په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بۆ گشت مامۆستایانى ئاینى و زانا ئاینییه‌کان،

 کێ وه‌ڵامى پرسیارەکانم دەداتەوە.


نەریمان جەلال  


من وەک گەنجێکى ئەم کوردستانە و بەهۆى خوێندنەوەى زۆرم بۆ بابەتە ئاینەکان چەند پرسیارێک لە هزرى مندا دروست بووە، بۆیە زۆر سوپاسى ئەو کەسانە دەکەم کە وه‌ڵامى ئەم پرسیارانەم بداتەوە.

1- بۆ پێغەمبەرى ئیسلام کچۆڵەیەکى (6) ساڵانى خواست و گوتى خوا لەئاسمان ئەم کچۆلەى لێ مارەبڕیووم، ئەمە تاچەند نزیکە لەڕاستى ؟

2- گوایە پێغەمبەرى ئیسلام ئارەزووى دەچێتە ئافرەتێکى خاوەن مێرد بەناوى (زه‌ینه‌ب) و مێردەکەى ناوى(زه‌ید)بوو کە بە ناوى کوڕى محه‌مه‌د بانگ دەکرا کەچى پێغەمبەر ژنەکەى لەزەید تەلاقدا و بۆخۆى مارەى کرد، ئایا ئەمە تاچەند ڕاستە ؟

3- ئایا گەمارۆى دانى خەلکى بەنو قوڕەیزە کە خەلکەکەى جولەکە بوون لەلایەن پێغەمبەرى ئیسلامەوە هێرش کرایە سەریان و دواى خۆدانەدەستى خەلکەکە بە فەرمانى پێغەمبەر و بە بەرچاوى ئەو لەگه‌ردنى (800) پیاو و ئەو گەنجانەى تازە تووکەبەریان هاتبوو دراو لە چالێکا هەموویان پێکەوە نێژران و ژن و مناڵەکانیان بە (غەنائیم) واتا دەستکەوت بەسەر موسڵمانەکان دابەشکرا ئەمە تاچەند ڕاستە؟

4- گوایە خێزانەکانى پێغەمبەر دایکى باوەڕدارانن واتا موسڵمانەکان و دوای وەفاتى پێغەمبەر بۆ هیچ کەسێک نییه‌ خێزانى پێغەمبەر مارەبکاتەوە، کەچى پێغەمبەر نابێتە باوکى ئیمانداران و بۆى هەیە ژنى هەموو باوەڕداران لەخۆى مارەبکاتەوە، ئەمە تاچەند ڕاستە ؟

5- لە ژیانامەکانى پێغەمبەردا هاتووە (عائیشە) لەگەڵ گەنجێکى موسڵمان ڕاى بواردووە (زینا) بەناوى ( سه‌فوان) دواى ئاشکرابوون و نانەوەى ئاژاوە لەناو خەڵکى و چەندان جار پێغەمبەر گریاوە بۆ ئائیشە کەچى دواى (40) ڕۆژ ئایەت هاتۆتەخوار و کەچى ناوى (عائیشەش) نەهاتووە لەم ئایەتە ئەمە تاچەند ڕاستە ؟

6- گوایە پێغەمبەر لەماڵى (حەفسه‌ی) خێزانى بەنهێنى کارى سێکسى لەگەڵ که‌نیزه‌یەکى خۆى دەکات بەناوى(ماریە) کەئەم ئافرەتە بەدیارى لە میسر بۆى هاتبوو دواى ئەوەى (حەفسه‌)بەم کارە دەزانێت دەیکاتە هەڵا، بۆ داپۆشینى ئەم کارە پێغەمبەر بە (حه‌فسه‌)دەڵێت بەڵێن بێت من (ماریە) لەخۆم حەرام بکەم و چیتر نەچمە لاى تەنها تۆ ئەم نهێنیە بپارێزە، دواى ئەوەى پێغەمبەر حەزى دەچێتەوە ماریە ئەم ئایەتەى بۆدێت
(  يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكَ تَبْتَغِي مَرْضَاةَ أَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيم ) سورەتى (تەحریم) ئایەتى (1) ئایا ئەم ڕوداوە تاچەند ڕاستە ؟

