به‌یبی. پی به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵیه‌ک بوو که ریشه‌کێش کرا له ئینگلستان!
یاشێخ
به‌ریتانیاش له‌ریزی پێشه‌وه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ملهورنیه. نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر رووداوێکی دڵته‌زێن بوه سه‌ردێڕی زۆربه‌ی میدیاکان وه به‌تایبه‌ت میدیای به‌ریتانیا . ئه‌وه‌ش به‌ناوی(به‌یبی .پی-) بوو. پووخته‌ی رووداوه‌که ش بریتی بوو له‌وه‌ی که؛ مناڵێکی ته‌مه‌ن 17 مانگ به‌هۆی لێدان‌و پیاکێشانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو له ماڵێک له ناوچه‌یه‌کی نزیک له‌نده‌ن به‌ناوی هه‌رینگی. دایکی منداڵه‌که‌و دۆسته‌کوڕه‌که‌ی ئه‌وه‌یان کردبوو واته منداڵه‌که‌یان کووشتبوو به لێدانی پڕ ئه‌شکه‌نجه. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که یاساگه‌لێکی مناڵپارێزی له‌و ووڵاته‌دا هه‌یه.
راپۆرته تۆمارکراوه‌کان باسیان له‌وه‌کردبوو که سه‌رباری 60 جار سه‌ردانی کارمه‌ندانی ده‌زگای منداڵپارێزی و خێزان بۆ بینینی گوزه‌رانی ئه‌ومنداڵه‌به‌ڵام گوایه نه‌یان توانیوه بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی که‌مافی زه‌وتکردنی مناڵه‌که له‌خێزانه‌که بگرنه ئه‌ستۆ به‌پێی راوێژکاریان به لۆیه‌ری تایبه‌ت. به‌ڵام پێ ده‌چوو ئه‌وه درۆیه‌کی یاسایی ته‌مه‌ن کورت بوو بێت. ئه‌وه‌بوو زۆر زوو په‌رده له‌رووی راستیه‌کان هه‌ڵدرایه‌وه به‌تایبه‌ت ،کاتێک بوه‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره له‌ناو په‌رله‌مانی ووڵاتداو که‌یسه‌که به‌جۆرێک ساغکرایه‌وه ،که فشار خرایه سه‌ر به‌رپرسی یه‌که‌می ده‌زگای منداڵپارێزی و 5به‌رپرسی دیکه که ده‌بێت وازبهێنن له‌کاره‌که‌یان وه خانه‌نشین بکرێن وه‌دانیشیان پێنرا به تاوانی که‌مته‌رخه‌میو گه‌نده‌ڵیه‌کانیاندا واته 6 که‌س به‌سه‌رۆکی شاره‌وانیشه‌وه کاریان له ده‌ست چوو.
بۆ ده‌ست که‌وتنی زانیاری زیاتر ده‌توانی ئه و لینکه به‌سه‌ربکه‌یته‌وه: Related Hot Topic: Baby P
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وخانمه(شارۆن شۆ سمیس )ی سه‌رۆک و به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌و ئۆفیسه‌بوو له‌رۆژانی یه‌که‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌که ئاماده نه‌بوو داوای لێبوردنی خۆی بکات له‌و که‌مته‌رخه‌میو گه‌نده‌ڵیه ی که رووی دابوو له‌لایه‌ن خۆی‌و کارمه‌نده‌کانیه‌وه واته‌هێنده بروای به‌خۆی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌بوو له‌پۆسته‌که‌ی لابرا وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌می سزاکه‌ی و ناوه‌نده میدیاکان ده‌م له‌وه ده‌کووتن که سزادانی تریش به‌دوایدا دیت. دایکی منداڵه‌که‌و دۆسته کوڕه‌که‌ی که تاوانبارن ئه‌وانیش له‌زیندا تووندکران. به‌ڵی زاڵمان زه‌واڵیان بۆ بوو.
ئه‌ی له کوردستان چۆن ده‌گوزه‌رێت.
راسته کوردوستان به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا، به‌ڵام ماوه‌ی 17ساڵیش که‌م نیه ئه‌گه‌ر بویسترێت دڵسۆزانه کاربکریت بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵ. ئه‌مرۆ له‌جیاتی ده‌سه‌ڵاتێک دووده‌سه‌ڵات هه‌یه له حکومه‌تێکدا. به‌ڵام گه‌وره‌و بچووکی زۆرینه‌ی کوردوستان له ناسه‌لامه‌تی ژیان‌و گوزه‌راندایه.له‌سایه ی بوونی گه‌نده‌ڵیه‌ک که بۆته سه‌ره‌تانو ئه‌نفالیکی بێ‌کۆتایی بۆ کرێکاران،زه‌حمه‌تکێشان،خوێندکاران، رۆشنفکران،رۆژنامه‌نووسان، سه‌ربه‌خۆیی خوازان ، یه‌کسانی خوازان ،وه که‌سوکاری شه‌هیدان و شه‌هیدانی کیمیاوی و ئه‌نفال به‌جۆرێک که فڕێدراونه‌ته دامێنی ژیانه‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش سه‌رکوتو ده‌م کوت ده‌کرین ئه‌گه‌ر داوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک بکه‌ن، بۆ لابردن یان هیچ نه‌بیت که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
بۆیه‌کاتی ئه‌وه هاتوه به‌رگی خۆشباوه‌ری به‌و سه‌رۆکایه‌تیه له‌خۆمان داماڵین. ئیتر شه‌رمه بۆ ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای کاسه‌ی ده‌ستی ئه‌وانه بین، چوونکه بێگوومان به‌بێ شێو واته‌به‌بێ ئه‌نجام سه‌رده‌نێینه‌وه. کاتی ئه‌وه هاتوه ناره‌زایو توره‌بوونه‌کانمان له‌دڵدا په‌نگ نه‌خۆنه‌وه زیاتر. به‌ڵکوو ده‌بیت له کووچه‌و کۆڵان‌و شه‌قامه‌کاندا په‌نگ بخواته‌وه به‌رووی مفته‌خۆراندا. له‌ونێوه‌دا هیچ له‌ده‌ست نادرێت جگه له‌و ره‌زاله‌ته‌ی هه‌مانه.
ئائه‌وه سنووری راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ده‌مامکداری وه‌ک هه‌ڵۆ و گه‌مه‌که‌ی نه‌وشیروان و له‌دایکبووه بریجیه‌که‌ی ره‌گ که له‌خاکی سیاسی داماڵراوه.
|