٢٨\٥\٢٠١٠
بۆ ئه‌وه‌ى
ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان تێکنه‌چێ..، با له
مه‌رگی سه‌رده‌شت خۆش بین...!!!!!

عوسمان ئه‌حمه‌د
جه‌ماوه‌ری کوردستان، کاتیک که‌سێک یا ئازادیخوازێک، یا نووسه‌رێکمان
تیرۆرکرد و شه‌ڵاڵی خوێنمان کرد، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
به‌رز مه‌که‌نه‌وه، کاتێک پارووی سه‌ر سفره‌ی
به تاڵتانمان فڕاند، هیچ ده‌نگ مه‌که‌ن،
کاتێک داهات و سه‌روه‌تی خه‌ڵکی کوردستان‌مان به تاڵان برد
و کردمانه خه‌رجیی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان و کردمانه خه‌رجیی ژیانی
شاهانه بۆ خۆمان، هیچ ده‌نگ مه‌که‌ن، کاتیک پێویستی کرد لاوه‌کانتان
بکه‌ینه سوته‌مه‌نی سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان هه‌ر
ده‌نگ نه‌که‌ن، کاتیک شوێنی کار و
ژیانتانمان کرده مه‌یدانی شه‌ڕی ناوخۆ، نه‌خۆشخانه
و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریکانمان کرده مه‌یدانی شه‌ڕ
و نیشانی تفه‌نگ و بۆمبه‌کانمان، هه‌ر
ده‌نگ نه‌که‌ن، کاتیک ده‌ستی ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که‌مان
گرت و هێنامانه سه‌ر ئۆپزسێونی پارچه‌کانی تری کوردستان تا له
کوردستان ده‌ریان په‌ڕێنن، هه‌ر ده‌نگ نه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر کوردستان‌مان
کرده جێی ته‌ڕاتێنی
بانده تیرۆریسته‌کان بۆ له‌خوێنهه‌ڵکیشانی
که‌سانی ئازادیخواز، ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕن، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ پاراستنی
ئاسایشی هه‌ریمه‌که‌مانه.. ئه‌گه‌ر کاتی هه‌ڵبژاردن
هات، وه‌رن ده‌نگمان پێ بده‌ن تا له‌گه‌ڵ
هێزه دینی و تایفی و قه‌ومی و
کۆنه‌په‌رسته‌کانی تری عێراق حکومه‌تی فیدراڵی پێک بهێنین تا شه‌ریکمان
بکه‌ن له‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ بڕینی هه‌رچی به‌شێکی زیاتر له‌و
ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه ئه‌رکی هه‌موو تاکیکی کوردستانه بێنه به‌رده‌می
سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگمان پێ بده‌ن....!!!!!
ئه‌م ده‌سته واژانه ی سه‌ره‌وه له‌ماوه‌ی حکومڕانی ئه م 18 ساڵه‌ی
ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،هه‌مێشه به کار‌و کرده‌وه په‌یامی ده‌سه‌ڵات
بووه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، لادان لێی وه به‌زانندنیان هێڵی سووره و
ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه، نزیک به دوو ده‌یه‌یه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان ،ئه‌مانه نمونه‌ی مشتیک بووه له خه‌رواریک، بۆیه
ئیستاش ده‌نگ هه‌ڵبرینی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان و دنیا به دژی
ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیه‌یان ، ئه‌ڵین ئاسایشی هه‌ریمه‌که‌مان ئه‌خاته
مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام خۆیان که‌ی پێوه‌ستی کردوه کۆمه‌ڵگه‌یان تووشی
ده‌یان چه‌رمه‌سه‌ری کردووه وه غه‌رقی خوێن کردووه، بۆ پاراستنی
ئاسایشی هه‌ریمه‌که‌مان بووه.!!
کاره‌ساتی تیرۆر کردن و کوشتنی وه‌حشیانه‌ی لاوێکی بیست ساڵانه ،
ڕۆژنامه نوسێکی ئازادیخواز‌و قه‌ڵه‌مێکی ئازا، برینی بیست ساڵ لە
سەربرینی ئازادی رادەربرین و تیرۆرکردنی ئازادیخوازانی لە کوردستان لە
جەستە و دڵماندا جاریکی تر هەڵکەند ، ویژدانی هەزاراران ئینسانی
جووڵاند ، سەدان قەڵەمی هێنایە نووسین ، دەنگی هەزاران گەرووی هەڵبڕی و
هەزاران ئینسانی هێنایە مەیدان بۆ بەرگریکردن لە ئازادی ووشەو بەیان .
هه‌ر به‌دوای ئه‌م تاوانه وه حشیانه‌یه که زه‌نگێکی ترسناک بوو بۆ
هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان، به‌زوویی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی
کوردستانی هێنایه سه‌رشه‌قام و، نمایشێکی بێ وێنه‌و نوێ بوو له
مێژووی هه‌ڵگه‌رانه‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان .
هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستان به زوویی ،وه‌ڵامی
شایسته‌و ده‌ست به جێی ی ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئازادی خوازه بوو له دژی
تیرۆرکردنی ده‌نگ و خامه‌ی ئازاد و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ..
