راگه‌یاندنی ناڕه‌زایی به‌شێک له نووسه‌ران و
هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین
دژی هێرشکردنه سه‌ر ژه‌نه‌راڵی پایز.
راگه‌یاندنی ناڕه‌زایی.
به‌شێك له نوسه‌رو رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین دژی
هێرشكردنه سه‌ر (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز) مامۆستا محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان.
به داخه‌وه له به‌شێك له میدیاكاندا هه‌واڵی ئه‌وه‌مان به‌رچاو
كه‌وت كه شه‌وی 6-7/11/2008 له شه‌قامی تویمه‌لیكی شاری سلێمانی
چه‌ند پۆلێسێك هێرشیان كردۆته سه‌ر شاعیری ناودار و هه‌ست ناسك
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) ئازاریان پێگه‌یاندوه و
دواتر ده‌سگیریان كردوه، ئه‌م هه‌واڵه ئێمه‌ی توشی غه‌مباری كرد‌و
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌لا دروستكردین، كه تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، سنورێكی بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه دانه‌ناوه، هه‌روه‌ك پێمان
وایه كه ده‌بوو براده‌رانی پۆلیس ئه‌گه‌ر هه‌ر پێشێلكردنێكی یاساییان
له شاعیر بینیوه، ده‌بوو رێگای یاسایی بگرنه به‌ر، نه‌ك به لێدان و
ئیهانه رووبه‌ڕوی كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی وه‌ك به‌ڕێزیان ببنه‌وه.
ئێمه وه‌ك به‌شێك له نوسه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری
راپه‌ڕین، ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین و داوا ده‌كه‌ین
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بدرێنه دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا
بكرێت، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین حكومه‌ت سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه
دابنێت و چیدی هه‌ندێك پۆلیس ده‌ستكراوه نه‌بن، له‌سه‌ر شه‌قام و
كۆڵانه‌كان میزاج و توڕه‌یی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هاوخه‌می خۆمان بۆ شاعیری هه‌ست ناسك مامۆستا محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان
راده‌گه‌یه‌نین و هیوادارین ئه‌وه دوایین ناخۆشی و دڵشكانی بێت، داواش
له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین به فه‌رمی و له رێگای
میدیاكانیه‌وه داوای لێبوردن له شاعیر بكات و قه‌ره‌بوی ده‌رونی بۆ
بكاته‌وه.
ناوی
رێكخراوه‌كان:
1- سه‌نته‌ری
رۆشنبیری ئاسۆس
2- سایت و رۆژنامه‌ی لێدوان
3- ده‌سته‌ی هاوكاری رانیه
4- بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیریی گه‌لاوێژ لقی رانیه
5- رۆژنامه‌و سایتی پروشه نیوز
6- تیپی شانۆی رانیه
7- تیپی هونه‌ری دوا رۆژ
8- تیپی نواندنی هه‌رمێن قه‌ڵادزێ
9- فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه
10- تیپی نواندنی میللی رانیه
11- كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان لقی راپه‌ڕین
12- یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی راپه‌ڕین
13- یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ناوه‌ندی باڵای رانیه
14- گۆڤاری زنار
15- ده‌نگی كوردستان- رانیه
16- ته‌له‌فزیۆنی ئازادی
17- سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری قه‌ڵادزێ
18- كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له رانیه
له‌گه‌ڵ به‌شێك له رۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری
راپه‌ڕین.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بابەس بێت هێرش بۆ
سەر بەها کۆمەڵایەتیەکانمان.
یاداشتانامە:
وەک دەزانرێت لە شەوى پێنج شەممە رێکەوتى 6/7ى 11ى 2008 شاعیرى هەست
ناسک و ناسراوى گەلەکەمان کاک ( محمەد عومەر عوسمان) لە رووداوێکى
نەخوازراودا لەگەڕەکى توویمەلیکى شارى سلێمانى رووبەڕووى لێدان و
ئەشکەنجەو دەستگیرکردن بووەوە لەلایەن هێزەکانى وەزارەتى ناوخۆوە کە
بەشێوەیەکى زۆر نامرۆڤانەو نابەرپرسیارانە و دوور لەیاسا .
