په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

فیلمی کوردی (نان) لە برۆکسل نیشاندەرێت.


فیلمی کوردی (نان) کە خاوەنی خەڵاتی یەکەمی چواردەیەمین (ڤیستیڤالی فیلمی نێودەڵەتی لەوڤەن) بوو، بڕی شەست هەزار یۆری بە دەستهێنا. فیلمی (نان) لە سیناریۆ و دەرهێنانی (سەهیم عومەر)ە و بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی کورد و ئەوروپی وەبەرهەم هاتووە. فیلمی (نان) بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمەکە (سەهیم عومەر) لە برۆکسل نیشاندەدرێت.
 

کات: یەکشەممە 15/02/2009کاتژمێر: 16:00ی پاش نیوەڕۆ
شوێن: بیرۆی پەیوەندی و زانیارییەکانی کورد لە برۆکسل:
ناونیشان: Kurdish Bureau for Liaison and Information
           Quai aux Pierres de Taille (Arduinkaai) 11
                                  1000 Bruxelles - Brussel

Tel:(0032) 02/219.80.60، Fax:(0032) 02/219.24.10

 

http://www.kurdishbureau.be

 kurdishbureau@scarlet.be

 

journalist.journalist@journalist.com

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

ڕێگه‌دان به‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی هاتنه‌ سه‌ركاری كۆماری تاوانی ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.

 

 

 

له‌ كاتێكدا كۆماری ئیسلامی  ئێران  به‌رده‌وامه‌  له‌ تیرۆركردنی  تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتـی كوردستان   له‌ باشووری  كوردستان  و درێژه‌  ده‌دات به‌  تۆپبارانكردنی  ناوچه‌ سنوورییه‌كان كوردستان, هه‌روه‌ها   زیندانه‌كانی به‌ تێكۆشه‌رانی  كورد  پڕ  كردوه‌و  هه‌ر ڕۆژه‌ی  بڕیاری  سێداره‌دان  به‌سه‌ر تێكۆشه‌رێكدا  ده‌دات, هه‌ر رۆژه‌‌ی  له‌ ده‌ڤه‌رێك  تاوان  به‌رامبه‌ر به‌ كورد  ئه‌نجام ده‌دات , به‌ بێ  گوێدانه‌  هه‌ستی  كوردان , به‌ تایبه‌تی  جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی  كوردستان, كه‌ هه‌میشه‌ پشت و په‌نای ئێمه‌ بوونه‌ له‌ كاته‌  ناخۆشییه‌كان و پاش  هه‌ره‌س  و نوشستییه‌كان ,  له‌م  كاته‌دا به‌ داخه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر مه‌راسیمی  ڕێزگرتن له‌ یادی  30 ساڵه‌ی هاتنه‌  سه‌ركاری  ئه‌و ڕژێمه‌ فاشییه‌ به‌  به‌شداری  به‌رپرسانی  باڵای  كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

 

ئێمه‌  ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌  شه‌رمه‌زار  ده‌كه‌ین و  به‌شداریكردنی  ده‌سه‌ڵاتدارانی  كوردیش  له‌و  یاده‌  و  ڕێگادان   به‌و مه‌راسیمه‌  له‌  پایته‌ختی  كوردستان  به‌ توندی  مه‌حكووم  ده‌كه‌ین  .

 

ئێمه‌  كردنی  كوردستان به‌ مه‌ڵبه‌ندی  پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ داگیركه‌رانی كوردستان و به‌كارهێنانی  خاكی  كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ی  تاوانكاران و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و كۆنفرانس دژ به‌ كوردان  شه‌رمه‌زار  ده‌كه‌ین,  داواكارین  له‌ هه‌موو  لایه‌ك  پرۆتستۆی  هه‌ر كۆنفرانس  و مه‌راسیمێك  بكه‌ن  داگیركه‌ران  له‌ سه‌ر خاكی  كوردستان  ئه‌نجامی  ده‌ده‌ن  به‌ هه‌ر ناوێك  و  له‌ژێر هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كدا  بێت .

 

http://ku.aswataliraq.info/?p=106901

 

چاودێری  كوردۆساید- چاك

www.chak.be

www.chaknews.com

chak_org@yahoo.com

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

ئه‌وروپا دوورگه‌ی بخوور... بوو.

