٢٧\٩\٢٠١٠
چاودێری کوردۆساید: دۆسیه‌ی جینۆسایدی کورد
ده‌دات
به ( (ICCو
پۆلیسی گروپی تاوانه‌کان (TIM).
له درێژه‌ی کاره به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوو و جێکه‌وته‌کانی چاودێری
کوردۆساید (چاک) ،له ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌یاندنی
دۆکۆمینت و به‌ڵگه‌نامه‌کان به ده‌زگا نێو نه‌ته‌وه‌ییه تایبه‌تمه‌نده‌کان
، که رۆژ به ڕۆژ خه‌رمانی کار و چالاکییه‌کان باڵا ده‌کات و له ڕوی
چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تییه‌وه کاریگه‌رتر ده‌بێت و له هه‌موو لایه‌که‌وه
متمانه‌ی زیاتر په‌یدا ده‌کات .
به مه‌به‌ستی ئه‌رشیفکردن و ئاگادار بوون و به‌کار هێنانی دۆکۆمێنته‌کانی
هه‌ر 3 دۆسیه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و بارزانییه‌کان و
لیستی ناوی تاوانکارانی ئه‌نفال ، چاودێری کوردۆساید 3 دۆسیه‌ی جێی
متمانه به کار هاتوو له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانه‌وه ، له
دوو دانیشتنی جیادا پێشکه‌شی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و پۆلیسی
گروپی تاوانه‌کان (تیم)-هۆڵه‌ندی کرد ، به مه‌به‌ستی به کار هێنانی
له کاتی پێویست و ئه‌رشیفکردنی له‌و ده‌زگا گرنگانه.
ئه‌رشیفه‌کان ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی باوه‌ڕ پێکراوی له خۆی
گرتبوو ،وێڕای دۆسیه‌یه‌ک گرنگ له ناو و تاوانی تاوانبارانی جینۆسایدی
گه‌لی کورد .
چاودێری کوردۆساید - چاک - کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|