٢٠\٥\٢٠١٠
بزووتنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ
به‌ڕێوه‌یه.

مه‌حمود ئه‌حمه‌د
هاتنه مه‌یدان و نمایشی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری
کوردستان و ڕۆشنبیران له‌ئاست تیرۆرکردنی بێ په‌رده‌ی سه‌رده‌شتی
ڕۆژنامه‌نووس ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ولای سه‌رتاپا ئاڵۆز‌و
شێواندووه‌و، بۆ به‌رگرتن به‌م شه‌پۆله مه‌زنه ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵکی
کوردستان به گێره‌شێوێن و تابووره‌کان تاوانبار ده‌کات..
ئه‌گه‌رچی له‌م هه‌وڵه‌یاندا به‌رنده نابن و هه‌وڵێکی نه‌زۆکانه‌یه
بۆ تاوان بارکردنی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا
هه‌وڵ و زۆرهێنانێکی جدی یه بۆ هاوپه‌یمانی هه‌رێمه‌که‌ی ئه‌ملا تا
زۆر به جدی یه‌وه په‌لامار بۆ سه‌ر گۆڕان و ناوچه‌ی گۆڕان ده‌ست پێ
بکات تا به‌ڕاستی ئه‌م خه‌ته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی یه که هاتۆته ده‌نگ
له خودی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌وان په‌ره نه‌سێنێت و به‌م
هۆیه‌وه پایته‌خت و عه‌رشی ده‌سه‌ڵات له‌رزۆک نه‌کات ..
سه‌ردانی به په‌له‌ی دکتۆر به‌رهه‌م بۆ لای سه‌رۆکی عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی
ده‌ست به‌جێ ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی به‌کرده‌وه هه‌وڵێکه بۆ به‌رگرتن
به‌م خه‌ته‌ره که ئه‌گه‌ر به‌رینتر بێته‌وه‌و بچێته ئاستێکی به‌رز
تره‌وه و به‌ڕاستی یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێت ، ئه‌وا بۆ هه‌رێمه‌که‌ی
ئه‌ملاش زیانی هه‌یه ، بۆیه باشترین ئالگۆ هه‌رئه‌وه‌یه که گۆڕان
بکرێته ئامانجی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌رکوت کردنی خودی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
و پاشه کشه پێ کردنی ئه‌م شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان .. ئیدانه کردنه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیارله‌سه‌ر تیرۆرکردنی کاکه
سه‌رده‌شت له ڕۆژنامه‌ی چاودێری 8 ی مانگی مه‌ی دا و 180 پله په‌شیمان
بوونه‌وه‌ی دوای دانیشتنه‌که‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی که له
ڕۆژنامه‌ی ناوبراودا پاساوی بۆ ده‌هێنێته‌وه به‌قازانجی پارتی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی
سه‌رێ به ڕۆشن‌ترین شێوه ئه‌سه‌لمێنێت..
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان زۆر باش ئه‌زانن که ئه‌م جه‌ماوه‌ره جه‌ماوه‌ری
گێره‌شیوێن و تابووری پێنج و مقاشی ده‌ستی بێگانان نیه ، ئه‌وان ده‌زانن
ئه‌مه جه‌ماوه‌ری نان و ئازادی یه ، جه‌ماوه‌ری ماف و داخوازی یه
مرۆڤ دۆستانه‌کانی خۆیانه ، جه‌ماوه‌ری دژه تیرۆره ، جه‌ماوه‌ری ئه‌ودیو
هێڵی سووره ، جه‌ماوه‌ری ڕاگرتنی کسپه هه‌ستانی جه‌رگی دایک و
باوکانه ، جه‌ماوه‌ری ژیان و گوزه‌ران و کوردستانێکی ئازاد‌و به‌رابه‌ره
.. جه‌ماوه‌ری تینووی ئازادی و ژیانێکی هه‌رچی زیاتر شایسته‌ی مرۆڤانه‌یه..
جه‌ماوه‌ری گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی یه به‌ره‌و ژیان و ئاینده‌یه‌کی تر.. جه‌ماوه‌ری
تووڕه‌و به‌قینه له خودی ده‌سه‌ڵات و حکوم ڕانی ئه‌وان که نزیک بیست
ساڵه باجی قوڕ به‌سه‌ری و نه‌هامه‌تیه‌کانیان له‌ساو په‌نای ئه‌واندا
ئه‌ده‌نه‌وه.....
