بۆچی دیسان گه‌نجان به لێشاو بۆ هه‌نده‌ران کۆچ ده‌که‌ن؟....
سه‌دیق سالح عه‌زیز
ماوه‌یه‌که له که‌ناله‌کانی ته‌له‌فزیۆن و له ووتاری جۆراوجۆردا له رۆژنامه و له مالپه‌ره‌کان باسی کۆچی به کۆمه‌لی گه‌نج ولاوانمان ده‌کرێ بۆ هه‌نده‌ران. کۆچی لاوان به هه‌قیقه‌ت بۆته دیارده‌یه‌کی دیاری ئه‌م قۆناغه که پێویسته سه‌رنجی بدرێتێ و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ. به لێشاو کۆچکردنی ئه‌مجاره‌ی گه‌نجان مانایه‌کی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ووردی له هۆیه‌کانی ئه‌م کۆچ کردنه لێبکۆلێته‌وه. ژماره‌کان باس له 30000 گه‌نج ده‌که‌ن له سالێکدا. ئاشکرایه که ئه‌م ژماره زۆره به زه‌نگێکی ووریا کردنه‌وه حیساب ده‌کرێ ئه‌گه‌ر به ترسناک حیساب نه‌کرێ.
ئه‌وه ماوه‌ی دوو حه‌فته ده‌بێ گه‌نجان و لاوانی ناوچه‌کانی سلێمانی شارستانیانه به هێمنی مانیان گرتووه و داخوازیه‌کانیان له کۆمه‌لێ خالدا چر کردۆته‌وه. ئه‌م ناره‌زایی و چالاکیه‌ی لاوان مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌سه‌لاتی کوردی به‌که‌می ئاوری له داخوازی و خواسته‌کانی لاوان داوته‌وه‌وه و بگره فه‌رامۆشی کردوون. گه‌نجه مانگرتووه‌کان ده‌لێن ئه‌گه‌ر داخوازیه‌کانمان جێبه‌جێ نه‌کرێ ئه‌وه به لێشاو کۆچ ده‌که‌ین! کۆچی لاوان ده‌رهاویشته‌ی گه‌نده‌لی و سه‌رنه‌که‌وتنی ده‌سه‌لاتی کوردیه له به‌رامبه‌ر کێشه جۆراوجۆره‌کانی تری ژیان که خه‌لک به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌ک هه‌ر پێی رازی نیه به‌لکه ئه‌گه‌ر ده‌ستی بروا و چاری هه‌بێ له‌م بار‌و دۆخه ناله‌باره به کۆمه‌ل راده‌کا. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌که نه‌کا له‌وه ده‌چێ نه‌ک هه‌ر گه‌نجان به‌لکوو نیوه‌ی خانه‌واده‌کانی کوردستان ئه‌گه‌ر رێگا هه‌موار بێ بارگه‌یا‌ن تێک ده‌نێن و ده‌رۆن تا له هه‌نده‌ران کوردستانیان خۆش بوێ. خۆ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان به گه‌نجانیشه‌وه کۆچ بکه‌ن ئیدی حکومه‌تی کوردستانی، مافی گه‌لی کورد، ماده‌ی 140، ئاوه‌دانکردنه‌وه، هتد بۆ کێیه و چ مانایه‌کی هه‌یه؟
جیاوازی گه‌نجێک له‌گه‌ل خانه‌واده‌یه‌ک ئه‌وه‌یه که گه‌نجه‌که توانای جه‌سته‌یی له‌باره ئه‌م رێگه سه‌خته‌ی هات و نه‌هات بگرێته به‌ر به‌لام خانه‌واده‌که‌ی ئه‌و توانایه‌ی نیه وه گه‌نجان زۆرتر هه‌ستیارن له به‌رامبه‌ر دیارده ناشرینه‌کانی ناو کۆمه‌لی وه‌ک داب و نه‌ریتی کۆنی بێ که‌لک، گه‌نده‌لی ده‌سه‌لات، بیرۆکاسی دام وده‌زگاکان و هتد.. که پێیان وایه له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی چاره‌سه‌ریه‌که‌ی کارێکی دژواره. هه‌روه‌ها گه‌نجان زۆرتر له توێژه‌کانی تر له رووی ئابووری و له رووی داخوازیه‌کانیانه‌وه چه‌وساونه‌ته‌وه. پێشی رووخانی رژێم خه‌لک به برسیه‌تی و به گرانی ئیداره‌ی ده‌کرد، هه‌تا مامۆستایان درووشمی به ناوبانگی سه‌ری به‌رز بۆ مووچه نه‌وی ناکه‌ینیان به‌رز کرده‌وه، خه‌لکی له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به