چه‌کوشی ئاماده‌ی تورکیا له‌دژی جوولانه‌وه‌ی کورد.
سه‌دیق سالح عه‌زیز
که‌باس له‌چه‌کوشی ئاماده‌ده‌کرێ، مرۆ ئه‌و چه‌کوشه‌ئاماده‌یه‌ی دێته‌وه‌بیر که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌بریاره‌کانی687 و 688 له‌دوای راپه‌رینی1991 دا به‌سه‌ر حکومه‌تی سه‌دامی دا سه‌پاند که به ناوچه‌ی دژه‌فرینی 36 ناسراوه (پرۆڤاید کۆمفۆرت ) و پاشان نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراک (ئۆیل فۆر فود) ی لێ که‌وته‌وه بۆ دیفاع کردن له‌گه‌لی کوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ئه‌مریکا قاعیده‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیکی تورکیای به‌کار ده‌هێنا به‌و سیفه‌ته‌ی تورکیا ئه‌ندامه‌له‌ناتۆ، دیاره‌قازانجێکی ماددی زۆری بۆ تورکیا تێدابوو. له‌دوای رووخانی رژێم ئه‌م چه‌کوشی ئاماده‌یه‌نه‌ما و بارودۆخێکی ته‌واو نوێ هاته‌کایه‌وه. ئه‌مرۆ وا دیاره تورکیا ده‌یه‌وێ چه‌کوشێکی ئاماده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی درووست بکات که ئه‌مجاره‌به‌بریاری خودی په‌رله‌مانی تورکیایه و له‌شکریش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی هێرش له‌دژی جوولانه‌وه‌ی کورد بکات له‌کوردستانی تورکیا و له‌دژی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌مان کاتدا.
ئه‌وه‌نیه‌په‌رله‌مانی تورکی به‌زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه‌بریارێکی پێشنیارکراوی حکومه‌تدا که‌ده‌وله‌تی تورکی بۆ ماوه‌ی سالێک سه‌ر‌پشک ده‌کا له‌کاتی پێویست له‌شکرکێشی بکا بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان به‌بیانووی هه‌بوونی رێژه‌یه‌کی که‌می پێشمه‌رگه‌کانی پ.ک.ک له‌ناوچه‌سنووریه‌سه‌خته‌کان بۆ له‌ناو بردنیان که به گوێره‌ی‌ته‌جره‌به‌ی هێرشه‌کانی رابردوو سه‌لمێندراوه‌که‌هیچ لایه‌نێک ناتوانێ له‌م ناوچه‌لاچه‌پ و سه‌خته‌ده‌ریان په‌رێنێ.
چاوه‌رێ نه‌ده‌کرا که‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا وه‌ها به‌ئاسانی و زوو پرۆژه‌بریاری سنوور به‌زاندنی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربکات و په‌رله‌مانی تورکیاش وا به‌په‌له‌و به‌بێ بیرکردنه‌وه‌له‌ده‌ره‌نجامه‌کانی بریارێکی وه‌ها په‌سندی بکات! چونکه‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێشی هه‌لبژاردن ده‌یگوت ئێمه‌پێویسته‌کۆتایی به‌پ.ک.ک له‌ناو سنووری خۆمان بێنین ئه‌نجا نۆره‌ی هه‌رێمی کوردستان دێت، که‌چی له‌دوای هه‌لبژاردن به‌ماوه‌یه‌کی کورت به‌پێچه‌وانه‌ره‌فتاری کرد! به‌هه‌رحال، ئه‌وانه‌دوژمنی سه‌ر‌سه‌ختی گه‌لی کوردن و نایشارنه‌وه‌و بۆیه‌نابێ پشت به‌م قسانه‌ی ئه‌وان ببه‌سترێ. دیاره‌حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدانی به‌ناو ئیسلامی که‌ئه‌مرۆ بازووی خۆی به‌هێز ده‌بینێ ناو ناوه‌خۆی له‌بیر ده‌کا وا تێده‌گا سولتانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌و( باب العالی) هه‌ر ماوه.
