٢٥\١١\٢٠١٥
جێگۆڕکێی پەنجەکان.

سەڵاح
حەمەئەمین
-
١
-
ئائەوەتاى
لە نێو وەرزى ووشکبونى
خەونەکانمان
گوزەر ئەکەیت،
ئائەوەتاى
لەودیو پەردەیەکى هەڵواسراوەوە
بە ئاسمانا
نیگا ئەکەیت،
پەنجەکانت جارێکى دى
لە شەقامەکانى جەستەمدا
رێڕەوى خۆیان بزر ئەکەن
ئائەوەتان
ئەنگوستەکانت بە دواى ...
قامکما وێڵن
لەودیو پەردە دەروونییەکانتەوە
لە کوچە پەنهانەکانتا
پەنجەکانمان تێک ئاڵاون
جێگۆڕکێ لەگەڵ یەکدی ئەکەن
ئائەوەتا
ئەم جارەیان
لەم دیو پەردەکەوە
جەستەت جارێکى دى
تیم ئاڵاوە ...
salah1325681@gmail.com
|