ئێمەو سەرجەم رۆشنبیران و شعردۆستان و جەماوەرى گەلەکەمان بەبیستنى ئەم
هەواڵە خەمگین و دڵشکاو بووین چونکە پێمان وایە ئەم هێرشە بۆسەر
کەسایەتى محمەد عومەر عوسمان هێرشێکە بۆسەر بەها کۆمەڵایەتییەکانمان
هاوکات بەهێرشێکى دەبینین بۆسەر گەل و ئازادیەکان هەر بۆیە ئێمەى کەلە
خوارەوە ناومان هاتووە دوای ئەوەی کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا ، بە
ئامادەبوونی نوێنەری وزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ، لە کۆبونەوەکەدا
وێڕاى دەربڕینى ناڕەزایى و سەرزەنشتکردنى ئەو رەفتارە ناجۆرو قێزەونە ،
بەئەرکى سەرشانى خۆمانى بینی کە لەڕێى ئەم یاداشتەوە هەڵویستى خۆمان
دەرهەق بەم رووداوە نیشان بدەین و راى دەگەیەنین کە:
1ـ شاعیر ( محمەد عومەر عوسمان)
کەسایەتى یەکى ناوسراوى ناو گەل و موڵکى گەلە هەر بۆیە ئەو رەفتارو
هێرشەى کراوەتە سەرى لە خودى محەمەد عومەر عوسماندا هێرشێکە بۆسەر گەل
لەبەر ئەمە پێویستە داواىلێبوردن لەگەلیش بکرێت لەلایەن وەزارەتى
ناوخۆوە .
2ـ ئەو بووختان و قسەهەڵبەستنەى
کە بەدەم شاعیر ( محمەد عومەر عوسمان) کراوە گوایە سوکایەتى بەرامبەر
شەهیدان کردووە بەدواداچوون بکرێت لەسەرى و بەشێوەیەکى یاسایى مامەڵەى
لەگەڵدا بکرێت و بکەرانى سزابدرێن ، چونکە شەهیدانمان لە هەموو لایەک
پیرۆزتر دەنرخێنین.
3ـ پێویستە وەزارەتى ناوخۆ لە
ئاستى ریزەکانى خۆیدا کۆرسێکى پەروەردەیى وەها بەڕێوە ببات تاوەکو
ئەندامەکانیان بەشێوەیەکى هاوچەرخانەو مەدەنیانە هەڵسوکەوت لەگەڵ
هاوڵاتیان و تاکەکانى کۆمەڵگادا بکەن و متمانە لە نێوان تاکەکانى
کۆمەڵگاو هێزەکانى وەزارەتى ناوخۆ دروست ببێت.
ناوەکان:
1ـ گۆڤارى واژام .
2ـ ناوەندى ئا‌ڤێستا/سلێمانى .
3ـ پڕۆژەى پەمەیى/سلێمانى .
4ـ نووسینگەى باشورى کوردستانى ناوەندى چاک/ لقى سلێمانى .
5ـ رێکخراوى دەستپێشخەرى کۆمەڵى مەدەنى C.S.I .
6ـ پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان/بەڕێوبەرایەتى سلێمانى .
7ـ گروپى رۆشنبیرى بێ لایەن .
8ـ کۆمەڵێک لاوى نەتەوەیى سەربەخۆ .
9ـ کۆمەڵێک کەسایەتى و خوێندکارانى زانکۆ .
10ـ تەڤگەرى ئازادیخوازى ژنانى کوردستان .
11-ڕێکخراوی سۆلیداریتی خوێندکاران .
هەرێمى باشورى کوردستان ــ سلێمانى
11 / 11 / 2008
وێنەیەک بۆ :
- بەڕێز وزارەتی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- ڕای گشتی
- دەزگا و
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج
خولێکی به‌هێزکردن بۆکۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نوس ده‌کرێته‌وه.
ناوه‌ندی
ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج، خولیکی شه‌ش رۆژه‌ی بۆژماره‌یه‌ک
له‌ڕۆژنامه‌نوسانی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی شاری هه‌ولێر کرده‌وه.
خوله‌که به‌مه‌بستی به‌هێزتر کردن و زیاتر ئاشنکاردنی ڕۆژنامه‌وانان
به ئه‌داو ته‌کنیکی نوێی کاری ڕۆژنماه‌وانی بوو، زیاتر له‌بیست
ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگا ڕاگه‌یانراوه‌کانی شاری هه‌ولێر به‌بینراو وبیسراو
خوێنراو به‌شداریان تێدا کرد ، بۆماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ و له‌کۆتاییدا
بڕوانامه‌ی به‌شداربونیان له‌خوله‌که پێ به‌خشرا.