تورکیا پێش رووخانی رژێمی سه‌ددام له‌به‌هاری 2003 دا چه‌ندین جار هێرشی سنوورداری کردۆته‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وکاتی له‌م هێرشانه‌یدا پشت ئه‌ستوور بوو به‌م رێککه‌وتنه‌ی که‌له‌گه‌ل رژێمی به‌عس مۆری کردبوو به‌وه‌ی به‌قوولایی 15-20 کم تورکیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌راوی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات له‌لایه‌ک وه‌هه‌روه‌ها له‌دوای راپه‌رینێش هه‌ندێ جار پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه یان به‌ته‌نیا بۆ لێدانی پ.ک.ک هاوکاریان ده‌کرد له‌لایه‌کی تره‌وه. به‌لام له‌دوای رووخانی رژێم له‌سالی 2003 دا که‌له‌پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا ئه‌مریکا عیراقی داگیر کرد ئاسایشه‌که‌ی له‌رووی قانوونیه‌وه‌که‌وته‌ژێرده‌سه‌لاتی ئه‌مریکاوه بۆیه‌تورکیا چیدی نه‌یتوانی هێرش بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان بکات.
ئه‌وه‌زۆر راسته‌هه‌روه‌ک چه‌ندین جاریش گوتراوه، هه‌ره‌شه‌که‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌ره‌وشێکی جیاوازدایه، به‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ته‌نگژه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌له‌عیراقدا و ده‌یه‌وێ له‌م گێژاوه‌ده‌رچێ که‌شه‌رمی رووانی تێدابێ، واده‌ی جێ به‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراق که‌مافه‌کانی گه‌لی کوردستانی عیراقی تیا چر کراوه‌ته‌وه به‌ره‌و کۆتاییه‌و تورکیاش هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی کوردی به‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ، گوشاری ئیداره‌ی ئه‌مریکیش هاتۆته سه‌ر تورکیا به‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه‌که‌پرۆژه‌بریارێک له‌کۆنگرێس ده‌رچێ تیایا ئه‌رمه‌نه‌کانی که‌له‌سالی 1915 کوژراون، نزیکه‌ی ملیۆنێک ده‌بن، وه‌ک ژینۆساید بێته‌حیساب کرن. هه‌روه‌ها بازووی حیزبی دادوگه‌شه‌پێدان به‌هێز بووه‌له‌لایه‌ک به‌لام له‌هه‌مان کاتدا پ.ک.ک ش له‌دوای نوشوستیه‌که‌ی 1999 باسکی به‌هێز بۆته‌وه‌که‌دیاره‌حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان خۆی به‌رکابه‌ری پ.ک.ک ده‌زانێ له‌م ناوچانه‌ی کوردستان و بۆیه‌چاوی پێ هه‌لنایه‌ت، ئه‌مانه‌و ئه‌وه‌یه‌که‌مجاره‌که‌له‌شکری تورک زۆرتر له 100000 سه‌بازی له‌سنووره‌کانی کوردستان کۆده‌بته‌وه.
ئه‌زمونه‌کان ئاماژه‌به‌وه‌ده‌که‌ن که‌تورکیایه‌ک که به‌ته‌واوی دژی هه‌ر جوولانه‌وه‌یه‌کی کوردی ناسراوه‌چ له‌کوردستانی تورکیا‌و چ له‌هه‌رێمی کوردستان. ئه‌و له‌شکره‌ی بۆیه له‌سه‌ر سنوور مۆلداوه، که‌له‌پال هه‌ره‌شه‌ی ئابلۆقه‌ی ئابووری و سیاسی‌دا وه‌کو چه‌کوشێکی ئاماده‌یان گورزێکی هه‌ره‌شه‌و گوشار له‌دژی کورد له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به‌بێ جیاوازی به‌کار بێنێ.