حکومه‌ته‌که‌مان رازی بوو، هه‌ر چه‌نده ئه‌و کاتیش گله‌یی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و بیرۆکراسی دام و ده‌زگاکان و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی و خزم خزمانێ و هتد. پاساوی حکوموته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کوردی ئه‌وه بوو که حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه، به‌غدا به‌شه پاره‌مان بۆ نانێرێ و دوژمن ده‌وری داوین و پاشان شه‌ری براکوژیشی هاته سه‌ر که هه‌موو گله‌ییه‌کانی رامالی و خه‌لک له‌به‌ر تکاو رجای پێک هاتنه‌وه ئیدی نه‌ده‌په‌رژایه سه‌ر گله‌یی و گازانده‌ی نارێکی ئیداره‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی.
کۆچی خه‌لکی کوردستانی باشوور بۆ هه‌نده‌ران شتێکه له دوای کاره‌ساتی سالی 1975 ه‌وه ده‌ستی پێ کردووه. دووه‌م کۆچی به‌کۆمه‌ل که به‌زۆری گه‌نجه‌کان ده‌گرێته‌وه له دوای راپه‌رین ده‌ستی پێ کرد. هۆکاره‌کانی که له پشت ئه‌م به کۆمه‌ل کۆچکردنه‌ی لاوان بوون، هۆکاری ئابووری، سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی، هه‌وه‌ها شه‌ری براکوژی بوو. ده‌توانم بلێم حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وێ رۆژێ پاساوی تا رادده‌یه‌ک ماقولی هه‌بوو ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیبێ دلی خه‌لک به‌گشتی و گه‌نجان به تایبه‌تی رازی بکا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و کاتی ئه‌و جۆره هۆکارانه تا رادده‌یه‌ک پاساوی بۆ هه‌بوو ئه‌دی ئێستا حکومه‌تی کوردی شازده ساله عومری و له ساوایه‌تی تێیپه‌راندووه‌و بالغ بووه ئایا ئێستا چیدی پاساوی هه‌یه؟ بۆدجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق زۆرتره که‌متر نیه. ئه‌گه‌ر سه‌یری بوودجه‌ی سالانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ین که له حکومه‌تی به‌غدا وه‌ری ده‌گرێ نزیکه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاری ئه‌مریکیه، بێجگه له داهاتی خۆمالی گومرگه‌کان و باجه‌کان که حیسابی ناکه‌ین. له سایه‌ی خواوه شه‌ری براکوژیش نه‌ماوه و گه‌یشتۆته رادده‌ی رێککه‌وتنی ستراتیجی. ئایا ئه‌مرۆ جه‌ماوه‌ری کوردی و گه‌نجان چیدی قه‌ناعه‌ت به‌و پاساوه کۆنانه ده‌که‌ن که ژیان و گوزه‌رانی گه‌نجان و خه‌لک رۆژ به رۆژ ئاوا به‌ره‌و خراپی ده‌روات؟ بێ گومان نه‌خێر. دوا به دوای پرۆسه‌ی ئازادی و روخانی رژێم، ئه‌مریکا حاکمی مه‌ده‌نی پۆل بریمه‌ری دانا که ده‌سکاریه‌کی گه‌وره‌ی مووچه‌و خه‌رجیه‌کانی به قازانجی خه‌لک کرد. خه‌لکی که‌م ده‌رامه‌ت به گه‌نجانیشه‌وه هه‌ناسه‌ی ئازادیان هه‌لکێشاو گوتیان ئه‌وه ئه‌و رۆژه‌یه که ئێمه چاوه‌رێمان ده‌کرد. گوزه‌رانی خه‌لک به‌گشتی بووژانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دی. کۆمه‌لی گه‌نجان خۆیان ئاماده ده‌کرد بۆ زه‌ماوه‌ندو هاوسه‌رگیری.