی زانانه‌ی نیشاندایه‌وه‌که‌ده‌یانه‌ویست
و ئێستاش ده‌یانه‌وێ به‌هێنانه‌وه‌ی ده‌قی ئیسلامی له‌شه‌ریعه‌ت"
قورعان و حه‌دیس" به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنان بکه‌ن. ئه‌مه‌به‌ڵگه‌ى زۆر
ئاشکراى ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌سه‌لاتى ئێستاى کوردستان خۆى له‌پشتى ئه‌و
ئۆقیانوسه تاوانەوەیە کەلەدژى ژنان ئەنجامدراە.
ئه‌م بریاره‌مانای ره‌سمیه‌تدانه‌وه‌به‌ئیغتیسابی ژنان، به‌که‌م سه‌یرکردنیان
و به‌کارهێنانیان وه‌کو ئامرازی سیکسی و له‌زه‌تبه‌خش و به‌رهه‌مهێنانی
مناڵ و ماڵداری و ئینکاری خه‌سڵه‌تی ئینسانیانه. ئه‌مه‌ش ته‌نها کۆێله‌یه‌تی
ژنان‌نییه، به‌ڵکو‌سوکایه‌تیکردن و ژێرپێشخستنی هه‌موو خواست و مافێکی
ئازادیخوازانه‌و به‌رابه‌ریخوازییه. ده‌بێ ئه‌م بریاره له‌گه‌ڵ
کاردانه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوانى بزووتنه‌وه‌ى یه‌کسانیخوازى ژنان و گشت
به‌ره‌ى ئازادیخوازى کۆمه‌ڵگادا به‌ره‌و رووبێت. ئه‌م بریاره‌ده‌بى هه‌موو
خۆشباوه‌ریه‌ک به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى ژنان و یه‌کسانیخوازیه‌وه‌به‌رامبه‌ر
په‌رله‌مانى کوردستان بره‌وێنێته‌وه. په‌رله‌مانێک که‌گوایه‌به‌رێژه‌یه‌ک
نوێنه‌رایه‌تى ژنان تیادا جێگیرکراوه، به‌ئه‌ندازه‌ى مه‌جلس نیشتمانیه‌که‌ى
به‌عس، نوێنه‌رایه‌تى ژنانى تیا مسۆگه‌ره.
ئێمه‌بانگه‌وازى هه‌موو بزووتنه‌وه‌ى یه‌کسانیخوازى ژنان و که‌سایه‌تیه‌تى
و رێکخراوه‌کانى و هه‌موو لایه‌نگرانى ئازادى و پێشکه‌وتنخوازى و مافه‌کانى
ئیسنان ده‌که‌ین، وه به‌مه‌سئولیه‌تى هه‌موو لایه‌نگرانی ئازادی ده‌زانین،
که‌کاردانه‌وه‌ى توند‌و خێرایان هه‌بێت و بۆ به‌شکستکێشانى ئه‌م کۆنه‌په‌رستیه‌ده‌نگهه‌ڵبڕن
و لێبراوانه خه‌بات بکه‌ن. حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى به‌هه‌موو تواناى
له‌ئاستى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ئه‌م بریاره ریسوا ده‌کات و بۆ
ناکامکردنه‌وه‌ى تێده‌کۆشێت.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
31-10-2008
www.hkkurdistan.org
hkkurdistan@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
Welcome To Hawraman
Magazine
Kurdistan

وه‌ش ئامایدێ په‌ی په‌لیانه‌و
گۆڤار‌و هۆرامان
گۆڤار‌و هۆرامانی:
گۆڤاریوه فه‌رهه‌نگی
ناوچه‌و هۆرامانیا،کوششکه‌رۆ په‌ی زینده‌که‌رده‌ی زوانو هۆرامی که
به‌شێوه گرنگ‌و زمان‌و کوردی پێک
مارۆ..هه‌رپاسه په‌ی دروستکه‌رده و
پردێوه دیالۆگی چه‌نی به‌شه‌کا ته‌ری زوانو کوردی
.. تاکو ئایندێوه
نزیکه‌نه زوانێوه کوردی یه‌کگرتوو
دروست بۆ..
ژماره پانزه‌و گۆڤار‌و
هۆرامانی
په‌ی وانای گردو ژماره‌کا گۆڤار‌و هۆرامانی،
فه‌رماودێ سه‌ردانو
ئی په‌لیانا که‌ردێ:
هۆراماننۆ
http://www.hawramanno.net
assobyari@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لێدوانه‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم
خه‌ڵه‌ف له به‌یروت بۆنی خوێنی لێدێت!
عه‌بدولکه‌ریم
خه‌ڵه‌ف گه‌وره ئه‌فسه‌ری سوپای عێراقی کۆن و وته‌بێژی ڕه‌سمی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و جێگری له‌مه‌ودوای سه‌رۆکی عه‌مه‌لیاتی سوپای
عێراقی، له چاوپێکه‌وتنه ڕۆژنامه‌نوسییه‌که‌ی بێروتیدا ، زۆر
بێشه‌رمانه ده‌ڵێت هه‌میشه سوپای عێراقی کۆن، کاری پیرۆزی
ئه‌نجامداوه!!، ئه‌وه سوپای عێراق نه‌بوه که به‌شداری کردوه له
پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، به‌ڵکو هێزی فرۆکه‌وانی بوه که له‌ژێر فه‌رمانی
سوپادا نه‌بووه!!.