ده‌کرێ ئه‌م بریاری په‌رله‌مان‌و ئه‌م هه‌ره‌شه‌و گوره‌شانه‌ی ئه‌مجاره‌ی تورکیا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا نامه‌یه‌کی به‌هێز‌بێ که‌چه‌ند مه‌به‌ستێکی هه‌یه‌له‌هه‌مان کاتدا و به‌هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌کوردو به‌ده‌روجیران و به‌ئه‌مریکاش بلێ ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر له‌م پرۆژانه‌ی خۆتان که‌دژ به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی منن پاشه‌کشه‌نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر پ.ک.ک سه‌رکوت نه‌که‌ن، وه‌ئه‌گه‌ر کوردستانی عیراق بکرێته‌کیانێک په‌ره‌بسێنێ ئه‌وه قبوولم نیه، جا ئه‌گه‌ر حیسابێک بۆ من نه‌که‌ن ده‌توانم هه‌موو ریسه‌که‌تان لێبکه‌مه‌وه‌خوری و ده‌توانم به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان بخه‌مه‌مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌گه‌ر تورکیا هێرشی فراوان بکات ئه‌وه‌بێشک ئه‌مرۆ زیانێکی زۆری به‌رده‌که‌وێ، ئه‌وانیش بایی ئه‌وه‌نده‌هۆشیان هه‌یه‌که‌ده‌یان جار پێویسته‌بیر بکه‌نه‌وه‌پێش ئه‌وه‌ی هێرشێکی ئاوه‌ها بکه‌ن که‌سه‌ره‌نجامه‌که‌ی بۆ تورکیا زۆر نادیاره و هێشتا وه‌خته‌که‌ته‌واو نه‌گه‌ییوه تا بۆیان بچێته‌سه‌ر، هه‌روه‌ها هێشتا ئه‌مریکا گلۆپی سه‌وزی دانه‌گیرساندووه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌نده‌روحمیان بۆ کورد نیه‌له‌هێرشکردن بسله‌منه‌وه.
ده‌توانین به‌کورتی زیانه‌کانی تورکیا له‌هه‌ر هێرشێکی به‌رفراواندا له‌م خالانه‌دا کۆ بکه‌ینه‌وه. بۆ ماوه‌یه‌کی ته‌واو درێژ وه‌رگرتنیان له‌یه‌کێتی ئه‌وروپادا به‌هه‌لپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه‌و هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ل ئه‌مریکاو ناتۆ ئه‌که‌وێته‌قه‌یرانێکه‌وه‌که ئاشکرایه له‌توانای تورکیا نیه‌به‌ته‌نیا له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ. ره‌نگه‌به‌فه‌رمی ناسینی کۆمه‌ل کوژی ئه‌رمه‌نه‌کانیش ئه‌و کاته‌له‌کۆنگرێسی ئه‌مریکی په‌له‌ی لێ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ. ئه‌م جۆره‌هێرشه‌ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ره‌نگه ده‌وله‌تی ئێرانیش له‌هه‌ندێ شوێن پێشره‌وی بکاو ئه‌نجا کێشه‌که فراوان ده‌بێ و ده‌چێته‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێ خۆ ئه‌گه‌ر هێرشێکی له‌م بابه‌ته‌بکات ئه‌وه‌خه‌باتی به‌شی کوردستانی عیراق و کوردستانی تورکیا ده‌بێته‌یه‌ک و پانتاییه‌کی فراوانتر وه‌ر ده‌گرێ، به‌م جۆره‌بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژووی کوردا هه‌ردوو پارچه‌به‌یه‌که‌وه‌له‌گه‌ل داگیرکه‌ری تورکیا ده‌جه‌نگن. من پێم وایه‌له‌و حاله‌ته‌دا‌ده‌نگ و سه‌دای کێشه‌ی کورد قولاییه‌کی دیکه وه‌رده‌گرێ، ره‌نگه وه‌ک کێشه‌یه‌کی نێوده‌وله‌تی بکه‌وێته ناو کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه. هه‌رچه‌نده‌که‌س ناتوانێ به‌ته‌واوی پێشبینی ده‌ره‌نجامه‌کانی هێرشێکی فراوان بکات چونکه‌زۆر لایه‌نی تر له‌کێشه‌که‌په‌یدا ده‌بن که ره‌نگه ره‌چاو نه‌کراوه.