جێی ئاماژه‌یه له‌خوله‌که‌دا چه‌ندین بابه‌به‌تی گرنگی تایبه‌تمه‌ند
به‌بواری ڕۆژنامه‌نوسی باسکران له‌وانه " بنه‌ما ره‌وشتیه‌کانی
ڕۆژنامه‌نوسی، چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت و دیدار، ڕاگه‌یاندنی
ئامانج دار، بنه‌ماکانی هه‌واڵ و چیرۆکه هه‌واڵ و چۆنیه‌تی کارکردنی
فۆتۆیی ڕۆژنامه‌وانی" که‌مامۆستایانی پسپۆر‌و ئه‌زموندار له‌و بواره
وانه‌کانیان ده‌وته‌وه.
ناوه‌ندی ئاینده بۆپرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی گه‌نجانه‌ی
سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌چوار چێوه‌ی کاری خۆبه‌خشی کار له‌پێناو به‌ده‌ست
هێنانی مافه‌کانی گه‌نج ده‌کات و ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌هه‌ولێره.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندى چاك
لقى هه‌ولیَر یادى كاره‌ساتى عاموده ئه‌كاته‌وه.
شوان عه‌زیز
/ راگه‌یاندنى ناوه‌ندى چاك لقى هه‌ولیَر.
له‌به‌روارى 13/11 هه‌موو ساڵیَك ،
ساڵرِۆژى تاوانیَكى دژ به‌مرۆڤایه‌تى جه‌رگبرِ له‌میَژووى نه‌ته‌وه‌كه‌مان
، ئه‌ویش سووتانى مندالاَنى شارى عاموده‌یه له‌رِۆژئاواى كوردستان
و له سینه‌ماى شاره‌كه‌یان كه‌زیاترله‌كۆى 600 منداڵ 300 منداڵى
كورد بینه‌ربوون له‌نیَو هۆڵآ سینه‌ماكه‌دا له‌رِووداویَكى
گوماناوى دا ئه‌م مندالاَنه سووتان و كه به‌پیَى پیلانیَك ئه‌م
منالاَنه بردرابوون بۆنیَو هۆڵآ سینه‌ما و دواتر فریا نه‌كه‌وتن و
له‌كۆى 600 مناڵ 253 مناڵ رِزگارییان بووه له‌نیَو ئه‌م منالاَنه‌ش
كه‌رِزگارییان بووه ئیمرِۆكه مرۆڤى نیشتیمان په‌روه‌رو دڵسۆزییان
لىَ به‌رهه‌م هاتووه بۆ خزمه‌تكردنى نیشتیمانه‌كه‌یان .
له‌یادى 49ساڵه‌ى كاره‌ساتى سینه‌ماى
عاموده ئیَمه وه‌كو ناوه‌ندى چاك لقى هه‌ولیَر له باشوورى
كوردستان یادى ئه‌م رِۆژه ئه‌كه‌ینه‌وه بۆیه داوا له‌خه‌ڵكى
كوردستان ئه‌كه‌ین بۆبه‌شداریتان له‌م یاده پرِ شكۆیه به‌شداربن
له‌یادكرنه‌وه‌ى كاره‌ساتى عاموده بۆبه‌رزرِاگرتنى و یاده‌وه‌رى
قوربانیان و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌مانه‌ى ئه‌م كاره‌یان دژبه‌مرۆڤایه‌تى
به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه ، لقى هه‌ولیَرى ناوه‌ندى چاك به‌كۆمه‌ڵیَك
چالاكى یادى عاموده ئه‌كاته‌وه .
له‌كۆتایدا سه‌رى رِیَزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى
عاموده‌و گشت شه‌هیدانى رِیَگاى ئازادى بۆخاكى كوردستان ".
باشوورى كوردستان / هه‌ولیَر
شویَن /هۆڵى زانكۆى كوردستان
به‌روار16/11/2008 یه‌كشه‌ممه
كات 2:30 دواى نیوه‌رِۆ
هاتن بۆهه‌مووانه
لقى هه‌ولیَرى ناوه‌ندى چاك "
نووسینگه‌ى باشوورى كوردستان
www.chak.be
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
گه‌ڕان به دووای
قاچه‌کانما.
- فڕین
به شه‌قامه‌کانی نیو یۆرکدا به ئالای کوردستانه‌وه -
ئالان ئه‌مین
شاهۆ
قادر به‌ڵێنی خۆی هێنایه‌دی و ماوه‌ی 42 کیلۆمه‌تر به ئاڵای
کوردستانه‌وه‌و به قاچه ده‌ستکرده‌کانییه‌وه به ئازارێکی زۆره‌وه
به شه‌ش کاتژمێرو په‌نجاو سێ خوله‌ک ماوه‌که‌ی بڕی.
