په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بولەند ئەرسۆیش کەوتە بەر نەفرەتى کەمالیستەکان.
 

هۆشیار مەلائه‌وڕه‌حمان


 

Alavare dalavare، pasha yakini rahat askere
(بە فڕتوفێڵ و پێچوپەنا کەسوکارى پاشاکان لە خزمەتى سەربازى دەبوێردرێن).

ئەو رستەیەى سەرەوە پەلارێکى ڕەخنە ئامێزە لە خۆدزینەوەى مناڵ وکەس وکارى ژەنراڵەکان (پاشان) لە خزمەتى سەربازى، لەم ڕۆژانەدا گۆرانیبێژى جۆرى) پۆپ و ئەڵاتورکا(ى ناودارى تورک (بولەند ئەرسۆى) لەمیانەى پێشکەش کردنى بەرنامەکەیدا گوتى ئەگەر کوڕێکم هەبوایە نەمدەهێڵا ببێتە سەرباز، سەبارەت بەو سەربازە شەهیدانەش گوتى بەڵێ منیش لەگەڵ دابەش بوونى ووڵات دا نیم ،بەڵام دژى ئەوەم کورەکەم لە جیاتى خەڵکانى تر بکوژرێ ،ئەم تەلەسم شکاندنەو کوفرەگەورەیەى ئەرسۆى هەناوى ڕژیمى ژەنراڵەکانى هەژاندو و سەرجەم مێدیا دەستەمۆکانى تورک و نوسەرە پاشاپەرستەکانى داواى سزادانى ئەرسۆى دەکەن سەرەتا دامەزراوەى ڕتوک (rtuk)،(دەزگاى سانسۆرو چاودێرى رادیۆ تەلەفیزیۆنى تورک) بریارى قەدەغەکردنى بەرهەمەکانى دەرکردووە وپارێزەرانى دامەزراوەى کۆماریش داواى دادگایی کردنى دەکەن، لە ڕاستیدا ئەم ووتەیەى ئەرسۆى بنەماکەى دەگەڕێتەوە بۆ چەند نوسینێکى دکتۆر ئەحمد ئاڵتان لە ژێرناونیشانى (چۆنێتى سەربازیکردنى مناڵى پاشاکان)(Turkiye deki butun sorunlari cozecek formul :pasha cocuklari )
ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پێشینەى مێژوویى دەسەڵاتدارێتى تورک بەڕوونى بۆمان دەردەکەوێت کە تورک نەتەوەیەکن خاوەن تایبەتمەندێتیەکن کەلە هەموو نەتەوە هاوسێکانى جیاى دەکاتەوە کە بریتیە لە گوێڕایەڵى کوێرانەو کۆنەپارێزى و شانازیکردن بە هەموو ڕابردووى نەتەوەوە بە چاک وخەراپیەوە لەوانە دابەش بوونى نەتەوەى تورک بۆ چەند تۆڕەمەیەکى جیاجیا بۆ نمونە (تورکى ئێسک ڕەش )(تورکى ئێسک سپى) ( تورکى ئێسک ئاڵتونى) ئەگرچى سەرچاوەى سەرەکى ئەم پۆلین کردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئایینى تۆیۆ (تەنگریسم) لە ڕووى مێژووییشەوە لە سەردەمى تیۆمانى باوکى مەتەخانیشەوە دەسەڵات هەر بەدەستى تورکە ئێسک ئاڵتونیەکانەوە بووە کە پاشان گۆڕا( گۆک تورک کە گوایە لە تۆرەمەى خواى ئاسمانى شینن ) ئۆز تورک و ئۆغوز، ئۆغور. تەتەرو مەغۆلەکانیش گۆکیان هەیە، لێرەدا بەپێویستى نازانم بە مێژووى ڕچەڵەکى تورکدا بچمەوە تەنها ئەوەندە نەبێ کە پێویستى باسەکەمانە و دەسەڵات تا ئەم ڕۆژگارەش لە تورکیادا هەر بە دەست گۆک تورکەکانەوەیە گەر بڕوانینە سەردەمانى دەسەڵاتى هەر دوو فەدەرەکەى تورکمان وسەلجوقیەکان وعوسمانیەکان و کەمالیستە مۆدێڕنەکان بە جیاوازى ناوو سەردەمەکانیشیانەوە هەر دەگەڕێنەوە سەر( گۆک) ئێستاش ووشەکانى گۆک، ئۆز بوونەتە مایەى شانازى کردن و ڕەسەنایەتى هەموو نەتەوە تورک زمانەکان ، کەمالیستەکان وپاشاکانى ئێستاى سوپاى تورک دەڵێن( ئێمە میللەتێکى عەسکەرین بۆیە ماوین) ئەمە دروشمى هەمیشەیى کەمالیستە گۆکەکانە ، ئەوەى سەربازیش نەکات کچى نادرێتێ ئەوەى ناگزووریش دەرچێ شایانى ڕێزلێگرتن نیە و لە سەربازى ڕابکات بەچاوى سوک تەماشا دەکرێت ئەگەر هاتووخوانەخاستە لەبەرەکانى شەڕدا خۆى بدا بەدەستەوە ئەوە شەرەفى تورکبوون و هاونیشتیانێتى لێدەسەنرێتەوە ( چونکە لەقاموسى ژەنرالەکاندا هەرگیز پەرەگرافێک نیە کەسەربازى تورک ببەزێ بەرانبەر بەئەوى بەرانبەرى)*

