په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بڕیاری دیپۆرتی شێرکۆ نادر بۆ بەغدا هەڵوەشایەوە.

 

یۆتۆبۆری25-9-2008:

لەدرێژەی کەمپێنێک کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ،سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی -بێمەرز،حزبی عەدالەتی سوید ،شەبەکەی پەنابەری 2008 لە پێناو ڕاگرتنی دیپۆرتی پەنابەر (شیرکۆ نادر ) بەڕیان خست سەرئەنجام دیپۆرتی شێرکۆ ڕاگیرا.


سکرتاریتی فیدراسیۆن رایگەیاند دوای ئەوەی پەنابەر شێرکۆ نادر لە زیندانەوە فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە ڕۆژی 24-9 کاتژمێر 2 نیو بەکاتی سوید بڕیاری دیپۆرتی دەرچوو بۆ بەغدا ، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کەمپینێک لە پێناو بەرگرتن بە دیپۆرتی شێرکۆ بەرێ دەخات بۆ ئەم مەبەستە بە پێشرەوی (توفیقی محمدی) بەرپرسی رێکخراوی سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی لە یۆتۆبۆری ڕۆژی 24 -9 بەهاوبەشی فیدراسیۆن و شەبەکەی پەنابەران وحزبی عەدالەت خواز و ژمارەیەک لە پەنابەران خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دەگەیەننە بەردەم دائیرەی هیجرە لە کۆلەرێت ئەو شۆینەی بریارە بوو شیرکۆ نادری لێ دیپۆرتبکەنەوە خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی( نا بۆ دیپۆرتی پەنابەر شیرکۆ نادر )شەقامەکانی دەوروبەری ئەو زیندانە بەخۆیەوە گرێدەدات دوای 3 کاتژمێر بەرپرسێک لە زیندانەوە بە تۆفیقی محمدی ڕادەگەیەنن دیپۆرتی شیرکۆ ڕاگیراوە.


سکرتاریتی فیدراسیۆن ڕایگەیاند: سکرتێری فیدراسیۆن نامەیەک ئاڕاستەی وەزارەتی هیجرەی سویدی دەکات و داوا دەکات دیپۆرتی شیرکۆ ڕاگران و ئازادی بکەن لە زیندان ورێگە بە مانەوەی شیرکۆ و هاوسەرو منداڵەکەی بدەن لەسوید، هاوکات فیدراسیۆن لە درێژی ئەو هەوڵانەیدا لەپێناو بەرگری لەشێرکۆ و دوو بارە سکرتیری فیدراسیۆن نامەیەک ئاڕاستەی سەفیری سوید لە بەریتانیا دەکات لە وەڵامی سکرتیری فیدراسیۆن ووتە بیژی سەفارەت (Louise Bonbecll) ووتی"سپاسی ئەو نامەیان دەکەین کە ئاڕاستە ئێمەتان کردوە ئێمە نامە و هاوپیچی نامەکەتمان ئاڕاستەی وەزارەتی خاریجی سوید کردوە لە ستوکۆڵم لە هەواڵی دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە"


سکرتارێتی فیدراسیۆن سپاسی بێ پایانی ئاڕاستەی هەموو ئەو لایەن وپەنابەرانە کرد کە لەبەرگرتن بەدیپۆرتی شیرکۆ نادر دەوری بەرچاویان گیڕا.

 

 

فیدراسئۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

 

______________________________________________________________


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com، Samer Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083

www.csdiraq.com