جاشه‌کانیش ڕاگه‌یاندنی پارتێکی سیاسی وابه‌سته به‌خۆیان به ناوی پارتی ئازادی دادپه‌روه‌ری کوردستان ڕاگه‌یاند.
مه‌هدی کاوانی
پێرێ که ده‌کاته 01/09/2007 جه‌وهه‌ر محیه‌ده‌ین ئاغای هه‌رکی به سه‌رکردایه‌تی خۆی و ئازاد حه‌مید نورانی جێگری یه‌که‌می و ڕزگار خالید مه‌حه‌مه‌د دۆسکی جێگری دووه‌می به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که بڵایان کردۆته‌وه بۆ ئه‌و حیزبه نوێیه‌یان هه‌لبژێردراون . دیاره جه‌وهه‌ر ئاغا که خۆی به سه‌رۆکی هه‌رکیه‌کان داده‌نێ ، له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو سه‌رۆکی فه‌وجه خه‌فیفه‌کانی جاشه‌کان بووه‌و ڕاوێژکاری دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌و ئه‌ندامی به ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیڕاق بووه بۆ ماوه‌ی سێ خول. هه‌ر دوا به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌یان عزه‌ت دووری به ناوی سه‌رۆکی حیزبی به‌عسیه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی لێ کردن و ئومێدی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خواستن که کاره‌کانی ئه‌وان و خۆیانه‌وه له دژی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی و عێڕاقی ئێسته یه‌کانگیرو هاوکار بن پێکه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریه‌کانی حکومه‌تی سه‌دامی پێشوو . ئه‌و پارته نوێیه ،یان چاکتر بڵێین کۆن و نوێیه .واته کۆنه به‌و مانایه‌ی که ده‌یه‌وێ له کوردستانی ئازاد ده‌نگ و ڕه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو و ئیمتیازه کۆنینه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه . نوێشه به‌وه‌ی ده‌یه‌وێ خۆی پۆشته بکات به هه‌ندێ واقیعی فه‌رز کراو له بابه‌ت فیدڕاڵیه‌وه که ئاسان نیه نکۆلی لێ بکرێت . کۆنه به‌وه‌ی که قه‌وانی کۆنه ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام لێ ده‌داته‌وه به ناوی یه‌کیه‌تی گه‌لی عیڕاق ونه‌هێشتنی جێ پێ شوێنی ئیستعمارو نۆکه‌رانی و ده‌رکردنی هێزه‌کانی داگیرکاری بێگانه . نوێیه به‌وه‌ی که ده‌یه‌وێ له ڕیگای پارتێکی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گی موزایه‌ده به سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکات به‌وه‌ی ئه‌وان پاریزگاری له هاوڵاتیان و ئازادی خه‌لک و به‌ر قه‌رار بوونی یاسا ناکه‌ن و ده‌یانه‌وێ موئه‌سه‌ساتی ده‌وله‌ت له بن ده‌ستی به‌حیزبی کردنی ئه‌و دوو حیزبه‌وه ،ده‌ربێنن . کۆنه به‌وه‌ی که داوای یه‌کیه‌تی خاکی عیڕاق و پارچه‌پارچه نه‌بوونی و له ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه که هه‌مان قه‌وانی کۆنه به‌عسیه‌کانه لێده‌داته‌وه نوێیه به‌وه‌ی که‌ده‌یانه‌وێ هه‌ندی هه‌لی ناله‌باری ناوچه‌که بۆ قازانجی خۆیان وه‌رچه‌رخێننه‌وه . کۆنه به‌وه‌ی که که‌رکوکی میژوو و خه‌ونی سه‌ده‌یه‌کی تێکۆشانی کورد که هه‌رچی زووه بیگێڕنه‌وه بۆ ناو خاکی نیشتمانی دایک ، ئه‌وان که نایانه‌ێ باس و خواسی له سه‌ر بکه‌ن و بیهێننه‌وه ناو ناوانه‌وه،به هۆیه‌وه یه‌ک مانات ده‌داته ده‌ست که ئه‌وانه بیانه‌وێ که‌رکوک به فه‌ریکی ته‌سلیمی عه‌قلیه‌تی ڕژێمی پێش‌و و بابه‌ته‌کانی ئێستایان بکه‌ن . ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی که هه‌موو گه‌لانی عیڕاقی له ناو گۆمی خوێن وه‌رداو هیچیان پی نه‌ه‌کرا . که‌چی تازه به‌تازه ئاغاواتی کوردستا ده‌یانه‌وێ ئه‌و که‌ونه قه‌وانه بۆ به‌عسیه‌کان لێده‌نه‌وه . نوێه به‌وه‌ی که نامه‌یه‌که ئاڕاسته‌ی شۆڤینی عه‌ره‌ب و کۆنه به‌عسیه‌کان بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌بن بۆمان و کۆمه‌کی مادی و مه‌عنه‌ویمان بکه‌ن ئێمه‌ش لێره ده‌روازه‌یه‌ک ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی ئێوه‌و ئیمه بگاته ئاستێک و به‌دوایه‌وه خه‌ونی وڵاده‌ت بوونی ده‌وله‌تی کوردی دروست نه‌بێت . خۆزگه ئه‌وانه نه‌ختۆکه‌ک دراسه‌ی هه‌ل و مه‌رجی گونجاوی ناوچه‌که‌یان کردبایه‌و هه‌ندێ به‌رنامه‌ی مه‌عقول و هه‌ندک سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیشی تێدابایه با درۆزنانه‌ش بوایه ،ئه‌و کاتی ئه‌گه‌ر هه‌ندک خۆشیان بادابایه ،له‌گینتر بوو . ئایا ئه‌وان سوودیان له ئه‌زموونی پارتی پارێزگارانی کوردستان وه‌رنه‌گرت پاش ڕاپه‌ڕین و باری ئێستایان له کوێ گیرساونه‌ته‌وه . ئه‌وان نه‌ک ده‌یانگۆت ده‌بێ که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاکی کوردستان به‌لکو به ناوی وڵایه‌تی موسڵ داوای موسڵ و پێک هێنانی ده‌وله‌تی کووردیشیان ده‌کردو له ڕاپه‌ڕینیش خۆیان دایه پاڵ کوردان له دژی ڕژێم . ده‌بوایه ئێوه سودتان له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌رگرتبایه‌و له ڕێگه‌یه‌وه خۆشتان تووشی سه‌ر ئێشه‌ی له‌و بابه‌تانه نه‌کردبایه . هه‌له‌ی پارتی پارێزگارانی کوردستان به‌وه بوو وایان ده‌زانی به موزایه‌ده‌ی شعارات مله‌ت به دوایان ده‌که‌وێ و ئه‌و جوتیارانه‌ی که له سه‌رده‌می ڕژێمی کۆنیش به ناوی عه‌شیره‌تی سوورچیاتی چه‌کی بۆ هه‌لگرتبوون ، به‌گه‌ریان ده‌که‌ون . شته‌کانیش به هه ردوو لا وا نه‌که‌وته‌وه. ئێستاش له گه‌ڵ دابێ ڕۆشه‌نبیرو تێکۆشه‌رانی ئه‌و گه‌له سته‌م دیده‌یه له ڕاپه‌ڕینه‌وه تا وه‌ه‌کو ئێستا ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و دوو حیزبه ده‌رده‌بڕن که نابێت گرنگی بده‌ن به کۆنه جاش و به‌کرێگیراوانی ڕژێمی پێشوو . جه‌ماوه‌ه‌ری کورد قسه له‌و بابه‌تانه به‌و دوو پارته بڵێ ، ده‌بی به ئێوه چی بڵێ . کورد عاشقی خاکه، نیشتمانه ، ئازادیه ، عاشقی به‌ره‌و پێشه‌وه چوون و گه‌شه‌کردنه ، عاشقی ئه‌وه‌یه که ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا جوان تر بکات نه‌ک به ئێوه‌و سه‌له‌فه‌کان و ئی تری له بابه‌ت ئێوه‌وه بگۆڕێته‌وه ،یان خوازیاری سیسته‌می عه‌شایه‌ری یان دین بێت . بژاڤی کوردی و ئاستی وشیاری کورد له‌وه ده‌رچووه که جۆره بانگێشه‌ی له‌و بابه‌تانه بتوانن هیچ به هیچ بکه‌ن . ئه‌و ده‌ورو به‌ره دژه کورده‌ی