بزربوونی ناوی کوردی له کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا...!!

خالید شه‌یدا
ئه‌م
کتێبه دوا به‌رهه‌می نووسه‌ر کاک ئیسماعیل ته‌نیایه ،که له ناوه‌راستی
ئه‌م ساڵ له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌درخان به ئه‌نجام گه‌یشت ، جێگای ئاماژه پێکردنه
ئه‌م کتێبه به قه‌واره‌یه‌کی بچوک و وه
به تێکرایی ٨٠ ڵاپه‌ره‌ی ڕێک و پێک گه‌یشته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران
بابه‌تی سه‌ره‌کی ناوه‌راستی کتێبه‌که بریتیه له پێشه‌کییه‌ک و شه‌ش
به‌ش . له پێشه‌کیه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات زۆر که‌س ،لێره‌و له‌وێ.
چ له‌میانه‌ی گفتوگۆی ڕۆژانه‌ی ئاسایی،یان له هه‌ندێ کورته گوتاری
رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌و رازانه‌یان درکاندووه..ئه‌ویش زیاتر مامۆستایان
له هه‌موو چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه هه‌ستیان به‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره
کردوه،چونکه ئه‌وان رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی یه‌کجار
زۆر له منداڵانی کورد ده‌که‌ن و په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزو به‌رده‌وامیان
له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه .هه‌ر ئه‌وانیش له میانه‌ی ئه‌و لیسته زۆرانه‌ی
خوێندکاره‌کانی به‌رده‌ستیان ، توانیوویانه ئه‌و دیارده‌یه به‌دیبکه‌ن.
توێژه‌ره‌کانی تر که زۆر ئاگادارن و زانیاریه‌کی یه‌کجار زۆریان له‌باره‌ی
ئه‌و داکشانه هه‌یه ،کۆمه‌ڵێک کارمه‌ندو فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌کانی
ناسنامه و کاروباری که‌سێتی و ڕه‌گه‌زنامه و، نووسینگه‌کانی
تۆمارکردنی له دایکبوون و مردووانن .
دیارده‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی ناوی کوردی و زۆر بوونی ناوی عه‌ره‌بی ،ئه‌وه‌نده
به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌که‌وێ که هه‌موو تاکێک ده‌توانیت له نێوه‌ندی
خێزان و خزم و که‌سوکار و منداڵانی گه‌ڕه‌ک هه‌ستیان پێ‌بکات . هه‌ر له
پێشه‌کیه‌که باسی گرینگی ناو ده‌کات که ده‌کرێت بکرێته پێناسه‌یه‌ک
بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی ده‌ورووبه‌ر ،له رێگای ناوه‌کانه‌وه بتوانی که‌سێتی
نه‌ته‌وه‌یی تاکه‌کان بناسنه‌وه ، وه ئاماژه‌ی پێداوه که ترس و دڵه‌ڕاوکێی
داگیرکه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌و ترسانه‌شی به نموونه
له قۆناخه‌کانی مێژوودا خستۆته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه که
ئاینی ئیسلام ، له هیچ قۆناخێک دا ،ڕێگرو به‌ربه‌ستی ئه‌وه نه‌بووه
، که نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کان ، ناوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له
منداڵه‌کانیان بنێن ، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆکه‌ش ،خه‌ڵکانێک به ناوی ئاینی
ئیسلامه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا ،درێژه به‌و ڕه‌وته ده‌ده‌ن
ئامانجێکی سیاسیان له پشته‌وه‌یه .
بێگومان له هه‌ر به‌شێک باسی ئه‌و هۆکارانه ده‌کات که بۆوه‌ته هۆی
بزر بوون و له ناو چوونی ناوی کوردی له ناو کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌واری وا
لێره‌دا ئێمه به کورتی باس له هه‌ر به‌شێکی ده‌که‌ین .
- به‌شی یه‌که‌م
: ناو ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه.
له‌م به‌شه‌دا باسی پێناسی ناو کراوه .به گوێره‌ی پسپۆرانی ڕێزمان
پێناسه‌یان بۆ ناو داناوه ده‌لێن :ووشه‌یه‌که مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه،بۆ
ناولێنانی که‌سێک یان شوێنێک یان ڕووه‌کێک یان گیانله‌به‌رێک یان شتێک
به‌کارده‌هێنرێت .