 

  

له‌ رۆژی شه‌ممه‌، 24.1.2009 له‌دوورگه‌ی له‌مپۆسای که‌نار ده‌ریای ناوه‌راست له‌ ئیتالیا، تووڕه‌یی په‌نابه‌ران  شیشبه‌ندی حه‌وشه‌که‌یان به‌هیز رووخاندو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ 700 که‌س ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. 700 چیرۆک وداستان وشیعرو رووداو خۆی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌کان وبه‌رده‌م کامیراکان ودۆسیه‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌کان راخست ....((ئازادی....به‌هانامانه‌وه‌ وه‌رن)).

له‌ ژیرزه‌مینکدا  1750 که‌س  که‌ خۆی بۆ 800 که‌س ئاماده‌کراوه‌ بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌مانگیکه‌ ده‌ژین. یه‌کیک که‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بوو هاواری ده‌کرد بۆ ئه‌نسۆلین...په‌نابه‌ریکی تونسی به‌رۆژنامه‌ی له‌روپاپلیکه‌ی ڕاگه‌یاند ((به‌ڕاستی جه‌هه‌نمه‌)). یه‌کیکی تر له‌ئه‌فه‌ریکای باکوور ده‌لیت((خه‌ریکین له‌سه‌رما ره‌ق ده‌بینه‌وه‌))...له‌ساڵی 2008 دا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ریگای ده‌ریاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ که‌ ده‌که‌ویته‌ خوارووی سیسیلیاوه‌ 30 هه‌زار په‌نابه‌رن. ته‌نها له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌می ساڵی تازه‌دا زیاتر له‌ 1500 که‌س گه‌یشتوونه‌ته‌ که‌ناره‌که‌، هه‌ر جار ناجارێ لاشه‌ی په‌نابه‌ره‌ خنکاوه‌کان ده‌په‌ڕنه‌ قه‌راخ ده‌ریاکه‌وه‌ ...

رۆما نایه‌ویت ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ به‌سه‌ر شوینه‌کانی تردا دابه‌شبکات، تا ڕێکده‌که‌ویت له‌گه‌ل ووڵاتانی تردا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ...به‌ مه‌رجێ  ده‌وله‌تی ئیتالیا ته‌نها له‌گه‌ل میسر ئه‌م ریککه‌وتنامه‌یه‌ی هه‌یه‌...بیهوده‌یه‌ ئه‌م چاوه‌نوارییه‌.

دانیشتوانی ئه‌م ناوجه‌یه‌ ماوه‌یه‌که‌ ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برن له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیری نیۆخۆی ئیتالیا رۆبیرتۆ میرۆنی که چیدی به‌ته‌نهائه‌م ناوچه‌یه‌‌ ‌ ته‌حه‌مولی هه‌موو ئه‌م کاره‌ساته‌ بکات و داوا ده‌که‌ن که‌ وه‌ک پیشووتر په‌نابه‌ران    بگوازرینه‌وه‌ بۆ ته‌واوی ئیتالیا  تا ئه‌وانه‌ی خزم وناسیاویان هه‌یه‌ بچن بۆ لایان ویان ئیدی په‌رت ده‌بنه‌وه‌  به‌ ئه‌وروپادا . ..سه‌رۆکی شاره‌وانی دوورگه‌که‌ ووتی((ئیمه‌ ناتوانین په‌ناگه‌ بین له‌ژیر ئاسمانێکی کراوه‌دا)). هه‌ر چۆن بیت ئیستا بریاروایه‌ جیگایه‌کی تر له‌هه‌مان شوین دامه‌زریینن....

وه‌زیری دادو پۆلیسی سویسرا، خانم ڤیدمیر شلومف، له‌به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی په‌نابه‌راندا پراکسیسی په‌نابه‌ری تا دیت رژد تر ده‌کاته‌وه‌. ریژه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا سییه‌م ده‌وله‌ته‌ 1406 که‌سه‌ که‌ له‌3/4 یان له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتوون. ژماره‌ی په‌نابه‌ران سه‌رجه‌م 16606 که‌سه‌ ئه‌مه‌ش به‌ریژه‌ی %53 زیاتره‌ له‌ له‌سالی 2007 و پیویست بوو ژماره‌ی په‌نابه‌ران بۆ 10 هه‌زار که‌س که‌مبکریته‌وه‌. هه‌موو پێشنینیه‌کان و ئیحتیاته‌کان گۆڕان و سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ سه‌رییان هه‌ڵدایه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک بوو دامرکابوه‌وه‌.

له‌ 14.1.2009 دا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا ، وه‌زیری نیوبراو به‌شوین یه‌کسال له‌ پراکسیسی چاوخشاندنه‌وه‌دا، دیسانه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌کی راگه‌یاند که‌ تا مانگی 4 پیویسته‌ ده‌وڵه‌ت و حزبه‌کان سه‌رنج و تیبینیه‌کانی خۆیان بده‌ن تا هه‌نگاوه‌کان بنرین.

