ببوورن..مەگەر
فەلەستینیەکان تەنها براى ئێوەبن!
- وەڵامێک بۆ ئایدیاى حیزبە
ئیسلامیەکانى کوردستان -

گۆران دوکانى
ئەگەرتێبینى بکەین هەرلەسەرەتاى سەرهەڵدانى گرژى وئاڵۆزیەکانى نێوان (عەرەب-ئیسرائیل)وبەتایبەت
لەدواى ناوەڕاستى نەوەدەکانى سەدەى ڕابردو وبەهێزبونى بزوتنەوەى حەماس
لەفلستین،تەواوى ململانێ سیاسیەکان وپرۆسەى جەنگى ئیسرائیلیەکان زیاتر
ڕوبەڕوى ئەوحیزبە بۆتەوە،هاوکات ئەوڕاستیەمان بیرنەچێت کەبزوتنەوەى
حەماسیش خاوەن پێگەیەکى جەماوەریەولە هەڵبژاردنە کانى ڕابردووى
فلستینداولەکۆى(132)کورسى پەڕلەماندا(74)کورسى بەدەست هێناوە،بەمەش
کۆنترۆڵى زۆرترین موئسەسەحکومیەکانى فلستینیان کردوە،بەڵام ئەوەندەى
ئەم حیزبە کار بۆبەرژەوەندیە سیاسیەکانى خۆى دەکات
نیوبەرامبەرئامابجیان خۆشگوزەرانى فەلەستینیەکان نەبوە،لەلایەکى دیکەوە
ئەوەى بۆتە بەدبەختى فەلستینیەکانیش بەئاشکرا ئایدۆلۆژیاى چەندووڵاتێکى
دەرەکى وبەتایبەتیش(ئێران وسوریا)زاڵە لەناوخۆى ئەم وڵاتەداودەتوانین
ئەو جەنگەخوێناویەى چەندڕۆژى ڕابردوى کەرتى غەززەش وەک دیارترین
نموونەى تەداخولاتى دەرەکى بێنینەوە،کەبەهەزاران کوژراوبریندارى خەڵکى
سڤیلى لێکەوتەوە.
ئەوەى لێرەداناوەرۆکى بابەتەکەى منە،خۆگیڤکردنەوەوهەندێک هوتافات
وداواکارى بێبنەماى حیزبە ئیسلامیەکانى هەرێمى کوردستان
بوولەبەرامبەردۆزى(عەرەب-ئیسرائیل)داوبەتایبەتیش ئەوهێرشانەى چەندڕۆژى
ڕابردوى ئیسرائیل بۆسەرکەرتى غەززە،کە بەجۆرێک لەگوزارشت وبۆچونداخۆیان
لەخەڵکى جیاکردبۆوە بەڕاستى جێگاى گومان بوو،لەهەمووشی سەیرتر دانانى
چەند واجبێک بوو،کەئەوان بەئەرکى سەرشانى موسوڵمانانیان دەزانى،یەکێک
لەو واجبانە بانگەشەى ئەوەیان دەکرد هەرکەسێک تواناى ئەوەى هەیە خۆى
بگەیەنێتە غەززە وڕوبەڕوى شەڕى ئیسرائیلیەکان ببێتەوە
ئەوەجیهادەوئەگەرکوژراش شەهیدە،یاخودپێویستە لەمەودواکوچەوکۆڵانەکانمان
ناوى شەهیدەکانى غەززەیان لێبنێین و....تاد،ئەمە جگەلەبڵاوکردنەوەى
کۆمەڵێک هوتافات بەناوى ئاینى ئیسلامەوە،یاخود بڵاوکردنەوەى کۆمەڵێک
شیعارات لەڕێگەى مەسجى مۆبایلەوە!.
لێرەداهەقى خۆمانە لەحیزبەئیسلامیەکان بپرسین کەئەمڕۆخۆیان
کردۆتەکەواسورى بەرلەشکرى موسوڵمانانى ئەم هەرێمە،ئایاخێرە ئەوهەموو
دەستدرێژیەى ووڵاتانى بەرودراوسێ بۆلەباربردنى ئەم ئەزمونەى
ئەمڕۆودەیان هەوڵى داگیرکەرانەى دیکە کەبەرامبەربەتەواوى
کوردوکوردستانیان دەدرێت و ئەوهەمووتەنگژە سیاسیانەى کەئەمڕۆ لەلایەن
حیزب وتەیارەئیسلامیەکانى عێراقەوە بەرۆکى ئەم هەرێمەیان گرتوە،کەچى
نەک هەربێ دەنگى هەڵدەبژێرن،بەڵکو وەک ئەوەى دەبینین لەپێناوبەرژەوەندى
خۆتان ئینتفاقیەى ستراتیژیان لەگەڵدا
ئیمزادەکەن!!،یاخودهەتائەمڕۆبەهەزاران خەڵکى سڤیلى بنارى قەندیل دوچارى
قوربانیدان وئاوارەبوون دەبنەوە لەپێناومەرامى بۆگەنى عەقڵیەتى
داگیرکارى تورکە کەمالیزمەکان وفارسە سەفەویەکان کەچى
ئێوەلەبەرامبەرداولەڕێگاى وەفدەکانتانەوە بەمەبەستى دروستکردنى
هاوپەیمانى وبەرژەوەندیەسیاسیەکانتان سەردانى ئەو وڵاتانە
دەکەن!!ئایائەوەش بەغەزاوجیهاد دەزانن؟!،خۆ ئەگەرلەسۆنگەى قورئانیشەوە
بڕوانین خواى گەورەئەفەرموێت: (واخراج اهلە ڕکبرمن قتلە)واتە"گوناهى
دەرکردنى خەڵکانێک گەورەترە لەکوشتنیان"،ئەى مەگەرخواى گەورەنیە بۆ
وەڵامى نزاکەى حەزرەتى(نوح)ئەفەرموێت:(واستوت على الجودى)واتە لە جودى
ئەوەستیتەوە،کە شاخێکەو کەوتۆتە باکورى کوردستانەوە، لێرەشداخواى
گەورەپیرۆزى خاکى کوردستان نیشان دەدات.
