الاتحاد العام للاجئين العراقيين فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR بۆ / لێژنهی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان، / وەزارەتی مافی مرۆڤ لە کوردستان.
سڵاوێکی گەرم..
بەرێزان هەروەک بریار بوو ئێمە کیتابێک لەسەر رەوشتی پەنابەرانی کوردی عێراقی لە هاندەران بۆ ئێوە ئامادە بکەین وئەو بەڵگانەش بخەینە روو کە راستی هاوکاری و یارمەتی دانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە روو هیوادارین بە چاوێکی بهرپرسانه لەم کێشە یە براونن هەروەک ئەوەی بەڵینتان داوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبنەوە ولەحاڵەتی نەگەیشتن بە ئاکامێکی سودمەند بۆ کێشەى وگرفتى پەنابەران ئەوا رێگا بردنی ئەم کێشە بۆ پەرلەمانی کوردستان بگیرێتە بەر داواکارین ئێوەش هەنگاو بۆ جێ بەجێکردنی هەڵگرن . ئێمە بەتەواوى تواناوە ئامادەى هاوکارى ئیوەین تارادەى ئەوەى نوینەرمان لەنزیکیشەوە هاوبەشبێت لەو کۆبوونەوانەدا کەدەبرێتە پەرلەمانەوە تا راستەوخۆ بەدۆکمینتى تەواوەوە لەسەر کێشەى پەنابەرانى کورد هەوڵى هاوبەشمان بخەینەروو:
رەوشی پهنابەران:
بەدوای رووخانی رژیمی شۆڤینزمی بەعسدا رەوشى پەنابەران روو لەخراپ بوون رۆیشتووە، سەرەکى ترین لایەنەکانى ئەم رەوشە لەم خاڵانەدا بەرجەستەیەو ئێمە بۆسەلماندنى دەتوانین چەندین بەڵگەنامە و زانیارى بخەینەبەردەم:
یەکەم: زۆربەی ووڵاتە ئەوروپایەکان کەوتۆنەتە زەخت و زۆر و فشار هێنان بۆ پەنابەرە کوردەکان وسیاسەتى ناردنەوەى بەزۆرى پەنابەران بەناوى"گیرانەوەى ئارەزوومەندانە" خستەتە بەرنامەى کارى خۆیانەوە. بۆئەمە بەهانەى ئەوان ئەوەیە کوردستان ناوچەیەکى ئارامە، ئەمە لەکاتێکدایە کە خودى راپۆرتەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان وهومەن یویچ رایت و وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا باس لە ناجێگیرى کوردستان دەکەن. پاشان کوردستان بەپىى بریارى سەرکردایەتى کورد بەبەشیک لە عێراقى فیدرال ناوزەد دەکەن و ئاشکراشە کەچ باریکى پشیوى و نائارامى لەعیراقدا هەیە. تەنانەت هەموو بەڵگەنامە نیودەوڵەتىیەکان عێراق بەولاتاێکى جەنگ گرتوو بەحساب دینن کە کوردستان تیدا فیدرالە. لەئەنجامى ئەم سیاسەتەدا رەوشى پەنابەران ئەم حالەتانەى لێکەوتۆتەتەوە:
• پەیرەوى کردن لەبریارى رەفزی بەکۆمەڵ وبەتاک بۆ هەموو پە نابەرانی عێراقی بەگشتی و پەنابەرانی کورد. • راگرتنی وەلامی داوای پەنابەری، وهێشتەنەوەیان بۆ ماوەى زیاتر لە 5 سال لەکاتێکدا یاساکانى پەنابەرى بەپىى رێکەتن نامەى جنیف تەنها ماوەى 3 مانگى داناوە بۆ هەڵسەنگاندنى کەیسەکان و وەڵامدانەوەى یاسایى بەداواى پەنابەران. ئەم بارودۆخەش هەڵومەرجى چاوەروانى و دلەراوکآ و بارى دەروونى خراپى رووبەرووى پەنابەرە کوردەکان کردۆتەوە. • لەباشترین حاڵەتدا دەوڵەتانى ئەورووپایى رێگە دەبەن بۆ دانی ئیقامەی کاتی بەهەندێک لەوکەیسانەى کە رەفزکردنیان مومکین نییە و خاوەنەکانیان کێشەو گرفتى واقعى و سیاسى و کۆمەلایەتیان هەیە. • تازەنەکردنەوەی ئیقامەت، بۆ ئەوکەسانەى کەبەرلە رووخانى بەعس وەڵامیان وەرگرتووەتەوە و رەفز نەبوون. • لەبارى خزمەت گوزارىیەکانەوە برینی سوسیال ولێسندنەوەی خانووبەرە و دانی ڤاوچەر، وریگەنەدان بە کارکردن و خویندن و هەرجۆرە خزمەتگوزارىیەکى کۆمەڵایەتى بەپەنابەران، کە پێشتر هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە وەک مافێکى ئینسانى چاوى لێدەکراو پەیوەندى بەبارى داواى پەنابەریتىیەوە نەبووە. • گرتن و راونان وهێشتنەوەی پەنابەرانى کورد، بەتایبەتى ئەو کەسانەى کە داواکانیان رەفزکراوەتەوە. لەکاتێکدا ئەمانە لەنیوان 5 سال بۆسەرەوە داواى مافى پەنابەریتیان پێشکەشکردووە. • بەریوەبردنى سیستەمى ئیمزاکردنى هەفتانە بۆپەنابەران. ئەم سیستەمە وێراى ئەوەى دەست وپآى پەنابەرانى بەستووە و ئازادى هاتوچۆ و نیشتەجآ بووونیانى لێسەندونەتەوە ئەو حاڵەتەشى پێکهیناوە کە هەر کاتێک پۆلیس بیەوێت دەستگیریان بکا و بیان کاتە بابەتى ناردنەوەى بەزۆری پەنابەران. • یەخسیرکردنى پەنابەران بۆماوەیەکى زۆر لەکەمپەکان وراگرتنیان لەگرووخانەکاندا. • ریگەنەدان بەهێنانى خێزان و هەڵوەشاندنەوە یاساى شەملى عائیلە. • دەستبردن بۆ لەسەرکار دەرکردنى پەنابەران و ئاگادار کردنەوەى کۆمپانیاکان بۆ نەدانى کار بەپەنابەرە عیراقیەکان. ئەمە لەکاتیکدایە کەزۆرینە پەنابەران زەریبەى کار واتە (تاکس) دەدەن و بەشیوازى قانونى کاریان بەدەست هێناوە.
دووەم: لەبارى دەروونى و حاڵەتى کۆمەلایەتیشەوە رەوشى پەنابەران یەک جار روولەخاراپ بوون و دارمانە. ئێمە بەڵگەى ئەوەمان لایە کەبەدەیان پەنابەر شۆینی حەوانەوەی خۆیان جێهیشتوە و ژیانى نهینى و خۆشاردنەوەیان لەترسى گرتن و دیپۆرت هەڵبژاردووە. لەباریکىتریشەوە حاڵەتی خۆکوشتن و نەخۆشی دەروونی لە نیو پەنابەراندا تا دێت روو لەسەر دەکات. ئەمە جگەلەوەى کە بەهۆى ئاستەنگى ئەم رەوشەوە پەنابەرانى کورد و عێراقى بوونەتە بابەت و کەرەسەى خاوى بەردەم باندەکانى قاچاغچیتى و گروپە تیرۆریستىیەکان وبەکارهێنانیان لە کردەوەى نائینسانى و ناشارستانیتى دا.