له به‌رواری 1/11/2008 وه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی کوردا ئاڵای
کوردستان له به‌رده‌م نه‌ته‌وه ئه‌کگرتووه‌که‌ندا بۆ ماوه‌ی 3
کاتژمێر له ڕیزبه‌ندی ئاڵای زیاتر له 100 ووڵاتدا به دار شه‌قه‌که‌ی
شاهۆ قادر ه‌وه به ئاسمانه‌وه شه‌کێنرایه‌وه‌و، له رێپێوانێکی
هێمنانه‌و ئاشتیانه‌دا که زیاتر له 15000 که‌س هه‌ر گروپه‌و به
ئاڵای ووڵاتی خۆیه‌وه به‌شدار بوون، شاهۆ قادر به بێ قاچ که بۆ
به‌شداری کردن له ماره‌سۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیوۆرک، چوو بوو له گه‌ڵ
ئالان ئه‌مین ی سینه‌ماکار له‌م ڕێۆێوانه‌دا به‌شدار بوون.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان له لایه‌ن شاهۆوه به دارشه‌قێکه‌وه
بوو بووه جێ سه‌رنجی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه و به لێشاو ئه‌هاتن و
پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئه‌م ئاڵایه ئاڵای کوێیه و ئێوه خه‌ڵکی
کوێن، ئێمه‌ش بۆمان ڕون ده‌کردنه‌وه که ئه‌م ئاڵایه ئاڵای
کوردستانه، ئه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی شی بکه‌ینه‌وه که کورد کێیه؟
وه ده‌که‌وێته کوێوه، چونکه جێی داخه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی
نه‌ناسراوه.
ڕۆژی 2/11/ 2008 ڕۆژی مارۆسه‌نی نیو یۆرک که به گه‌وره‌ترین ماراسۆنی
جیهان دێته هه‌ژمادن 38000 که له هه‌موو دنیادا به‌شداریان تیادا
کرد له دوڕگه‌ی نیو جێرزیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و به‌ره‌و سه‌نتراڵ پارک
که ده‌کاته 42 کیلۆمه‌تر، به ئاماده بوونی سێ ملیۆن بینه‌ر کۆتایی
هات، جێی باسه شاهۆ وه‌کو ئه‌ستێره‌ی ناو ئه‌و حه‌شاماته وابوو
تی‌شێرتێکی له به‌ر کردبوو له دوواوه‌و له پێشه‌وه ئاڵای کوردستانی
پێوه بوو وه لێی نوسرابوو کوردستان، هه‌ردوو دارشه‌قه‌که‌ی هه‌ر
یه‌که‌یان ئاڵایه‌کی کوردستانی پێوه‌کرابوو ده‌شه‌کایه‌وه، به قه‌راخ
جاده‌که‌دا خه‌ڵک به درێژایی وه‌ستابوون که شاهۆیان ده‌بینی له سه‌ر
دوو قاچی ده‌ستکرد ڕائه‌کات هاواریان ده‌کرد کوردستان، ئه‌مه زیاتر
هانی شاهۆی ده‌داو گوڕ و تینی ده‌دایه‌به‌ر، له کۆتاییدا شاهۆ 50
مه‌تر پێش گه‌یشتنی به هێڵی کۆتایی قاچه ده‌ستکرده‌کانی داکه‌ند و
له سه‌ر ده‌سته‌کانی هێڵی کۆتایی بڕی، دوواتر به ته‌قله لێدان
گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قاچه‌کانی.
شایانی باسه شاهۆ له ماوه‌ی ڕاکردنه‌که‌یدا نه ئاوی خوارده‌وه‌و نه
نانی خوارد، ئه‌مه‌ش بۆ هاوخه‌می تونی و برسییه‌کانی جیهان به
تایبه‌تی ئه‌فریقا.
به‌ڵام تاکه شتێ جێنی نیگه‌رانی ئێمه بوو ئه‌ویش ئاماده نه‌بوونی
تاکه کوردێک له‌وێدا، ئه‌مه له گه‌ڵ بوونی کوردێکی زۆر له
ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌ت له شاری نیو یۆرک وه ئێمه هه‌فته‌یه‌ک پێش
ماراسۆنه‌که له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کاندا بڵاومان کردۆته‌وه‌و، هه‌تا
نوێنه‌رایتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشمان له واشنتۆن ئاگادار
کربووه‌وه که خه‌ڵک له‌م چالاکییه ئاگاداربکه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژێک بوو کورد ئه‌یتوانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ ئاڵای خۆی
هه‌ڵبکات، چونکه ئێمه ئه‌توانین به‌م کارانه خۆمان به دنیا
بناسێنین، ئه‌وه‌ی شاهۆ له‌م گه‌شته‌دا نواندی سه‌لماندی پێشمه‌رگه‌ی
ڕێی ته‌نگانه‌یه.
