٢٨\١٢\٢٠١٠
بیره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی
قورئان له شیعری شاعیرانی جاهیلیدا.
ئارام جه‌لال
ئه‌م بابه‌تانه هه‌مووى به زمانى عه‌ره‌بی بوونیان هه‌یه‌و زۆر ده‌مێکه
عه‌ره‌ب موناقه‌شه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌که‌ن، کاتێک که من ئه‌م
کاره ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵکانى ئێمه‌ش ئاگاداربن که ئه‌م
بۆچوونه‌ش هه‌یه له‌سه‌ر قورئان و گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌کرێت که سودی
له‌م شیعرانه وه‌رگرتبێت، وه هه‌مووى له لایه‌ن مسولڕمانه‌کانه‌وه
وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه ئایا چه‌نێک وه‌ڵامه‌که‌یان پێکاوه یان نا؟ ئه‌وه‌یان
ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر خوێنه‌ر، و نابێ ئه‌وه له بیر بکه‌ین سه‌راپاى
ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بی ده‌ماو ده‌م گێڕدراونه‌ته‌وه له هه‌مانکاتدا هه‌موو
وته‌کانى محه‌ممه‌دیش ده‌ماو ده‌م گێڕدراونه‌ته‌وه و زۆرێکیشی کێشه‌ى
له‌سه‌ره، وه ناکرێت هه‌موو شاعرانى جاهلی هێڵى ڕاست و چه‌پیان به‌سه‌ردا
بهێنرێت و بگوترێت هیچ شیعرێکیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدا
که ئه‌و میله‌ته کاتێکى زۆریان داناوه بۆ شعر‌و وه ئه‌بو سوفیان خۆى
که‌سێک بووه له‌و که‌سانه‌ى که کۆڕی شعرى بۆ شاعیران ڕێکخستوه، له
هه‌مانکاتدا موعجیزه‌که‌ى محه‌ممه‌د قورئانه که ئه‌مه به‌لگه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئه‌وى سیررى وشه‌یان لا گرنگ بووه. بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌شم
ته‌رخان کردوه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر به‌شێک له‌و شیعره کۆنانه، و ئه‌مه
بوونى هه‌یه به زمانى عه‌ره‌بی وه زۆرینه‌ى بابه‌ته دینیه‌کان چ
لایه‌نگری ئیسلام یاخود دژى ئیسلام به عه‌ره‌بی بوونیان هه‌یه، وه
داواکارم له‌و هاوڕێیانه‌ى که وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه هه‌ر له گوگڵ به
دواى ره‌دی ئه‌م بابه‌تانا بگه‌ڕێن قسه گه‌لێکى زۆریان ده‌ست ده‌که‌وێت
وه‌ک و چۆن له بابه‌تى پێش‌و هه‌ستابوون به سوکایه‌تى و ته‌شهیرکردنى
من که گوایه له مه‌سیحیه توندره‌وه‌کانم وه‌رگرتووه له هه‌مان
کاتدا خۆشیان کارێکى له‌وه زیاتریان نه‌کردبوو، جیاوازى من و ئه‌وان
ئه‌وه‌یه من سوکایه‌تى ناکه‌م و کار له‌سه‌ر کتێبێک ده‌که‌م که
قورئانه‌و به مولکى هه‌موو که‌سى ئه‌زانم که کارى له‌سه‌ر بکا چونکه
دوور و نزیک ئه‌م قورئانه ده‌ستى وه‌رداوه‌ته ژیانمانه‌وه، به‌ڵام
براده‌ران له ناواخنى وه‌ڵامه‌کانیاندا سوکایه‌تى و ته‌شهیر به نه‌یارانیان
ده‌که‌ن.
1.پاداشت وه‌رگرتنه‌وه به‌پێی کرده‌وه‌ى چاکه:
پاداشت و سزا یه‌کێکه له به‌نه‌ڕه‌تترین بیرى قورئان، که پشتى پێبه‌ستووه،
تاکه هۆکارى مانه‌وه‌ى دینى ئیسلام، ترساندنى شوێنکه‌وتووانێتى به
سزا و هاندانێتى به پاداشتى به‌هه‌شت، ئه‌گه‌ر بێت و ئیسلام خاڵى بکه‌یته‌وه
له‌م بیره، ئه‌وا له که‌مترین کاتدا شوێنکه‌وتووانى نامێنن.