پێموایه ده‌سه‌لاتی کوردی نه‌ده‌بوایه‌ئه‌م باره‌گایانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ر دابخات بکات، وه‌گه‌مارۆ بخاته‌سه‌ر ناوچه‌کانی پ.ک.ک، یان لێدوانی وه‌ها بدات که‌دوژمنان بیقۆزنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بلێیت هێرشێکی سنوورداری تورکیا بۆ سه‌ر عێراق ئه‌وه‌ده‌وله‌تی عیراقی نیگه‌ران ناکات!. به‌راستی هه‌له‌یه ده‌سه‌لاتی کوردی به‌هێزێکی وه‌ک پ.ک.ک بلێت تیرۆریست، یا بلێت ئه‌م له‌شکرکێشیه‌ی تورکیا سووچه‌که‌ی هه‌بوونی ئه‌وانه‌له‌ناوچه‌سنووریه‌کان و چالاکیاکانی ئه‌وانه‌له‌داخلی تورکیا. ئه‌و کارانه‌هه‌له‌ن پێویسته‌زوو پێیان رابگه‌ین چاکیان بکه‌ینه‌وه، چونکه‌ئه‌و تورکیایه‌ی ئێمه‌بیناسین هه‌رچیه‌کی بۆ بکه‌ین هێشتا هه‌ر زیاتری لێمان ده‌وێ.
به‌لام مانای ئه‌وه‌ش نیه‌که ده‌سه‌لاتی کوردی نابێ هه‌ستیاری ئه‌م قۆناغه‌ره‌چاو نه‌کا که‌ده‌بێ به‌لێزانانه مامه‌له‌له‌گه‌ل ره‌وشه‌که‌دا بکات، که‌ره‌نگه‌هه‌ندێ داله‌نگاندنی رووکه‌شی تیا بێت بۆ نموونه ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌توانێ دیپلۆماسیه‌تی خۆی چر بکاته‌وه‌و راگه‌یاندنه‌کان به‌باشتر ئاراسته‌بکرێ به‌تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆ روونکردنه‌وه‌ی هه‌لوێستی کوردی چونکه‌چه‌واشه‌کاریه‌کی ئاشکرا له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌به‌دی ده‌کرێ. مادام تازه‌گه‌مارۆ له‌سه‌ر پ.ک.ک راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه‌ده‌بێ زۆرتر رووکه‌ش بێت به‌لام له‌ژێره‌وه‌ئازووقه‌و پێداویستی رێگه‌ی پێنه‌گیرێ. یانیش ده‌توانن بلێن پ.ک.ک له‌ناوچه‌که‌نه‌ماون و باریان کردووه‌بۆ داخلی تورکیا، ده‌کرێ لایه‌نی پ.ک.ک ه‌ش ئاگادار بکرێته‌وه‌که‌له‌م حاله‌تانه هه‌م ئاهه‌نگ بێت و کاری وه‌ها نه‌کرێ که‌ئاگره‌که‌خۆش بکات. بۆ نموونه‌ئاگر به‌س رابگه‌یه‌نن و داوای گفتوگۆ بکه‌ن ئه‌گه‌ر چالاکیش کرا له‌و ناوچانه‌بێ که‌له‌قولایی و دوور له سنووره‌کان بن.
به‌رای به‌نده گوته‌یه‌کی به‌جێیه که‌ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌لێ (ئێمه‌ئه‌و کاته‌پ.ک.ک به‌تیرۆریست ده‌زانین ئه‌گه‌ر ئاگربه‌س و گفتوگۆی ره‌ت کرده‌وه). جه‌خت کردنه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌م گوته‌یه‌تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌کا که‌زمانی گفتوگۆ له‌گه‌ل پ.ک.ک ره‌ت ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌وایی و ئاشتی خوازی کێشه‌که‌مان ده‌رده‌برێ له‌نێوان کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تیه‌وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه. چونکه‌وه‌ک ده‌زانین که‌وا پ.ک.ک چه‌ندین جار ئاگر به‌سی راگه‌یاندووه‌و گوێی لێ نه‌گیراوه.