تۆمه‌ت بار کردنی ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئازادی خوازه به باکگراوندی گۆڕان
و ده‌ستی بێگانه پاساوێکی سیاسی یانه‌یه نه‌ک پاساوێکی زانستی و، هه‌وڵێکی
جدی یه بۆ له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ئه‌م نه‌به‌ردو هاتنه مه‌یدانه پڕ
خرۆشه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌ته‌نگ هاتووی کوردستان و ناشتوانن وه‌ک لۆجیکی
هه‌میشه‌ییان به تابووری چه‌نده‌یه‌م و ده‌ست کێشی بێگانه ئه‌م
بزووتنه‌وه مرۆڤ دۆستانه‌یه تاوان بار بکه‌ن و خه‌ڵکی له‌ده‌ور کۆ
بکه‌نه‌وه .. ئه‌مه بۆ پارتی ئه‌سه‌ف بارترین حاڵه‌تێکه کاتێک که
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وا گه‌وره به گێره‌شیوێن ناوده‌بات ،
ئه‌وان ئه‌م هاتنه مه‌یدان و ئه‌و خۆنواندن و نه‌به‌رده کۆمه‌ڵایه‌تی
یه به تێکدانی ئاسایشی هه‌رێم تۆمه‌ت بار ده‌که‌ن ، به له‌به‌ین
چوونی " ده‌ستکه‌وته‌کان" ی کوردستانی لێک ئه‌ده‌نه‌وه !! به خه‌ته‌ر
بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم ده‌ناسن !! ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر بێتوو به‌یانه‌که‌ی
مه‌کته‌بی سیاسی پارتی حه‌واڵه‌ی دادگای نێو ده‌وڵه‌تی بکرێت ئه‌وا به
بێ شک ناوی له‌ڕیزی ئه‌و گروپ و پارتانه‌ی که له جیهاندا قه‌ده‌غه
کراوون تۆمار ده‌کرێت..به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه
که چۆن ڕێگای جدی و ده‌ست به‌جێ بگرنه به‌ر بۆ سه‌رکوت کردنی ئه‌م جه‌ماوه‌ره
ئازادی خوازه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌کانیان ،
پاوان خوازی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌له‌رزێ و نه‌فه‌وتێ و له‌هه‌ر خه‌ته‌رێکی
ئه‌م جه‌ماوه‌ره که به‌دوای گۆڕینیه‌وه‌یه‌تی بۆ ئاینده‌و ژیانێکی
باشتر‌و کوردستانێکی ئازاد دوور له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له‌خۆی دوور
بخاته‌وه .. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕاستای ئه‌م تاوان بارکردنه‌وه هه‌وڵی جدی
بدات بۆ سه‌رکوت و مایه پووچ کردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان وا پێویست ئه‌کات له‌ڕێ ی که‌ناڵ و ژورنالیسته‌کانیه‌وه
که به‌یه‌کجاری پرنسیبه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری یان بێ تام هێشتۆته‌وه ئه‌م
فه‌رهه‌نگی کوتانه‌وه‌و دژایه‌تی کردنه‌ی جه‌ماوه‌رله‌دژی ده‌سه‌ڵات و
حکوم ڕانی ئه‌وان ڕوماڵ بکات و داوای ڕه‌واو مرۆڤ دۆستانه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان بۆ ئازادی یه‌کانی به دوژمن کارانه له‌قاو بدات ، تا لانی
که‌م بتوانێت ڕیزه‌کانی خۆی پێ توند‌و تۆڵتر ڕاگرێت و دوودڵی گومان ئه‌گه‌ر
بێته پێشه‌وه که سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتوون له‌ناو خودی ڕیزه‌کانی
پارتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی له‌پێش چاوو دوور بخاته‌وه ...
بۆیه ئه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌وری ئامانج و داخوازی یه‌کانیان که
ڕه‌واو به‌رهه‌قن کۆ ببنه‌وه‌و ڕیزی یه‌کگرتووی خۆیان هه‌رچی زیاتر
تۆکمه‌و به‌هێزتر ڕاگرن و به‌ره‌ی ئازادی خوازی به‌ر فراوانتر بکه‌نه‌وه
.. ئه‌م شه‌ڕ فرۆشیه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌دژی خه‌ڵک و ئازادی یه‌کانیان
له‌مێژه ده‌ستی پێ ده‌ستی پێ کردووه ، ئه‌مجاره‌یان سه‌ره‌تاکانی له
به‌یان نامه‌که‌ی پارتیدا ڕۆشنکراوه‌ته‌وه‌و دره‌نگ یان زوو دێته مه‌یدانه‌وه
..
18\5\2010
|