ووشه‌ی ناو مانایه‌کی ئه‌وه‌نده فراوان و گرینگ له خۆی ده‌گرێت ، که
ناکرێت له هیچ کۆمه‌ڵگه و نێوه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌ییدا فه‌رامۆش بکرێ و
حسێبی بۆ نه‌کرێت ، هه‌ر ئه‌و ووشه‌یه ئاکار و باکڕاوندی من له تۆ ،
تۆ له ئه‌و ،ئه‌و له ئه‌وان ، جیا ده‌کاته‌وه و ڕه‌نگ و روخسارێکی
تایبه‌تییان پێده‌به‌خشێت . وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه
ناوێکی به نموونه باس کردوه .واته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ناوه‌که‌ی
خۆیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه .
گرنگی و یایه‌خی ناو وایکردووه ،داگیرکه‌ران به درێژایی مێژوو ،له
هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناوی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان
بن .ئایینه جیا جیاکانیش ئه‌م سیسته‌مه‌یان په‌یڕه‌و کردووه‌و، ئه‌و
ناوانه‌یان هه‌ڵبژاردوه که له‌گه‌ڵ ڕێباز‌و په‌یامه‌کانیاندا بگه‌نجێت
.نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه‌ش ، به درێژایی مێژوو ، بێبه‌ری نه‌بووه له‌م
شاڵاوه به پلان‌و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه ،داگیرکه‌ران هه‌میشه له هه‌وڵی
گۆرینی ئاکاری نه‌ته‌وایه‌تی کورد بووینه ،هه‌وڵیانداوه زمانه‌که‌مان
بشێوێنن و،ووشه‌ی نامۆ بخه‌نه فه‌رهه‌نگه‌که‌مانه‌وه ،تاوه‌کو بیکه‌نه
بیابۆیه‌ک و،له سه‌نگ و شکۆی که‌مبکه‌نه‌وه .
-
به‌شی دووه‌م : ناو
له‌ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه ..
زۆرن له‌و خه‌ڵکانه‌ی له ناو کورددا پرۆپاگانده‌ی بۆ به ئیسلامی کردن
و عه‌ره‌بیکردنی ناو له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا ده‌که‌ن ،پێیان وایه
ده‌بێت هه‌موو ناوه‌کان له‌وه سه‌رچاوه‌یه‌وه ،ڕێچکه بگرێت .به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ر ناوێکی له‌و بازنه‌یه به‌ده‌ر ،بێهێز بوونی
وابه‌سته‌یی تاک به ئاینی ئیسلام و ،قورئانن و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) ده‌گه‌یه‌نێت . به‌ڵام له ڕاستیدا ،به گه‌ڕانه‌وه‌و پشت به‌ستن
به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کان ته‌واوی ئه‌و پرۆپاگانده سیاسی ئامێزه ،پوچه‌ڵ
ده‌بێته‌وه . ئه‌و که‌سانه له پێناوی گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسیه
دوور مه‌وداکانیان ،خه‌ڵکی ساده و ڕه‌ش و ڕووتی کورده‌واری له خشته
ده‌به‌ن و ،به ئاراسته‌یه‌کیان داده‌به‌ن که سه‌رنجام به خزمه‌تکردنی
کولتوری بێگانه و،پشت کردنی له زێد و کولتوری کورده‌واری ده‌شکێته‌وه
.
دڵسۆزی و خۆبه‌ستنه‌وه به ئایینی ئیسلامه‌وه ،مه‌رج نییه ته‌نها په‌یوه‌ست
بێت به ناوزه‌د کردنی مندڵان به ناوی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ، چونکه
ئیمانداری وابه‌سته‌یی به کرده‌وه‌یه و بیروباوه‌ره نه‌ک به ناوی
بێ ناوه‌رۆک ،ئه‌مڕۆکه هه‌زاران ناوی (محه‌محه‌د) له کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی و ئیسلامی‌دا ده‌بینی ،له‌خراپه و خراپه‌کاری به‌لاوه چیتری
لێبه‌دی ناکرێت ،خودای په‌روه‌ردگایش جیاوازی له نێوان (ڕه‌نگ و زمان
و نه‌ته‌وه)کاندا ناکات ،تاکه جیاوازی لای ئه‌و چۆنیه‌تی ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌یه
که تاک به خودای ده‌به‌سته‌وه،که خۆی له چاکه‌کردن و په‌رستن و
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی ئه‌ودا ده‌بینێته‌وه .
-
به‌شی سێیه‌م : ناوی
کوردی له نێوان ساڵانی ١٩٩١-٢٠٠٧ دا.
شاری هه‌ولێر وه‌ک نموونه ...