به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا به‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی بووه، یانیش ده‌توانم بلێم که‌تورکیا چه‌شه‌کراوه له رێککه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ل حکومه‌تی عیراقدا سه‌ره‌تا له‌رێگای وه‌زیری ناوه‌خۆ له‌رێککه‌وتنه‌که‌ی 28-09-2007 دا، پاشان له‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیران نووری مالکی له‌کۆنفرانسی ئه‌سته‌مبۆلدا، هه‌روه‌ها ده‌شتوانم بلێم که‌جۆره نه‌رمیه‌ک به‌دی ده‌کرێ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌به‌قازانجی تورکیا له‌دژی جوولانه‌وه‌که‌مان هه‌رچه‌نده‌به‌گوێره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ردۆگان- جۆرج بوش له‌واشنتۆن، رێگای هێرشێکی فراوان به‌تورکیا نه‌دراوه. بۆیه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌زۆره‌که تورکیا خۆی بۆ خۆ گیڤ کردنه‌وه‌یه‌کی تر ئاماده‌بکات یاخود خۆی بۆ قه‌یرانێکی تر ئاماده‌بکات له‌به‌هاری داهاتوودا به‌لکه‌ئه‌مجاره‌یان ئه‌مریکا گلۆپی سه‌وزی بۆ پێ بکات. دیاره به‌م زستانه، که‌هێرشی به‌ربلاوی تیا سه‌خته، ئه‌مه‌له‌لایه‌ک و ئه‌ردۆگان پێویستی به‌ماوه‌یه‌ک هه‌یه‌بۆ چاو شکاندنی کورده‌کانی تورکیا، چ له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی دیماگۆگی و چه‌واشه‌کارانه گوایه‌هه‌ندێ ریفۆرم ده‌که‌ن که‌هیچیش ناکه‌ن، یان به‌زه‌بروزه‌نگ، چونکه‌هه‌ر هێرشێکی تورکی ئه‌گه‌ر چاوشکاندنێکی کوردستانی تورکیای تیا نه‌بێ به‌قورستر له‌سه‌ری ده‌که‌وێ. ده‌یه‌وێ کاته‌که‌به‌وه‌به‌سه‌ر ببا‌و وه‌ها نیشان بدا گوایه‌شێوه‌ی نه‌رمی به‌کاردێنێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌تورکیا له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تیدا، له‌کاتێکدا سه‌دای زنجیری ده‌بابه‌کانی تورک گوێی ناوچه‌که‌ی که‌ر کردووه، رۆژانه دیهاته‌کان ده‌سووتێنن، بۆردومانی ناوچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن.
لێره‌دا پێویسته‌په‌نجه‌بۆ ئه‌وه‌ش رابکێشین که‌توانای ده‌وله‌تی ئێران له‌ده‌وله‌تی تورکیا که‌متر نیه، بۆیه‌ناکرێ حیساب بۆ توانا‌و گوشاره‌کانی ئێران نه‌کرێ که‌به‌هۆی په‌ژاک ه‌وه‌ره‌نگه‌به‌شێوه‌یه‌کی تر تووشی هه‌مان ده‌رده‌سه‌ریمان بکاته‌وه، بۆیه‌ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌بێ چاره‌سه‌ریه‌کی بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌بکا، دوور نه‌رۆین تۆپباران و گه‌مارۆکه‌ی مانگه‌کانی رابردوو کوردستانی چه‌نده‌په‌رێشان کرد. ئه‌گه‌ر حال وه‌ها بروا هه‌رێمی کوردستان وه‌کو ئه‌و تۆپه‌ی لێدێت که‌جارێکیان تورکیا و ئێران و جارێکی تر ده‌وله‌تی عیراق و پاشانیش ره‌نگه ئه‌مریکا شووتی خۆیمان لێ‌بدا، وه‌زیفه‌ی ئێمه‌ش‌له‌و حاله‌ته‌دا‌ته‌نیا به‌رگه‌گرتنی ئه‌و شه‌قه‌ده‌بێ که‌به‌رمان ده‌که‌وێ.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین که‌هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌زۆره‌تورکیا هه‌ندێ ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وایی یان زه‌مینی سنووردار بکات بۆ سه‌ر سنووری لایانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ترسی چه‌کوشه‌ئاماده‌که‌ی هه‌ر بمێنێ وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی وده‌رو جیران تاقی بکاته‌وه تا بزانێ هه‌لوێستیان چی ده‌بێ وه بۆ ئه‌وه‌ی‌بارودۆخه‌که بۆ هێرشی به‌ربلاو ساز‌و ئاماده‌بکا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش شه‌رمی روو بۆ شۆڤینیسته‌کان و بۆ سوپا بهێلیته‌وه.
