بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی
ئه‌مڕۆی به‌رێز.

سه‌ردار پشده‌ری
سه‌ڵاوێکی گه‌رم و وه‌ڵامێکی برایانه بۆ
ره‌خنه‌که‌تان.
خوشکان/برایانی به‌رێز، زۆر باش له‌من ئاگادار ترن که به‌د‌رێژی مێژوو
هه‌زاران به‌رنامه‌ی ئاینی و سیاسی به چه‌پ و راسته‌وه هاتۆته
ئاراوه له‌ژێر ناوی یه‌کسانی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ژینگه‌و هه‌زاران
شتی تر، فه‌لسه‌فه‌کانی یه‌کسانیخوازی، زه‌رده‌شتیش کۆن ترین نموونه‌ی
ئه‌و باسانه‌یه، مارکسی و لینینیش به‌شێک بووه له‌و هه‌موو به‌رنامانه‌ی
پێشوو، بۆ چه‌سپاندن و به‌ڕێوه بردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ش به ملیۆنان
مرۆڤ له‌ناو چوون.
ئێمه رێزمان هه‌یه بۆ نووسینی هه‌موو به‌رنامه‌و ئایدۆلۆجیه‌ک که
باسی یه‌کسانی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ژینگه بکات، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موومان
ئه‌وه بزانین نووسراوی ئه‌و به‌رنامانه یان ئایدۆلۆجیانه بۆ خۆی
کاره‌کان ئه‌نجام نادات، ئه‌وه مرۆڤه ئه‌و نووسینه به‌ڕێوه ده‌بات،
ئه‌وه‌ی مێژووش نیشانی داوه له‌سه‌دا یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و به‌رنامه‌و ئایدۆلۆجیانه وه‌ک پێویست به پێی په‌یڕه‌و و
پڕۆگرامی ئه‌و به‌رنامه‌و ئایدۆلۆجیانه‌یان جێبه‌جێ نه‌کردووه و بگره
به‌رنامه‌و ئایدیۆلۆجیه‌که‌شیان ناشیرن کردووه.
1 - خه‌ونی یه‌کسانی خوازانه‌ی مرۆڤ له‌و که‌سه‌دا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت
که ده‌سه‌ڵاتی ده‌که‌وێته ده‌ست یان ده‌بێته به‌رپرسیار، مێژوو وای
نیشان داوه شیوه‌نکه‌ره‌کانی ئاین و چه‌پ و راست که ده‌سه‌ڵاتیان که‌وتۆته
ده‌ست وه‌ک گورگی برسی ده‌میان ناوه‌ته قورگی گه‌له‌که‌ی خۆیان و یه‌کسانی
خوازیان له‌بیر خۆیان بردۆته‌وه، ئێمه پێمان وانیه هه‌رچی به‌خۆی
گوت من چه‌پم مانای ئه‌وه یه‌کسانی خوازه، که‌ی ئه‌و چه‌په ده‌سه‌ڵات
یان به‌رپرسیاری که‌وته ده‌ست و یه‌کسانی خواز ده‌رچوو ئه‌و کاته ده‌توانی
بڵێ من چه‌پم چه‌پیش یه‌کسانی خوازه، به‌ته‌مه‌نی خۆمان نه‌ماندی له
ته‌واوی دنیادا چه‌پێک که ده‌سه‌ڵات یان به‌رپرسیاری که‌وتۆته ده‌ست
یه‌کسانی له‌بیر مابێ و خه‌ریکی باخه‌ڵ پڕکردنی خۆی نه‌بوبێت.
2 - ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز به ده‌سه‌ڵادارانی
جیهانه‌وه، من هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم ده‌ست نه‌که‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش
به‌ڵگه‌یه‌کتان به‌ده‌سته‌وه هه‌یه پێم خۆشه بیخه‌نه‌روو، با راسته‌کان
ئاشکرا بن، ده‌باره‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی مامۆستا جه‌مالیش با بۆخۆی وه‌ڵام
بداته‌وه چونکه ئه‌و زانیاری زیاتری لایه.