ماوه‌یه‌که له ناو خه‌ڵک باس له‌وه ده‌کرێ ، که خه‌ریکه ناوی
کوردی له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وه‌ریدا به‌ره و کز بوون و له ناوچوون ده‌چێت
،ئه‌م دیارده‌ش کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌رقاڵکردوه
، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م دیارده زۆر به گرینگ ده‌زانن ،ناوه ناوه ،ئاوڕ
له‌م بواره ده‌درێته‌وه‌و ،وه‌کوو که‌ره‌سه‌کی خاو ده‌خرێته به‌رچاوان
و سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاده‌کێشن .
بۆ خستنه ڕووی ڕاستییه‌کان وه‌ک نموونه‌یه‌کی زیندوو خوودی نووسه‌ر له
ڕێکه‌وتی ٢٨/٧/٢٠٠٧ سه‌ردانی (فه‌رمانگه‌ی تۆمارکردن و له دایکبوونی
هه‌ولێری) کردوه لێکۆلینه‌وه‌یکی له سه‌ر نووسیووه له نێوان
(٢١/١٢/١٩٩٠ تاوه‌کو ٣/٤/٢٠٠٧ )ی هه‌ڵبژاردوه بۆ ئه‌و ماوه‌یه ؟!
چونکه به سه‌ره‌تای خۆشکردنی زه‌مینه‌ی ڕاپه‌رین و ترس شکان له ڕژیم
داده‌نرێت ،ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوای راپه‌رینش ،ئازادیه‌کی به‌رچاو بۆ
دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌رقه‌رار بووه، به تایبه‌تی له بواری (ناو
لێنانی منداڵان به زمانی کوردی)دا.
به لێورد بوونه‌وه و سه‌رنجدان له‌م ئه‌نجامانه ،کۆمه‌ڵێک ڕاستی
ئامێزمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ،که ده‌کرێت هه‌ڵویستیان له‌سه‌ر بکه‌ین و
لێکۆڵینه‌و و به‌دواچوونی زێتریان له‌سه‌ر بکه‌ین و ،به‌دوای هۆکار و
چاره‌سه‌رییه‌کاندا بگه‌رێن ، سه‌رنجه‌کان به‌م شێوه‌یه خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو
:
* باشترین کات که ده‌کرێت به
سه‌رده‌می زێڕینی ناوی کوردی دابنێن ،سه‌ره‌تای ساڵی (١٩٩٥) بووه، که
ڕێژه‌ی ناوه کوردیه‌کان له (٥٠/٨٤٪) بووه و،مایه‌ی دڵخۆسی و هیوا به‌خشین
بووه .
*خه‌راپترین کات که ده‌کرێت به
قۆناخی پوکانه‌وه و نائومێدی خه‌ڵک له ناوی کوردی دابنێن ، سه‌ره‌تای
ساڵی (١٩٩٩) بووه، ڕێژه‌ی ناوه کوردییه‌کان له (٧٥،٢٥٪) بووه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌دا ،ڕێژه‌ی ناوی عه‌ره‌بی له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بۆ (٢٥/٧٤٪)
به‌رز بووه.
له ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٩ دا به‌ره به‌ره ناوی کوردی له پاشه کشه‌دا بووه
.
-
به‌شی چواره‌م : ناو
گۆڕین له رۆژنامه‌ی (خه‌بات و یه‌کگرتوو) دا وه‌ک نموونه.
ناولێنانی منداڵان له خێزانێکه‌وه بۆ خێزانێک ده‌گۆرێت و ،زێتر په‌یوه‌سته
به هۆشیاری و راده‌ی رۆشنبیری ئه‌و خێزانه ،گه‌ر هاتوو خانه‌واده‌که
ئیلتیزامی ئاینی به‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زاڵ بوو ،ئه‌وه ناوی
منداڵه‌کانیش ئه‌و مۆرکه وه‌رده‌گرین زۆر جارانیش به هۆی نه‌زانین و
پابه‌ند بوونێکی ره‌مه‌کی،خه‌ڵکی واهه‌بووه وای زانیووه هه‌ر ووشه‌یه‌ک
له قورئان و زمانی عه‌ره‌بیدا هاتووه ،ئه‌وه پیرۆزن ،بۆیه‌ش بێ ئه‌وه‌ی
له جوانی و ناشرینی و باشی و کرێتی ووشه‌کان بگات و ماناکانیان بزانێت
،ناوی منداڵاکانی بۆ نموونه به‌م ناوه‌نه ناوزه‌ند کردوه (که‌زیبان،عاسی،عاسیه...تاد)
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوانه چه‌ند جارێک له قورئان دووباره
بووینه‌وه ، باوکی نه‌خوێنده‌وار هاتووه ئه‌و ناوانه‌ی به باڵای کچ
و کوره‌کانیدا بڕیووه ،بێگومان کاتێکیش که ئه‌و منداڵانه گه‌وره
بووینه و چووینه ناو کۆمه‌ڵگه شه‌رمیان له خۆیان کردوه، بۆیه گه‌ر
پێیان کرابێت ناوه‌کانی خۆیان گۆڕیووه.
له رۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا له کۆی( ١١٠) ناودا ، به ڕێژه‌ی ٢،٩٧٪ ناو
کراونه‌ته کوردی و به ڕێژه‌ی ٧،٢٪ یش کراونه‌ته عه‌ره‌بی که ئه‌وانیش
هه‌ر له بنچینه‌وه عه‌ره‌بی بووینه ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له رۆژنامه‌ی
خه‌باتیش دا ناوه‌کانی خۆیان گۆڕیووه ،زیاتر خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌خواز و
سه‌ر به بیری کوردایه‌تی بووینه .
له رۆژنامه‌ی (یه‌کگرتوو)دا له کۆی (١٣٢) ناو به ڕێژه‌ی له ٣،٣٠٪کراونه‌ته
کوردی و به ڕێژه‌ی ٦،٩٦٪یش کراونه‌ته عه‌ره‌بی ..ئه‌و خه‌ڵکه‌ی زێتر
سه‌ر به ڕه‌وت وبیرۆکه‌ی ئیسلامییه سیاسییه‌کانن ،گۆرینی ناوه‌کانیان
له رۆژنامه ئیسلامییه‌کاندا بڵاوکردۆته‌وه ڕۆژنامه‌ی یه‌کگرتوویش
باشترین و به‌رچاوترین شایه‌دحاڵی ئه‌و ڕاستییه‌ن .
له هه‌ر دوو رۆژنامه‌که‌دا ،(١٤٧) ناو به رێژه‌ی ٧،٦٠٪ ناوه‌کانی
خۆیان له عه‌ره‌بی و کوردی و فارسی و ئینگلیزییه‌وه بۆ کوردی گۆریوه
، به پێچه‌وانه‌ش (٩٥) ناو به رێژه‌ی ٢٧،٣٩٪ ناوه‌کانی خۆیان له
کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی بۆ عه‌ره‌بی گۆڕیوه .
-
به‌شی پێنجه‌م :
هۆکاره‌کانی ناو لێنان و ناو گۆڕین.
له‌گه‌ڵ گۆڕان و قۆناخه‌کانی مێژوو ،ناو لێنان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه ،ئه‌گه‌ر پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام
له کوردستان دا ،ناوی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نه‌بووبێت ، ئه‌وه له‌گه‌ڵ
ئیسلامبوونی کورد هاتۆته کایه‌وه ،ناو لێنانی که‌س و شوێنیش ،گۆڕانکاری
به سه‌رداهاتووه .
هه‌ڵبه‌ته له ناو لێنانی که‌س کۆمه‌ڵێک هۆکار ڕۆڵی خۆیان بینیووه له
کارا کردن و به‌ره‌و پێشچوون ،که گرینگ‌ترینیان له‌م خاڵانه به‌رچاو
ده‌که‌ون ئه‌مانه‌ن :
* پیرۆزی کاریگه‌ری ئیسلام ،بێگومان
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام وه‌ک ئاینێکی تازه ،کۆمه‌ڵێک مۆراڵ و
دیارده‌ی تازه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا ،که پێشتر له‌و ده‌ڤه‌ره نامۆ
بوون ،سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه‌یه که‌مێک سست بوو، دواتر به تێپه‌ڕبوونی
کات ،دیارده‌که په‌ره‌ی سه‌ندو جێگای خۆی له ناو کولتوری کوردی دا
کرده‌وه و، بنه‌ماکانی ره‌گاژۆ و توکمه کرد ،له‌گه‌ڵ به ئیسلام بوون
ناوی تاکه‌کان و شوێنه‌کان کرانه عه‌ره‌بی .
* چاوڵێکه‌ری کوێرانه : له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی قورئان به عه‌ره‌بی و پێغه‌مبه‌ریش سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب
و ته‌واوی بنه‌ماکانی ئیسلامیش له (شوێنی سه‌رهه‌ڵدان ،ڕێبه‌ره‌کان ،زمان،هۆکاره‌کان
) هه‌ر عه‌ره‌بی بووینه .خه‌ڵکی ساده‌ی موسڵمان هه‌موو شتێکی عه‌ره‌بی
له لا پیرۆز بووه ،ئه‌گه‌رنا کوێرانه لاسایی هه‌موو شتێکی نه‌کردۆته‌وه
منداڵاکانی به‌و ناوه ناشیرنانه ناوزه‌ند نه‌ده‌کرد ، هه‌تا ئه‌م
دوا دواییه‌ش له خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار و ڕه‌شۆکیه‌که‌ی کورد ده‌بیسرێ
که پاش مردن و زیندوو بوونه‌وه‌ش پرسیار و وه‌ڵامه‌کان هه‌ر به عه‌ره‌بی
ده‌بن ..ئه‌و ترسه باکگراوه‌ندێکی نیگیتیڤی له سه‌ر هزرو دڵ و ده‌روون
و بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورد جێهێشتووه و نه‌یتوانێووه لێێده‌رباز بێت
.