"شاهۆ" کاتێ که که ڕام ئه‌کرد به قاچه ده‌ستکرده‌کانمه‌وه‌و
به‌ئاڵای کوردستانه‌وه خۆم به شای هه‌موو دنیا ده‌زانی، له سه‌روی
ئه‌و هه‌موو ئازاره زۆره‌مه‌وه هه‌ستم به ئازار ناکرد، به‌ڵام تاکه
شتێک زۆر ئازاری ئه‌دام ئاماده نه‌بوونی کورد بوو له‌وێ تاکه
که‌سێکیش له‌وێ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه وا له من ناکات کۆڵ بده‌م، به
پێچه‌وانه‌وه هانم ده‌دات زیاتر و زیاتر کار بکه‌م بۆ نیشاندان و
شه‌کاندنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
"ئالان ئه‌مین" من خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که ئێستا خه‌ریکی
درووست‌کردنی فیلمێکی دۆکۆمێنتاریم له سه‌ر ئه‌م قاره‌مانه بێ
وێنه‌یه‌ی کورد، کاتی پێش راکردنه‌که من ئه‌موت ناتوانم ڕابکه‌م له
گه‌ڵ شاهۆدا به‌ڵام کاتێ ڕاکردن ده‌ستی پێ‌کرد جوانی و به‌هێزی و
گه‌وره‌یی کاره‌که‌ی شاهۆ وای لێکردم به‌کامێراکه‌مه‌وه دووای که‌وم
تا بتوانم باشترین شۆت بۆ فیلمه‌که‌م به ده‌ست بهێنم، له ڕێگا من
هه‌میشه له دڵه خورپێدابووم وام ئه‌زانی ئێستا نا تۆزێکی تر شاهۆ
ئه‌که‌وێ، به‌ڵام هه‌ستم ئه‌کرد و ئه‌مبینی که هێزێک شاهۆ له زه‌وی
به‌رز ده‌کاته‌وه، شاهۆ ئه‌گه‌ر کورد نه‌بووایه ئێستا وه‌ک
ئه‌ستێره‌یه‌کی به ناوبانگی دونیا ئه‌بینرا، پێشنیار ده‌که‌م که
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵاتی زێڕینی پێ ببه‌خشن بۆ ئه‌و
کاره جووانانه‌ی وه‌ک نوێنه‌ری ئاشتی، تا هانی خه‌ڵکانی تر بدرێت که
به پیرۆزییه‌وه دووای هه‌ڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بکه‌ون.
ماوه‌ی 5 ڕۆژ له نیویۆرک ماینه‌وه بۆ ساتێکیش شاهۆ ئاڵای کوردستانی
دانه‌نا هه‌رکه‌سێ پیرۆزبایی لێبکردایه شاهۆ ئه‌یووت من خه‌ڵکی
کوردستانم، ئه‌مه‌ش ئاڵاکه‌مانه.
جێگای ڕیزو پێزانینه که ئه‌م گه‌شته له سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌تی
هه‌رێمی کردستان خه‌رجی بۆ دابینکراوه‌و ده‌مانه‌وێ سوپاس و پێزانینی
خۆمان بگه‌یه‌نین به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له
به‌ریتانیا، بۆ ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه و هیوادارین که هه‌ر
به‌رده‌وام بن له پشتیوانی کردنی کاری له‌م بابه‌ته‌دا، له پێناو
ناساندنی ڕوی گه‌شی شارستانیاتی کوردی به جیهان، نمونه‌یان زۆر ێت.
له‌م ووێنانه‌دا ببینن ئه‌م قاره‌مانه شێره‌ی کورد چۆن به شه‌قامه
پان و به‌رینه‌کانی گه‌وره‌تین شاری دوونیا دا ئه‌نه‌رێنێ و هاوار
ئه‌کات کوردستان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی سوێدی چاک سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
به‌مه‌به‌ستی
ڕیکخستنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی کۆمیته‌ی چاک ،له‌وڵاتی سوێد ، رۆژی
یه‌کشه‌م به‌رواری 09/11/2008 کاتژمێر 12 له‌هؤڵی
ABF
،
کۆبونه‌وه‌ی سالانه‌ی خۆی ده‌ست پێ‌کرد ، 26 ئه‌ندام ئاماده‌بون وه18
ئه‌ندامیش به‌هۆکاری نه‌خۆشی وسه‌ردانی کوردستان و دوری ڕێگا و هۆکاری
تر نه‌یانتوانی به‌شدارببن.