لێرەدا چەند نمونەی زیان باری ئاکامی ئەم سیاسەتە کە تەنها لەم سالانەدا رووی داوە دەخەینە روو :
- میوان عمر گوڵی پەنابەری کوردی عێراقی لەشاری یۆتۆبۆری سوید دوای ئەوەی دادگای کۆچی سوید بریاری تازەنەکردنەوەی ئیقامەت بۆ 1400 پەنابەری لەژنو منداڵ دەردەکات وگێرانەوەی بەزۆر بۆ کوردستان لە پارکێک خۆی هەڵدەواسێت. ریبین و زیار دوو پەنابەری کوردن خەڵکی سلیمانین ریبین ئیسَتا لە خەستەخانەی نەخۆشی رەوانی ئیلین رۆدوەی لە لەندەن کەتووە و زیار سالێ پار دوای ئەوەی تێک چوو ناردمانەوە بۆ شاری سلێمانی... دەتوانیین بڵێین لەدەیان پەنابەر هەمان حاڵەتیان تووش بووە چەند خێزانمان هەیە لەسوید مندالێان نەخۆشی لۆکیمیای هەیە وە یان ژنی بەتەمەن لەگەڵ نەخۆشی شەکرە وزەخت ودەروونی بەروو روون . هەمان ئەم حاڵاتەنە بەرهەمی راگرتنی درێژ ماوەی وەڵامی پەنابەری وەیان راگرتنی پەنابەران لەکەمپ و هایمەکان لە بەریتانیا و سویدو سویسرا و ئەلەمانیا و فنلندا وزۆر پەنابەر تووشی نەخۆشی رەوانی وەیان حالەتی شەر و پێکدان لەگەل پەنابەرانی وولاتانی تر وەیان ئالوودەبوون بە مادە بهیۆشکەرەکان ..جگە لەوەی زۆر پەنابەری کورد کە دکتوربوون وەیان پاریزەر وە یان شەهادەی تری باڵایان بووە ئێستا بەهەمان کێشەو گیرو گرفتەوە دەناڵێنن. سالێ 2005 حکومەتی بەریتانیا ژمارەیەکی زۆری لەپەنابەرانی کوردی عێراقی دەرکرد لەسەر کار بەدەلیلی هەمان ئیدعا کە غەیرە قانوونین تا فشاریان بۆ بهێنی بگەرینەوە کوردستان،بە پێ ئاماری پۆلیسی سەر سنوری ئیبراهیم خەلیل هەموو هەفتەیەک سێ کۆستەر لە پەنابەرانی لە تورکیاو یونان و ئیتالیاوە دیپۆرتی کوردستان دەکرێتەوە . جگە لەمانە سالانی پێشو شاهیدی ئەوەین بە دەیان پەنابەر لە دەریای ئیجە خنکاون و جەنازەکانیانمان نەدۆزراوەتەوە وەیان پەنابەرانێکی زۆرمان لە جزیرەیەک لە تورکیا ناشتوە بەوینەوە لەبەردەستماندایە. جگە لەوەی ئێستا دەیان پەنابەر کە بەلیستی جیا بۆتان دەنیرین لەگرتووخانەکانی (کاسفیلد هاوس،کۆڵن برۆک،هارمەندسورس،دۆڤەر،دۆنکاسەر،ئۆکنتن،گلاسگۆ زیاتر لەسالێکە راگیراون دوو دوو سێ سێ رەوانەیان دەکەنەوە(دیپۆرت) بەرێگای ئەردەن پاشان بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر. ئەمانە داستانێکی کارەساتباری پەنابەرانە گەر بکرێتە کتیب و فلیم هیچ ئێنسان دۆستو ورێکخراو نیهادێک نیە لەپاڵ مافو حورمەتی ئەم پەنابەرانە رانەوەستێت و پشتیوانیان لێ نەکات.