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاسایشی کوردستان به شایه‌تی هه‌موان له‌چاو عیراق هێمن و جێگیربووه، ده‌بوایه رۆژ به رۆژ باری گوزه‌رانی خه‌لکی کوردستان به‌ره‌و پێشتر بچووبایه نه‌ک به‌ره‌و دواوه، زه‌مینه بۆ داخوازیه‌کا‌نی گه‌نج باشتر بووایه نه‌ک خراپتر. ئه‌گه‌ر به جوانی له ره‌وشه‌که بکۆلینه‌وه ده‌بینین که بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌لک رۆژ به رۆژ سه‌ختتر و ناخۆشتر ده‌بێ، ئه‌وه‌ی گه‌نجان و خه‌لکی چاوه‌رێیان ده‌کرد وا ده‌رنه‌چوو. راسته کۆمه‌لێ چالاکی خزمه‌تگوزاری وه‌ک جاده‌و بانه‌کان، قیرتاو کردنی کۆلان و جاده‌کان، ئاو‌و ئاورۆکان، هه‌ندێ پارک، خانوو به‌ره، قوتابخانه‌و مزگه‌وت وکلێسا ئه‌نجام دراوه که خه‌لک دلی پێ خۆشه و جێگای ده‌ستخۆشین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ندێ له‌و پرۆژانه وولاتانی وه‌کوو ئه‌مریکا، کۆریای باکوور کردوونی، بۆ نموونه پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی هه‌ولێر. به‌لام ئایا ئه‌و چالاکیانه به‌رێژه‌ی ئه‌و بوودجه زه‌به‌لاحه‌یه که کوردستان ئه‌مرۆ هه‌یه‌تی؟ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ که هه‌ندێ بازاری گه‌وره گه‌وره درووستکراوه، که دیاره بۆ قازانجی چه‌ند که‌سێکی سه‌رمایه‌داره‌و به‌س و هێچ په‌یوه‌ندی به بوودجه‌ی هه‌رێمه‌وه نیه و ناچێته خانه‌ی باشکردنی گوزه‌رانی خه‌لکه‌وه هه‌ر چه‌نده سیمای شار جوان ده‌که‌ن.
شمه‌ک له بازاره‌کان به‌ره‌و گرانی خه‌یالی چووه که ئه‌مرۆ به پێی ئاماره‌کان ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین نزیکه‌ی به‌قه‌ده‌ر وولاتانی ئه‌وروپا ده‌بێ. که‌چی مانگانه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌مترین مووچه‌ی له ئه‌وروپا هه‌یه بۆ بژێوی ژیانی گه‌لێک زۆرتره له 1000 دۆلار که‌چی گه‌نجی کوردستان یان ئه‌وه‌ته بێ کاره و مووچه‌ی نیه یانیش مووچه‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی له 120 دۆلار تێپه‌ر ناکات! که بۆ هه‌ندێ گه‌نج ته‌نیا به‌شی جگه‌ره‌و ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌کات! ئه‌مرۆ گه‌نده‌لی سیاسی و ئیداری و کۆمه‌لایه‌تی له هه‌رێمی کوردستان له لووتکه‌یه که ده‌سه‌لاتی کوردیش ناتوانێ ئینکاری بکا. هه‌رچی پرۆژه‌یه که‌مینه‌ی نه‌بێ یان ئه‌وه‌ته وه‌همیه یان سه‌قه‌ته یان به‌لێنی رووته. په‌رله‌مانیش هه‌ر خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌کانیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی توانای چاره‌سه‌رکردنی جددی ئه‌و کێشانه‌ی هه‌بێ. ده‌سه‌لاتێک نیه، که‌سێک نیه به هانای خه‌لکی هه‌ژاره‌وه بێت، بۆ خانوو دابین کردن، هاوسه‌رگیری، جێگای وه‌خت به‌سه‌ربردن، جێگای به‌سوود بۆ لاوان، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌نجام دراوه له خزمه‌تگوزاری، له ئاوه‌دان کردنه‌وه کۆی هه‌موو پاره‌که‌ی به‌شێکی که‌مه به به‌راورد به‌م بوودجه گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ره‌تای راپه‌رین و دواتریش پاساوێک هه‌بوو به‌لام بۆ ئه‌ورۆ هه‌رگیز پاساوێکی ماقولی نیه جگه له که‌مته‌رخه‌می حکومه‌ته بالیغه‌که‌مان نه‌بێ.