7- گوایە ژیانى پێغەمبەر و موسڵمانەکان لەسەر تاڵانى بووە و سورەتێک بەناوى (ئه‌لئه‌نفال) واتا هاتۆتەخوارەوە، لێرە پرسیارەکە ئەوەیە چۆن تاڵان حەلال کراوە چۆن ماڵى کەسێک دەدرێ بەکەسێکى تر ؟

8- ئەو حۆریانەى کە لە بەهەشت دەدرێ بە شەهیدەکان گوایە (71)حۆرى دەدرێ بە موسڵمانێک ئەمە چۆن دەبێت دواتر چۆن کارى سێکسى لە بەهەشت دەکرێ ؟

9- بۆ پێغەمبەر ئەوەندە ڕقى لە ئافرەتە کە لە فەرمودەیەکى دەڵێت ئافرەت وەک شەیتانە یاخود دەلێت لەدواى خۆم ئەو فیتنەیەى بەجێم هێشتووە بۆ پیاوان ئافرەتە یاخود (4)ئافرەت دراوە بە پیاوێک، پیاوە موسلمانەکان لە بەهەشت (71) حۆریان هەیە کەچى ژنەکان دەبێت وەک جاران ببنەوە ژنى پیاوەکان یاخود بەشێوەیەکى تر ئافرەتان بەهەمان ژیانى کۆلەمەرگى دوونیا لە بەهەشتەکەش هەر هەمان ژیانى تاڵیە چونکە پیاوەکانیان لەبەر حۆریەکان ئاگایان لەوان نامینێت یاخوود لە فەرمودەیەکى پێغەمبەر داهاتووە دەڵێت پیاو لەبەهەشت (100) جار دەپەڕێت واتا کارى سێکسى دەکات، ئەمە تاچەند ڕاستە ؟

10- گوایە لە قورئان کە ووشەى خوایە کەچى خودا جوێن دەدا بە مرۆڤ، وەک لەم سورەتانە هاتووە (سورەتى المسد) کە بە (ئەبو لەهەب) دەلێت هەردوو دەستت بشکێت، سورەتى (ئه‌لئه‌عراف) ئایەتى( 176 تا 179) کە بە یەهودیی و مەسیحییه‌کان دەڵێت وەک سه‌گوان، سورەتى (ئه‌لجه‌معه‌) (ئایەتى 5) دەڵێ وەک کەروان چەندان ئایەتى تر.....، ئایە چۆن دەبێت خودا جوێن بە مرۆڤ بدا جوێن نیشانەى بێ دەسەڵاتیە ئەمە تاچەند ڕاستە خودا جوێنى داوە ؟

من لێرەدا مەبەستم تەنها وەڵام دانەوەیە چونکە چەندان جار ئەم پرسیارانە بە خەیاڵمدا گوزەرى کردووە و تائێستا هیچ وه‌ڵامێکى ڕاستم دەست نەکەوتووە، لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو سەردانێکى مامۆستا (.....) کە مامۆستایەکى زۆر بەناوبانگە، ئەم پرسیارانەم ئاراستەکرد، لەبڕى وڵامدانەوە چەند ووشەیەکى ناشیرینى ئاراستەکردم، منیش گوتم مامۆستاى بەڕێز زۆر ئاساییە بڵێ ناتوانم وه‌ڵامى ئەم پرۆسیارانە بدەمەوە بۆ قسەى ناشرینم ئاراستە دەکەى، بۆیە زۆر سوپاسى ئەو موسڵمانە بەرێزانە دەکەم کە وه‌ڵامى ئەم پرسیارانە دەزانێت و دەتوانێت لەگێژاوى ئەم دوودڵیە ڕزگارم بکا، چونکە ئێستا وام لێهاتووە ناتوانم هیچ نوێژێک بکەم و دووچارى شێوازێکى خراپ بوومەتەوە بەرامبەر بە ئاینى ئیسلام، لەکۆتایدا دەڵێم ڕزگارم کەن لەم پرسیارانە و وه‌ڵامێکى ڕاست و دروستم دەنەوە.

 

 

naremanjalal@yahoo.com