جێگرى سەرۆک
بڕیارى دا ژەهرمان لەگەڵدا بخواتەوە.

پێشڕەو حەمید
ئاوى دەریاچەى دەربەندیخان پیس بووە
و بە کەڵکى خواردەنەوە
نایەت تەنانەت بە قسەى چەند دکتۆرێکى
شارەکەش بە
کەلکی ئەوە نایەت
کە مرۆڤ
(غەرغەر) یپێبکات، هەواڵى بڵاو بونەوەى
ژەهراوى بونى دەریاچەکە لە ڕۆژنامەو سایتەکاندا بەشێوەیکى بەربڵاو
بڵاوکریایەوە و هاوڵاتیانى شارەکە کەوتنە خۆیان و دەستیان کرد بەکڕینى
( جلیکانە ) بۆ دابینکردنى ئاوى خواردنەوە لەڕێگەى کانیاو وکارێزەکانى
چواردەورى شارو ئەوچەند بیرانەى کە ماڵەکانداهەیە و دەوڵەمەندەکانى
شاریش دەستان کرد بە کڕینى ئاوى ( کانزاى ) بەڵام هێشتا کاربەدەستانى
حکومى و حیزبى لەشارەکەدا و بەرپرسانى حکومەتیش لەکوردستان هیچ کامیان
ئامادەنەبون کەهاوڵاتیان لەمەترسیەکانى ئەو ژەهراوى بونە
ئاگاداربکەوەنەوە وچارەسەرێکى خێرابۆ ئەو کێشەگەورەیە بدۆزنەوەو ئاوى
پاکى خواردنەوە بۆخەڵکى شارەکەو چواردەورەکەى دابین بکەن و هەرجارەو بە
سینارێویەک دڵنەواى خەڵکەکەیاندەگرد و شەرمنانە خەڵکیان
ئاگاداردەکردەوە کەگوایە ئەوهەواڵانەى کەباسى ژەهراوى بونى دەریاچەکە
دەکەن دورن لەڕاستییە و لەسەر بنەماى زانستى نیە ؟! بەبیانوى ئەوەى کە
هێشتا ئەنجامى پشکنینەکان دەرنەکەوتووە .
دواى یەک هەفتە لەدەرکەوتنى ئەنجامى پشکنینى نمونەکان یان ( سمپڵ ) ى
ئاوى دەریاچەکە جارێکیتر کاربەدەستانى شارەکە کەوتنە دڵنەوایى کردنى
خەڵکى شارو دەیان وت هیچ مەترسیى نیە ، لەکاتێکدا ئاوى دەریاچەکە بە
پێى ئەنجامى پشکنیەنەکان لە تاقیگەى ( زانکۆى سلێمانى ) دەرکەوت کە
چوارماددەژەهراوییەى تێدا دەرکەوتوە کەڕاستەوخۆ بەپێى پێوەرە
زانستیەکان ژەهراوین و دەبەنە هۆکارى نەخۆشیى شێرپەنجە ( Cancer ) و
ماددەکان بریتین لە ( جیوە ) کە ڕێژەکەى لەئاوى دەربەندیخاندا ( 65% )
و ( سیرینۆم ) کەڕێژەکەى لەئاوەکەدا ( 0003% ) و ( سیرێم ) کەڕێژەکەى (
0003% ) هەوەها ماددەى ( قورقۆشم ) کەتەواوى ئەو ماددانە ژەهراوین و
ڕێژەى ( جیوە ) کەش لەئاوەکەدا زۆر مەترسیى زیاترە هەروەک ( عومەر حسێن
) ى بەڕێوەبەرى مەڵبەندى خۆپاراستن لەتەندروستى دەربەندیخان
لەچاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەى ( میدیا ) لەژمارە ( 354 ) دا دەڵێت " بەهۆى
ژەهراوى بونى ئەو ئاوەوە بەو ماددانە ئەگەر هاوڵاتیان بۆخواردنەوە
بەکارى بێنن مەترسى بڵاو بونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى لێدەکرێت " ،
هەرچەندە قسەکانى ئەم بەڕێزە بەدڵى دەسەڵات و کاربەدەستانى ناوچەکە نیە
، بەڵام ئەوە هێشتا تەواوى ڕاستیەکان نیەو من بۆخۆم گومانم هەیەلەوەى
