بۆچی بایکاڵ بۆ ئه‌سینا نه‌چوو؟
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
جیاوازیه‌کی گه‌وره به ئه‌ندازه‌ی کێوێک له نێوان جه‌هه‌په که‌ی ده‌نیزبایکال وڕێکخراوی جیهانی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال دا هه‌یه، به‌وه‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال ڕێکخراوێکی چه‌په و،جه‌هه‌په ش که‌مالیست.
سه‌رۆکی پارتی کۆماری ده‌نیز بایکال که یه‌کێکه‌له 8جێگره‌که‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال ده‌بوو به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال بکات که‌له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بۆ ماوه‌ی3 ڕۆژ ده‌خاێینێ ، ئاماده نه‌بوو!
ڕاستیه‌که‌ی ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه که به‌شداری بکات،،هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌فتاری پارته‌که‌ی که له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا دژ ده‌وه‌ستێته وه
هۆیه‌کی تری به‌شداری نه‌بوونه‌که‌ی له23 مین کۆنگره‌ی ئه‌و رێکخراوه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه له جه‌هه‌په.
رێکخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال 159 ئه‌ندامی هه‌یه و، پێیان وایه جه‌هه‌په پیشێلی پره‌نسیپ وسه‌ره‌تاکانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی کردووه ده‌بێ سزابدرێ.
ئه‌مانه‌ش ئه‌و بنه‌مایانه‌ن که سۆسیالیسته‌کان له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون و جه‌هه‌په‌ش سه‌رجه‌میانی پێشێل کردووه:
1- ڕێزگرتن له مافه‌کانی تاک و که‌مایه‌تیه‌کان.
2-به‌رگری له سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌ری بێلایه‌ن بکات.
3-دژی هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی نه‌ژادی –ئایینی- ڕه‌گه‌زی – زمان- بیر‌و ڕای سیاسی جیاواز خه‌بات بکات.
4-به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات هێزی سه‌ربازی به‌کاربهێنێ.
5- ده‌بێ سه‌رجه‌م پره‌نسیپه‌کانی ڕێکخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال ڕێزیان لێ بگیرێ و، کۆمیته‌ی تایبه‌تی چاودێری پاراستنی سه‌ره‌تاکان و پشکنینی چاودیری هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که ده‌که‌ن وگوێیان لێده‌گیرێ،پاشان سزای پێشێلکاران ده‌درێت.
بۆ بوونه ئه‌ندام ومه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی له سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال دا، جه‌هه‌په ته‌نها تاکه خاڵێکیشی به‌ده‌ست نه‌هێنا. به‌ڵکو ته‌واو پێچه‌وانه‌کانی ئه‌نجام داوه،
بۆنمونه هه‌میشه جه‌هه‌په پێشڕه‌وی سه‌رجه‌م کۆده‌تاکان بوون دژی ویستی جه‌ماوه‌ر و، شمشێری ده‌ستی کۆده‌تاچیه‌کان بووه و، ته‌نانه‌ت دژی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لیشه.
که‌له‌به‌رێکی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوان سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال و جه‌هه‌په دا،له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال چه‌په‌و ، جه‌هه‌په ش که‌مالیسته!!!
به‌رهه‌مهێنه‌ری ئایدۆلۆژیای چه‌پ له تورکیادا کار‌و سه‌رمایه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیشه‌سازیه، که تورکیا هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناخه و تا چه‌پی تیا له دایک بێت .
له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی سه‌رمایه به‌رزترین به‌هایه، له تورکیاکه‌ی ئێمه‌دا به‌ده‌ست هێنانی که‌وتۆته ئه‌ستۆی گوند نشینه‌کان و ئه‌وان ئه‌رکی شێریان به‌رده‌که‌وێ
ژماره‌ی گوندنشینه‌کان هه‌میشه له‌هه‌ڵچوو ندایه.
تورکیا: زه‌وی وزاری میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به (سه‌قه‌ت کراوی*) بۆ مایه‌وه که‌به‌که‌ڵکی پێکه‌وه‌نانی سه‌رمایه نا‌یات.
نه‌بووینه خاوه‌نی بۆژوازیه‌کی ڕاسته‌قینه،نه پرۆلیتاریاکه‌ی دژیشی پێگه‌یشت و!
