په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

                  بۆ نامکوژى ؟؟

                                             

                                                            هه‌ردی شه‌فیق
کە من بەناو فەنابوونى ئەم هەموو حەسرەتەدا شۆڕبوومەتەوە
بەنێو جەنگى ئەم هەموو فیراقەدا تێپەڕیوم
لەناو ئەو هەموو ئەویندارو دێوانەبوونەدا گەورەبووم
بەهەموو یەئسە ڕەنگ مەغریبیەکانمەوە
لەئێوارەکانى تەنیایدا
ئەم سەفەرى عیشقەم نەگەیاندە کۆتا
ماتڵى چیت .......بۆنامکوژى؟!
کەمرۆ ڤایەتى .....
شیعرێک و فتواى کوشتنى کۆترێکى پێ لێک جیانەکرایەوە
مردنى مرۆڤێک وعاشق بوونى گوڵێکى بەژیان پێ لێک نەدرایەوە
جیاوازى پێنەکرا لەنێوان ئیحساسەکانى شاعیرێک و
ئەوڕۆژوە وانەى ڕۆژوەکەى بەگۆشتى کوژراوێک ئەشکێنێ
دیمەنى گوڵێکى لاحەرامەو کوشتنى مرۆڤێک بەشەرم نازانێ
جیاوازى پێنەکرا لەنێوان شاعیرێک
بچوکتر لەدڵى پەپولەو گەورەتر لەجیهان
لەگەڵ قارەمانێ بکوژى هەزاران ئینسان
بۆنامکوژى..؟!
من دەمەوێ لەم زەغرەفە تێک ئاڵۆزکاوەدا ڕێگایەکى تر بدۆزمەوە
ڕێگایەک خوێنى تیانەبێ
مەرگى گوڵى تیانەبێ
پیربوونى هەتاوى تیانەبێ
پیاسەى شەمشەمە کوێرەى تیانەبێ
بۆنامکوژى.....؟؟
بەرلەوەى مێژوو ئەوینم بکات بۆعیبرەتێکى تربۆلا پەڕەکانى
ژیان هێندەى بەبەرەوە نەماوە گۆرانیەکى تیابڵێ ى
بەرلەوەى عیشق...جەنگە خوێنینەکە
لەخۆش و یستنى دوو مرۆڤدا سەرەتاى بێت و
لەکوشتنى دوومرۆڤدا کۆتایی بێت
بەرلەوەى پێکەوەبوونى جوتێک مرۆڤ
هەرزاتربێت لەپێکەوەبوونى جوتێک پێڵاو
بۆنامکوژى.......؟؟
بۆنامکوژى؟!
بەرلەوەى گوڵەسپیەکانى ئیحساسم بمکوژن
ئەو گوڵانەى بۆنیان بچێت بەسەرهەرکەسێکدا بۆهەتا هەتایە نەیبینمەوە
گەربەمردنى من چرایەک دائەگیرسێ...
فەرموو بمکوژە
گەربەمردنى من ئەم شەوە درێژە دوایی دێت
گەربەمردنى من ئەم وەحشەتناکە کۆتایی دێت
گەر بەمردنى من سۆزانیەکان
دەبنەوە پاکیزەى ناو داستانەکۆنەکان
گەربەمردنى من ئێوارەکانى مردن
لەسپێدەکانى ژیاندا هەڵنایەت
گەربەمردنى من باخچە لەدەست پایز قوتاردەبێت
گەربەمردنى من شەو بەسەرپشتى شەمشەمە کوێرەوە نافڕێت
گەربەمردنى من ئاسمان باڵندەیەک لەئامێزئەگرێت لەنێو ئەو هەمووباڵدارە گۆشت خۆرەدا
کەباران تواناى فڕینى پێنەهێشتوە
بۆنامکوژى.....؟!
بەرلەوەى خەمە غوربەتیەکانى ئەم گێتیە بمکوژن
بەرلەوەى بۆنى خوێنى خۆم وبۆنى باران لێک جوێ نەکەمەوە
بەرلەوەى ئەم شەڕى یەقین وگومانە لەمندا دەست پێبکات و
دواحەسرەتیش لەمندا کۆتایی بێت
بەرلەوەى وەک مشکى تاقیگە
دانەدانەى ئەم ئازارانەم لەسەرتاقیبکەنەوە
بەرلەوەى ئەم ڕۆمانى ئازارە لەژیانمدا درێژە بەبوونى بداو
بەسەرهاتى مەرگى من بنوسێتەوە
بۆنامکوژى.....؟!
دڵم بەشى ئێوارەیەکى ترى بەبەرەوە نەماوە
بەرلەوەى گوڵفرۆشەکە بەعاشقە درۆزنەکانى شاربڵێ:
گوڵەکانم مەبەن گەر فڕێ ى ئەدەنە ژێرتایەى ماشێنەکان
بەرلەوەى پێت بڵێم گوڵە ئەستێرە ئاسمانێکى هەیە
پڕە لەشەمشەمە کوێرەکانى تاریکى
بەرلەوەى پێت بڵێم تائەبەد لەبیرى مەکە
ئەوەئێمەین دەفڕین نەک ژیان
ئەوەئێمەین دەمرین نەک ژیان
بەرلەوەى ئەو هەموو دەرگا بەڕوىبەدبەختیماندا بکرێنەوە و
لەحزورى ئەو هەموو قەدەرە سەیرەدا
کاڵفامانە
بەزیندانى کردنى عیشق
کەرامەت بگێڕینەوە بۆئینسان
بۆنامکوژى.....؟!
بەرلەوەى وەک باڵدارێک
سەماى فڕین فێرى ئەو هەموو تازە ئەویندارانە بکەم و
بەوڕێبوارانە پێبکەنم هیچ جێپێیەک جێناهێڵن
بەرلەوەى پەنجەرەکانى ئەویندارى
بەڕوى کەناریە تەڕەکانى بەرباراندا دابخەم و
سڵاو لەشەقامە جوانەکانى شێتى بکەم
بۆنامکوژى....؟!
ئەزانى شەرمکردن لەتاریکى چ گەورە بوونێکە؟!
تاکەى چاوەڕوانى ئەومردنە شیرینەبم
بەرلەوەى ئەم شەرمەزاریە بمکوژێ ...تۆبمکوژە
مردن چیە لەو ساتانەزیاتر هەست بەزەلیلیت بکەی؟
بۆدەستەو ئەژنۆ دۆشداماوى؟
ماتڵى چیت ؟
بۆنامکوژى.....؟!
گه‌ر کوشتنم ئاشتیەک بەڕۆح و جەستەت ئەدات
گەرکوشتن جوانیەک بەمرۆڤ بوونت ئەدات
لەکاتێکدا کوشتن لەبێمانایی ئەم ژیانە پوچترەو
تەنها دەنگى حەزینى کوکوختیەک ئەتوانێ
لەشیعرێکدا ئەداى بکات .