چاوه‌کانت هێنده جوانن ، به تاسه‌وه دهمورووژێنن تاکه‌ی ئه‌و چاوه ڕه‌شانه‌ت ڕیشه‌ی دڵم له‌بن دێنن که ڕه‌شیی چاوت به جارێک ئاوێزانی ناخم ده‌که‌ی خوێنی سوورم ڕه‌ش ده‌گۆڕێ کاتێ نیگاتم لێده‌که‌ی ئه‌و کاتانه‌ش که دیارنهبی چاوم وێڵی ڕهشبینینه هه‌ر چاوت بهڕهشدهزانێ له‌ره‌نگی رووی ئهمزهمینه وا ئاوێته بووی به‌دڵم ناتوانم پێلووی چاو داخه‌م چاوڕه‌ش تاکو تۆ نه‌بینم سه‌یری ڕه‌نگێکیتر ناکه‌م.
وه‌ره له لام دابنیشه.. هیچیش نه‌ڵێیت دڵم خۆشه ته‌نیا ڕووخسارت ببینم .. لێتتێدهگهم خوێنشیرینم گه‌ر چاوم له چاوت ببڕم ده‌توانم شیعرت بۆ بچڕم ئه‌گه‌ر ده‌نگت بێته به‌رگوێم .. ئاوازیشی بۆ داده‌نێم گه‌ر لێوت بده‌ی له‌لێوم ده‌یکه‌م به گۆرانی و ده‌یڵێم شیعرم هه‌مووی باسیتۆیه ، خۆشی دڵم هه‌ر بۆ تۆیه به‌په‌رۆشم بۆ ژووانێ، بۆچی گشت جیهان نه‌یزانێ ؟ من تۆم هه‌یه ، هه‌ر ته‌نیا و به‌س تۆی تاقه که‌س ئیدی به‌سه و چاومهگێڕه، گیانم به دۆزه‌خ مه‌سپێره.
له‌و کاته‌وه‌ی که ڕۆیشتووی ده‌رگای دڵم داخراوه به بینینی هه‌موو کوڕێک فرمێسک له چاوم ڕژاوه بێوه‌فاییت داستانێکه(خانی)ش ناتوانێ بینووسێ که‌سێک لهشێوهت ببینم بێ شک دڵم پێیسووتاوه.
*** *** ***
تۆ له هزری مندا ناژیت که‌چی ئاشقی به‌م دڵه‌وه ئاخر دڵم په‌نابه‌ره و تۆش به باوه‌شێک گوڵه‌وه گه‌ر به‌نیازی به‌زۆرداری کونجێ له‌دڵم داگیربکهی دڵنیا به که تۆ هه‌رگیز نایێیته ژێر پێخهفمهوه.
سوێد
|