که کۆمه‌ک و تانیشتان تی ده‌ده‌ن له چۆنیه‌تی هه‌لسوکه‌وتی کورد‌و داخواازیه‌کانیان نه‌گه‌ییون . له‌وه نه‌گه‌یون که کورد ده‌یه‌وێ به سه‌ر که‌وێ نه‌ک بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه‌و . هه‌راو هۆریایه‌که‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که بڕیار وابوو له وڵاتی میسر بگیرێ ، ئه‌نگۆ و یه‌کگرتووی ئیسلامیش به گه‌ر که‌وتن . به‌ڵام که کورد له دژتان کردیه هه‌ڵا به په‌له یه‌کگرتوو و ئه‌یاد عه‌لاوی و زۆرانێکی تر خۆیان کێشایه‌وه ،زۆره‌که‌ی له‌به‌ر ئێوه بوو که ناوبانگی باشتان نه‌بووه‌و تێکڕای کورد به دریژایی تێکۆشانه‌کانیان ئێوه‌یان به جاش و ئه‌لقه له‌گوێی ڕژێمه پێشه‌وه‌کان حیساب کردووه . ئه‌و حیزبانه‌ی که ده‌هاتن پاکانه‌شیان ده‌کرد ، قسه‌کانیان بۆ ئه‌وه ده‌برده‌وه که ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌شداری کۆنگره‌ی له‌و بابه‌تانه‌شیان کردبایه ، نه‌یان ده‌هێشت نوێنه‌ری کۆنه جاشه‌کان واته ئێوه تیایا به‌شدار بن . سه‌رده‌می خۆی واته پاش 11ی ئازاری 1974 حکومه‌ت ئه‌و هه‌موو محاوه‌لانه‌ی کرد که له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌زگا ئۆتۆنۆمیه ساخته‌یه‌ی که له نۆکه‌رانی خۆی پێک هێناو له گه‌ڵ کۆمه‌ک کردنی هه‌ندێ پارتی ده‌سکردی وا به‌سته به خۆیه‌وه له بابه‌ت پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان که شێخ عه‌بدول ستار سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد له گه‌ڵ پارتی ته‌قه‌دومیینی ئه‌کراد که مه‌لا عه‌بدولا ناسراو به مه‌لا ماتۆڕ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد وبه هه‌موو شێوه‌یه‌کیش له لایه‌ن ڕژێمه‌وه باشترین کۆمه‌ک ده‌کران و له ڕووی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه له ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه گه‌وره‌ترین پڕۆپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌کرا تا وه‌کو حکومه‌ت بتوانێ وجودێکیان بۆ په‌یدا بکات و له ڕێگایه‌وه چه‌واشه‌ی ڕای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه بکات که ئه‌مانه نوێنه‌ری کوردن. پرسیار : ئایا هیچیان به هیچ کرد کورد به‌گه‌ریان که‌وت یان پێیان ده‌گۆتن جاش و نۆکه‌ر . خۆ ئه‌وان له زۆر ڕوه‌وه‌و زۆر له ئێوه له پێشتر بوون هه‌ر چ نه‌بی سه‌رده‌مانێک خۆیان له ناو جولانه‌وه‌ی کورد‌و شۆڕشی کورد بینیبوه‌وه . ئایا ئه‌وان هیچیان به هیچ کرد که ئه‌و کاتی حکومه‌ت له‌و په‌ڕی به‌هێزیش بوو و کوردیش چاره‌نوسی به مان و نه‌مان به‌سترابۆوه . که‌چی ئێستاکه باری کورد له هه‌موو ڕووێکه‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ین له گه‌ڵ ئه‌و کاتی 100 % به‌ره‌و باشتر ڕۆیشتیه . ئه‌و باره له‌وان به‌و شێوه‌یه قبوول نه‌کرابێ چۆن کورد بۆ ئێوه قبووڵ ده‌کات که باش ده‌زانی 100% ئێوه چنه‌و باکگڕاوندیشتان چۆنچۆنی بووه . به‌ریتانیا /03/09/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|