بەهانەی ووڵاتانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی پەنابەران:
بەدوای رووخانی رژیمی بەعس ،نایانەوێت ئاکامە زیانبارەکانی ئێستای عێراق قبوڵ بکەن وخۆیان لەشەپۆلی هاتنی پەنابەران رزگار بکەن ومەسەلەی پەنابەرانیان کردۆتە کارتێک لەموناسەباتی ناوخۆی خۆیاندا و بەهانەیان ئەوەیە کە کوردستان ئامنە بەتایەبەتی سلێمانی و دهۆک و هەولێر بەم هۆیەوە زۆربەی ووڵاتە ئەوروپیەکان لە وانە سویسرا و سوید و فنلاند وئەڵمانیا و بەریتانیا کەوتوونەتە زەخت و زۆر هێنان وهەرەشە کردنی گەرانەوەی پەنابەرانی کوردی عیراقی بۆ کوردستان و لەم نیوەدا دەوڵەتى بەریتانیا حەملەیەکى گەورەى لەدژى پەنابەرانی کوردی عیراقی بەرى خست و کەوتە پەلامار و گرتن و راونان و پرکردنى دیتینشنەکان (گرتووخانە دەست بەسەرەکان) لەپەنابەران سەر ئەنجام تا ئێستا سێ وەجبە لەپەنابەرانی کوردی عیراقی بەکەلەپچەکراوی وجلوبەرگی سەربازی وفرۆکەی سەربازی رەوانەی فرۆکەخانەی هەولێر کرایەوە وەک ئەوەی تاوان باری جەنگی و سەربازی جەنگی بن کە پێچەوانەیە بەهەموو ستانداردێکی ئینسانی و نیو دەوڵەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە... وە تائێستا ژمارەی ئەو پەنابەرە کوردانەی پێچەوانە بەخواستی خۆیان رەوانەی کوردستان کراونەتەوە گەیشتە 93 پەنابەر ە، ئەم حەملەیەو ئەم سیاسەتەى دەوڵەت لەدژی پەنابەران دریژەى هەیە، هێشتا برینی خزمەتگوزاریەکان و خانووبەرە، رەفزى راستەوخۆ وکارکردن بەسەکشن فۆر وبەزۆر ئیمزاپێ کردنى پەنابەرانى عیراقى بۆدیپۆرت بوونەوە ، و رۆژانە بە دەیان پەنابەری کوردی عیراقی نامەیان بۆ دەچێت و داوایان لێ دەکریت کە ئەو نامانە ئیمزا بکەن و رازی بن بەگێرانەوەی ئارەزوو مەندانەو لەحالەتی ئیمزا نەکردن ئەوا خانووبەرەو خزمەتگوزاریەکانیان لى دەسەندریتەوە بەهۆی ئەم سیاسەتەوە ژمارەیەک ی زۆر لەپەنابەران شۆینی حەوانەی خۆیان جیهیشتوە ترس لەدیپۆرت کردنەوە بۆتە بەلایەکی گەورە بەسەریانەوە.
هەڵویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
هەڵویستی تا ئێستای حکومەتی هەریمی کوردستان هاوکاری و یارمەتی دان و خستنە ئیختیاری بەڵگەو زانیاری و فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێرە بۆ بەردەم ئەم وولاتە ئەوروپیانە و بەپێ ئیعترافی حکومەتی بەریتانیا شوینى خۆیەتى ئاماژە بەو راستی یە بدەم کە لە کۆبوونەوەیەک کە لە بەرواری 27-11-2006 وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسیارانی رێکخراوو کۆمیتە کوردی و عێراقیەکان بەسترا من یاداشتنامەیەکی نارەزایەتیم بەرزکردەوە کە خۆشبەختانە هەموو لایەنەکانی بەشدار ئیمزایان لێدا دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەری کورد ئەوانە لە کۆبوونەوەکەدا کە نۆینەرانی حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان موجود بوون لەوانە بەرێز شانازی ئیبراهیم ئەحمەد وعەلی بەیاتی لەسەفارەتی عیراقی رەسمەن بە من یان راگەیاند:
1. ساڵی 2005 ئیتفاقیەک ئیمزا کراوە لەنیوان حکومەتی هەرێمی کوردستانو حکومەتی عێراقی دا لەسەر رازی بوون و هاوکاری ئەوان بۆ ناردنەوەی پەنابەران. 2. دەلیلیش بۆ ئەم راستی یە تا ئێستا 3 وەجبە لە پەنابەران کە بە فرۆکەی سەربازی و جاو بەرگی سەربازی وکەلەپچەکراوی رەوانەی فرۆکەخانەی هەولێری نیو دەولەتی کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێکراوە. 3. ناردنەوەی پەنابەران بەردەوامە تا ئێستا بەڵام لەرێگای عەمانەوە بە فرۆکەی ئەهلی پەنابەران وەر دەگرنەوە هەرجارەی 3 نەفەر بۆ هەرنەفەرێک 2 سکورتی لەگەڵدایە و بۆئەمەش خزمەتگوازی و زانیاری زیاتر خراوەتە ئیختیاری ئەم ووڵاتانەوە 4. دەولەتانى ئەوروپا بەرلە ناردنەوەى پەنابەرەکوردەکان ئەوەیان پی راگەیاندوون کە حکومەتى هەرێم رازىبووە بەناردنەوەى پەنابەرانى کورد بۆیە ئەوان ئەم کارە دەکەن. دیارە پێشتر ئەم بریارە و ناوی سیانی ئەم پەنابەرانە خراوەتە بەردەم حکومەتی هەرێم.... بەڵگەی تر بەیانی رۆژی 12-2-2007 لەکاتێکدا ئێمە لەبەردەم فرۆکەخانەی سەربازی برایزنۆرتن لەشاری ئۆکسفۆرد لە حالەتی خۆپێشانداندا بووین کە ئەو وەجبەیەی پەنابەران کە پێک هاتبوو لە 38 پەنابەر بەفرۆکەی سەربازی دیپۆرتی کوردستان دەکرانەوە من لەرێگای نۆینەرمان لەشاری هەولێر بە بەرێز دکتۆر نوری عوسمان لە دەفتەری سکرتاریتی سەرۆک وەزیران مان راگەیاند فرۆکەیەکی سەربازی ئەمرۆ بەرێ دەکەویت لە فرۆکەخانەی هەولێر دەنیشێتەوە ئەگەر بەراستی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەت لەگەل ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران نیین ئەوا ئەو پەنابەرانە وەرمەگرنەوە لە وەڵامدا بە نۆێنەری ئێمە راگەیاندبوو کە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە ئەوە شەریکەی ئەهلی یە؟دوامان لێکرد خۆی بێت بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر ئێمە کۆمەڵێک رۆژنامە نووسمان نارد یەکسەر پەیوەندی کرابووە بە ئاسایشەوە نۆینەری ئێمەو رۆژنامە نووسەکانیان دەستبەسەر کردبوو و تەلەفیزیوونەکانی فرۆکەخانەیان کوژاندبووە و فرۆکەکە لە مەخزەنی فرۆکەخانە نیشتبووە وەکۆستەریان هێنا بوو دەزگای پاراستن ئەم راستیەیان لەپێش چاو هەموو لایەک شاردبوە گوایە ئوتیل بۆ ئەو پەنابەرانە گیراوە.... 5- زیاتر لەمانەش تا ئێستا هێڵی ئاسمانی زاگرۆز کە هی پارتی دیمکراتی کوردستانە بەردەوام لە شاری فرانکفۆرت تیکت دەفرۆشێ بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە رەفزکراون وەیان وەڵامی موقەتیان پێدراوەو لیان سەندراوەتەوە تا ئێستا زیاتر لە8پەنابەر لەم رێگەیەوە نێراوەتەوە بۆ کوردستان چەند جار بەنامە ئاگادرمان کردونەتەوە لەم کارە دەست هەڵگرن. 6-ساڵی 2005 رێکخراوی ئێمە ویستی یەکێک لەو پەنابەرانەی کە لەوەجبەی 15 پەنابەر بە فرۆکەی سەربازی نێرابوونەوە بەهەڵە ،وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیامان ناچار کرد کە بهینێتەوە لە بەر ئەوەی کوردی شاری موسڵ بوو وە نائەمنە بەداخەوە حکومەتی هەرێم تەواوی زانیاری بە وەزارەتی ناوخۆ دابوو کە ئێمە وێنەیمان لەرێگای پاریزەرێکەوە پێگەیشت کە ئەوەکەسە خەڵکی شاری تری کوردستان و راست ناکات رازی نەبوو ئێمە بهینینەوە بۆ بەریتانیا.....