ئه‌م نه‌به‌رده مرۆڤ دۆستانه‌یه زرنگانه‌وه‌و ڕاوه‌شاندنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی بوو وه ده‌سه‌ڵاتی تووشی شۆک و خۆ دزینه‌وه‌کرد که به‌درێژایی
نزیک به دوو ده‌یه‌ی ڕابردووه له دژایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ماف و
ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر سڵیان لێ نه‌کردبووه‌وه و ،
به‌ڵکو به‌هه‌موو هێزێکیانه‌وه ڕێگری یان ده‌کرد بۆ به‌لاڕێدا بردن ،
چه‌واشه‌کردن و سه‌رکوتی بێ په‌رده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان...
ئه‌م هاتنه‌مه‌یدانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان و وه‌ڵامی توند
و ده‌ستبه‌جێی جه‌ماوه‌ری کوردستان ، ده‌سه‌ڵاتدارانی له خه‌ویکی
قووڵ ڕاچڵه‌کاند، و تووشی شۆکی کردن، چونکه
ئه‌مان پێیان وابوو،ته‌نها دوو مانگ پیش ئیستا به‌شیکی زۆری خه‌ڵکیان
ڕاپیچی به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگ دانکرد، ئیتر سه‌رپشکن له‌وه‌ی به
ئاره‌زوی خۆیان هه‌ر که‌سێک سنووری ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانی به‌زاند،بیکوژن
وهه‌مو ده‌نگێک خه ڵتانی خوێن بکه‌ن ، ئه‌مه ئه‌و وه‌ڵامه بوو له‌و
خه‌وه قوڵه ڕایچڵه‌کاندن ،وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی تووشی
هیستریا کرد که نا‌توانیت به ئاسانی له‌م گیژاوه خۆی ده‌رباز بکات،هه‌ر
زوو ئه‌و خه‌یاڵه‌یانی برد به هه‌وادا، چونکه باش ئه‌زانن دره‌نگ یان
زووئه بیت باجی ئه‌م ریسوابوونه‌یان بده‌نه‌وه..
بۆیه هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به زوویی که ووتنه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر تووشی چه‌واشه بکه‌ن ، به چه‌ندین شێوه خه‌ریکی ئه‌وه‌ن
له‌م پرسیاره گه‌وره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز خۆیان رزگار بکه‌ن ،له
لایه‌که‌وه له میدیاکانیانه‌وه که‌وتونه‌ته هه‌ره‌شه‌و چاوو سوور
کردنه‌وه له جه‌ماوه‌ر،هه‌روه‌ک له به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی هاتووه بانگه‌شه‌ی ده‌ست بڕینه‌وه ئه‌کات.وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
هاتنه مه‌یدانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز به‌ر ته‌سک بکه‌نه‌وه
بۆ ئه‌و ئاسته‌ی به تۆمه‌تبارکردنی ده‌ستی ڕه‌قیبێکی تری خۆیان له‌ناو
په‌رله‌مانه‌که‌یان،وه ده‌رکیشانی تووره‌یی جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز له
کار‌و کردوه‌کانیان، بۆیه هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوون و وه هه‌ر له
ڕیگه‌ی ده‌زگا ئیعلامێکانیانه‌وه، به هێنانی چه‌ند نووسه‌رو قه‌ڵه‌مێکی
شکاو ی کاسه لێسی به‌ر ده‌می دیووه‌خانه‌که‌یان، که ئه‌مان دژی
تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسی لاو کاک (سه‌رده‌شت عوسمان) ن و. وه ده‌ستێک له
پشتی تیرۆری سه‌رده‌شته‌وه‌یه که ئه‌یه‌وێت ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان
لێ تێک بدات،وه هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستان به
دژی ئه‌م تاوانه سامناکه، به تێکدانی ئاسایشی هه‌ریمه‌که‌مان ناوزه‌ند
ئه‌که‌ن. له کاتیکدا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌ی پێویستی کردوه،کۆمه‌لگای
کوردستانیان غه‌رقی خوێن کردووه له ماوه‌ی ئه‌م دوو ده‌یه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان،
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌مان بووه..!!!
به‌مانه و چه‌ندین شێوه‌ی تری جیاواز ئه‌یانه‌وێت
شانی خۆیان خاڵی بکه‌نه‌وه له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه، ئیتر
به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن
که پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له هه‌موو
شتیک پیرۆزتره، ده‌ست بردن بۆی ئه‌وه ئیتر هێڵی سووره‌و بۆتان
نییه بیبه‌زێنن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی
خه‌یاڵی خۆیانه‌وه ،جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی
دا به گوێیاندا، ئیمه گیانی سه‌رده‌شته‌کانمان
له‌لا پیرۆز و به‌ڕێزه، ده‌ست بردن بۆی بۆ ئیمه هێڵی سووره و بۆتان
نییه سه‌روه‌ریی ژیان و ئازادی خه‌ڵکی کوردستان ژێر پێبنێن...
Osman_ah2@hotmail.com
|