بۆنی ناخۆشی زار. Halitosis (Foetor ex ore)
گوڵاڵه پشده‌ری
هالیتۆزیس واته بۆنی هه‌ناسه‌یی ناخۆش.ئه‌و بۆنه ناخۆشه هۆکاره‌که‌ی خواردنی خۆراکی به بۆن و به‌هارات،سیر و یا به هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه نییه.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نییه که مرۆڤ بۆنی ناخۆشی زاری له به‌یانیاندا ده‌بێ دوای له خه‌وڕابوون.ئه‌وه‌یان به هۆی وشکبوونه‌وه‌یی په‌رده‌لینجه‌کان،که هه‌ندێک جۆر باکتریا هه‌لییان بۆ ده‌ره‌خسێ هه‌ندێک گاز ده‌رده‌ن.
بۆنی ناخۆشی به‌یانیان،دوایی شۆردنی ددانه‌کان/ده‌م ده‌روات و یا دوایی خواردنه‌وه و خواردنی خۆراک.
به‌ڵام له باری هالیتۆزیسدا،ته‌واویی ڕۆژ به‌رده‌وام بۆنی ناخۆشی هه‌ناسه هه‌یه،په‌یوه‌ستیش نییه به جۆری خۆراک یاخود خواردنه‌وه.
که‌سانی ده‌ورووبه‌ر زیاتر هه‌ست به ناخۆشی بۆنی هه‌ناسه ده‌که‌ن تاکو که‌سه‌که خۆی. بۆنی ناخۆشی هه‌ناسه بۆ مرۆڤ له‌وانه‌یه کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌بێ.له‌وانه‌یه مرۆڤ به‌ره‌وو ڕێگه‌یی ناهه‌مواریی ده‌روونی ببات. ئه‌و که‌سه‌ی که تووشی هالیتۆزیسه به‌رده‌وام ده‌ست به زاره‌وه ده‌گرێ و یا کاتێ گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌که‌یی روخساریی وه‌رده‌گێرێ. ئه‌و که‌سه هه‌ست به‌وه ده‌کات که خه‌ڵک دووری لێوه ده‌کات. و متمانه له په‌یوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌متر ده‌بێته‌وه.ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه مرۆڤ گۆشه‌گیر بێ.
چۆن هالیتۆزیس په‌یدا ده‌بێ.
رێژه‌یی 80%ی هۆکاره‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کێشه‌ی ناو زار/ده‌م. پیسبوونی زمان، زیانمه‌ندبوونی ددانه‌کان وهه‌وکردنی پووک ڕۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌یه له په‌یدابوونی بۆنی هه‌ناسه‌یی ناخۆش.به‌ڵام هالیتۆزیس ده‌شێ هۆکاره‌که‌یی هه‌روه‌ها له ناو لووت یا هه‌وکردنی ئێسکه‌کانی ده‌موچاو (Sinusitis ) و سییه‌کان دا بێ. گه‌ده ڕۆڵی که‌متری هه‌یه له هاتنه ئارایی بۆنی هه‌ناسه‌ی ناخۆش.
چه‌ندیین فاکتۆر هه‌ن که کاریگه‌رییان هه‌یه له په‌یدابوونی هالیتۆزیسدا. جاری وایه له ناو زاردا پێش دێ که باکتریاکان جێگیر بن که به ڕێگه‌یی ئۆکسجین ده‌ژیین(aêrobe organisme ) وه‌کو Serratia&Pseudomonas و هه‌روه‌ها ئه‌و باکتریانه‌یی که بێ ئۆکسجین ده‌توانن بژیین(anaêrobe organisme ). به‌شێکی گرنگی ئه‌و باکتریانه له ناو زاردا Anaeroob ه،واته ژیان بێ ئۆکسجین. ئه‌و جۆره باکتریانه گازێکی/غازێکی زۆر بۆن ناخۆش به‌رده‌ده‌ن.
له زۆربه‌ی خه‌ڵکاندا رێژه‌یی ژماره‌کانی ئه‌و دوو جۆره باکتریانه یه‌کسانن.
به هۆی تێکچوونی ئه‌و پارسه‌نگه/یه‌کسانییه )بۆ نموونه که‌مبوونه‌وه‌یی ئاویزار/لیک،دابه‌زینی ووزه‌یی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ و هه‌ڵچوون/ناهه‌مواریی ده‌روونی واته Stress ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که باکتریاکانی جۆری anaêrobe به تواناتر و چالاک‌تر بن.
زۆر جار ڕێژه‌ییه‌کی زۆر له باکتریاکانی جۆری anaerobe له ناو Dental plaque ( توێخێکی ته‌نک و لووس و چه‌سپان که له سه‌ر ددان په‌یدا ده‌بێ به هۆی پاشماوه‌یی خۆراک،چڵم و باکتریاکان ) ده‌دۆزرێته‌وه له سه‌ر ددانه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌یی هه‌وکردنی پووکیان به‌رده‌وام هه‌یه،of Parodontitis) (Gingivitis یا له ناو ئه‌و توێخه‌یی که باکتریایی پێوه‌یه و له به‌شی پشته‌وه‌یی زماندایه.ده‌ره‌نجام بۆنی پیس و ناخۆشی ئه‌و گازانه/غازانه ئه‌وه‌نده به‌هێزه که که‌سانی ده‌ورووبه‌ر زوو هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.
ده‌ستنیشانکردنی هالیتۆزیس.
پزیشکی ددان یا پسپۆریی پاکوخاوێنیی زار به ڕێگه‌یی پرسیار و وڵام،پشکنینی زار و تێست و گه‌ڕان به‌دوایی باکتریاکاندا له تاقیگه‌دا هی توێخی سه‌ر زمان ده‌توانن هۆکاره‌که‌یی ده‌ستنیشان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێن به دوایی ئه‌گه‌ره‌کانی دیکه وه‌کو به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان/ڤێتامینه‌کان،خۆراک به به‌هاراته‌وه،قاوه،مادده‌یی ئه‌لکوحولی،شڵه‌ژان و هه‌ڵچوون /سترێس و جگه‌ره‌کێشان.
به‌دوایی ئه‌وه‌دا پزیشک یا پسپۆره‌که جۆری بۆنه‌که و ڕاده‌که‌یی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.پێشان بۆنی ده‌کات و له دواییدا هه‌ناسه به ڕێگه‌یی ئامێرێک تێست ده‌کرێ و لیی ده‌کۆڵنه‌وه.
چاره‌سه‌ری. - شۆردنی ددان رۆژانه 2 تا3 جار - شۆردنی زمان به فڵچه - خوێئاو یاخود ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ ده‌م له ناو زار و قوڕگ وه‌ردان - له ڕێگه‌یی پزیشکه‌وه بنبڕکردنی باکتریا له ناو ددان یاخود ئه‌و به‌شانه‌یی که جه‌سته تووشی بووه - پاککردنی که‌له‌نه‌کانی ددانه‌کان به دا‌و/به‌ن - خواردنه‌وه‌یی ئاو ،به‌رگری له وشکبوونی ناو ده‌م ده‌کات و ده‌ره‌نجام که‌متر بۆنی ناخۆش.
سه‌رچاوه. گۆڤاری that’s Life ژماره 3ی پایزی 2007
12نۆڤه‌مبری 2008 ئامستردام
|