کە خەڵکێکى زۆرى دەربەندیخان بەهۆى ئەو ئاوەو توشى دەیان نەخۆشى ترسناک
نەبوبێتن ؟! چونکە پیس بونى ئاوى دەریاچەکە شتێکى نوێ نییە کە تەنها
ئەمساڵ بەهۆى بەرزبونەوەى پلەى گەرماوو وشکە ساڵییەوەبوبێت ؟ چونکە
لەوەتەى ئەو دەریاچەیە هەیە و لەڕێگەى بەربەستەکەیەوە ئاوى تێدا گل
دەدرێتەوە ( ئاوەڕوى ( تانجەڕو ) و پیسى و زێرابى ناوچەکانى شارەزورو
هەڵبجەو پاشماوەى ماددە کیمایەکان و ئەو هەموجۆرەتەقەمەنیانەى کەلەشەڕى
( ئیران عێراق ) دا بەکار هاتوە هەموى لەماوەى بیست ساڵى ڕابردودا
دەڕژێتە ئەو دەریاچەوەو توشبونى خەڵکانێکى زۆرى دەربەندیخان
بەنەخۆشیەکانى پێست و نەخۆشیە هەناوییەکان هۆکارى ئەوەن کەئەو
دەریاچەیە دەمێکە پیس بوەو بەکەڵکى خواردنەوەنایەت ، بەڵام لەدواى ئەو
هەمو ساڵە لە پیس بونى دەریاچەکە هێشتا کاربەدەستانى حکومەت ئامادەنین
خەڵکى لەمەترسیەکان ئاگاداربکەنەوە و چارەسەرێکى خێراى بۆبکەن و هاتنى
ئەو کۆمپانیا سویسریەش بۆدانانى پاڵاوتە بۆئاوى دەریاچەکەى ناتوانێت
لەکورترین ماوەدا ئاوى پاک دابین بکات ؟! من بۆخۆم وەک یەکێک
لەهاوڵاتیانى ئەوشارە و وەک ڕۆژنامەنوسێک هەواڵى ژەهراوى بونى
دەریاچەکەم بەمانشێت لەڕۆژنامەى ( هەولێر ) بڵاو کردەوە و کاربەدەستانى
حکومەتم لێ ئاگادارکردەوە و داوى بڵاوکردنەوەکش وەتاوانبارکرام کە
هەواڵى ناڕاست بڵاو دەکەمەوەو مەترسیە بۆسەرئەمنى قەومى ؟! لەکاتێکدا
لەدواى بڵاو کردنەوەى هەواڵەکە و خوێندنەوەى چەندهەواڵێکى تر لەسەر ئەو
مەسەلەیە هێشتا لەئاوى دەریاچەکەم دەخواردەوە ؟؟چونکە ( من 9 و چەندین
کەسى تریش واهستمان دەکرد کە ئاگادارکردنەوەم لەلایەن چەند
هاوڕێیەکمەوە لەتەندروستى دەربەندیخان لەسەر ئەو پیس بونە و لێدوانى
کاربەدەستان لەوبارەیەوە لە ڕۆژنامەکاندا ، فێلێکى ( ئابوریانەى ) چەند
بەرپرسێک بێت بۆئەوەى ئاوى ( کانزای ) کارگەکانیان لەبازاڕدا ڕەواج
پەدابکات و زۆرترین پارە کۆبکەنەوە ؟! ئەوە نەک لەبەر ئەوەى بڕوامان بە
پیس بونى ئاوەکە نەبو، بەڵکو لەبەر ئەوەى لەتەواوى کوردستاندا دەیان
فێڵى وەها لەهاوڵاتیان کراوە لەلایەن کۆمپانیاو کاربەدەستە
گەندەڵکارەکانى کوردستانەوە ؟! بەڵام کاتێک کە بەرێز ( عومەر فەتاح )
لەڕۆژى ( 10/9/2008 ) لەکۆبونەوەیکدا لەگەڵ چەند کەسێکدا کەتایبەت
بانگکرابون بۆئەو کۆبونەوەیە و لەوەڵامى یەکێک لە ئامادەبووەکاندا
کاتێک کەوتبوى ( ئاوى دەریاچەکە پیسەو ژەهراوى بوە ) کاک ( عومەرفەتاح
) لەوڵامدا گوتبوى ( خەڵکى شارکەم خۆش دەوێت و دڵنیابن کەهەموى چاک
دەکەین و ئەو هەواڵە بەو شێوەیەنیە و من ئامادەم ئێستا لەو ئاوەبخۆمەوە
