په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

بەیاننامەى پەیوەستبوونى

ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق

بە حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستانەوە!

 


پێکهێنانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان، وەکو پێویستیەکى سیاسىء کۆمەڵایەتى حەیاتى بۆ کۆمەڵگاى کوردستان، لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا یەکێک بوو لە پرۆژە گرنگەکانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق. بە تایبەتیش لە دواى پلنیۆمى 19ى کۆمیتەى ناوەندییەوە وەکو یەکێک لە ئەولەویەتە گرنگەکان خرایە دەستورى کارى حزبەوە.


ئێستا پاش ئەوەى کە بە خۆشحاڵیەوە کۆنگرەى دامەزرێنەرى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان سەرکەوتوانە بەرپاکراو پێکهێنانى حزب ڕاگەیەنراو حزب کارى خۆى دەست پێکردوە، ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق بە پآى بڕیارنامەى مەکتەبى سیاسى کە لەم بارەیەوە پەسەندى کردوەو بڕیاریداوە لەگەڵ پێکهاتنى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستاندا، ڕێکخراوى کوردستانى حککع بەو حزبەوە پەیوەست دەبێت، کۆمیتەى ڕابەرى ڕێکخراوى کوردستان بەم بەیاننامەیە پەیوەستبوونى خۆى بەو حزبەوە ڕادەگەیەنآء لێرە بەدوا لەچوارچێوەى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستاندا درێژە بە هەڵسوڕانى کۆمۆنیستى خۆى دەدات.


هەر لەم ڕێگایەشەوە بانگەوازى هەموو هاوڕێیانى حزبى لە سنورى ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراقدا دەکات، کە دەستبەجآ بۆ درێژەدان بە کارى خۆیان، بە پآى ئەم بەیاننامەیە پەیوەندى بکەن بە حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستانەوە.

 

 


کۆمیتەى ڕابەرى

ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى عێراق
کۆتایى مارسى 2008

http://www.hkkurdistan.org