تورکیا له‌لایه‌ک داوای ئه‌وه‌ده‌کا که‌پ.ک.ک بێت به‌شداری بکات له هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان! به‌لام چ به‌شدار بوونێک که‌ته‌نانه‌ت لێبووردنێکی گشتی ده‌ر ناکات، هه‌لبه‌ت لێبوردن به‌هیچ پێوانه‌یه‌ک به‌مافی کورد حیساب ناکرێ، واته ئالای سپی هه‌لکه‌ن و یه‌که یه‌که‌مه‌حکه‌مه‌تان ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌ردۆگان راسته‌بۆچی مه‌حکه‌مه‌ی تورکیا رێگه‌له‌پارتی ده. ته. په‌ده‌گرێ خۆ له‌به‌رێگه‌ی دیموکراتیه‌وه‌هاتوونه‌ته‌ناو په‌رله‌مان!. یانیش له‌لایه‌کی تره‌وه‌ده‌لێته‌هه‌رێمی کوردستان مادام ئێوه به‌شێکن له‌حکومه‌تی عیراقی و رێککه‌وتنی ئاسایشی سنووره‌کانمان له‌گه‌ل مالکی‌دا مۆر کردووه، بۆیه‌ئه‌رکی ئێوه‌یه‌ده‌بێ پ.ک.ک له‌ناوچه‌سنووریه‌کان ده‌ربکه‌ن و ده‌ستیان لێبوه‌شێنن! هه‌موو که‌سیش ده‌زانێ مه‌به‌ستی تورکیا ئه‌وه‌یه‌که‌شه‌ری کورد‌و کورد درووست بکا، دیاره‌تورکیاش له‌پێش رووخانی رژێم پێشینه‌یه‌کی هاوکاری هه‌یه‌له‌گه‌ل حیزبه‌کوردیه‌کانی عیراقدا له‌بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی پ.ک.ک به‌داخه‌وه. به‌م جۆره‌هه‌رێمی کوردستان هه‌ر خه‌ریکی شه‌رو گێچه‌لی لاوه‌کی ده‌بێ و به‌لاریدا ده‌برێ، هه‌لوێستی لاواز ده‌بێ و ناپه‌رژێته‌سه‌ر جه‌خت کردنه‌وه‌له‌سه‌ر مافه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانی له‌عیراقدا.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌شم ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیا له‌تازه‌ترین لێدواندا بۆ رۆژنامه‌ى ئابووری چیك، رایگه‌یاند (ئامانجى سه‌ره‌كى بوونى هێزه‌كانى توركیا له‌سه‌ر سنوور ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق رێوشوێنێك به‌رامبه‌ر به‌و چه‌كدارانه‌بگرنه‌به‌ر، ئه‌وا پێویست ناكات ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بدرێت). ئه‌و به‌ئاشکرا دیاره‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌شه‌ری پ.ک.ک به‌هه‌رێمی کوردستان بکا و خۆیشی به‌شداری تێدا بکا، ئه‌گه‌ر نا به‌م زستانه‌ش هه‌ندێ ئۆپه‌راسیۆنی سنووردار ده‌کا، بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا هه‌رێمی کوردستان سه‌رقالی مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کی بکا که‌ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمانه‌له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، ده‌نا ده‌سه‌لاتی عیراقی عه‌ره‌بی کوا له‌کوردستان ووجوودی هه‌یه.