) لەدواى ئەوەى کە جەنابى کاک عەمەر فەتاح باسى چارەسەرکدنى پیس
بونەکەى کردو ئامادەبو لەو ئاوە ژەهراوییە بخواتەوە ، ئەو کات بۆم
دەرکەوت هەربەراست ئاوەکە ژەهراوى بوە ئەگەرنا بۆچى باسى چارەسەردەکرێت
و بەڵام کاتێک کە ( جیگیرى سەرۆکى حکومەت ) ئامادەبێت لەئاوێکى ژەهراوى
بخواتەوە ئەو دەبێتە ماى گومان و هەرگیز ناتوانم بڕواوەبەبهێنم کە
بەشدارى ژەهرخواردنەوەمان لەگەڵدابکات و هەرلەدواى بستنى ئەو قسانەى
کاک عومەر لە لە کۆبونەوەکەدا کردبوى ( من ) بڕیارم دا ئیدى ئاوى
دەریاچەى دەربەندیخان نەخۆمەوە و نایشى خۆمەوە تا بەشێوەیەکى مەبدەئى و
لە ( 100% ) دا ( Filtration System )ى بۆ دانەنرێت وەک ئەوەى کە
لەوڵاتى سویددا هەیە و ئاوى زێراب بەو سیتسەمەپاک دەکەنەوە و
بۆخواردنەوە باکارى دەهێن ؟
چونکە جێگیرسەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، باش دەزانێت کە ( ئاو )
لەدۆخى ئاسایى خۆیدا گیراوەیەکى ( بێ تام و بێ بون و بێى ڕەنگە ) و
بەگوێرەى یاسا فیزیایەکان لەبارى سروشتیدا ڕەنگى ئاوى دەریاچەو
دەریاکان ڕەنگى ( شین )دەبێت ، هەروەها کاک ( عومەر فەتاح ) و ئەو
وەزیرانەیشى کە هاوەڵى بون لە کۆبونەوەکدا ئەوە دەزانن کە ( ئاوى
دەریاچەى دەربەندیخان ) دەمێکە ئەوسیفەتە سروشتییەى لەدەست داوەو ڕەنگى
ئاوەکە ( سەوز ) بوەو بۆنێکى ناخۆشى لێبەرزدەبێتەوە و ئەوەش ئەوە
دەردەخات کەئاوەکە پیسەو بەکەڵکى خواردنەوەنایەت .
لەوەتەى ئەو ئاوە ژەهراوى بوە کەس باسى ژەهراوى بونەکەى لەسەر ئاستى
بەرپرسیارێتى حکومیدا ناکات و بۆ ئەوەى هاوڵاتیانى شارەکەو چواردەورى
لەوە زیاتر توشى دڵەڕاوکێى نەبن و لەبەر ئەوەى تواناى ئەوەیان نییە
چارەسەرى خێرا بۆ وەدەست خستى ئاوى پاکى خواردنەوەى دانیشتوانى
ئەوناوچەیەبکەن ، بەڵام کاربەدەستێکى گەورەى حکومەت دەڵێت ئەو هەواڵانە
وانین و من ئامادەم لەو ئاوە بخومەوە ، جێگەى گومانە لەوەى کە
دانیشتوانى ئەو کۆبونەوەیە دڵسۆزى شارەکەو دانیشتوانەکەى بن ؟چونکە
ئامادەبوانى ئەوکۆبونەیە لەبرى ئەوەى زیاتر دڵنیابن لەپاکى ئاوەکە و
لەبرى ئەوەى تەنها ( یەک پەرداخ ) ئاو لەو ژەهرە کە خۆیان و کەس و
کارەکانیان دەیخۆنەوە ، بۆجەنابى جێگیرى سەرۆکى حکومەت ببەن کەچى وەک
ئەوەیان نەکرد بە ( چەپڵە ڕێزان ) ئەو بابەتەهەستیارەیان داخست و جێگیر
سەرۆکى حکومەتیش ژەهرەکەى نەخواردەوە تالەگەڵ ئێمەدا بەهێواشى
چاوەڕوانى مردنێکى لەسەرخۆبێت ، خواش دەزانێت کەى جارێکى تر جەنابى (جێگرى
سەرۆک) دەگەڕێتەوە بۆشارەکەمان تا پێمان بڵێت ئێستا (ئاو)ەکە پاکە و
ئیدى ژەهر مەخۆنەوە .
|