ووڵاته له ئاستی ئه‌وه‌دا نیه له‌سه‌ر شێوه‌ی رۆژئاوایی به‌رهه‌م بێنێ و،
به‌م شێوه‌کارکردنه‌ی ئێستاشی به‌ره‌و مۆدێڕنه ناچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جڵه‌وه‌که‌ی به‌ده‌ستی عه‌سکه‌ره‌وه‌یه ، بۆیه ناکرێ له‌م ووڵاته‌دا باس له‌چه‌پ بکری چونکه له‌باربراو قووتدرا.
هه‌روه‌کو سیسته‌می کۆماریه‌که‌مان که ده‌کرێ هه‌ر ناوێکی لێبنری جگه له دیمۆکر‌اتی.
له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی سه‌رچاوه‌ی بیری چه‌پ به‌ره‌نجامی کێشمه‌کێشی نێوان کار‌و سه‌رمایه‌یه ،
له تورکیا به‌ره‌نجامی ناکۆکی نێوان دووانه‌ی شه‌ریعه‌ت وعه‌لمانیه‌ته.
چه‌پڕه‌وی له‌و په‌ڕی گه‌شه‌یدا به‌رهه‌می شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانێکی پێشکه‌وتووه، که‌له‌م پێگه جوگرافیه‌ی ئێمه‌دا بوونی نیه له‌به‌رئه‌وه نابی به‌ته‌مای به‌رجه‌سته‌بوونی جه‌پ و مۆدێرن بوونی ووڵات بین.
که دێنه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری تورک که بێ وێنه‌ن له چه‌وسێنه‌ریدا، گه‌ر کارل مارکس بمایا گه‌وره‌ترین دوژمنی تورکیا ده‌بوو.
به پیی دانپیانانی ئینته‌رناسیۆنالیزمی کۆمۆنیستی سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیزمی تورکیا (مسته‌فا سوبحی) که‌وته داوی که‌مالیسته‌کانه‌وه‌و له ده‌ریای ڕه‌شدا خنکێنراو،
ئه‌و پارتانه‌ی که‌خۆیان به چه‌پ داده‌نێن به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی باوکه‌کانی مارکس و ئنگلز نابنه چه‌پ،
چونکه ئه‌وانه له جێگه‌ی ئایدۆلۆژیای چه‌پ به‌ره‌و ئایدۆلۆژیای که‌مالیزم خزیون.
هه‌ر له‌به‌رنه‌بوونی بنه‌مایه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه له تورکیادا بیری چه‌پایه‌تی ئێستاشی پێوه بی جێگیرنه‌بوو،
بۆیه ناکری به‌م ڕه‌وته‌ی ئێستاوه گره‌و له‌سه‌ر بوونی چه‌مکی گه‌ردوونی سۆسیال دیمۆکر‌اتی بکرێت.
له‌سه‌ر ئاستی ئایدۆلۆژیش چه‌پ له سیاسه‌تی ئێمه‌دا بوونی نه‌بوو.که‌مالیزم به چاوبه‌سته‌کێ و ترس وتۆقاندن بزوتنه‌وه‌ی چه‌پی خنکاند.
به‌کورتیه‌که‌ی تورکیا نه توانیتی ببێته وولاتیکی سه‌رمایه‌داری نه‌پێچه‌وانه‌که‌شی و ،
ته‌نها بریتیه له ده‌وڵه‌تێکی بیرۆکراتی عه‌سکه‌ری و هیچیتر، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵه ئێمه له‌م سی‌سته‌مه سه‌قه‌ته‌ی که‌مالیزمی ده‌گرین ئه‌وا به‌جیهانی بوو،
هۆی دڕدۆنگی سکرتیری گشتی جه‌هه‌په بایکال و به‌شداری نه‌کرندنه‌که‌شی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیبه‌ری بوونی پارته‌که‌ی له‌سه‌ره‌تاکانی چه‌مکی سۆسیالیزم.
___________________________________________
*(میراتی سه‌قه‌ت) ئه‌مه گلله‌یی وگازنده‌ی هه‌میشه‌یی که‌مالیسته له به‌ختی خۆیان که چۆن سه‌رده‌مانێ خاوه‌ن وده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو ئه‌و شوێنانه بوونه که ئێستا به‌هێزترین سه‌رچاوه‌ی ئابوری جیهان پێکده‌هێنن وه‌ک چاڵه‌نه‌وته‌کانی عێراق وزۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان.
|