به‌رته‌سککردنه‌وه‌که‌ گه‌لیک بوارده‌گریته‌وه‌، سه‌ره‌کیترییان بریتین له‌: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ملناده‌ن به‌ کاروباری ده‌وله‌ت وخزمه‌تی سه‌ربازی له‌وولاتانی دیکتاتۆریدا، چیدی مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن، سویسرا چیدی ‌ ده‌رگای بالویزخانه‌کانی له‌ وولاتان کراوه‌ نابیت بۆ داواکارانی مافی په‌نابه‌ری، سویسرا چیدی ڕیگا به‌هه‌ڵسورانی سیاسی ئه‌و که‌سانه‌ نادات که‌ ئۆپۆزسیونی ده‌سه‌ڵآتی ووڵاتی خۆیانن به‌لام به‌م هه‌ڵسوڕانانه‌وه‌ ناتوانینن دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه‌.هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی داواکه‌یان داخراوه‌ وجاریتر داوا ده‌که‌ن که‌ فایله‌کانیان هه‌لسه‌نگینریته‌وه‌، پیویسته‌ په‌له‌ بکریت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌یان، کارکردن به‌گوێره‌ی رێکه‌وتننامه‌ی ده‌بلن....

له‌لایه‌ن به‌ره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌ توندی وه‌لامدرایه‌وه‌....حزبی سۆسیال دیموکرات به‌((قانوونی دژی په‌نابه‌ری)) ناساندوئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌لویستی به‌مجۆره‌ ده‌ربری(( بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ سویسرا سه‌خاوه‌تی نواندووه‌ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، به‌ڵکه‌ ترسیکی تۆقینه‌ره‌ که‌له‌نیشتمانی خۆیان رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌))، ریکخراوه‌ی چاودیری په‌نابه‌ری توندتر ڕایگه‌یاند(( سویسرا خراپترین ده‌وله‌تی جیهانه‌ که‌ لاوانی هه‌لاتووی  ده‌ست رژیمه‌ ژه‌نه‌ڕاله‌ دیکتاتۆره‌کان ناپاریزیت ))، ته‌نانه‌ت حزبی راستی گه‌لی سویسرا رایگه‌یاند که‌ سویسرا به‌و هه‌نگاوه‌ی په‌نابه‌ران ناچار ده‌کات خۆیان گیرۆده‌ی ده‌ستی قاچاخچیان بکه‌ن. سکرتیری سیاسی ریکخراوه‌ی یارمه‌تی بیسنوور له‌ ووتاریکیدا ده‌نووسیت(( وه‌زیری داد و پۆلیس ته‌نانه‌ت به‌ قه‌ده‌خه‌کردنی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنی وولاتانی ملهور، پشتوانی سیاسی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ ده‌کات و ئازادی بیروبۆجوون  پێشیل ده‌کات..)).

به‌مجۆره‌ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری له‌ وولاتانی ئه‌وروپاییدا جاری تر ده‌بیته‌وه‌ گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ ته‌وه‌ره‌ی راست وجه‌پی کۆمه‌ڵگا ریزده‌به‌ستنه‌وه‌. راست له‌ ده‌وله‌تدا به‌هیز بووه‌، چه‌پ له‌ نیوکۆمه‌ڵگادا.

شه‌پۆلی په‌نابه‌ران له‌سه‌راسه‌ری ئه‌وروپا رووی له‌ هه‌ڵکشان بووه‌، له‌ نه‌رویج %98 و له‌ هۆله‌ند %97 له‌ چاو ساڵی 2007 دا په‌ره‌یسه‌ندووه‌.

سوید که‌ نزیکه‌ی 20 هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی له‌ ماوه‌ی ئه‌مسالدا رووی تیکردووه‌، ئیستا بریاری داوه‌ که‌ په‌نابه‌ران بۆ ناوه‌ندو خوارووی عیراقێش دیپۆرت بکاته‌وه‌. ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی که‌ له‌هه‌موو ئه‌وروپا کراوه‌تر وتۆلیره‌نس تر بوو...ئیستا قوژبنیکی نه‌ماوه‌ بۆ داڵده‌دان... ماوه‌یه‌ک بوو سکه‌نده‌نافیا دوورگه‌ی به‌فر وبخوور بوو.....

