محه‌مه‌د پاکژ * * * * * ١ بۆنت ده‌که‌م,, ژنه کوێستانییه‌که‌ی شیعر هه ر چه نده له بۆنکردنت تێر نابم هێشتا منالێکی ساوام.. ته مه نم بۆ چوونه پۆلی شیعر خوێندن ساڵانێکی له پێشدایه هه ر چه نده که م ناونیشانه که ت فێر نابم ٢ ئه‌دره‌سێکم بۆ بنێره له گه ڵ شه ماڵی ئێواره ی نامۆیدا دێمه وه لات, سه رم ده نێم به دیواری ئا ته شگه ی خه مه کانته وه.. چ یاسایه کی زۆر داره ئه م دیواره ی له نێوانماندا چاندووه؟ رێگه کانی ها تووچۆی لێ یاساخ کردوین؟ چه ند به سۆیه نابم به ئه ستێره ی شیعر‌و نارژێمه ناو دیوانته وه ؟ ٣ ئه‌ی ژنه کوێستانی شیعر گه ر من سیخارێ بوومایه.. تۆ گڕت تێبه رده دام له نێوان په نجه کانتدا بۆ خه مه کانت ده سووتام گه ر من شاعیرێ بوومایه ده بووم به ده شتی نێرگزجاڕ بۆ یادگاری ئاشقانی ئێره وئه وێ تۆش ده ها تی هه مووشه وێ.. له ده رگای شیعرێکت ده دام ٤ وه‌لێ ئه‌فسۆس.. به وهه موو دڵه جوانه وه. تۆ ئاشنام بوویت ونه مدیوی چی ده بوو منیش وه ک هه و‌ر هیچ سنورێ نه یتوانیبا رێم پێ بگرێ؟ هیچ رژێمێ داوای پێناسه م لێبکات؟ نێوانێشمان که‌وشه‌نێکه من له مدیوو تۆش له‌ودیووی .
|