-
به‌شی شه‌شه‌م : چ
بکرێت باشه ..؟!
له بار و دۆخی هه‌نوکه‌ی کوردستان دا که هه‌ر چوارده‌وره‌ی به دوژمن
و نه‌یاری جۆراوجۆر ته‌نراوه و ،هه‌میشه هه‌ڕه‌شه له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان
ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه به‌ر له‌هه‌موو
شتێک ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی چالاکانه کار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیار و
بۆچوونانه بکه‌ین.. چونکه ئه‌گه‌ر خه‌م ساردیمان لێکرد ،له‌وانه‌یه
پاش ماوه‌یه‌کی تر ، ته‌واوی سیماکانی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بزر
ببێت و به ده‌گمه‌ن بتوانین شانازییه‌کانمان ده‌ستنیشان بکه‌ین.
هه‌ر بۆیه ده‌بێت به هه‌موو لایه‌کمان هه‌وڵ
بده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه .
* ده‌زگا حکومی و ئیدارییه‌کانی
کوردستان ،ڕۆشنبیران ،سیاسه‌تمه‌داران هه‌ڵمه‌تێکی فراوانی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌ست پێ بکه‌ن ،هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه بوون ڕوونبکه‌نه‌وه
.
* مامۆستاکان له خوێندنگه‌کاندا
گرینگی ئه‌م لایه‌نه بۆ منداڵان ڕوونبکه‌نه‌وه و ،جه‌خت له‌سه‌ر خۆش
و گرینگی ناوی کوردی بکه‌نه‌وه .
* ده‌زگا به‌رپرسه‌کان ، به
تایبه‌تیش به‌ریوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و شاره‌وانییه‌کان ،ناوی ده‌زگا
و خوێندنگاکان و گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و باخچه و شوێنه گشتییه‌کان به
کوردی ناودێر بکه‌ن.
* به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی
کردنی ناوزه‌ند کردنی منداڵان به ناوێکی بیانی و غه‌یره کوردی ....ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ، ئێمه له سه‌رچاوه‌یه‌کی شۆڤینیه‌وه هه‌ڵوێست
وه‌رده‌گرین ،به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه و ژێر ده‌ست
بووینه.
* ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان ،ته‌له‌فزیون
و رادیۆ و رۆژنامه و گۆڤاره‌کان ،له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت رۆلێکی
چالاکانه ببینن له هه‌وڵی هۆشیار کردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا
بن ،چونکه له‌م قۆناخه‌دا ناسیۆنالیزمی کوردی بریتیه له سیاسه‌تی سه‌لماندنی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی .
ئه‌وه‌ی گرینگه لێره‌دا بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ناوه‌رۆکی ئه‌م
کتێبه و گه‌ڵاله بوونی بیرۆکه‌ی بابه‌ته‌کان نووسه‌ر پشتی به چه‌نده‌ها
سه‌رچاوه‌ی زانستی و ڕۆشنبیری به ستووه ئه‌م سه‌رچاوانه‌ش له کۆتایی
کتێبه‌که‌ی ئاماژه‌ی پێ داوه .
له کۆتایی هیوادارین ئه‌م کتێبه به پێزه‌ی هاوکارمان ، کاک ئیسماعیل
ته‌نیا که‌لێنێکی باشی له کتێبخانه‌ی کوردی پڕ بکاته‌وه و، وه خوێنه‌رانیش
باوه‌شی گه‌رمی بۆ بکه‌نه‌وه و وه ئێمه‌ش له لایه‌ن خۆمانه‌وه
پیرۆزبایی له کاکی نووسه‌ر ده‌که‌ین ،وه هیواخوازین ده‌سته ڕه‌نگینه‌که
و خامه‌که‌ی هه‌میشه هه‌ر له کار دابێت بۆ خزمه‌ت کردنی بزاڤ و ڕه‌وتی
ڕۆشنبیری کوردی .
04.10.08
ئه‌لمانیا /
هانۆڤه‌ر
|