به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
بۆ خاتری حاجی قادری کۆیی ، وشه‌ی ناپێویستی بیانی به‌کار مه‌به‌ن !!!؟؟؟
ح.س.سۆران
له پێش دا پێویسته بیدرکێنم ، که ئه‌م نووسراویه ریشه‌ی له بیرۆکه و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری دایه ، که ویستێکی پیرۆزی فه‌لسه‌فی و ئایینی مرۆڤگه‌لی ته‌واوی رووکاری زه‌ویه و زۆرتر گله‌یی و گازنده‌یه‌کی چه‌ند پاته‌یه ، له هاونیشتمان گه‌لی خۆشه‌ویستم ، له باشووری کوردستانی گه‌وره ، که هه‌رچون بێ ده‌ڵه‌مه ده‌سته‌ڵاتێکیان هه‌یه و ده‌توانن خۆیان له به‌کاربردنی ناپێویستی وشه‌ی بیانی، به تایبه‌ت عاره‌بی بپارێزن . دیاره ئه‌م تکا، رجا و لاڵه‌یه‌ی من ، به واته‌ی ئه‌مه نیه ، که یه‌ک مسقاڵ رقمان له زمان ، فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی گه‌لانی دیکه بێ ، به پێچه‌وانه - کورد هۆگری رێزلێنان له ته‌واوی گه‌لانی جیهانه، به تایبه‌ت ده‌راوسێکان، به‌ڵام قوربان گیان کورد وته‌نی " عیسا به دینی خۆی و مووسا به دینی خۆی ".
ئێستا وه‌ک مشتێکی زۆر چکۆلانه ، له گشتێکی هه‌ره زه‌مه‌ن ، بۆ وێنه چه‌ند وشه‌یه‌ک ده‌ناسێنم ، که بۆ زوربه‌یان یا وشه‌ی کوردی هه‌یه و به چه‌شنی نا پێویست عاره‌بیه‌که‌ی به کار ده‌برێ ، یا ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی وێژه‌ر و نووسه‌ر و شت ، نیشانی بده‌ن عاره‌بیش ده‌زانن و له‌م چه‌شنه شتانه ، یا نازام بڵێم بۆ چی دیکه ، به کاریان ده‌هێنن ؟ به تایبه‌ت ناوی مانگه‌کان . له رۆژهه‌ڵات، که‌م که‌س ده‌زانێ بو وێنه ، ئه‌یلوول "، "ته‌باخ " ، "شوبات " ، " کانوون " و فڵان و فیسار ، به‌ری کامه گیان !!!. ئه‌و ناوه جوانه کوردیانه‌مان هه‌یه ، بۆ ده‌بێ ناوی مانگی ناکوردی به‌کار ببرێ ؟
هه‌روه‌ک وتم ، وشه‌ی وا له باشوور به کار ده‌برێ ، که بۆ زوربه‌یان ناوی کوردیمان هه‌یه ، یا ئه‌گه‌ر نه‌شمان بێ ، ئه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگستان( ئاکادێمی) ه زله‌یه‌ی هه‌ولێر ، مه‌گه‌ر یه‌کێک له کاره‌کانی ئه‌وه نیه له سه‌ر ناساندن ، ساغکردنه‌وه و جێگر کردنی وشه‌ی کوردی کار بکا ؟ بۆ وێنه بڕواننه ئه‌م وشه غه‌واره و دوور له کودیه عاره‌بیانه :
ئیدانه ، ئیجابی ، سه‌لبی ، مه‌عاش ، ته‌قاعود ، عه‌قید ،فه‌حس ، شوققه ، فندق ، ته‌عاروف ، کولیه ، عه‌مید ، سه‌ییاره ، سایق ، موحازه‌ره ، موڕتاح و هه‌زاران وشه‌ی وا نا پێویست ، که بۆ زوربه‌ی ئه‌وان وشه‌ی کوردیمان هه‌یه یا فه‌رهه‌نگستان ده‌توانێ وشه‌یان بۆ دروست بکا .
له‌بیرمه له کۆنفرانسێک دا ، ژێنێراڵ دوگۆلی سه‌رۆکی کوچکردوی فه‌ڕانسه ، ویستیان به زمانی ئینگلیسی ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک شالیار ( وه‌زیر) ی ، ئینگلیس قسه بکا ، با‌وه‌کو ئینگلیسیشی زۆر باش ده‌زانی ، بۆ ئه‌وه‌ی رێز له زمانه که‌ی خۆی بگرێ ، داوای کرد وه‌رگێڕیان هێنا ، ئه‌و به فه‌ڕانسه قسه‌ی ده‌کرد و وه‌رگێڕه‌که ، به ئینگلیسی به سه‌رۆک شالیاری ئنگلیسی ده‌وت . خۆ به‌مه ، سه‌رۆک دوگۆل سووک نه‌بو ، که‌سیش نه‌یوت زانیاری که‌مه - پێی قورس تر بو .
به‌داخه‌وه ، له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ، ئه‌م په‌تایه به چه‌شنی جۆربه‌جۆر هه‌یه ، به‌ڵام جارێ باسی ئه‌وه ده‌هێڵمه‌وه بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه.
وه‌رن وریا بین پتر له‌مه " کورد شۆری " مان نه‌که‌ن !!!
٩\٦\٢٧٠٨ تاران soransa@hotmail.com
|