شاعیر (علاف
بن شهاب التمیمی)یه‌کێکه له
شاعیرانى سه‌رده‌می جاهیلی برواى به یه‌کتاپه‌رستى و زیندوبونه‌وه
حیساب هه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێش قورئان شیعرى وتووه‌و ده‌ڵێت:
ولقـد شهدت الخصم يوم رفاعة
فأخذت مـنه خطـة المغتال
وعلمـت أن الله جـاز عبـده
يوم الحساب بأحسن الأعمال 1
له‌م شیعره‌دا باس له‌وه ده‌کات، ڕۆژى
دوایی خودا پاداشتى ئه‌و که‌سانه ده‌داته‌وه که کارى چاکه‌یان
کردووه.
2. بڕوابوون به زیندو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه:
(زهیر
بن ابی سلمی) شاعیرى حه‌کیمی
عه‌ره‌به و باوکی دوو شاعیرى گه‌وره‌ى ئیسلامی بووه که یه، له
دێڕه شیعرێکیدا باس له‌وه ده‌کات که بڕواى به‌وه هه‌یه خودا
زیندومان دواى مردن ده‌کاته‌وه.کێکیان بجیر و ئه‌ویتریان زهیر ه که
زهیر دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرى کوشتنى له لایه‌ن محه‌ممد بۆ ده‌رچو ناچار
بوو بکه‌وێته ماستاو کردن تا نه‌کوژرێت بۆیه قه‌ێیده‌ى بورده‌ى نووسى
که 58 به‌یت شعره زۆربه‌ى پارانه‌وه‌و پیا هه‌ڵدانى محه‌ممد و
مسوڵمانانن بۆیه محه‌ممه‌د نه‌یکوشت.
وه‌ک ده‌ڵێت:
لولا أن تسبني العرب ، لآمنت أن الذي أحياك بعد يبس
سيحيي العظام وهي رميم
2
لێره‌دا شایه‌تى ئه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌توانێت شته وشکه‌کان
زیندو بکاته‌وه هه‌ر ئه‌ویش ئه‌توانێ ئێسکه‌کانمان زیندوو بکاته‌وه
هه‌روه‌ها (أمیه
بن الصلت) سه‌باره‌ت به
بڕواى به لێپرسینه‌وه‌و زیندوبوونه‌وه قه‌سیده‌یه‌کى هه‌یه، به
ئاشکرا بڕواى پێی هه‌یه و هه‌ندێکیش له دێڕه شیعره‌کانى له
قورئاندا دووباره بوونه‌ته‌وه، وه‌ک لێره‌دا ده‌یبینین:
باتت همومي
تسري طوارقها ** أكف عيني و الدمع سابقها
مما أتاني من اليقين ولم ** أوت برأة يقصي ناطقها
أم من تلظي عليه واقدة النار ** محيط به‌م سرادقها
أم أسكن الجنة التي وعد الأبرار ** مصفوفة نمارقها
لا يستوي المنزلان ولا الأعمال ** لا تستوي طرائقها
هما فريقان : فرقة تدخل الجنة ** حفت به‌م حدائقها
وفرقة منهم أدخلت النار ** فساءتهم مراف 3
به ڕوونى له واتاى ئه‌م قه‌سیده‌یه‌دا ده‌بینرێت، که باس له‌وه ده‌کات
به‌هه‌شت به‌ڵێندراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى چاکه کارن، به جوانترین
شێوه بۆیان ڕێکخراوه و دۆزه‌خیش بۆ خراپه‌کاره‌کان هه‌ڵگیرسێنراوه،
هه‌رگیز ئه‌و دوو شوێنه وه‌ک یه‌ک نین، کرده‌وه‌یان وه‌ک یه‌ک نییه
ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه، کۆمه‌ڵى به‌هه‌شت ده‌چن بۆ به‌هه‌شتێک که چوارده‌ورى
باغ و باغاته.
