٢٩\٩\٢٠١٠
به‌یاننامه‌ی
پشتگیری ده‌سته‌ی گه‌نجانی پێشه‌نگ.
بۆ که‌مپینی (به‌رگریکردن
له ئازادی ڕاده‌ربڕین)،
بۆ ڕای گشتی کوردستان و جیهان،
له‌ژێر دروشمی ( ڕازی نابم به ئازادی ته‌نها
به‌ناو ئازادی بێ).
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ که‌پێکهاتوین له بۆچون
و ڕای جیاواز کارده‌که‌ین له‌پێناوی خزمه‌تکردنی هاوڵاتیانی کوردستان
بێ جیاوازی مه‌زهه‌ب وئایدۆلۆژیا هه‌وڵمانداوه له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێکی
مرۆڤانه جێپه‌نجه‌مان دیاربێ و بتوانین خزمه‌ت بگه‌یه‌نین به‌کۆمه‌ڵگا
که‌ببێته خزمه‌ت به‌گه‌لی کوردستان..
به‌ڕای ئێمه که‌مپینی به‌رگریکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و پشتگیری
کردن له هه‌ڵوێستی کۆمپانیای وشه ، پشتگیریه له پێنوسه ئازا‌و
ئازاده‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی وڕۆژنامه‌نوسان و میدیا به‌تایبه‌تی،
وه‌ده‌بێته هه‌وڵدانێک بۆبه‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌رهه‌مو
ئه‌م له‌مپه‌رانه‌ی که‌دێنه سه‌ر ڕێگای دیموکراسی وئازادی ڕاده‌ربڕین
، ئه‌مه‌ش دیاره‌دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگاو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌قازانجی
چه‌ند که‌سێک ولایه‌نێک بووه،..
بۆیه له‌مڕۆدا پێویستمان زیاتر به‌هۆشیارکردنه‌وه هه‌یه له‌بواری
ڕاده‌ربڕین وده‌بێت مرۆڤ به‌ئازادی ڕای خۆی بڵێت و داواش له‌هه‌موو
لایه‌نه‌کان وڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه ده‌که‌ین
که چه‌مکی ئازادی ودیموکراسیان کردۆته دروشم وڕۆژانه به‌به‌رچاوی که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندن پیشانی کوردستان وجیهانی ده‌ده‌ن ئه‌مه بکه‌نه بواری
پراکتیکییه‌وه و له‌هه‌رشوێنێک پێویست به‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بو له‌کاتی
خۆیدا وه‌ڵام بدرێته‌وه، چونکه چه‌مکی دیموکراسی وئه‌زمونی چه‌ندساڵه‌ی
وڵاتان ئه‌مه‌مان بۆدوپاتده‌که‌نه‌وه، بۆیه داواده‌که‌ین له هه‌موو
تاکێکی کورد و به‌هه‌مو چین و توێژه‌کانه‌وه که‌پشتگیری له‌م که‌مپینه
بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان به‌ئازادی بدوێین.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێین:
ئازادی
را ده‌ربڕینه، نه‌ک ده‌ربڕین به
رای ئه‌و بێ
تاریکی چۆن ڕووناک ده‌بێت گه‌ر مۆم دیلی ده‌ستی شه‌وبێ.
راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌نجانی پێشه‌نگ
28\9\2010
|