١\١١\٢٠١٥
بۆچی شەنگال؟

جەلال محەمەد
لە ٣\٨\٢٠١٤دا
چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش) بەبێ شەڕ و تەقە دەستیان بەسەر تەواوی
ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گرت کە لە
چوارچێوەی مادەی ١٤٠ دایە و ڕووبەرەکەی نزیک
بە چارەکێکی باشووری کوردستانە کە دەیان شار و شارۆچکە و زیاتر لە
هەزار گوند لە خۆ دەگرێت.
بەشێک لەو شار و شارۆچکانەش بریتین لە شەنگال ، تەلەعفەر، کەسک، تلکێف
، قۆش، حەمدانیە ، باشیقە، بەحزانی، بەرتەڵە، خازر، قەرەقۆش، نەمرود،
مەخمور، گوێر ،...هتد . کە لەم نەخشەیەدا بە ڕەنگی شین دیاری کراوە:

دەست بەسەردا گرتنی ئەو ناوچە بەرفرەوانە بەبێ شەڕ، هیچ پاساوێک
هەڵناگرێت بە غەیری ڕێک کەوتنێکی ژێر بە ژێر و تەسلیمکردنی ئەو ناوچانە
بە دەوڵەتی ئیسلام(داعش) . بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە:
http://www.wtarikurd.info/%D9%88%D8%B1%DB%8C%D8%A7-%D8%B9%D8%A8%D8%AF%D8%A7%D9%84%D8%AE%D8%A7%D9%84%D9%82-%D8%B4%D9%86%DA%AF%D8%A7%D9%84-%DA%86%DB%86%D9%86-%D8%AA%DB%95%D8%B3%D9%84%DB%8C%D9%85-%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D8%9F/
زۆر هۆکار هەبوون بۆ ئەو تەسلیمکاریانە ، کە گرنگترینیان بریتیبوون لە:
١- زۆرینەی پێکهاتەی ئەو ناوچانە ئێزدین و
بە دوای ئەوانیشدا مەسیحی و کەمینەیەکیش لە ئیسلامی شیعە و سونەن ، کە
بە شێوەیەکی گشتی سیاسەتەکانی بارزانی و پارتیان بۆ قبوڵ نەدەکرا.
٣- وەک کۆمەک کردنێک بە چەتەکانی دەوڵەتی
ئیسلام(داعش) ، تاکو بتوانن لە گشت لایەکەوە گەمارۆی کانتۆنەکانی
ڕۆژاوای کوردستان بدەن و کۆتایی بە دەستکەوتەکانی ڕۆژاوای کوردستان
بهێنن.
٣- تاکو ببێتە هۆکارێک بۆ داڕمانی ورەی
کوردان بە گشتی و هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تایبەتی و لەو
ڕێگەیەوە بتوانن هێزەکانی یەکێتی تەسلیم بە ویستەکانی بارزانی بکەن و
بۆ هەتا هەتایە کۆتاییان پێ بهێنن.
٤- بۆ ئەوەی بە بیانووی ڕەشەکوژیەکانی
داعشەوە ، پارتی بتوانێت جیهان لە خشتە ببات و زۆرترین هاوکاری مادی لە
دەوڵەتانی جیهان وەربگرێت.
٥- بۆ بێ دەنگکردنی حکومەتی عێراق بەرامبەر
بە گرێبەستی پەنجا ساڵەی بارزانی و تورکیا بەرامبەر بە تاڵان بردنی
نەوتی کوردستان و ڕێگەیان بدرێت بەبێ هیچ گرفتێک نەوتی هەرێم تاڵانفرۆش
بکەن.
ئەی بۆچی شەنگال!!؟؟
سەرسوڕمان ئەوەیە کە پارتی بە تەواوەتی ئەو ناوچە بەرفرەوانەی فەرامۆش
کردووە و تەنها ناوچەیەک کە هێزی بۆ کۆدەکاتەوە بریتییە لە شەنگال .
هیچ گومانێکی تێدا نییە کە هێز کۆکردنەوەی پارتی بۆ ڕزگارکردنی شەنگال
نییە ، چونکە ئەگەر مەبەست لە ڕزگارکردن بوویایە ئەوا یەکەم جار تەسلیم
بە داعشی نەدەکرد ، یان لانی کەم سەرەتا هەوڵی ڕزگارکردنی سەرجەم
ناوچەکانی دیکەی دەدا کە لە هەردوو شاری دهۆک و هەولێرەوە نزیکن و
بەسەر ئەو هەموو شار و شارۆچکانەدا بازی نەدەدا بۆ شەنگالێک کە سەدان
کیلۆمەتر دووری هەولێر و دهۆکە.
هۆکارەکەشی تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاکو ڕێگر بێت لە ڕزگارکردنی
شەنگال لە لایەن گەریلاکانی هەپەگە و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە.
خۆ ئەگەر بێتو گەریلا و شەرڤانان لە ناوچەکەدا نەبوونایە ئەوا هیچ
کاتێک پارتی و بارزانی ئامادە نەدەبوون کە جارێکی دیکە هەم ڕوو لە
شەنگال بکەنەوە و هەم وەک شارێکی کوردستانیش باسیان لێوە بکردایە ،
بەڵکو وەک سەرجەم شار و ناوچە تەسلیمکراوەکانی دیکە فەرامۆشیان دەکرد
بۆ ژێر ڕەحمەتی چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلام(داعش).
لێرەدا پێویستە لە بارزانی بپرسین ، ئایا ئەگەر مەبەستتان لە ڕێگریکردن
لە ڕزگارکردنی شەنگال نییە ، ئەی بۆچی بە هیچ شێوەیەک هەوڵی ڕزگارکردنی
باقی ناوچەکانی دیکە نادەن ؟ یاخود بۆچی هێز بۆ ناوچەکانی مەندەلی و
زەرباتیە و بەدرە نانێرن و بیانگێڕنەوە سەر هەرێمی کوردستان؟
بریا هێندەی بارزانی هانا بۆ دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان دەبات .
لانی کەم ئەگەر هەر هاناشی بۆ لایەنە کوردیەکان نەدەبرد هێندە
نەبوویایە بە دوژمنێکی سەرسەختیان!
بریا هێندەی پارتی لە هەوڵی چاو سورکردنەوەدایە دژ بە کوردان ، لانی
کەم هێندە تەسلیمکار بە دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان نەبوویایە!
بریا هێندەی بارزانی لە پیلانگێڕی دژ بە دەستکەوتەکانی کورداندایە ،
لانی کەم هێندە لە هەوڵی کۆمەک کردن بە داگیرکەرانی کوردستاندا
نەبوویایە!
بریا هێندەی بارزانی بە گوتە باس لە کوردایەتی دەکات ، لانی کەم بە
کردەوە هێندە دژ بە بوونی کوردان نەبوویایە.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە:
https://www.facebook.com/166029613463380/videos/1097139713685694/?pnref=story
ماڵپهڕی جهلال
محهمهد
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|