ئەو کارانەی ئێمە ئەنجامان داوە بۆ کۆمەک بەو پەنابەرانەی هەرەشەی ناردنەوەیان لەسەرە:
بەدەیان خۆپیشاندانمان بردۆتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا و گرتووخانە دەستبەسەرەکان لەزۆربەی شارەکانی بەریتانیا و لەوولاتەکانی تریش وەک سوید وئەڵمانیاو فنلانداونەرویجوسویسرا بۆ بەرگری لە مافەو داواکاریەکانی پەنابەران ،لەلایەن دەیان رێکخراوی نیهادی پەنابەری و ئینسانی و رێکخراوەکانی وەک لێبوردنی نیو دەوڵەتی ونەقابەکریکاری و ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیاو ئەوروپا پشتیوانی لە داواکاریەکانمان کراوە ،دەیان پەنابەرمان لەمەترسی گەرانەوە رزگارکردوە و پاریزەرمان بۆ زۆربەیان گرتووە ،لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپاو کۆبووینەتەوە لەسەر مامەڵەی وولاتە ئەوروپیەکان بە پەنابەرانی کورد و شکایەتمان لەسەر حکومەتی بەریتانیا تۆمارکردوە چەندین کۆبوونەوەمان بردۆتە پەرلەمانی بەریتانیاوە ،بەرەی هاوبەشمان لەگەل دەیان رێکخراوی پەنابەری و ئینسانی وکەمپینەری وولاتانی تر پێک هێناوە لەپشتیوانی جیهانی بەهرمەندە ئەم بەرەیە، کارەکانمان لەوراستایەدا بەردەوامە...لەریگای کەنالەکانی جیهانی وەک بی بی سی و الجزیرە و الشرقیەو ورۆژنامەکانی وەک گاردیان و زەمان ولایەن ئنگلیزی و جیهانیەکان بەردەوام هەواڵ ئیدانەی ئەم هەڵویستەی وولاتاکانی ئەوروپایان لەسەر پەنابەرانی کوردو عیراقی بڵاوکردۆتەوە و رێکخراوەکەمان لەلایەن رێکخراوەی نەتەوەی یەکگرتوەکان هیومەنرایت وەچ و ئەمنستی ... ناسراوە.
لەئاستی کوردستاندا : ئێمە هەوڵی زۆرمان داوە بەتایبەتی دوا ئەوەی ئەم ئیتیفاقیەمان ئاشکرا کرد تا ئێستا سێ جار گەراومەتەوە کوردستان نامەم داوە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمان بە پەرلەمانتارەکانی کوردستان داواکار بووین هەر ئیتفاقیەکیان هەیە هەڵی بوەشینەوە،هیچ پەنابەرێکی نێراوە قبوڵ نەکەن وفرۆکەخانەکانی کوردستان نەخەنە ئیختیاری وولاتە ئەوروپیەکان و فشار بهێنن لە رێگای نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بۆ وولاتە ئەوروپیەکان تا ئەم زەخت و زۆرە لەسەر پەنابەرانی کوردی عێراقی هەڵگرن. چەند کۆنگرەی رۆژنامەگەریم لەکوردستان گرتووە لەگەل دەیان رۆژنامەو تەلەفیزیوونی کوردستان وبیانی لەسەر ئەم مەسەلە دواوم تا لەرێگای شەقامی کوردیەوە حکومەتی هەرێم بەم کیشەیە متەوجه ببێ چاو گێریتەوە بەم سیاسەتەدا و وەڵام بدەنەوە ، سەردانی چەند وەزیرو ئەندام پەرلەمانم کردوە بۆ هەمان مەبەست خۆشبەختانە هیچ کەسو لایەنێک لەکوردستاندا لەگەڵ ئەم سیاسەتەدا نیە دیارە تا ئێستا ئەوان بەرەسمی وەلامێکی ئەوتوی ئێمەیان نەداوەتەوە و نایانەوێت دەست لە قازانج و بەرژەوەندی خۆیان هەڵگرن نایانەوێت گۆێ بۆ خواستە بەرهەقەکانی پەنابەرە ئاوارەکانی دەرەوە رابگرن بەردەوامیش دەبین چە لەدەرەوە