تواناکانی هه‌ر گه‌لێک له‌هه‌ر ولاتێک زۆرتر له توانا‌و هێزی گه‌نجه‌کانیدا کۆبۆته‌وه. هه‌ر گه‌نجه له ریزی پێشه‌وه‌یه بۆ قوربانی له کاتی ته‌نگانه‌دا، له کاتی بنیاتنانه‌وه‌دا، هه‌ر گه‌نجه‌کانمانن داهێنه‌ری ره‌وشه‌نبیری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بین، دوارۆژیش هه‌ر بۆ ئه‌وانه. ئه‌گه‌ر هه‌ر میلله‌تێک ژماره‌ی گه‌نجانی که‌م بوو یان گه‌نج ده‌وری تیا که‌م بوو ئه‌وه بێ گومان چالاکی تیا لاواز ده‌بێ.
له وولاتی ئێمه‌دا که‌م گه‌نج هه‌یه بتوانێ سه‌ربه‌خۆ له دایک و باوکی بژی، گه‌نج ناتوانێ به ئاسانی هاوسه‌رگیری بکا. گه‌نج له وولاتی ئێمه یان بێکاره یانیش به ناو مووچه‌ی هه‌یه. گه‌نده‌لی جۆراو جۆر‌و پرۆژه سه‌قه‌ته‌کانیش به نمره یه‌ک کاری سایکۆلۆژی نه‌گه‌تیڤی له سه‌ر گه‌نج هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌کێکی تری هه‌بێ. له سالانی نه‌وه‌ده‌کان گه‌نج که کۆچیان ده‌کرد هیوایه‌کیان به‌وه خۆش بوو که ئێقامه‌یان له یه‌کێ له‌ولاته ئه‌وروپیه‌کان ده‌درێتێ. ئه‌دی خێره ئه‌ورۆ له سایه‌ی کوردستانی رزگارکراودا ئه‌و هیوای ئیقامه‌ش نه‌ماوه که‌چی به لێشاو وولات به‌جێ دێلن؟
به‌بۆچوونی خۆم کۆچ کردنی به کۆمه‌لی گه‌نج و لاوانی کوردستان جۆره یاخی بوونێکه له ده‌سه‌لاتی کوردی چونکه به ده‌یان ساله خه‌لک گویبیستی کۆمه‌لێ به‌لێنی سه‌رکرده‌کانی کورده ئه‌مرۆش واده‌ی جێ به‌جێ کردنی ئه‌م به‌لێنانه‌یه‌و ده‌سه‌لاتی کوردیش خۆی لێ دزیوه‌ته‌وه. خه‌لکی و گه‌نجان چاوه‌رێیان له ده‌سه‌لاتی خۆمالی ده‌کرد ئاواته‌کانیان بێنێته دی له وه‌زعێکی وه‌ک ئه‌مرۆدا که‌چی وا ده‌رنه‌چوو. لاوان که بێ هیوا بوون له ده‌سه‌لاتی کوردی، وه که زانیان رێگه چاره‌ی تر نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته‌کانیان بێته دی، بۆیه ناچار بوون که به‌ره‌و هه‌نده‌ران بکه‌ونه رێ وه‌ک نیشانه‌ی ره‌فز کردنێکی ئه‌و واقیعه تاله، وه‌ک یاخی بوونێک و وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی واقیعی تالی نقوم بوون له گه‌نده‌لی، یان وه‌ک به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌لک ده‌می شل بووه‌و بێ هیوا بووه ئه‌وه‌نده ره‌خنه بگرێ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و فه‌رامۆشکردنی داخوازیه‌کانیان به رادده‌یه‌ک که رۆژانه چه‌ند جاره له خه‌لک ده‌بیسینه‌وه ده‌لێن کاکه ره‌خنه له‌کێ ده‌گری، که که‌س گوێ نه‌گرێ ره‌خنه سوودی چیه!
ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێ چاره‌سه‌ری ئه‌م کۆچکردنه به کۆمه‌له بکات، یا لانی که‌م که‌می بکاته‌وه پێویسته کۆمه‌لێ گۆرانکاری بکات که به‌م پێکهاته‌ی ئێستای زه‌حمه‌ته ئه‌م گۆرانکاریانه بکرێ به‌لام مه‌حالیش نیه. بۆ نموونه حکومه‌تی هه‌رێم بوودجه‌که‌ی خۆی شه‌فافانه بخاته روو، رێژه‌ی بێ‌کاری که‌م کاته‌وه، بیمه‌ی بێ‌کاری بدات، ره‌قابه‌ی دارایی هه‌بێت، هه‌مواری جددی مووچه‌ی هه‌ژاران و گه‌نجان بکا، چاودێری نرخه‌کانی بازار بکا به مه‌رجێ به قازانجی خه‌لکی که‌م ده‌رامه‌ت بێ، به تایبه‌تی کالا سه‌ره‌تایی و پێویسته‌کانی ژیان. خانوو درووست بکا چ به خۆرایی یا به‌کرێی گونجاو بۆ گه‌نجان یا هه‌ر که‌سێک هاوسه‌ر گیری بکا به بێ ره‌چاوکردنی حیزبایه‌تی. هه‌موو پرۆژه‌کان به تایبه‌تی وه‌همی و سه‌قه‌ته‌کان بۆ خه‌لک روون بکرێته‌وه. خزمه‌تگوزاری کاره‌باو ئاو‌و ئاوه‌رۆ جاده و بان کاری جددی تیا بکرێ. ژینگه‌ی کوردستان ببوژێندرێته‌وه. شوێنی به سوود بۆ وه‌خت به‌سه‌ربردن و حه‌وانه‌وه به تایبه‌تی بۆ گه‌نجان په‌ره‌ی پێ بدرێ.
کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆدجه‌یه بۆ کۆمه‌لانی خه‌لک به گه‌نجانیشه‌وه‌و بۆ پرۆژه‌ی سوودبه‌خش سه‌رف بکرێ، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه بواری پاره به‌لاوه نان، قاچاندنه‌وه، یان به کورتی فرسه‌تی گه‌نده‌لی بۆ ده‌سه‌لاتداران که‌م ده‌بێته‌وه. ئینجا پرسیاریک قوت ده‌بێته‌وه ئایا ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌م پاره زۆره‌ی بوودجه کوردستان زۆرتر له خۆیان سه‌رف ده‌که‌ن یان زۆرتری بۆ گوزه‌رانی کۆمه‌لانی خه‌لک و پرۆژه‌ی به سوود؟ له کۆتاییدا ئه‌وه‌نده ده‌لێم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی پیا چوونه‌وه‌یه‌کی جددی به خۆیاندا نه‌که‌نه‌وه به قازانجی کۆمه‌لانی خه‌لک ئه‌وه ده‌بێ چاورێی دیارده‌ی خراپتریش بکه‌ن.
goran954@hotmal.com 24-09-2007
|