له باره‌ى دۆزه‌خ و به‌هه‌شته‌وه، محه‌ممه‌د شتێکی جیاوازترى نه‌وتووه
له‌م شیعرانه‌دا، بۆیه ده‌بینین ئه‌م شیعرانه دووباره بونه‌ته‌وه
له ئایه‌ته‌کانى محه‌ممه‌د دا وه‌ک ده‌یبینین:
أم من تلظي عليه واقدة النار ** محيط به‌م سرادقها
کراوه به:
((فَمَن
شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا
لِلظَّالِمِينَ نَاراً أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا))
4
واته: هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت با بڕواداربێت، ئه‌وه‌ى نایه‌وێت با بێ‌بڕوا
بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بۆ سته‌مکاران ئاگرێکمان ئاماده‌کردووه،
دیوارێکى بڵێسه ده‌ورى داون له هه‌موو لایه‌که‌وه .
أم أسكن الجنة التي وعد الأبرار ** مصفوفة نمارقها
له‌قورئاندا هه‌مان بۆچوون دووباره
بۆته‌وه و بووه به:
((وَأَكْوَابٌ مَّوْضُوعَةٌ{14} وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌ))
5
لێره‌دا باس له دیمه‌ن و شێوه‌ى به‌هه‌شتییه‌کان ده‌کات.
واته: کوپ و سوراحى دانراوه پشتى و سه‌رینى ڕازاوه‌ى تێدایه که به‌ڕێکى
دانراون.
هه‌روه‌ها ئومه‌ییه سه‌باره‌ت به سزاى دواڕۆژ بۆ تاوان باره‌کان
وتوێتى:
وسيق المجرمون وهم عراةٌ
إلى ذات المقامع والنَّكالِ
فنادوا ويلنا ويلاً طويلاً
وعجُّوا في سلاسلـها الطوالِ
فليسوا ميِّتين فيستريحوا
6
لێره‌دا باس له‌وه ده‌کات که تاوانباران، به ڕووتى ڕاپێچى ناو ئاگر
ده‌کرێن، سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنی قه‌سیده‌که ( وسیق المجرمون)، هه‌مان
واتا له قورئاندا دووباره بۆته‌وه‌و ده‌ڵێت:
((وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ
زُمَراً))
7
3. بڕوابوون به‌وه‌ى که خودا (علیم
بذات الصدور)ه
ئاگاى له ناو دڵه‌کان هه‌یه:
(علیم
بذات الصدور) ئه‌و ئایه‌ته‌یه
که محه‌ممه‌د زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر کردۆته‌وه و دووباره‌ى کردۆته‌وه،
به‌ڵام ئه‌مه زۆر پێش محه‌ممه‌د شاعیره فه‌یله‌سوفه‌که‌ى جاهیلی(زهیر
بن ابی سلمی) ئه‌مه‌ى وتوه، وه‌ک له‌م دێڕه‌دا ده‌یبینین.
فلا تكتمن الله ما في نفوسكم
ليخفي، ومهما يكتم الله يعلم
يؤخر فيوضح في كتاب فيدخر
ليوم الحساب، أو يعجل فينتقم 8
به هه‌مان شێوه له قورئاندا ده‌ڵێت:
{لِّلَّهِ ما فِي السَّمَاواتِ وَمَا فِي الأَرْضِ
وَإِن تُبْدُواْ مَا فِي أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ
اللّهُ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ
عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ } 9
واته: ئه‌وه‌ى له ئاسمان و زه‌ویدایه هی خودایه و ئه‌وه‌ى له
ناختاندا جێگیر بووه، ده‌رى بخه‌ن یاخود بیشارنه‌وه، خودا لێتان ده‌پرسێته‌وه
له‌سه‌ریان، ئه‌وه‌ى بیه‌وێت لێی خۆش ده‌بێت و ئه‌وه‌شى نه‌یه‌وێت سزاى
ده‌دات، خودا‌ش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا باڵاده‌سته.
___________________________
1- الألوسي : بلوغ الأرب ، ج2 ، ص 277
2- د . جمال العمري : الشعرا‌ء الحنفاء
، ص 164
3- جواد علي : المفصل ، ج5 ، ص 280
و281 أو ابن كثير ، البداية والنهاية ، ج2 ، ص 206 : 208
4- الكهف 29
5- الغاشية 14-15
6- ابن كثير ، البداية والنهاية ، ج2 ،
ص 206 : 208
7- الزمر 71
8- ثعلب : شرح ديوان زهير ، الدار
القومية للطباعة والنشر ، القاهرة ، 1964 ، ص 35 .
9- البقرة284
aram.jalal@hotmail.com
|