به‌م شێوه‌یه‌ده‌وله‌تی تورکی یارمه‌تی ئه‌و لایه‌نه‌عه‌ره‌بیانه‌ده‌ده‌ن که‌دژی جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووره، تا ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی وه‌ک له‌م دواییه‌دا باس له‌وه‌ده‌کرێ که‌کات و ماوه‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 بۆ ماوه‌یه‌کی تر که‌ره‌نگه‌سالێک بێ درێژ بکرێته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق به‌شێوه‌یه‌ک بگۆردرێ که‌مافه‌کانی گه‌لی کوردی تیا ره‌نگ نه‌داته‌وه. دیاره‌حکومه‌تی عیراقیش هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌باسم کرد درێغی نه‌کردووه‌له‌هاوکاری و رێککه‌وتن له‌گه‌ل تورکیا چ له‌دژی پ.ک.ک و چ له‌دژی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌تا مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر له‌نوێترین لێدوانی‌دا نایشارێته‌وه‌ده‌لێ جی به‌جێکردنی فیدرالیه‌ت له‌ره‌وشی ئه‌مرۆدا ده‌بێته‌هۆی پارچه‌پارچه‌کردنی عێراق! واته‌هه‌مئاهه‌نگیه‌کی ئاشکرا دیاره‌له‌نێوان مالکی و ئه‌ردۆگاندا. ئه‌م ره‌وشه‌ش تورکیای خۆشحال کردووه‌به‌وه‌ی دیاره‌گوشاره‌کانی کاریگه‌ری بووه.
بۆیه‌ده‌سه‌لاتی کوردی پێویسته هوشیاری ئه‌وه‌بێت که‌ئامانجی تورکیا ئه‌وه‌یه به‌گوشاری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری پاشان گوایه‌به‌گفتوگۆ( له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌م گوشاره‌دا) وه‌به‌هاوکاری ده‌وله‌تی عیراق و ده‌رو جیران وه‌ئه‌گه‌ر بکرێ به‌هاوکاری ئه‌مریکا، جوولانه‌وه‌ی کوردی ناچاری پاشه‌کشه‌بکا له‌ماف و داوا ره‌واکانی خۆی، تا ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی شه‌ری کورد‌و کوردی پێده‌کا یاخود ئالای سپی پێهه‌لده‌کا، ئه‌گه‌ر نا کوتکه‌که‌ی ئاماده‌یه( له‌وه‌ده‌چێ له‌به‌هارو هاوینی داهاتوودا) به‌حیسابی خۆی سه‌رمان پان ده‌کاته‌وه که‌دیاره‌له‌دژی جوولانه‌وه‌ی هه‌ردوو دیوی یان هه‌موو دیوه‌کانی کوردستانه. له‌سیاسه‌تدا پێشبینی کردنی رووداوه‌کان زۆر جار راست ده‌رناچن چونکه‌ئه‌گه‌ری رووداوی چاوه‌روان نه‌کراو هه‌یه‌که‌رێره‌وه‌کان ده‌گۆرێ، ئه‌و بۆچوونه‌ی منیش هه‌ر له‌روانگه‌ی ئه‌و زانیاری و هه‌لوێسته‌نوێیانه‌وه‌هاتووه.
به‌لام ئایا تورکیا ئه‌و که‌له‌گاییه‌ی بۆ ده‌چێته‌سه‌ر؟ یان تۆ بلێی ئه‌و چه‌کوشه‌ی به‌رزی کردۆته‌وه‌سه‌ری خۆی ناخوات؟ وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه په‌یوه‌ندی به ته‌رازووی هێزو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و به‌هه‌لوێستی ئه‌مریکا هه‌یه‌له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به توانای دیپلۆماسی و سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری جوولانه‌وه‌ی کوردیه‌وه‌هه‌یه. لێره‌دا ده‌توانین بلێین که‌به‌هاری سالی داهاتوو وه‌لامی دروستی ئه‌م هاوکێشه‌ئالۆزانه‌ده‌داته‌وه.
21-11-2007
|