جه‌مال کۆشش

jamal-hasan@hotmail.com

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

عارف ته‌یفور،

وه‌ک جێگری سه‌رۆکی ئه‌‌‌‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق و هه‌ڵوێستێک!

 


ئه‌‌‌‌گه‌ر ڕۆژانه‌ حکومه‌تی ئێرانی کۆنه‌په‌رست و حکومه‌تی تورکیای ڕه‌گه‌ز په‌رست، بۆمبابارانی خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووتی سه‌رسنوره‌کان نه‌که‌ن، ئه‌‌‌‌وه‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک جارێک یان دوو جار هه‌رچی ڕقوکینه‌ی کۆنه‌په‌رستیان هه‌یه‌ به‌ به‌رچاوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی بێهه‌ڵوێستی کوردستان و حکومه‌تی به‌ ناو دیموکراتو فیدراڵی عێراقه‌وه‌ به‌ تۆپبارانی زه‌مینی و هه‌وایی ده‌ڕێژن به‌سه‌ر خه‌ڵکێکی سڤیل و بێچه‌کی گوندنشینه‌کاندا. حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌ ناوی پاراستنی هاوسێتیه‌وه‌، که‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی درێژه‌ پێدانی ئه‌‌‌‌و بازرگانیه‌ چاوچنۆکییه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ حیزبیه‌کانی یه‌کێتی و پارتیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌‌‌‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌دا، تا زیاتر ‌ له‌ پاره‌و پول و ده‌سکه‌وت بچننه‌وه بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن، با له‌سه‌ر حسابی پێشێلکاریکردنی مافی ژیانی خه‌ڵکی کوردستانیش بێت، با ڕۆژنه‌ خه‌ڵک خوێنی بڕێژرێت و ماڵی کاولبکرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی لێبکرێت، با ڕۆژانه‌ ئه‌‌‌‌و کوردانه‌ی تا دوێنێ سوته‌مه‌نی شۆڕشه‌کانیان بوون بێحورمه‌تیان پێبکرێت و ده‌ربه‌ده‌ربکرێن، با قوتابخانه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کان بڕوخێنرێن به‌سه‌ر قوتابیان و بریندار و نه‌خۆشه‌کاندا، گرنگ ئه‌‌‌‌وه‌یه‌ حکومه‌تی کوردستان و عێراق به‌و لۆژیکه‌ بیربکه‌نه‌وه‌ که‌ خوێنڕشتنی خه‌ڵک به‌قه‌ده‌ر ئه‌‌‌‌وه‌ گرانبه‌ها نیه‌ که‌ پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌کان و بازرگانیه‌کان له‌گه‌ڵ ئیران و تورکیادا بگاته‌ ئه‌‌‌‌و ئاسته‌ی که‌ به‌ ئاشکرا بنکه‌ی به‌ دوواچوون به‌ هاوبه‌شی و هاوئا‌هه‌نگی میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی له‌ پایته‌ختی کوردستاندا دروستبکرێت بۆ ڕاونان و تواندنه‌وه‌ی ئه‌‌‌‌و هێزانه‌ی که‌ چه‌کی به‌رخۆدانیان کردۆته‌ شان و به‌رهه‌ڵستکاری دژ به‌ زوڵم و زۆری له‌ مێشکیاندایه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌‌‌‌م هه‌موو ڕه‌خنه‌ و گه‌له‌یی و گازنده‌ییه‌ی خه‌ڵکی کورستان به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی باشوری کوردستان که‌ گه‌یشته‌ ئه‌‌‌‌و ئاسته‌ی یه‌ک کوردی فه‌یلی ده‌نگ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی نه‌ده‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌‌کانی ئه‌‌‌‌نجومه‌نی به‌غدا و شاره‌کانی باشوری عێراقدا، له‌ پڕ به‌ڕێز عارف ته‌یفور ئه‌‌‌‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و بریکاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق به‌یانێکی تووند دژ به‌ بۆمبابارانکردنی تورکیاو ئێران ده‌رده‌کات و ئیدانه‌یان ده‌کات و داواش له‌ حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات که‌ هه‌ڵوێستی دژایه‌تی و ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران بگرنه‌ به‌ر.
ئێمه‌ ‌له‌ ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ چاک. وێرای ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌ڵوێستی به‌ڕیز (عارف ته‌یفور)،که‌ هه‌ڵوێستێکی سروشتی و ئاسایی خۆیه‌تی و ده‌بوایه‌ له‌مێژه‌وه‌ ‌ ئه‌‌‌‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرتایه‌، له‌ هه‌مانکاتدا هیوادارین ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ درێژه‌ی هه‌بێت و حکومه‌تی کوردستان و عێراق به‌ خه‌به‌ر بهێنێت تا ئه‌‌‌‌م ڕه‌وشه‌خراپه‌ی کورده‌کانی سه‌ر سنوری تورکیا و ئێران چاره‌سه‌ر‌نه‌که‌ن، وازنه‌هێنن!
هیوادارین ئه‌‌‌‌م هه‌ڵوێسته‌ بۆ خۆڵکردنه‌ چاوی خه‌ڵکه‌وه‌ نه‌بێت به‌ تایبه‌تی دوای پێزانینی هه‌ڵوێستی کورده‌ فه‌یلیه‌کان له‌ ده‌نگنه‌دانیاندا، و له‌ کاتێکدا که‌ قسه‌ له‌سه‌ر دووباره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌‌‌‌نجومه‌نی شاره‌کانی کوردستان و که‌رکوکدا له‌ ئارادایه‌.


ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌،
دژ به‌ ئه‌‌‌‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
www.chak.info
chak.org@yahoo.com

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

بانگهوازێک بۆ ڕزگارکردنی بریندارێکی چهکی کیمیاوی ههڵهبجه له مردن.

 

بهڕێزان:
سهرۆکایهتی ههرێمی کوردستان
سهرۆکایهتی حکو‌مهتی ههرێمی کوردستان
سهرۆکایهتی کۆماری عێراقی فیدراڵی
سهرۆکایهتی حکومهتی فیدراڵی عێراق
مرۆڤدۆستان له ههر شوێنێکی جیهاندا ههن

به ڕێز محه‌مه‌د عه‌زیز هه ڵه بجه یی که وا ئێستا به مه به ستی چاره سه ر کردن له ئه‌‌‌ مه ریکایه له گه ڵ خیزانه که یو دوو مناڵی ته مه ن 2 وه 4 ساڵان له کیمیابارانه که ی هه ڵه بجه له 16 ئازاری 1980 خۆی به سه ختی بریندار بو وه ژماره یه ک له که سوکاره که شی بریندارو شه هید بون،ژماره یه کی تریش له م بریندارانه تا ئێستا به هۆی برینه کانی یانه وه مردون، برینه که ی کاک محمد که وا به هۆی هه ڵمژینی گازی خه رده له وه به ڕێژه ی 100% سیه کانی له کار خستوه وه خێزانه که شی ناتوانێت کار بکات چونکه ده بێت به به رده وامی ئاگاداری کاک محمدو مناڵه کانی بێت، وا ده خوازێت که وا سیه کانی که سێکی تری بۆ بڕوێندرێت، به ڵام له به ر ئه‌‌‌ وه ی لیستی ناوی ئه‌ و که سانه زۆر درێژه که وا چاوه ڕوانی ڕواندنی سیه کان ده که ن، وه ته ندروستی کاک محه‌مه‌دیش به شێوه یه کی زۆر خێرا به ره و خراپبون ده ڕوات، بیر له میتۆدی تری چاره سه رکردن کرایه وه بۆ ڕزگار کردنی ژیانی وه خۆشبه ختانه ئه‌ و جۆره چاره سه ری یه ئێستا له ئه‌‌‌ مریکا هه یه که وا به: (interferon Gamma-1b) ناسراوه وه ده توانێت ژیانی ئه‌م‌‌  قوربانی یه ی چه کی کیمیاوی له‌ هه ڵه بجه درێژ کاته وه تاکو ڕواندنی سیه کان بۆی یاخود له وانه یه هه ر چیتر پێۆیستی به م ڕواندنه نه بێت، به ڵام ئه‌ م چاره سه ری یه پاره یه کی زۆری تێده چێت وه بیمه که ی کاک محمد ئاماده نی یه ئه‌ م خه رجی یه بگرێته ئه‌‌‌ ستۆ ی خۆی، بۆیه ئه‌ م بانگه وازه به په له یه مان ئاراسته ی ئێوه ی به ڕێز کرد.


نهخۆشخانهی ناشڤیل ئامادهیه هاوکاری لهگهڵ ئه‌‌‌و لایهنه بکات که وا ئه‌‌‌م خهرجی یه دهگرێته ئه‌‌‌ستۆی خۆی.


ئه‌‌‌مهش ناونیشانی کاک محه‌مه‌د عه‌زیز ههڵهبجهیی:
mohamed aziz halabjayi
3404donna kay dr
nashville،tn37211
1-615-8320922


atrifay@hotmail.com