سه‌ره‌تای
کۆبونه‌وه ، به‌خوله‌کێک بۆڕێزلێنان له شه‌هیدانی ڕێگای کوردستان و
قوربانیانی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌ستی پێ‌کرد ، دواتر به‌شدارانی
کۆبونه‌وه ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆبونه‌وه‌که ده‌ست
نیشان کرد که پێک هات له ( کیوماس ئه‌لیاسی ، نه‌جیبه مه‌حمود،
هیشام ئاکره‌یی ) ، دواتر ڕاپۆڕتی چالاکی و دارایی وڕێکخستن بۆ
ئه‌ندامانی کۆبونه‌وه‌که خوێنرایه‌وه ، که به شێکی ئاماژه‌دان بوو
به وکارو چالاکیه هه‌مه ره‌نگ و بێ وینانه‌ی کۆمیته‌ی سوێد
ئه‌نجامی داوه، وه‌ک یه‌که‌م جار هه‌لمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی
ده‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مان و حزب و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان بۆ
ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید و ئه‌نجام دانی 7 خۆپیشاندان
له‌یه‌ک ساڵ و هه‌لدانی هه‌زاران بالۆن و هه‌لسانی فرؤکه‌و هێنانی 3
سه‌رۆک پارتی سه‌ره‌کی سوید بۆیادی هه‌له‌بجه و گفتوگۆکردن
له‌په‌رله‌مانی سوێد بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید به‌هاریکاری
ئه‌ندام په‌رله‌مانه دۆسته‌کانی کورد .....
دواتر ده‌رگای
گفتۆگۆ وڕه‌خنه واڵا کراو ، ئه‌ندامان به‌شێوازی جۆراو جۆر تێ بینی
وره‌خنه‌کانی خۆیان بۆ به‌ره‌پێشبردنی کۆمیته‌ده‌ربری.
دواتر
هه‌لبژاردنی گشتی ئه‌نجام دراو کۆمیته‌یه‌کی نوێ پێک هات له هه‌ریه‌ک:
فه‌رهاد جیهان
میهه‌ن,
حه‌مه‌شوان شه‌ریف,
پؤلای
زیندان ,
نه‌جیبه
مه‌حمود ,
شلێر نه‌جم
,هاوڕێ
هیرانی,
قادر نادر.
شایه‌نی باسه
هه‌ریه‌ک له به‌رپرسی کۆمیته و جێگره‌که‌ی ( هێشام ئاکره‌یی
وڕه‌فعه‌ت هه‌له‌بجه‌یی) له‌سه‌ر داوای خۆیان و بوار دان به
ئه‌ندامانی تر بێنه پێشه‌وه خۆیان هه‌ڵنه‌بژارده‌وه.
له‌کۆتایشدا
کۆمه‌لێک پێشنیاز خرایه به‌رده‌م ئاماده‌بوان بۆ ئه‌نجام دانی
کۆمه‌ڵێک کار‌و چالاکی بۆ یادی کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد و به‌ره‌وپێشبردنی
کۆمیته‌که ،له‌کۆتایش دا ،سه‌رجه‌م ئه‌ندامان په‌یمانیان دا به
گڕوتێنێکی نوێ له جاران زیاتر کار‌و چالاکیه‌کان به‌رفراوان بکه‌ن.
ناوه‌ندی چاک_
کۆمیته‌ی سوێد
09/11/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
:دوو سایتی نوێ
ڕاستى بخوێنەرەوە و بیکەرە ماڵپەڕى سەرەکى
رۆژنامه‌یه‌کی سیاسی، گشتی، هزری سه‌ربه‌خۆیه کۆمه‌ڵێک روناکبیری سه‌ربه‌خۆ
ده‌ری ده‌که‌ن
ڕاستى سەرچاوەیەک بۆ ڕاستى و حەقیقەت ، پەنجەرەیەکى واڵا بەڕوى
ئازادی‌دا
ماڵپەڕى ڕاستى
www.rastypress.com
______________________________________________
وێبلاگی سیاسی و
خه‌به‌ریی
werash.wordpress.com
|