کەچى ئەمە هەڵوێستى ئێوەی حیزبەئیسلامیەکانە کە خۆتان بەبەدیلى دەسەڵات
دەزانن،کەچى بەرامبەربەوخاکەولەڕودانى تەواوى داگیرکارى
وتەنگژەسیاسیەکاندا ئێوەش بەهەمان شێوەى دووحیزبە زللەکە نوقەیەکتان
لێوەنایەت،هاوکات خاکى فەلەستینمان لاپیرۆزدەکەن!،خاکێک کەنەتەوەکەى
لەکاتى پرۆسەى جینۆسایدى ئەنفالدا،نەک هیچ هەڵوێستێکى مرۆڤایەتیان
نیشان نەدا بەڵکوبە(عافیە علیک)ڕژابونە سەرشەقامەکانى فەلستین و
بروسکەى پیرۆزباییان لەسەرکردە پاڵەوانەکەى عێراق دەکرد!!کەچى ئەمڕۆ
هەر ئێوەن ئەوانە دەکەنە(شیربراى) ئێمە،ئاخرئێمەى کورد تاکەى بەعاتیفە
بیربکەینەوە؟! بۆیەبەداواى لێبوردنەوەمەگەرفەلەستینیەکى عروبە
تەنهابراى ئێوەبێت!،ئەوە میللەتى کوردنیە کەفەلەستینیەک بەبراى خۆى
بزانێت.
ئێمەى کوردستانیانى ئەم هەرێمە وەک زۆربەى ووڵاتانى دنیائەوەى
لەسەرشانمان بوو کردمان وپرۆتستۆى ئەوجەنگە خوێناویەمان کرد کەژن
ومناڵى بێگوناهى غەززە بونە قوربانى بەرژەوەندى ومەرامە سیاسیەکانى
بزوتنەوەى حماس!هاوکات هەریەک لە(تاڵەبانى وبارزانى)وچەندین بەرپرسى
دیکەى کوردپرۆتستۆى ئەوجەنگەیان کرد،ئێ خۆ تواناى ئەم هەرێمە
لەئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى زیاترنیە،وەک بینیمان چەندجارێک
حکومەتى ئیسرائیل تەواوى داواکانیانى ڕتکردەوەسەبارەت بە وەستانى
ئاگربەست، با(خالیدمشعل ومحمودزهارو)تەواوى سەرکردەکانى دیکەى حماس
کەئەمڕۆلەدیمەشقەوەخۆیان بەدەمڕاستى فەلەستینیەکان دەزانن
وسەرکدایەتیان دەکەن وبەڵێنى ئەوەیان پێدەدان کە ڕزگاریان بکەن لەدەست
ئیسرائیلیەکان تەنها بەهاویشتنى چوار ڕۆکێت وکاتیۆشا!!بائەوان بچونایە
ئەوجیهادەیان بکردایە کەئەمڕۆئێوە بەواجبى سەرشانى موسوڵمانانى کوردى
دەزانن!!،
ئەوەى جێگاى خۆشحاڵییە بەدرێژاى ئەوجەنگە ئێمەى کورد وەک تەرەف
نەکەوتینە کێبڕکێى ئەم دۆزەوەو بەوردى وژیرانەمامەڵەمان لەگەڵداکرد،هەم
وەک دەسەڵاتى سیاسى کوردى و،هەم وەک نەتەوەش،چونکەئاشکرایە هیچ کاتێک
دۆخى هەرێمى کوردستان ئەوەندەى ئەمڕۆ هەستیاروناسک نەبووە،هاوکات
بەپێچەوانەوە ئێوەش ئەوجیهادەتان بەڕەوانەزانى بۆخۆتان وئەندامێکى
هیچکام لەحیزبەئیسلامیەکانمان نەبیست کەبچێتە غەززەولەپێناوخاکى پیرۆزى
فلستیندا خۆى بەختبکات و واجبە دینیەکەى سەرشانى خۆى جێبەجێبکات!.
Goran.dukani@yahoo.com
|