چ لەناوەوەی کوردستان تا حکومەتی هەرێم ناچار بکەین ئەم معادەلەیە بگۆرێت و چاوێک بەم سیاسەتە چەوتەدا بگێرێتەوە ،ئەمە بەدبەختی بۆ خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات دەست دەخاتە بینی سەدان خیزانەوە لەکوردستان چونکە ئەمە تەنها هێرش نیە بۆ سەر پەنابەرێک کە داوای پەنابەری رەتکراوەتەوە ،کێشەی پەنابەران کێشەیەکە گری دراوەتەوە بەوەزعى خەڵک و خیزانەکانیانەوە لە کوردستان ،داوامان ئەوەیە ئاور بدەنەوە جدی بەم کێشە مامەڵە بکەن.
داواکاریەمان لە وەزارەتی مافی مرۆڤ و لێژنهی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە :
یەکەم لەئاستى ناوخوى کوردستاندا: لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر ئەم مەسەلەیە کۆبنەوە داوای موقفی رەسمیان لێ بکەن بۆ جێ بەجێکردنی ئەم خواستە کە خواستی ئێمەو پەنابەرانە و ئێمەش ئامادەین بینە پەرلەمان لەکۆبوونەوەیەکی رەسمی تەواوی ئەم راستیانە بخەینە روو : 1. ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆر رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە قبول نەکەن. 2. هەر اتفاقییەیەک ئەگەر کراوە لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەرانی کورد هەڵوشینەوە رەسمەن رای بگەیەنن. 3. فرۆکەخانەی هەولێر نەخرێتە خزمەتی ئەو ووڵاتانە کە بەنیازن پەنابەرانی کورد بەزۆر بنێرنەوە.
دووەم لەئاست وڵاتانى ئەوروپادا: 1- ئەم رەوشەى پەنابەران لەولاتانى ئەوروپا و بەتایبەتى سیاسەتى ناردنەوەى پەنابەران ئیدانەو سەرکۆنە بکەن و بەرەسمى بەحاڵەتی پێشێلکارىیەکانى مافى مرۆڤى لەقەڵەم بدەن. 2- داواى دانى بیقەیدوشەرتى مافى پەنابەرى بە پەنابەران بکەن. 3- زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە رێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت وزۆرە لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن ووڵاتە ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ. جێ بەجێ کردنی ئەم داوایانە لەخزمەتی خەڵکی کوردستان و بەرژەوەندیەکانی پەنابەرانی کوردە لەدەرەوە بەهیواین بە چاوێکی بەرپرسیاریانە بۆ جێ بەجێکردنی ئەم داوایانە هەوڵ بدەن وەڵامان بدەنەوە.. ئێمە دەستى هەر هەوڵێکى ئینسانى کە لە خزمەت باشکردنى رەوشى پەنابەراندا بێت دەگوشین و بەتەواوی تواناشەوە بۆ ئەم ئامانجە لەگەڵ ئێوە هاوکار دەبین.
لەگەڵ رێزمدا دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی 28-2-2008
00447856032991 PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK. d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com www.federation.org
تیبینی : بە باشمان زانی لەراستای هەوڵەکانی فیدراسیۆن بۆ بەرگرتن بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان و هەوڵەکانمان ئەم نامەیە بخەینە بەردەم رای گشتی بۆ بڵاوبوونەوە.
|