لەم ووڵاتەدا مێگەل ئاسا 75 میلیۆن مرۆڤ خزمەتکارى کەمایەتییەکى کەمى ژەنڕاڵە گۆک پاشاکانن ئەمە لەکاتێکدا زۆر دەمێکە بیرمەندو ڕۆشنبیرە ڕەسەنەکانى ئەم وڵاتە وەک (ئیسماعیل بێشکچى ، یەشارکەمال،مهدى زانا، محمدئالتان،احمدئالتان،ئەسەرقەرەقاش ئەتیەن مەهچوپیان وهرانت دینک )و دەیانى تر هاواریانە لەدەست دزێوى و نالەبارى ئەم ڕژێمە تۆتالیتارە کە نزیکەى سەدەیەکە بۆتە ئەفیون و گەلانى تورکیاى پێ کەڕوکاس کراوە ، کەمالیزم لە پراتیکدا بریتییە لە ڕژێمێکى پاشایەتى سەنتراڵى لە ژێرناوى کۆمارى عەلمانى مۆدێرن دا ،
گۆک پاشاکان لە ڕێگەى دامەزراوەى سوپاکەیانەوە قۆرخى هەموو بوارەکانى ژیانى کۆمەڵگەى تورکیایان کردووە بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانى خۆیان ئەرکى سەربازیش لەم ووڵاتەدا تەنها مناڵى هەژارو ڕەشو ڕووتەکان دەگرێتەوە بە درێژایى تەمەنى ئەم کۆمارە عاجباتیە مناڵى پاشاکان وخزم وکەس وکاریان بە پێى ڕاپۆرتى پزیشکى چروک وناتەواو دەردەچن یا خزمەتى سەربازیەکەیان وەکو کوڕەکەى تانسۆ جیلەر لە شوێنە تایبەتەکانى سوپادا دەگوزەرێنن کەلە ئۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکانیان تێپەڕاندووە خواردنى بەیانیانیان هەنگوین وقەیماغە.ئەم ڕاستیانە ولیستى ناوى بەچکە پاشاکان و شوێنەکانیان و ڕاپۆرتى پشکنینى پزیشکى چروکیان وەک ئامارێک لە رۆژنامەى تەرەف بڵاوکراوەتەوە.
_________________________________
گۆک: ڕەنگى شین و شینى ئاسمانى ( بە واتاى پیرۆزى وڕەسەنایەتیش) دێت.گۆک ئەم گۆڕانانەى بەسەردا هاتووە گۆک بۆتە ئاق پاشان بۆتە ئۆغوز ئێستاش بۆتە ئۆز
ئاق کەمیک: ئیسک سپى لەڕەسەنایەتیدا هەر وەک گۆکەکانن.
قەرە کەمیک: ئیسک ڕەش کە خەڵکە ڕەشورووتەکە دەگرێتەوە کەدەبێ لەخزمەتى ئاق وگۆکەکاندا بن.
ڕەنگى شینى ئاڵاى تورک (گوێک بایراق): لە پیرۆزى خواى ئاسمانى شینەوە هاتووە،جگە لە تورکە ئۆغوزەعوسمانیەکان کەلە شەڕى کۆسۆڤۆ بەدواوە ڕەنگى ئاڵاکەیان گۆڕى بەسوور.
پاشا: ژەنراڵەکانى سوپاى تورک پاشاشیان پێدەڵێن چونکە بەڕاستى پاشان زۆر جیاواز لە خەڵکى ئاسایى.
Alavare dalavare : فڕت وفێڵ وچاوبەستەکێى وهەڵخەڵەتاندن

 

سەرچاوەکان:
رۆژنامەى تەرەف
Turk uygarligi tarihi ziya gok alp