بۆ کاک ته‌زین و کاک ئارام و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیرده‌که‌نه‌وه.
سه‌ردار پشده‌ری
کاک ته‌زین و کاک ئارام ناوێک که هه‌ردووک ناوه‌که دوو ناوی نادیارن و له‌وه ده‌چێ منیان خۆش بوێ و پێیان خۆش نه‌بێ من بکه‌ومه هه‌ڵه‌وه بۆیه به زمانێکی نه‌رم و نایه‌ب ره‌خنه‌یان له‌و پێشنیاره‌م گرتبوو که بۆ کاک مه‌سعودم نوسیبوو: http://www.kurdistanpost.info/news/4134.html
برایان، پێم خۆشه بزانن من به‌وه دڵخۆش ده‌بم که خه‌ڵک به‌خه‌به‌ر بهێنم، پێشنیاره‌که‌شم بۆ به‌خه‌به‌ر هێنانی کاک مه‌سعوده، چاوه‌که‌م دوای خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان کتێب، دوو کتێبی ئینگلیزی و کتێبێکی عه‌ره‌بیم له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و کوده‌تا نوسیوه و دوانی کوردیش به رێگاوه‌یه، شاره‌زاییه‌کی زۆرم له هه‌ل و مه‌رجی کوده‌تا په‌یدا کردوه، له لایه‌کی تره‌وه سیاسه‌ت باوک و دایکی نیه، سیاسه‌ت خانوێکه چوار ده‌رگای هه‌یه‌و هه‌ر ده‌رگایه‌ی رووی له لایه‌که‌و ده‌رگاکانیش 24 سه‌عاته کراوه‌ن و قه‌ت داناخرێن، له سیاسه‌ت دا مانگا حوشتری ده‌بێ و بزنیش گوێلکی ده‌بێ، 31 ئابیش پیلانێکی ئه‌مه‌ریکا بوو بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌مه‌ریکا خۆی بێده‌نگ کرد له هاتنی له‌شکری عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پاسدارانه‌ی که له کوردستان بوون تێک بگیرێن و شه‌ڕه‌که‌یان هه‌ڵبگیرسێته‌وه.
کاک ته‌زین، ئه‌وه پێشنیاری ناراسته‌وخۆی منه که کاک مه‌سعود ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر عێراق په‌یمان نامه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مۆر نه‌کات ئێمه پێشوازی له له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ مانه‌وه‌یان له کوردستان، ئێمه له ساڵی 2003 له کۆنفڕانسه رۆژنامه‌وانیه‌که‌ماندا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و پێشنیاره‌مان کردوه‌و ده‌قی کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌که‌شمان خستۆته ناو کتێبه ئینگلیزیه‌که‌ی The Oil Factor وه.
USA and Naeto warmly greeted and welcome by the Kurds of the region, as they have expectation they will set forth the process of independence, thus we demand that USA and UK and Naeto maintain large presence for the next 100 years in Kurd Land:
کاک ته‌زین، پێم خۆش نیه له‌گه‌ڵ کاک ئارام وا تێبگه‌ن که ده‌تان ته‌زێنم، هه‌رچی پێتان ده‌ڵێم بۆ به‌خه‌به‌ر هێنانتانه، من وا هه‌ست ده‌که‌م ئێوه ئێستاش له خه‌وی شه‌ڕی خۆ به خۆ دان و پێتان وایه ئه‌وه‌ی ئێوه خۆشتان نه‌ویست ده‌بێ له‌دار بدرێ، من پاکانه بۆ هه‌ڵه‌و کاره ناڕواکانی کاک مه‌سعود ناکه‌م و وه‌ک ئێوه‌ش سێداره‌ی بۆ هه‌ڵناواسم، هه‌ردووکیشتان زۆر باش ئاگاداری ره‌خنه‌کانی منن له ده‌سه‌ڵات و کاک مه‌سعودو مام جه‌لال، ره‌نگه وه‌ک خۆت وتت ئه‌و تیره‌م نه‌هه‌نگاوتبێ، به‌ڵام من وه‌ک کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی بیر ده‌که‌مه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ من گرنگتره له سینه‌ی ره‌شم به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، پێمان خۆش بێت یان ناخۆش بێت، هه‌ر وه‌ک چۆن داگیرکه‌رانی کوردستان کاک مه‌سعودو مام جه‌لالیان به‌کار هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکاو وڵاته رۆژ ئاوایه‌کان و روسیاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان به‌کاریان ده‌هێنن، چ ده‌بێ که منیش به‌و پێشنیاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی به‌کاریان بهێنم، وه‌ک پێشتریش باسم کرد، ره‌نگه سیاسه‌تی ئه‌مجاره هێلکه به فیل بکات.
له‌نده‌ن 1 – 11 – 2008
|