3 - به‌رێزان من به هیچ شێوه‌یه‌ک هێڵی راست و چه‌پم به‌سه‌ر ئه‌و یه‌کسانی
خوازانه‌دا نه‌هێناوه که داوای یه‌کسانی ده‌که‌ن، من هێڵی راست و چه‌پم
به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا هێناوه که به‌ناوی یه‌کسانیه‌وه هاتوونه
سه‌رکارو له‌به‌ر بۆخۆ پچڕین ئاگایان له یه‌کسانی نه‌ماوه.
چاوه‌که‌م، وه‌ک له سه‌روتر باسم کردوه، ته‌نها مارکسیه‌ت و
لینینیه‌ت و چه‌په‌کان نین که باس له یه‌کسانی و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ
ده‌که‌ن، دینه‌کان و حیزبه راستیه‌کانیش ئه‌و باسانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام
هه‌ڵه‌ی هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یه که هه‌ر یه‌که‌ی خۆی له‌وی تر به
راستر ده‌زانێ و که ده‌سه‌ڵاتیشی که‌وته ده‌ست یه‌کسانی و چه‌وسانه‌وی
مرۆڤی له‌بیر نامێنێ.
به‌رێزان، ئێمه پێمان وایه هه‌رکه‌سێک باسی یه‌کسانی و چه‌وسانه‌وو
مافی مرۆڤ بکات، ده‌بێ له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات بۆ خه‌ڵکی تر، نه‌ک
له خه‌ڵکی تره‌وه ده‌ست پێ‌بکات، ئه‌وه‌ی ئێمه بناسێ ده‌زانێ که
ئێمه نانمان به‌ته‌نها پێ ناخورێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆمان کرێکاری
و جوتیاریمان کردوه، هه‌ست به ئێش و ئازاری چینی چه‌وساوه ده‌که‌ین
و هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئێمه نه‌چووینه ناو یان ژێرده‌ستی هیچ یه‌ک له‌و
سیسته‌مانه‌ی که ئاگایان له چینی چه‌وساوه نه‌ماوه‌و خه‌ریکی باخه‌ڵ
پڕ کردنی خۆیانن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌دوای باخه‌ڵ پڕکردنی خۆماندا بگه‌راباین
ئه‌وا ده‌رفه‌تی زۆر باشمان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه
که هه‌وڵی گۆڕانکاری راسته‌قینه ده‌ده‌م و له خۆشمه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م،
نابێ خانووه‌که‌ی من ژورێکی له خانووه‌که‌ی تۆ زیاتر بێ و دز نه‌بم و
رێگاش نه‌ده‌م هیچ که‌س دزی بکات.
ده‌با ڕۆشه‌نبیرانی کورد، با هه‌موومان به‌خه‌به‌ر بێین و یه‌ک ده‌نگ و
یه‌ک ده‌ست فریا نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌وین رزگاری بکه‌ین له ده‌ست
بێویژدانانی ناوخۆ و داگیرکه‌ران، با ده‌ست له بۆخۆ پچڕین و بێویژدانی
هه‌ڵبگرین و ده‌ستورێکی سه‌رده‌م بنووسینه‌وه که رێگا بگرێ له‌وه‌ی
که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه به ده‌یان سه‌دان هه‌زار دۆلار
موچانه بۆخۆیان ده‌بڕنه‌وه‌و مامۆستای قوتابخانه‌کانیش کرێ خانویان بۆ
نادرێ، ده‌با سه‌تڵێک ئاوی سارد به‌سه‌ری ئه‌و په‌له‌مانتارانه دا بکه‌ین
که به‌ده‌یان هه‌زار دۆلار بۆخۆیان وه‌ر ده‌گرن و سه‌ردانی ماڵه هه‌ژارێک
ناکه‌ن.
31\10\2009
http://www.kurd-oil.net
|