ئه‌م
بێشه‌رمییه‌ی که خوێنی سه‌دان هه‌زار له خه‌ڵکی بێتاوانی عێراق و
گه‌لکوژییه‌که‌ی گه‌لی کورد، و هه‌موو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌کانی کورد و
عه‌ره‌بی شیعه، مه‌گه‌ر هه‌ر کاره‌ساتی وا له سه‌رده‌می نازیه‌کانی
ئه‌ڵمانیادا ڕوویدابێت، بێشه‌رمی وا هه‌ر له که‌سانی خوێنڕێژی وه‌ک
کۆنه ئه‌فسه‌رکانی سوپای ڕژێمیێکی خوێنڕێژی وه‌ک عیراق ده‌بینرێت.
هه‌ر که‌سێک که‌مترین به‌های مرۆڤایه‌تی لابێت و تۆسقاڵێک ویژدانی
زیندوبێت، ڕێگه به خۆی نادات به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕووی سوپا و دام و
ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ڕژێمی عێراق که یه‌کێک بو له گه‌وره‌ترین
دکتاتۆره‌کانی جیهانی مۆدێرن سپی بکاته‌وه. ئه‌و ڕژێمه‌ی خاوه‌نی
سه‌دان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و قاره‌مانی سوتاندن و کاولکردنی هه‌زاران شار و
شارۆچکه و گوندی کوردستان بوو، نه‌خشه‌دارێژه‌ر و ئه‌نجامده‌ری
پڕۆسه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد له شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیاباران و
به‌عه‌ره‌بکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان که له ئاکامیدا پتر
له 1820000 قوربانی و کاولکردنی 4500 گوند و شار و شارۆچکه بوو ،
پێشتر هه‌ر سوپای عێراقی بوو که 10 هه‌زار کوردی بارزانی
زینده‌به‌چاڵکرد، هه‌موو توانای سوپای عێراقی له هێزی فرۆکه‌و پیاده‌و
ته‌کنۆلۆژیا‌ی سه‌ربازیدا به‌کارهات له پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناودا.
ئه‌و سوڵتان هاشمه‌ی که عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف به بێ‌تاوان
سه‌یریده‌کات! یه‌کێکبووله گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپای عیراق که
به سنگده‌رپه‌ڕاندنه‌وه خۆی به پاڵه‌وانی ئه‌نفال ده‌زانی و بوو به
سومبولی ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتی لای سه‌دام حسه‌ین.
ئه‌م جۆره
لێدوانانه، خه‌وبینینی پیوه دیاره بۆ ڕۆژگاره ڕه‌شه‌کانی سه‌رده‌می
به‌عسیه فاشیه‌کان، بۆنی خوێنی لێدێت و هه‌رچی متمانه‌و باوڕه، به
سوپای ئێستای عێراقی تژی له ئه‌فسه‌رانی خوێن‌ڕێژ و تاوانبار ناهێڵێت.
ده‌بێت گه‌لی
عێراق به گشتی، و گه‌لی کورد به تایبه‌تی، زۆر وریابن و هۆشیارانه
له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه مه‌ترسیداره‌ی ئێستای عێراق هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن،
بۆچو‌نی که‌سانی وه‌ک عبدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف بۆچو‌نی سه‌دامه بچوکه‌کانه
و مه‌ترسی دوبا‌ربونه‌وه‌ی کاره‌ساتی وه‌ک ئه‌نفال و کیمیاباران و
ووشککردنه‌وه‌ی زه‌لکاوه‌کانی باشوری عێراق و ته‌عریبه له‌ژێر
سیاسه‌تی زۆرینه‌ی به‌ناو دیموکراسیدا.
ناوه‌ندی چاک،
وێڕای ناڕه‌زایه‌تیه‌کی تووند به‌رامبه‌ر به‌م لێدوانه‌و هه‌موو
هه‌وڵێک بۆ ڕووسپیکردنی سوپای عێراقی که جێبه‌جێکه‌ری سه‌ره‌کی شاڵاوی
ئه‌نفال بوو، هۆشداری ده‌دات به هاوپه‌یمانی کورد له ئه‌نجومه‌نی
نیشتیمانی عێراقدا و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
داوکاره که هه‌ڵوێستی تووند وه‌ربگیرێت به‌رامبه‌ر به‌و لێدوانانه‌ی
که سوکایه‌تیکردنێکی زه‌قی مافی گه‌لی کورده، و ئاماژه‌یه‌کی
ئاشکرایه بۆ به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن
سه‌رانی عێراق و ئاماده‌یی ئه‌فسه‌ره تاوانباره‌کانی ئه‌و رژێمه‌یه
بۆ هه‌ر هه‌نگاوێکی ئاینده‌یی بۆ لێدانی گه‌لی کورد.
عه‌بدولکه‌ریم
خه‌ڵه‌ف، بێدادگاو تاک لایه‌نانه هه‌موو تاوانبارانی گه‌لکوژی کورد و
شیعه ڕووسپی و مه‌ره‌خه‌سده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی بێحورمه‌تیه به
دادگا‌و یاسا و هه‌موو قوربانیانی کورد و عه‌ره‌ب و که‌مه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی عێراق.
بۆ لێدوانی ئه‌م
گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌ی عێراق ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه:
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=12805&cat=2
ناوه‌ندی
هه‌ڵبجه،
دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ
چاک.
www.chak.info
chak.org@gmail.com
1/11/2008
|